بابه ته كانبه شی کوردیکورد و کردستان

موسڵمان و کوردایه تی؟!!

موسڵمان و کوردایه تی  جلال معروفیانموسڵمان و کوردایه تی؟!!

نوسه ر: جلال معروفیان

زۆر جوانم له بیره ساڵی١٣٨۴ی هه تاوی بۆ پێشوازی له نه ورۆز و ساڵی تازه له شاری سه رده شت بۆنه یه ک سازدرابوو که من تێیدا وتارم هه بوو.

له دوای به ڕێوه چوونی ڕێ و ڕه سمی تایبه ت و ته واو بوونی کۆڕه که،یه کێک له ئاماده بووان هات بۆلام و وتی:ئه وکارانه چین ئێوه ده یان که ن!؟

گوتم:بۆ؟

 

گوتی:ئاخر ئه نگۆ و کوردایه تی؟!!

زۆرم پێ سه یر بوو!! دوای تاوێک ڕامان و سه ر سوڕمان، کورد گوته نی وتم: بۆ کاکه گیان ئێمه له دایکه تورکه که ین؟!

گوتی: ئاخر ئێوه بێجگه له قسه و باسی ئایینی چی تر نازانن!!

گوتم:به تێڕوانینی جه نابتان،پێوه ری کوردایه تی چی یه؟

وه ڵامی دایه وه:به بێ دوودڵی هه ڵسووڕان و ماندوو بوونی ئێوه ته نیا بۆ عه ره بانه!!

گوتم:براکه م من ماوه ی ١۵ ساڵه وه کوو مامۆستایه کی قوتابخانه و زانکۆ له و شاره دا ژیاوم.له هه موو خۆشی و ناخۆشی یه کانی ئه م خه ڵکه دا به ش دار بوومه و ده گه ڵیاندا پێکه نیوم و گریاوم.جلک و به رگی کوردی ده به ر ده که م.به زمانی کوردی ده نووسم و قسه ده که م!! ده یان که سم له قوتابیان و خوێندکاران پێگه یاندوه و تێگه یاندووه که بڕۆنه شوێنی فێر بوون و فێرکردن،ماندوو بوون و تێر بوون و تێرکردن و بۆ سه ر نه فامی و داوێن پیسی و نه گریسی و خه یانه ت و خۆفرۆشی هێرش کردن!! به جۆرێک که بوونه ته ئه ندامێکی دڵسۆزی کۆمه ڵگا و بۆ ئاوه دان کردنه وه ی خاکی نیشتمان، خۆڵی به ر پێی خه ڵکن و له هه ر جێیه ک و له هه ر ئاستێکدابن بێ زیان و به که ڵکن، خێروخێراتیان هه یه.خزم دۆست و به نامووس و داوێن پاکن.له کورتی بیبرینه وه،هاوڵاتی یه کی چاکن.

 

هه ر وا وتووێژمان به رده وام بوو به ڵام داخه که م بێ ئه نجام بوو!!

 

چۆن به بۆچوونی ئه و براده ره،کورد بوون مانایه کی نه بوو جگه له ڕق و قین داگرتن و تاوانبار کردنی شتێک به ناوی دوژمنانی گه ل و خوێندنه وه ی چه ند شێعرو ئاوازێکی نیشتمانی و ئه و په ڕ و ئه و سه ری کاریش بریتی بوو له لایه نگری حیزبێک و پێهه ڵکوتن به شان و باڵی که سایه تیه نه ته وه یه کان.

له ڕاستیدا،من ئه وانه به که م ناگرم. به ڵام پێم وایه ده بێ خه م خۆران و ڕووناکبیرانی ئه و گه له به پێی باروو دۆخه کان به بیری گۆڕانی به بێ دۆڕانی شێواز و ئامڕازه کاندا بن .دیاره ئه و پێداچوونه وه ش ، له سه ر بناغه ی خوێندنه وه یه کی نوێ بۆ هه ندێک له چه مکه کان داده مه زرێ وه کوو: کوردایه تی،حیزب،دۆست و دوژمن،خه بات و تێکۆشان و…

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا