کوردی موسولمان و هه‌وڵی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد
کوردی موسولمان و هه‌وڵی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد
حسن امینی
کوردی موسولمان ناتوانێ دینه‌که‌ی راگرێ‌و
خۆی به موسولمان بزانێت بێ‌ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌وڵ بدات
1. ئایا له بنه‌ره‌تدا ئامانجی سه‌ره‌کی مه‌کته‌بی قورئان ده‌سته‌به‌ر کردنی ماڤه
نه‌ته‌وه‌یه‌کانی کورد بوو یا دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی ئیسلامی هاوشێوه‌و هاوته‌ریپی
کۆماری ئیسلامی له کوردستاندا؟
– ئامانجی سه‌ره‌کی مه‌کته‌بی قۆرئان و دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی واته
: کاک ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده دابین کردنی ئه‌م سێ بنه‌مایه بوو: «لابردنی سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی»، «لابردنی سته‌می ئایینی» وه «لابردنی سته‌می چینایه‌تی» که هه‌ر
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی مه‌کته‌بی قۆرئان و چالاکیه‌کانی کاک ئه‌حمه‌ده‌وه ، ئه‌م
بنامایانه وه‌ک دروشم له وتاره‌کان و نوسراوه‌کانی ئه‌ودا ده‌بیندرین، جا به‌وردبونه‌وه
له‌م بنامایانه به‌باشی ده‌رده‌که‌وێ که ئامانجی دامه‌زرێنه‌ران و تێکۆشه‌رانی مه‌کته‌بی
قۆرئان چی‌بووه و چیه. ده‌ی خۆ روونه به بێ بوونی ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی ئه‌م ویسته
به‌نرخانه به‌ده‌ست نایین، وه به بروای ئێمه‌ی موسولمان بۆ به‌دی هێنان و چاودێری
کردن و پاراستنی ئه‌م بنه‌مایانه،باشترین حکومه‌ت، حکومه‌تی قانون و یاساکانی
ئایینی خوایی ئیسلامه، چونکه به شاهیدی دۆست و دوژمن هیچ نه‌بێ دووجار له حکوومه‌ته‌کانی
دوو خه‌لیفه‌ی دووهه‌م و پێنجه‌مدا واته: عۆمه‌ری کوری خه‌تتاب و عومه‌ری کوری عه‌بدول
عه‌زیز- خوایان لی رازی بێ- ئه‌م بنه‌مایانه دابین کراون و هیچکام له‌م سته‌مانه
به‌تایبه‌ت سته‌می چینایه‌تی، که هه‌موو کات و خولێک خه‌لکی دنیا به ده‌ستیه‌وه
نالاندویانه و ئێسته‌یش- له گشت کات زۆرتر ده‌نالێنن- نه‌بوون و نه بیندراون، که
واته ئه‌م چه‌شنه قانون و حکومه‌ته تاقیکراوه‌ته‌وه‌و ئه‌زموونی خوی داوه، که‌وابێ
به جێگه‌یه هه‌ولی بۆ بدرێت و هیواداری پێ‌ببیت..
به‌راشکاوه‌یه‌وه ده‌لێم: که له هیچ چه‌شنه برواو و حکومه‌تێکی دی دنیادا ئاوا
تاقیکردنه‌وه و ئازمونێ نه کراوه و نه‌بیندراوه، ئه‌مه‌یش به پێ فه‌رمانه‌کانی هه‌وه‌لین
سه‌رچاوه‌ی بنه‌مایی دینی ئیسلام واته قۆرئانی پیرۆز مه‌سوه‌گه‌ر بووه که ده‌لێ:
«یاایهاالناس انا خلقناکم من ذکر و انثی و جعلناکم شعوبا و قبائل لتعارفوا ان
اکرمکم عندالله اتقیکم ان الله علیم خبیر (حجرات ۱۳)» واته: ئه‌ی مه‌ردم! ئیمه
ئیوه‌مان دروست کردوه له نیر و مێیک (پاشان) کردومانتان به نه‌ته‌وه و هوزی جیا
جیا، تا به (ئاسانی) یه‌کتر بناسن و یارمه‌تی یه‌کتر بده‌ن، (به‌لام ئه‌مه‌یش
بزانن:) که به‌رێزترینی ئیوه به‌لای خوداوه، ئه‌و که‌سانه‌ن که پارێزکارتربن واته
بو خه‌لک بی‌زیانتر و خزمه‌تکارتربن..
یا ده‌لێ: «لقد ارسلنا رسلنا بالبینات و انزلنا معهم الکتاب و المیزان لیقوم الناس
بالقسط و انزلنا الحدید فیه باس شدید و منافع للناس و لیعلم الله من ینصره و رسله
بالغیب ان الله قوی عزیز (حدید ۲۵)» واته: بێ‌گومان هه‌موو پێغه‌مبرانمان به به‌لگه‌ی
حاشاهه‌لنه‌گر(موعجزه)،ه وه به به‌رنامه و یاساوه بۆ ئه‌وه ناردوه (خه‌لک فێر که‌ن
و هان‌ده‌ن) که راپه‌رن بو به‌رپا کردنی(قسط) واته: هه‌رکه‌س به‌شی خوی پێ بدریت
و هه‌یبێ. هه‌ر چه‌ن به ده‌یان ئایه‌تی دیکه‌ی قورئان و حه‌دیسی پێغه‌مبه‌ری
ئیسلام له‌م بابه‌ت و بواره‌دا هه‌یه به‌لام ته‌نیا هه‌ر ئه‌م دو ئایه‌ته پیرۆزه و
ئه‌و ئازمونه‌ی ئاماژه‌ی پیکرا به‌سه بۆ بروا پێکردن و گه‌شبینی و دل پێ خۆش کردنی
حکومه‌تی دینی به شیوه‌ی ئیسلام و له ئاکامدا تیێکۆشان و خۆماندووکردن و مال و
گیان به‌خت کردن بو به‌دیهێنانی ئاوا حکومه‌تێک..
به‌لام ئه‌وه که وتوته: حکومه‌ت له‌چه‌شنی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئیران، له وه‌لامدا
ده‌لێم: به ورد بوونه‌وه له‌و پێناسه‌ی که حکومه‌تی ئیسلامی پێ ناسێندراوه و ئه‌و
ئامانجانه‌ی که مه‌کته‌بی قۆرئانی بو داندراوه- به داخه‌وه- ئه‌م چه‌شنه حکومه‌ته‌ی
ئیستای ئیران هیچ هاوبه‌شییکی له گه‌ل حکومه‌ته ئامانجه‌که‌ی ئێمه‌دا نیه. بو
وێنه: ئێمه خۆمان هه‌ر ئێستا هه‌ر سێ ئه‌و سته‌ممانه‌مان لێ ده‌کرێ که ئاماژه‌یان
پێ‌کرا..
۲. ئێستاشی له گه‌ل بێت ره‌خنه‌گران‌و هێندێک جاریش
دژبه‌رانتان روداوه‌کانی ۲۳ی پوشپه‌ری سالی ۱۳۵۸ی هه‌تاوی مه‌ریوان وه‌ک یه‌کێک له
گه‌وره‌ترین هه‌له‌کانی مه‌کته‌ب باس ئه‌که‌ن‌و مه‌کته‌ب به‌وه تاوانبار ئه‌که‌ن
که یه‌که‌م بنکه‌ی سپای پاسدارانی له مه‌ریوان دامه‌زراندووه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی
مه‌کته‌بی قۆرئان ته‌قه‌یان له خه‌لکی ئاسایی به‌لام نارازی کردووه که کوژرانی
چه‌ند که‌سی لێکه‌وتووه‌ته‌وه، ئه‌کرێت به‌رێزتان بۆ مێژوش بووه هێندێک له‌سه‌ر
ئه‌م روداوه بدوێن؟
ئه‌وه‌ی راست بێت مه‌کته‌بی قورئان ئه‌وکات واته سالی ۱۳۵۸ هیچ ئاگاداریه‌کی سه‌باره‌ت
به دامه‌زراندنی بنکه‌ی سپای پاسداران له شاری مه‌ریوان نه‌بوو (نه شورای ناوه‌ندی
مه‌کته‌بی قۆرئان له شاری سنه و نه ته‌نانه‌ت شورای شاری مه‌ریوانیشی)، به‌لێ له
ناو ئه‌و چه‌کدارانه‌دا چه‌ند که‌سێکی مه‌کته‌بیشی تیدا بوو ، به‌لام به بێ‌ئیزن و
ره‌زامه‌ندی شورا‌و رابه‌رو هه‌لسورێنه‌ری راسته‌قینه‌ی مه‌کته‌بی قۆرئان،. روداوی
23ی پوشپه‌ری سالی ۱۳۵۸ی هه‌تاویش پیلانێک بو دژ به‌و بنکه و چه‌کداره‌کانی خرا
ریگه و ئه نجام‌درا، تاقمه چه‌کداره‌کانی ئه‌وکات به‌یاننامه‌یان دا‌و بلاویان کرده‌وه
که رێپێوان ئه‌خه‌نه رێ، به‌ره‌و ده‌نگ و ره‌نگی مه‌ریوان بو ده‌ربرینی ناره‌زامه‌ندی
سه‌باره‌ت به که‌می نرخی به‌رهه‌می فه‌لا و جوتیاره‌کانی دێ‌نشین. ئه‌و بنکه چه‌کداره‌یش
له نزیکی خانوی ده‌نگ و ره‌نگ بوو، له راستیدا هه‌ر بۆ هێرش کردنه‌سه‌ر بنکه‌که
بوو، جا ده‌نگ و ره‌نگ کرا به بیانو. هه‌م له رۆژهه‌لات و هه‌م له رۆژئاوای ئه‌و
بنکه‌یه چه‌کداره‌کانی تاقمه رامیاریه‌کان به باشی و ئاماده‌ییه‌وه سه‌نگه‌ریان
گرتبوو، له هه‌ردوو لاوه هیرشیان بردبووه سه‌ر بنکه‌که و چه‌ند که‌سیان له‌وێدا
کوشت، ئه‌وه‌یش که له ده‌ره‌وه کوژرابوون چه‌کداربوون نه‌ک خه‌لکی نه‌ناسراو. ئه‌گه‌ر
خه‌لکی نه‌ناسراو و بێ چه‌ک له‌و ده‌ورو به‌ره بوون ئه‌ی ئه‌و چه‌کدارانه‌ی ناو
بنکه‌که چۆن و به چی کوژرابوون؟!… دووپاتی ده‌که‌مه‌وه مه‌کته‌ب قۆرئان له دامه‌زراندنی
ئه‌و بنکه‌و له روودانی ئه‌و رووداوه هه‌والی نه‌بوو..
۳. روانگه‌یه‌ک هه‌یه که لای وایه ئه‌ورۆکه وتاری
زال له کوردستانی رۆژهه‌لاتدا هه‌مان ناسیونالیزمی لایه‌نگری سیکۆلاریزمه، ئێوه
له‌و باره‌یه‌وه چی ئه‌لێن؟ به ئاوردانه‌وه‌یه‌ک له وته‌کانی کاک ئه‌حمه‌د
مۆفتیزاده که هه‌مووکات دژ به بیرۆکه‌ی جیایی دین له سیاسه‌ت بوو؟
ئه‌مه که به وردی و روونی ده‌ربکه‌وێ که زوربه‌ی خه‌لک له کوردستانی رۆژهه‌لاتدا
لایه‌نگری چی‌یه و چی ده‌وێ، راست نی‌یه، چونکه ئاوا سه‌رژمێرییه‌ک له‌م ناوچه‌یه‌دا
ئه‌ویش بۆ ئاوا بیروبۆچوونێ، ئاسته‌مه‌و نه‌کراوه. به بروای من ئه‌م روانگه، هه‌له‌یه.
به‌لێ به‌شی ناسیونالیزمه‌که‌ی وێده‌چێ وابێ، به‌لام نه‌ک به بروای سکولاریزمه‌وه،
ئه‌گه‌ر وابوایه بێ‌گومان له‌و هه‌مووسالانه‌وه که تاقم و حیزبه ناسیونالیزمه
کوردیه‌کان له‌م ولاته‌دا تیده‌کۆشن سرنجی ئه‌و زۆرایه‌تیه‌یان به‌ره‌وخۆ راده‌کێشاو
مافیان بو ده‌سه‌ندن..
خوالێخۆشبو پیشه‌وا قازی محه‌مه‌د و
هاورێیانی به ئاکار و وتاری دینداری و موسولمانییه‌وه هاتنه مه‌یدان و، دیتمان
ئاوا زوو حکومه‌تی کۆماری کوردستانیان به پشتیوانی گه‌له موسولمانه‌که‌یان دامه‌زراند.
بێ‌گومان ئه‌گه‌ر دواتریش و ئێستایش حیزبی خوازیاری مافی کورد، ریگه‌و شوێنی قازی
محه‌مه‌د و دامه‌زرێنه‌رانی کوماری مه‌هابادیان ره‌چاو کردابایه و پێش بگرتاییت
زۆر له مێژ بوو به‌و مافه‌ره‌وایه‌یان ده‌گه‌یشتن و ده‌گه‌یین، چونکه هه‌روا که
گوترا ئه‌مه ئازمونی خوی داوه..
سه‌باره‌ت به جیایی دین له سیاسه‌تیش ده‌بێ بلێم: دینی بی سیاسه‌ت وه‌کو مرۆفی بێ
خانه‌و لانه وایه، به واتایکی دی وه‌ک مروفی که‌ڕ و لاله..
4. سه‌باره‌ت به ژیانی سیاسی کاک ئه‌حمه‌د زۆر شت نوسراوه‌و ده‌نوسرێت، به‌لام
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه که روداوه‌کانی سالانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری
ئیسلامیان له کوردستان نوسیوه‌ته‌وه به جۆرێک هاوده‌نگن که کاک ئه‌حمه‌د
متمانه‌یه‌کی له‌راده‌به‌ده‌ری به سه‌رانی مه‌رکه‌ز هه‌بووه‌و ئه‌م متمانه‌یه‌ش
بنه‌ما یا بێژم هۆکاری زۆر به‌رداشت‌و دواتر حه‌ره‌که‌تی هه‌له بووه، دیاره به‌رێزیشتان
ناراسته‌وخۆ له وتوێژێکدا له گه‌ل “چشم انداز ئاماژه‌تان به‌و متمانه‌یه
داوه، ئه‌کرێت بنه‌ماکانی دروست بوونی ئه‌و متمانه‌یه لای کاک ئه‌حمه‌د به
نیسبه‌ت سه‌رانی ئه‌وکاتی (ساله‌کانی ۱۳۵۷.۱۳۵۹) مه‌رکه‌زه‌وه له روانگه‌ی
خۆتانه‌وه شی بکه‌نه‌وه؟
– له‌راستیدا بنه‌مای بنه‌ره‌تی ئه‌و متمانه
ده‌گه‌رێته‌وه بو ئه‌مه که رابه‌رانی شێعه‌ی راپه‌رینی سالی ۱۳۵۷ ی ئیران به ناو و
دروشمی دینی ئیسلامه‌وه خه‌لکیان بو ئه‌و راپه‌رینه بانگ کرد، وه هه‌ر به‌و ناوه‌یش
له‌گه‌ل کاک ئه‌حمه‌د و ئێمه ده‌دوان و به‌لێنیان‌دا، به ده‌یان جار دووپاتیان
کرده‌وه که: یاسای حکومه‌تی ئێمه به‌رنامه‌کانی ئیسلام ده‌بێ… ده‌ی کاک ئه‌حمه‌د
و رابه‌رانی دی ئه‌هلی سۆننه‌ت ده‌یانزانی که له ئایینی ئیسلام‌دا له‌به‌ینی گه‌لان
و نه‌ته¬وه‌کاندا هیچ فه‌ه‌رق و جیاوازییک نی‌یه و نه‌خراوه، وینه‌یش حکومه‌ته‌کانی
سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامه، که به به‌لگه‌وه له ولامی پرسیاری هه‌وه‌لدا به‌م نه‌بوونی
جیاوازیه ئاماژه کرا. ده‌ی خو دیاره هاتنه سه‌رکاری ئاوا حکومه‌تێ جیگه‌ی خۆشحالی
و یارمه‌تی‌دانه. ده‌لێن: چۆن و بۆچی باوه‌رتان کرد؟ ئه‌مه‌یش هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌مه که ئایینی ئیسلام درۆی تێدا نی‌یه و ئیزن به درۆ کردن و کلاو له‌سه‌ر خه‌لک‌نان
نادا، ئه‌ویش درۆ کردن له‌گه‌ل هاو ئایین و هاوسه‌نگه‌ردا.!
ئیمه له روانگه‌ی خۆمانه‌وه بۆ دین و لێ
حالی‌بوونی خۆمانه‌وه، بو ئه‌وانیشمان ده‌روانی؛ جا له‌به‌ر ئه‌مه، ئه‌وکاته به خه‌ویش
نه‌مان ئه‌دی که ئاوا! په‌یمان شکێنی و درۆ له گه‌لا کردنی له لایه‌ن رابه‌رانی
موسولمانه‌وه روو بدات. نه‌وه‌للا.
۵. زۆرێک له لاینه کوردیه‌کان هه‌لگیرسانی شه‌ری ۵رۆژه‌ی
سنه به هه‌له‌ی ئێوه ئه‌زانن‌و ئێوه‌یش “سه‌فده‌ری” نوێنه‌ری مه‌رکه‌ز
به هه‌لایسینه‌ری ئه‌و شه‌ره، ئایا دوای تێپه‌ربوونی نزیک به ۳۰سال به‌سه‌ر ئه‌و
روداوه‌دا ئێوه وه‌ک لایه‌نێکی ئه‌و شه‌ره هه‌ست ناکه‌ن که به‌شێک هه‌رچه‌ند که‌میش
بێت له هۆکاره‌کانی سازبوونی بووگن؟
شه‌ری ۵ رۆژه‌ی سنه له رۆژه‌کانی سه‌ره‌تای
سالی ۱۳۵۸ دا رویدا که که‌متر له مانگ و نیوێ له راپه‌رین و حکومه‌تی نوێ ئیران
رابردبو. له سه‌ره‌تای ئه‌م رووداوه تاله‌دا کاک ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده خۆی و چه‌ند
که‌س له یارانی نزیک و ناسراوی له شاری سنه نه‌بوون، به‌لکو بۆ وتووێژ له‌گه‌ل
مامۆستا شێخ عێزه‌دین و سه‌رانی تاقمه رامیاریه‌کانی کورد و چه‌ند که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ،
له شاری سه‌قز، له مالی ئیمام جۆمعه‌ی ئه‌وکاته: ماموستا عه‌بدۆلای محه‌مه‌دی
کۆببونه‌وه، منیش له‌وێ بووم، وی ده‌چو که پێکهێنانی ئه‌و دانیشتنه له‌وکاته‌دا له
دوور و ده‌ره‌وه‌ی سنه! خوه‌ی به مه‌به‌ستی تایبه‌ت و بۆ هه‌لگرساندنی ئه‌و ئاوره
بوبێ! که له نه‌بوونی کاک ئه‌حمه‌ددا ئاسانتر هه‌لده‌گرسا..
ئه‌و شه‌ره هیچ سه‌ودێکی بو ئێمه تێدا نه‌بوو،
به‌لکوو به پێچه‌وانه‌وه، زۆریش به زیانمان بوو، که وابو ره‌وا نی‌یه و عه‌قل نایسه‌لمێنێ
که ئیمه ده‌ستمان تێدا بوبێت.
۶، مه‌کته‌بی قۆرئان له جه‌ره‌یانی “یه‌کشه‌وه¬دا”
جۆرێک هه‌لویستی و روانگه‌ی خۆی به نیسبه‌ت ئه‌و هێزه ئیسلامیانه‌وه رونکرده‌وه
که په‌نا بۆ توندوتیژێ ئه‌به‌ن، ئایا ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ی مه‌کته‌بی قورئان به
ئامانجی کۆتایی‌هێنان به‌و ده‌نگۆیه نه‌بوو که گۆایه ئێوه په‌یوه‌ندیتان به
ئه‌لقایده‌و ئه‌نساره‌وه هه‌یه؟
وه‌ک ده‌زانین له سالی ۱۳۷۵ کوچی هه‌تاویه‌وه مه‌کته‌بی قۆرئان بووه به دوو بال.
بالێکی به ناوی« مه‌کته‌بی قۆرئان»، بالێکی دی به ناوی « مه‌کته‌بی قۆرئانی
کوردستان» که من خۆم له‌گه‌ل ئه‌م باله‌دام. هێرش بو گوندی«یه‌کشه‌وه» له لایه‌ن
باله‌که‌ی دییه‌وه بوو، ئیمه هیچ هه‌وال و به‌شێکمان له‌و هه‌لویسته‌دا نه‌بوو. ئه‌م
هێرشه‌یش له به‌ر ئه‌مه بوو که پیش‌نوێژی جومعه و جه‌ماعه‌تی ئه‌و کاته‌ی ئه‌وێ به
ناوی مه‌لا محه‌مه‌دی عه‌له‌وی له وتارێکی جومعه‌دا هێرشی کردبووه سه‌ر کاک ئه‌حمه‌دی
موفتی‌زاده و ئه‌وی به ناو کافر‌و موشریک ناو بردبوو(!!؟). ئه‌مه هۆکاری ئه‌و
رووداوه بوو، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ئه‌لقاعیده‌و ئه‌نساره‌وه نه‌بوو؛ نه ئه‌و
ماموستایه ئه‌وده‌م په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و تاقمانه‌وه بوو ، نه هیچکام له دووباله‌که‌ی
مه‌کته‌بی قۆرئان، تا به‌م هه‌لویسته به‌و په‌یوه‌ندییه کوتایی بهێندرێت.
۷. دژبه‌رانی ئێوه‌و هێندێک له مه‌حافلی رۆشنبیری لایان
وایه که ئێوه هه‌رکات لاواز بن باسی پێکه‌وه ژیانی ئاشته‌وایی‌و نه‌بوونی جه‌بر
له قه‌بوول کردنی ئاینی ئیسلام‌دا ئه‌که‌ن و به گشتی ئالای ئاشتی‌و هێمنی هه‌ل‌ئه‌ده‌ن
به‌لام له کاتی به‌هێز بووندا په‌نا بۆ له‌ناوبردن و سه‌رکوتی دژبه‌رانتان ئه‌به‌ن‌و
روداوی شه‌لاق لێدانی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له‌و دواتر له ئاوی سه‌رددا شۆردنیان
به ده‌ستوری کاک ئه‌حمه‌دو بانگه‌وازی ئاشتی‌و برایه‌تی‌و پێکه‌وه هه‌لکردنی ئه‌ورۆتانیش
وه‌ک فاکت زۆر جاران باسی لێوه ئه‌کرێت، ئایا ئێوه ناته‌بایی له نێوان په‌یامی
ئێستای مه‌کته‌بی قورئان‌و بریاره‌که‌ی کاک ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له
نابینن؟ بۆ؟
– کاکی خوم! له سه‌ره‌تادا ئه‌مه‌وێ بلێم:
ئیمه هیچ‌کات ئه‌ونده به‌هێز نه‌بوین که هه‌ول بده‌ین بو له‌ناوبردنی دژبه‌رانمان،
چونکه ئاوا هێز و تواناییه‌ک به ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی یا هێزی چه‌کداری ده‌کرێت که
ئیمه هیچ‌کات هیچکام له‌م دووانه‌مان نه‌بووه. شه‌لاق‌دان له پێشمه‌رگه‌ی کومه‌له‌یش،
به خوا من خوم ئاوا رووداوێک بۆ جاری یه‌که‌مه ده‌یبیسم، هه‌روه‌ها شوردنی پێشمه‌رگه
له ئاوی سارددا. ته‌نیا شتێک که روویداوه یه‌کجار له حه‌ساری مزگه‌وتی جامیعه‌ی
سنه، که‌سێک پالی پیوه‌نراوه و که‌وتوه‌ته ناوی حه‌وزی ئه‌و حه‌ساره، که جارێکی
دیش ده‌لیم: به خودا، تۆ که ره‌نگه ئه‌وکاته هه‌ر نه‌بووبیتی- چه‌نده له‌و
رووداوه هه‌والت هه‌بووه من و کاک ئه‌حمه‌دیش هه‌رئه‌ونه. که چی ئاوا کراوه به
خوینی سیاوه‌ش و هه‌ر نابرێته‌وه(!؟).. له‌م لایشه‌وه هه‌رگیز ئێمه ئه‌وه‌نده بێ‌هێز
و لاواز نه‌بوین و نه‌که‌وتوین که به‌م هۆیه‌وه باسی برایه‌تی و پێکه‌وه هه‌لکردن
و ژیان به‌سه‌ربردن له گه‌ل هیچکه‌س و هیچ هێزێکدا بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه له‌به‌ر
که‌م هێزی خۆمان و به‌هێزی نه‌یارمان، بانگه‌وازی هاریکاری ویه‌ک‌ده‌نگی و
ئاشتیمان بکردایه؛ ده‌ی خۆ گومانی تێدا نی‌یه حکومه‌ت له هه‌موو حیزب و تاقمه‌کان
به‌هێزتر و به‌ده‌سه‌لاتتره، له‌گه‌ل ئه‌مه‌یشدا بالی ئیمه‌ی مه‌که‌ب قورئان،
واته:« مه‌کته‌ب قۆرئانی کوردستان» برانبه‌ر به ناره‌واکانی ئه‌و سه‌ه‌باره‌ت به
خومان و گه‌لی کورد و مه‌زهه‌بی ئه‌هلی سوننه‌ت ، هه‌رگیز بێ‌ده‌نگ نه‌بوین و
وازمان نه‌هێناوه، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، هه‌ر له‌م نزیکانه‌دا دوو ماموستای ئایینی
خه‌لکی شاری جوانرۆ، که هه‌ردووکیان ئه‌ندامی شورای رابه‌ریمانن به ناوه‌کانی
مامۆستا سه‌یفولای حسه‌ینی و مامۆستا حسه‌ینی حسه‌ینی خراونه‌ته به‌ندیخانه‌وه، که
به‌رێز: ۳۰ مانگ زیندان و شه‌ش سال دوورخستنه‌وه له ولات، وه ۱۰مانگ زیندان و
چوارسال دوورخستنه‌وه دراوه به سه‌ریاندا. یا هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌ندامێکی
دیکه‌ی شورای رابه‌ریمان به ناوی کاک هاشمی حسه‌ین په‌ناهی پاش ۱۲ سال کارکردن له
ئیداره‌ی دادگوسته‌ری شاری کامیاران، ده‌رکراوه(!؟). زۆر روداوی دیکه‌یش له‌م چه‌شنه.
که وابێ ئه‌و شیکردنه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌لویستی مه‌کته‌ب چ له رابردودا و چ له
ئێستا دا ره‌وا نی‌یه و ئه‌مه تومه‌تێکی دوور له ئینساف و راستیه.
۸. په‌یوه‌ندی ئاین و نه‌ته‌وه یه‌کیک له کۆنترین
باسه‌کانه له ولاته ئیسلامیه‌کاندا، دینداری‌و باوه‌ری خه‌لکی کورد به ئاینی
ئیسلام ده‌توانێت ئه‌و مکانیزمه بێت که جۆرێک له یه‌ک‌گرتنی نه‌ته‌وه‌یی لێ‌بکه‌وێته‌وه،
لاتان وایه دین ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی له کۆمه‌لگای کوردی‌دا هه‌بێت که جۆره یه‌کیه‌تیه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی، ئاینی لێ‌که‌وێته‌وه؟
وا ده‌زانم له ولامی پرسیاره‌کانی ۱ و۲ دا به‌م
پرسیاره‌یش وه‌لام درابێته‌وه.-
۹. کاک ئه‌حمه‌د به‌و جۆره که له ژیاننامه‌و نوسراوه‌کانیدا
ده‌رئه‌که‌وێت سالانێکی زۆر له ژێر کاریگه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یدا بووه‌و به‌رێزیشتان
ئه‌گه‌ر هه‌له نه‌بم له چه‌ند شوێندا وتوتانه تا پیش له ناسینی کاک ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات بووگم، که‌وابوو بیری نه‌ته‌وه‌یی بیرێکی ئاشنا‌و خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌یش به‌شێک یا چه‌ند قۆناخی ژیانی ئێوه‌ی به خویه‌وه ته‌رخان کردووه،
که‌چی له‌گه‌ل ئه‌وه‌یشدا ده‌بینین که مه‌کته‌بی قورئان له ساله‌کانی دوای سه‌رکه‌وتنی
ئینقلابی ئێران به کرده‌وه ناتوانێت بچێته به‌ره‌ی هێزه میللیه‌کانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت
له هێندێک برگه‌یشدا ده‌که‌وێته به‌ره‌ی دژیانه‌وه، پرسیاره‌که لێره‌دایه
ئایا له ئه‌ساسدا روانینی ئێوه له کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی جیاکاره له روانینی
هێزه میللیه‌کانی دیکه بۆ وێنه حیزبی دێموکرات یا نا کێشه هه‌مان بالاده‌ستی
بووه له به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌لاتدا؟
به‌لێ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی کاک ئه‌حمه‌د و من به حیزبی دیموکراتی
کوردستانه‌وه وترا راسته و وابووه. کاک ئه‌حمه‌د تا کۆچی دوایی هه‌ر کورد خۆشه‌ویست
و خوازیاری مافه ره‌واکانی گه‌لی کورد بوو ئه‌ویش له‌و رادیه‌دا که له ئایینی
پیرۆزی ئیسلام‌دا هه‌یه واته مافی یه‌کسان له گه‌ل هه‌موو گه‌لان، چ له ده‌ره‌وه‌ی
ولات و چ له ئێران. له هۆنراوه‌کانی کۆتایی ژیان و ناو زیندانی به باشی ئه‌م راسته‌قینه
ده‌بیندرێت. که‌م که‌سی دیموکرات هونراوه‌ی وه‌ک پارچه شیعره‌کانی «چه‌پکی صه‌لوات»
و «لافاوی داخ» و «کوردستانی جوانم» ی وتووه و هونیوه‌ته‌وه.
منیش هه‌ر وابووم و هیوا به خوا هه‌ر وایش ده‌ژیم
و ده‌مرم؛ بو وێنه ده‌توانن وتاری به ناو «ئیسلام و مللییه‌ت» که به زمانی کوردی
تومار کراوه گوی بده‌نێ که له‌وێدا وتوومه: کوردی موسولمان ناتوانێ دینه‌که‌ی
راگرێ و خۆی به موسولمان بزانێت بی ئه‌وه‌ی بو نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌ول بدات،
وتوومه: میلله‌تی کوردیش له روانگه‌ی دینی ئیسلامه‌وه مافی خویه‌تی وه‌ک هه‌موو گه‌لانی
دیکه‌ی دنیا سه‌ربه‌خۆ بێت.
ئیمه نه له ساله‌کانی دوای سه‌رکه‌وتنی راپه‌رینی ئێران و نه له دوای ئه‌وه‌و نه
ئێستاش دژ به هیچ که‌س و حیزب و تاقمێک نه‌بوین که به راستی بو مافه ره‌واکانی گه‌لی
کورد تێ بکۆشێت؛ به‌لکو هه‌روه‌ها که ئاماژه‌ی پێ‌کرا خۆیشمان هه‌ولمان داوه. ئه‌وه
خه‌لکی دی بوون که دژ به ئێمه وه‌ستاون و ئه‌ندامان و هاورێیانمانیان شه‌هید کرد،
وه‌ک ۳ شه‌هیدی بنه‌ماله‌ی «شبلی» و ۳ شه‌هیدی بنه‌ماله‌ی«نمه‌کی» وه به ده‌یان که‌سی
دی، له‌گه‌ل ئه‌مه‌یشدا ئێمه هیچ که‌سێکمان نه‌کوشتوه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جیگه‌ی سرنج و باسه بۆچوونی تێکۆشان و داخوازی مافه‌کانه، که هی
ئێمه و حیزب و تاقمه‌کانی دیکه وه‌ک یه‌ک نه‌بوون. تازه دوای پتر له ۳۰ سال زۆربه‌ی
ئه‌وانیش به‌م ئاکامه گه‌یشتوون که ئێمه هه‌ر ئه‌وکاته ده‌مان وت‌و جه‌ختمان له‌سه‌رده‌کرده‌وه؛
ئه‌ویش تێکۆشان و چالاکی کردن به شیوازی دنیای ئمرۆ: به ده‌م، به قه‌له‌م، به
قانوون و یاسا و ریگه روون کردنه‌وه‌ی خه‌کی خۆت و لایه‌نگه‌رانی ماف و ئازادیه‌کانی
ناوده‌وله‌تی. ئه‌مه‌یش پێویستی به لیکولینه‌وه‌ی زۆره که ئێره جێگه‌ی ئه‌وه
نی‌یه.
۱۰. لاتان وا نی‌یه که له سه‌ره‌تای ئینقلابه‌وه دین
و هێزه دینیه‌کانی کوردستان بوون به که‌ره‌سته‌یه‌ک که بزوتنه‌وه‌ی میللیان پێ‌لاواز
کرا، ئه‌لبه‌ت له رێگای دوو له‌ت کردنی کۆمه‌لگاوه‌و ئه‌و نیفاقه که له کۆمه‌لگای
کوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا دروست بوو؟
به پێچه‌وانه‌وه، هه‌روا که له خالی پیشوودا
ئاماژه‌ی پێ‌کرا: ئه‌وه غه‌یره ئیسلامیه‌کان بوون که بوون به هوی ئه‌م له‌ت بوون و
زیانه گه‌وره له گه‌له داماوه‌که‌مان. ده‌ی ئه‌وه گریمان ئه‌مه وابوو، ئه‌وکاته
ئێمه بۆ وێنه هۆکاری له‌ت کردنی کومه‌لگای کورده‌واری، ده‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌وکاته ره‌خنه‌یان
له ئێمه ده‌گرت و ئێمه‌یان تاوانبار ده‌کرد؛ ئێسته خۆیان بوون به چه‌ندین تاقم و
له‌ته‌وه، جا بو مه‌گه‌ر ئێستا گه‌لی کورد به مافی خوی گه‌یشتوه؟!. خو ئێسته زۆر
پتر نیاز به یه‌کگرتن و پیکه‌وه‌بوون هه‌یه. ناکا بلێن: ئێستاش تاوانی ئیوه‌یه!.
به‌لام هه‌رچی بوو رابورد «ماسی هه‌ر وه‌ختی له ئاو بیگری هه‌ر تازه‌س»
۱۱. خودموختاری ئیسلامی یه‌که‌م‌جار پێشنیاری ده‌وله‌تی
به‌نی‌سه‌در بوو که له ریگای “عه‌لامه نوری”یه‌وه دوکتور قاسملووی
لێ‌ئاگادار کرابووه‌و دوکتور قاسملوش لام وابێت له میتینگی مه‌هاباددا وه‌لامی ئه‌رێنی
به خودموختاری به پاشگری ئیسلامی ئه‌داته‌وه، ئایا ئه‌م په‌یامه‌ی دوکتور
قاسملوو جۆرێک په‌یامی ئیمکانی پێکه‌وه ژیانیشی تێدا نه‌بوو له کوردستانێکی
خودمختاردا له گه‌ل ئێوه یا هێزه ئیسلامیه‌کانی دیکه؟ ئێوه له‌و سه‌رده‌مانه‌دا
هیچ هه‌ولێکتان دا بۆ لێک‌گرێدانی بیر و ویستی نه‌ته‌وه‌یی له گه‌ل باوه‌رمه‌ندی
ئاینی خه‌لک؟
– سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ بلێم: ئه‌وه‌ی بروا و
ویست و ئاواتی ئێمه بوو، یه‌کسانی و هاوشانی گه‌له‌که‌مان بوو: گه‌لی کورد له‌گه‌ڵ
گه‌لانی‌تری ئێران‌دا، چونکه هه‌روا که له ولامی پرسیاره‌کانی پێشودا وترا: له
دینی ئیسلامی راسته‌قینه‌دا هه‌موو نه‌ته‌وه‌کان‌ومروف له هه‌موو مافیکدا یه‌کسانن،
که به‌لگه‌کانی ئه‌م راستیه‌یش به‌رچاو خرا. له لایه‌ن رابه‌رانی راپه‌رین و حکومه‌تی
نوێشه‌وه واده‌ی ئاوا شتێ به ئێمه درا، وه ئێمه تا کاتی نووسینی «قانون اساسی» یش
یاسای بنه‌مایی هه‌ر به هیوای ئه‌مه بووین. به‌لام وه‌ختێ «قانون اساسی» نووسرا و
یه‌کسانی ئیسلامی و بریاره‌کان ژیرپێ خران! ئیدی ئێمه ئه‌وپه‌رمان خوینده‌وه و له
ئاسه‌واری ئه‌م راپه‌رینه بو ئه‌هلی سوننه‌ت و گه‌لی کورد و گه‌لانی دیش بێ هیوا
بووین. ئومویش بلێم: دوای کوچ(هجرت) کردنی کاک ئه‌حمه‌د و یارانی له سنه‌وه بو
کرماشان؛ له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به کاک ئه‌حمه‌د پێشنیار کرا که: وه‌ره پێشێ تا
خۆدموختاری کوردستان به تو و موسولمانان بده‌ین. به‌لام کاک ئه‌حمه‌د زانی ئه‌وه
داوێکه بو به‌شه‌ردانی موسولمان و غه‌یره موسولمان وتی: ئێوه برۆن حیزب و تاقمه‌کانی
دیکه‌ی کورد رازی بکه‌ن، ئیدی من قسه‌ییکم نی‌یه.
له راستیدا ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر ئێمه خۆدموختاری هیچ، سه‌ربه‌خۆییشمان بو کوردستان
بسندایه زۆر به داخه‌وه، تاقمه رامیاریه غه‌یره دینیه‌کان نه ته‌نیا ده‌س‌خۆشانه‌یان
پی نه‌ده‌گوتین، بێ‌گومان له‌گه‌لیشمان به‌شه‌ر ده‌هاتن و نه‌یان ده‌هیشت ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه
دامه‌زرێ و سه‌قام گیر بێت.بلیین چی! ئه‌وکات وابوو.
12. بێ‌شک کاک ئه‌حمه‌د وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی ئاینی به‌ناوبانگ له جیهانی ئیسلام‌دا
خاوه‌نی په‌یوه‌ندی فره لایه‌ن بووه له گه‌ل ده‌سه‌لاته ئاینیه‌کانی ده‌ورووبه‌ر،
زۆرجار باس له‌وه ئه‌کرێت که کاک ئه‌حمه‌د یا مه‌کته‌بی قورئان ئه‌یانتوانی که‌لک
له‌م په‌یوه‌ندی‌و نفوزه وه‌رگرن بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به پرسی کورد به‌لام
هیچ‌کات ئه‌وه‌یان نه‌کردووه، به‌رێزتان ئایا نه‌زه‌رێکی جیاوازتان هه‌یه، لانیکه‌م
لاتان وانییه له‌م بواره‌دا واته دوست‌و پشتیوان دۆزینه‌وه بۆ کورد هه‌م کاک ئه‌حمه‌د
وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی ناسراو هه‌میش مه‌کته‌ب وه‌ک رێکخراوێکی ئاینی خاوه‌ن نفوز که‌م
کاری کردووه؟
– ولامی پرسیاره‌که‌ی پیشوو له‌سه‌دا سه‌د ولامی ئه‌م پرسیاره‌یشه
۱۳. بۆ ئاگادری خۆم و هێندێک له خوێنه‌رانیش ده‌مه‌وێت
له زمانی به‌رێزتانه‌وه باسی په‌یوه‌ندی “بابا مه‌ردۆخ رۆحانی “به مه‌کته‌بی
قورئانه‌وه ببیسم، چۆن خوێندوومه‌ته‌وه که ئیمتیازی مکتبی قورئان که ئیداره‌ی
په‌روه‌رده‌ی ئه‌وکات داویه‌تی به ناوی بابامردۆخی رۆحانی‌یه‌وه بووه؟
سه‌ره‌تا پێویسته ئاماژه به‌مه بکه‌م که: « بابامردۆخی رۆحانی» له «آیت الله مردوخ
کردستانی» جیایه، ئه‌و که‌سه‌ی که نزیک به سه‌د کتێبی نوسیوه که دوو له‌وانه«تاریخ
کردستان» و «فرهنگی مردوخ»ه ئه‌و که‌سایه‌تیه «آیت الله مردوخ کردستانی» بووه.
بابامردۆخی رۆحانیش که که‌سایه‌تییکی ئایینی باوه‌ردار،پاریزکار و زانا بوو، خاوه‌نی
کتێبی میژوی زۆر به نرخی «مشاهیر کرد»ه. خێزانی خۆشکی کاک ئه‌حمه‌دی موفتی‌زاده
بوو، واته: زاوای کاک ئه‌حمه‌د بوو. خوای میهره‌بان گشتیان ببه‌خشێ- ئه‌گه‌ر
ئیمتیازی مه‌دره‌سه‌ی قۆرئانیش له کاتی حکومه‌تی شایه‌تیدا به ناوی ئه‌و بووبیت له‌به‌ر
ئه‌مه بووه که دانانی مه‌دره‌سه، پێویستی به به‌لگه‌نامه‌ی خوێنده‌واری ئیداره‌ی
فێرکردن و بارهێنانی بووه که کاک ئه‌حمه‌د خۆی نه‌یبو، به‌لام بابا مردوخ بووی، جا
له به‌ر ئه‌مه مه‌دره‌سه‌که به ناوی ئه‌و بووه، که من خوم هه‌والم له‌مه نی‌یه.
14. ئێوه ئایه‌نده‌ی چه‌پ له کوردستاندا چۆن ئه‌بینن؟ ئایا له روانگه‌ی ئێوه‌وه
چه‌پ له کوردستاندا خاوه‌نی پێگه‌یکی به هێزه؟
ئه‌مه‌که چه‌په‌کانیش له کوردستاندا هه‌ن
حاشاهه‌لنه‌گره به‌لام به بوچونی من رۆژ بۆ رۆژ پێگه‌یان لاوازتر ده‌بێت، چونکه
هه‌روه‌ها که له دیمانه له‌گه‌ل دووحه‌وته‌نامه‌ی روژهه‌لاتدا ئاماژه‌م پێ‌کردووه-
گه‌لی کورد خواناس و دینداره و له‌گه‌ل بێ‌خودایی و بێ‌دینی‌دا هه‌ل‌ناکات، ۳۰ سال
پروپاگه‌نده‌ی دژمنان له لایکه‌وه و، به‌رگری له راگه‌یاندنی دینی راسته‌قینه و
هۆگری و لایه‌نگری ناشیرینی هه‌ندێ له دۆستان له لاییه‌کی دیکه‌وه نه‌یتوانیوه دین
له دلی زورینه‌ی خه‌لکی کورد ده‌ربینێت و بسریته‌وه.
حیزب و ریکخراوه و که‌سایه‌تییک ده‌توانێ پێگه‌ی به هێزی له کوردستاندا هه‌بێت که
به بێ‌ده‌ست تێوه‌ردان له باوه‌ر و داب و نه‌ریته له‌میژینه‌کانی گه‌لی کورد، بو
مافه راسته‌قینه‌کانی دیکه‌یشی که پێشیل کراون و خوراون، چالاکانه تێ‌بکۆشی. خه‌لک
وریایه و هه‌لسوکه‌وت و هه‌لویست و هه‌لسورانی هه‌موانیشی له‌ژێر چاودێری دایه.
۱۵. ئه‌کرێت که به‌رنامه‌ی سیاسی مه‌کته‌بی قورئان بۆ
ئایه‌نده‌ی کوردستان هێندێک به وردی باس بکه‌ن، ئێوه خوازیاری دامه‌زراندنی چ
جۆر سیستمێکی ئیداره‌ین بۆ کوردستانی داهاتوو؟ ئایا پێتان وایه که به له‌سه‌ر
کاربوونی کۆماری ئیسلامی ئیمکانی دامه‌زرادنی وه‌ها سیستمێک هه‌بێت؟
پیش‌تر چه‌شنی حکومه‌تی حه‌ز پێکراوی خۆمانم
باس کرد؛ به‌لام هه‌ر حکومه‌تێک که ۱- زۆرینه‌ی خه‌لک هه‌لیبژێرێ ۲- به‌ریوه‌به‌رانی
خۆیان به‌رێوه‌به‌ری یاسا بن ۳- ئازادی به‌یان و به‌رێوبردنی هومو بیر‌و بوچونه‌کانی
تێدا بێت؛ ئه‌و حکومه‌ته جێگه‌ی رێز و دل پێ خوشکردنه.
۱۶. شه‌ری چه‌کداری یا هه‌مان خه‌باتی شاخ که به‌شیک له
هێزه کوردیه‌کان ناچار ده‌ستیان بۆ بردووه‌و کردوویانه‌ته شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی
خه‌بات بۆ رزگاری، ئێوه چۆن پێناسه‌ی خه‌باتی چه‌کداری ئه‌که‌ن ، ئوسوله‌ن باوه‌رتان
به‌و شێوه خه‌باته هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر نا بۆ؟
به باوه‌ری من هه‌روه‌ها که ئێوه‌یش ئاماژه‌تان پێ‌کردووه: ته نیا له ناچاریدا
رووایه ده‌ست ببرێ بۆ چه‌ک و په‌نا ببرێ به شاخ، ئه‌ویش به‌و مه‌رجه که بۆ
درێژماوه خوت ته‌یار کردبێ و بتوانی ئه‌گه‌ر ناچار بوی له‌سه‌ر پێ خۆت بوه‌ستی، نه‌ک
له ترسی مار پال بده‌ی به ئاگره‌وه!.
بو ناساندنی ناچاری، زور به کۆرتی ده‌لێم: تا
ریگه‌و هه‌لی بانگه‌واز و راگه‌یاندنی ویست و ئامانجه‌کان هه‌بێت؛ کاتی په‌نا بردن
به چه‌ک و توندوتیژی نه‌گه‌یشتووه و قۆناخی ناچاری نی‌یه، هه‌رچه‌ن قۆناخی بانگه‌واز
و راگه‌یاندن زۆریش به‌رته‌نگ‌و پر له کۆسپ بێت.
له کوتاییدا ده‌لێم: به باوه‌ر و حالی‌بوونی
من له ئایینی ئیسلام، هوم بانگوواز و راگویاندن پێویسته و هه‌میش که‌لک وه‌رگرتن
له چه‌ک و گیان‌به‌خت کردن له رێگه‌ی باوه‌ر و خزمه‌ت به خه‌لکدا، به‌لام هه‌روه‌ها
که ئاماژه‌ی پێ‌کرا: هه‌رکامیان له کاتی خوی‌دا. وه‌ک کورد وته‌نی«که‌نگرو و ماست به‌ده‌روی
خوی»
۱۷. به‌لام زۆربه‌ی هیزه ئیسلامیه‌کان بالی نیزامیشیان
هه‌یه، ئێوه چۆن ده‌رواننه مه‌سه‌له‌ن خه‌باتی حه‌ماس، حزب‌الاله یان ئه‌لقایده‌و….؟
به‌پیی ولامه‌که‌ی سه‌ره‌وه بو ئێره‌ش ده‌لیم:
ئه‌وانه‌یان که ناچاربوون، چه‌ک پیروزیان، ده‌ستیان خوش بیت.
۱۸. له کۆتایدا ئه‌گه‌ر
وه‌ک دوا وته یا گه‌ر پیتان وایه شتێک ماوه که بوترێت، ده‌نا من شتێکم نه‌ماوه
جگه له‌وه سپاستان بکه‌م .
به سپاسه‌وه براتان حه‌سه‌ن ئه‌مینی – سنه
24/۱۱/۱۳۸۷ هه‌تاوی. ریکه‌وتی ۱۲/۲/۲۰۰۹ زایینی
بو روژ هه لات