بابه ته كانبه شی کوردیکۆ مەڵایەتی کلتووری سیاسیمطالب جدید

لایەنە شاراوەکانی هەڵبژاردنی یەکەم شاجوانی موسڵمان

  لایەنە شاراوەکانی هەڵبژاردنی یەکەم شاجوانی موسڵمان

و/ جهاد خاوەری

لەساڵی ۱۹۲۳ز، ئەوکاتەی خیلافەتی عوسمانی شکستی هێنا وەک دواین خیلافەت جیهانی جێهێڵا، ئەوروپا بەو بۆنەوە ئاهەنگی گێڕا بەوەی سەرکەوتنی بەسەر موسڵماناندا بەدەست هێناوە و تەواوی جیهانی ئیسلامی کەوتۆتە دەست، بۆیە بەشێوازێکی نوێ‌ دەستی دایە ئاهەنگ گێڕان و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئیختیاری هەڵبژاردنی شاجوانی ئەوروپایان بردە ئەنقەرە و لەوێ‌ ئاهەنگی دیاریکردنی شاجوانی ئەوروپایان ناساند و ئەوەبوو بۆ یەکەمجار و لەمێژووی ئەو وڵاتە کچە لاوێکی تورک بەناوی “کریمان خالص” کە ئەکتەرێکی عەلمانی بوو بە جلوبەرگی مەلەوە “مایۆ” هاتە سەر تەختی پێشانگاکە و سەرۆکی لیژنەی دادوەری ڤیستیڤاڵەکەش ئەم کەشە لەبارەی بەپێویست زانی و هەستایە سەر پێێ و وتی:

“بەرێزان، داوەرانی ڤیستڤاڵەکە، ئەوروپا هەموی ئاهەنگی سەرکەوتنی ئەوروپا و شکستی ئیسلام دەگێرێ کە لەپاش ۱۴۰۰ساڵ تێک شکا، کریمان خالص شاجوانی تورکیا تەمسیلی ئافرەتێکی موسڵمانمان بۆ دەکات بەبێ سەپاندنە ئاینیەکان کە ئەوەتا بە مایۆوە وەستاوە لەبەرامبەرمان، هەربۆیە ئەم خاتونە تاجی سەری سەرکەوتنی ئێمەیە، ئەمە ئەو سەپاندنەی سوڵتان سلێمانم دێنێتەوە یاد کاتێ‌ سوڵتان سلێمان بیستی رەقص لە فەرەنسا دەکرێ‌ هەمو جۆرە پەیوەندیەکی لەگەڵ ئەو وڵاتە بڕی و هەرەشەی لێکرد، ئەوەتا ئێستا نەوەی ئەو سوڵتانە وەستاوە بە مایۆوە بەراستی من سەرسامم بەمە، هیوای خۆشبەختی و سەرکەوتنیش بۆ تەواوی ئەو کچانە دەخوازم کە وەکو ئەم خاتونە حەزیان بەسەربەستی ژیانە بەراستی جێگای رێز لێنانە”.
ئەوەی راستی بێت ئەوروپا تاکە هێزێک بەواتای مانا دژایەتی کردبێت و داخی نابێتە سەر دڵی عوسمانیەکانن، چونکە ئەم هێزە هەر لەسەرەتاوە پایتەختی بنەرەتی رۆژهەڵاتیانی لێسەندوو کردیە پایتەختی خۆی لە “۱۴۵۳”ز ، هەروەها دواتریش هەریەکە لە شارەکانی وەک “بولگاریا و روسیا و مەقدۆنیا و رومانیا و یۆنان و …. کردە بەشێک لە ئیمپراتۆریەتەکەی. ئەمە جگە لەو هەموو ترس و بیمەی هەیان بو لەبەرامبەر سوڵتانە بەهێزەکانی عوسمانی بەدرێژایی چەندین سەدە حقدێکی زۆر گەورە گەرویان گرتبوو بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو شەرە شکست خواردنانەی وەک “موهاکس و حصاری ڤیەننا و گرتنی قوستەنتنیە و …” هەربۆیە یەکەم تۆڵەشی دوای روخاندنی خیلافەت داروخانی مۆرکی رەوشت و ئەخلاقیاتی موسڵمان بوو یەکەم کەسیش کرایە نیشانە خاتوو “کریمان خالص” بوو .

سەرچاوە/
شریف عبد العزیز الزهیری

http://bzavpress.com/Detail.aspx?id=11635&LinkID=24

نمایش بیشتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا