زنجیره‌ی چه‌مكه ئیسلامیه‌كان_ برایه‌تی و ئه‌ده‌بی مامه‌ڵه‌كردن
ماموستا سيد احمد
به درێژایى مێژوو كۆمه‌ڵێ په‌یوه‌ندى هه‌بووه بۆ به‌یه‌ك به‌ستانه‌وه‌ى مرۆڤه‌كان, كه مرۆڤه‌كان خۆیان به باشیان زانیوه‌و, له‌سه‌ریان كۆ بوونه‌ته‌وه, به‌ڵام هه‌ندێكیان شیاو بوون به پله‌و پایه‌و كه‌رامه‌تى مرۆڤه‌كان, هه‌ندێكیشیان بۆ مرۆڤ ناسازو نه‌شیاو بوون, وه‌ك كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر بنه‌ماى هۆزو خێڵ.. په‌یوه‌ندى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى, یا به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى, له‌سه‌ر بنه‌ماى پیشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆ بوونه‌ته‌وه, وه‌كو په‌یوه‌ندى كرێكار له‌گه‌ڵ كرێكار, جوتیار له‌گه‌ڵ جوتیار, به‌رگدرو له‌گه‌ڵ به‌رگدرو و, به‌م شێوه‌یه.
یا په‌یوه‌ندییه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كى لایه‌نى به زاراوه‌ى ئه‌مرِۆ(حزبى), واته په‌یوه‌ندیه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كى دونیایىو ماددى رِووت بووه.. به‌ڵام له پاڵ ئه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییانه, په‌یوه‌ندیه‌كیش هه‌بووه, په‌یوه‌ندى برایه‌تی پێ گوتراوه, كه له هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كان چاكترو شیاوتره بۆ مرۆڤه‌كان, كه له‌گه‌ڵ پله‌و پایه‌یان بشێت و, مرۆڤایه‌تى مرۆڤه‌كان دابین بكات, په‌یوه‌ندى برایه‌تییه.. هه‌ر ئه‌وه‌شه گونجاوو سازگاره له‌گه‌ڵ فیگره‌ت و ده‌رونى مرۆڤه‌كاندا, به‌ڵام پهیوهندییهكانىتر كه له‌سه‌ر بنه‌ماى جۆراوجۆر داده‌مه‌زرێن, هه‌ریه‌كه‌و له سه‌رێكه‌وه, یا له چه‌ند سه‌رێكه‌وه كه‌م و كورِى هه‌یه, یان نه‌یارىو نهشیاوییهكیان هه‌یه.
*پێناسه‌ى برایه‌تى:
برایه‌تى: واتا ئاشنابوونى دووكه‌س له‌گه‌ڵ یه‌كتر, كه ئاشنابوونێكى ویژدانى و ده‌رونى, پرِ له سۆزى بێگه‌ردو پاك و پاڵفته‌كراو, به‌یه‌كیان ببه‌ستێته‌وه‌و, به‌شێوه‌یه‌ك بۆ یه‌كتر ببن, یه‌كتریان خۆش بوێ, حه‌ز به یه‌كترى بكه‌ن, ئازار‌و زیانى یه‌كتریان نه‌ك به‌ره‌ورِوو, به‌ڵكو له پاشه‌مله‌ش نه‌وێ, به‌وه‌ى كه‌وا غه‌یبه‌تى بكات, یا كهسێكىتر له‌لاى به خراپه ناوى براكه‌ى بێنێ, ئه‌ویش به‌ڵێی بۆ بكات, یان گوێى بۆ رِابگرێ و, به‌رگرى له‌و برایه‌تیه نه‌كات, كه ئه‌وه‌تا ئه‌وكه‌سه‌ى لای تیفى زوبانى لێ ده‌سوێ و, به‌وه نارِه‌واو ناشیرینى ده‌كات, نه‌خێر ئه‌گه‌ر شتى واى دیت, ده‌بێ ئه‌و به‌رگرى له براكه‌ى بكات, وه‌كو چۆن به‌رگرى له خۆى‌و كه‌رامه‌ت و تایبهتمهندىیهكانى خۆى ده‌كات.
له فه‌رموده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌ر (درودو سڵاوى خواى له‌سه‌ربێت) هاتووه ده‌فه‌رموێت: هه‌ركه‌سێ له به‌رده‌مى براكه‌یدا گۆشتى براكه‌ى خورا (واتا غه‌یبه‌تى كرا) ئه‌ویش به‌رپه‌چى ئه‌وكه‌سه‌ى دایه‌وه, كه غه‌یبه‌تى براكه‌ى ده‌كات و, به خراپه ناوى دێنێ, ئه‌وا خواى گه‌وره [ حرم الله لحمة يوم القيامة على النار ] واته خواى گه‌وره گۆشته‌كه‌ى ئه‌وكه‌سه له ئاگرى دۆزه‌خ حه‌رام ده‌كات, واته ناهێڵێ به ئاگرى دۆزه‌خ بسووتێت, هه‌ركه‌سێكیش كه له‌لایدا به خراپه ناوى براكه‌ى ده‌به‌ن و, ئه‌و به‌رگرى لێ ناكات, یا بوختانێكى بۆ ده‌كرێت, یا چاكه‌یه‌كى ئه‌شاردرێته‌وه, یا عه‌یبێكى بۆ ده‌تاشرێت, ئه‌وكه‌سه‌ش هیچ به‌رگرییه‌كى له براكه‌ى ناكات و, كه‌سه بوختانچی و غه‌یبه‌ت كه‌ره‌كه ده‌مكوت ناكاته‌وه, ئه‌وا ئه‌وكه‌سه حه‌قه له‌سه‌ر خوا بیخاته نێو ئاگرى دۆزه‌خ به‌سه‌ر رِووه‌وه.
له‌به‌ر زۆری بابه‌ته ئێمه به فایلی پی دی ئێف بۆتان دا ئه‌نێین تاكو بیخویێننه‌وه
سه رچاوه : مه لپه ري ماموستا سيد احمد