لەساڵرۆژی شەهید بونیدا حەسەن بەننا رابەری بووژانەوەی بیری میانڕەوی ئیسلامی لە جیهاندا
لەساڵرۆژی شەهید بونیدا ،حەسەن بەننا، رابەری بووژانەوەی بیری میانڕەوی ئیسلامی لە جیهاندا
شەهید ئیمام بەننا ، ناوی تەواوی (حەسەن عەبدولرەحمان محمد بەننا ئەلساعاتی)ە و لە بەرواری ۱۹۰۶/۱۰/۱۴ لە شاری مەحمودیەی میسر لە دایک بوە و لە بەرواری ۱۹۴۹/۲/۱۲ دا شەهید کرا .
حەسەن بەننا دامەزرێنەری کۆمەڵی برایانی میسرە کە لە ساڵی ۱۹۲۸ دامەزرا، وەیەکەم رابەری ئەو کۆمەلەیەش بوو .
شێخ عەبدلوەهاب حەصافی کە بە شێخی سۆفیگەر دادەنرێت و مورشیدی تەریقەتی حەصافی شا
ذلیە بوو ، کاریگەری راستەوخۆی هەبوو لەسەر پێگەیاندن و بونیات نانی کەسایەتی ئیمام بەننا و لە ساڵی ۱۹۲۳ دا ئیمام بەننا لەسەردەستی شێخ حەصافی تەریقەتی سۆفیگەری پێبەخشرا .
حەسەن بەننا لە ساڵی ۱۹۲۷ دا خانەی مامۆستایانی لە شاری قاهیرە تەواو کرد و هەر لەو ساڵەش وەکو مامۆستا دامەزرا ، پاشان لە ساڵی ۱۹۲۸ کۆمەڵی برایانی موسڵمانی ئیمام بەننا لە کاتی گەنجێتیدایسری دامەزراند.
لە ساڵی ۱۹۴۱ بەفەرمانێکی کارگێڕی و بە تۆمەتی دامەزراندنی کۆمەڵەیەکی ئیسلامی ، گواسترایەوە بۆ شاری قەننا ،
لە ساڵی ۱۹۴۶ بە مەبەستی خزمەتکردن و بروەدان بە کۆمەڵەی برایان ، پیشەی مامۆستایی جێهێشت و خۆی یەکلای کردوە بۆ ئەم کۆمەڵەیە و لە ساڵی ۱۹۴۹ دا تیرۆر کرا .
لەکاتی دامەزراندی ئەم کۆمەڵە، بەننا و ھاوڕێکانی تووشی ڕاوەدوونان و گرتن بوون لەلایەن حکوومەتی میسری ئەوکات بەڵام گشت ئەوانە ئەندامانی ئەم کۆمەڵەیەیان سارد نەکردەوە لە جێبەجێ کردنی ئەمانجەکانیان، تەنانەت دوای شەهید کردنی بەننا. کارکردنی ئەم کۆمەڵەیە لەسەر بنەمای سەلەفی و پەروەردە و جیھادکردن بووە.
کۆمەڵی برایانی موسڵمان(ئیخوان موسلیمین)کۆمەڵەیەی ئیسلامی میانرەوە ئامانجیان چاکسازییە لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری ، زیاتر لە ۷۲ ووڵاتـی جیهان ڕێکخستنیان هەیە ، لە دیارترینیان میسر و تونس و مەغریبە.
دەربارەی ڕێبازی کۆمەڵی برایانی موسڵمان ، شەهید بەننا دەڵێت :
کۆمەڵی ئیخوان موسلیمین : بانگەوازێکی سەلەفیە ،ڕێگایەکی سوننەیە ،سۆفیگەرێکی ڕاستگۆیانیە ،دەستەیەکی سیاسیە ،کۆمەڵێکی وەرزشیە ،رابیتەیەکی زتانستیی و ڕۆشنبیریە .
ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لایەنگر و هەوادارانی کۆمەڵی بریانی موسڵمان ڕووی لە هەڵکشان دەکرد ، ئەمەش وای کرد کە جەمال عەبدلناسر، سەرۆکی ئەوکاتی میسر هەموو هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ئەم کۆمەڵەیە وەکو بەند کردنی سەرکردەکانی ئەم کۆمەلەیە و دەرکردن و گواستنەوەی ئەندامانی ئەم کۆمەلەیەوە لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر .
دوا هەوڵی ئەو دەسەلاتدارانەی ئەوکاتەی میسر تیرۆرکردنی حەسەن بەننا بوو لە ئێوارەی ۱۲ ی ۲ی ۱۹۴۹ز ایینی .
ئەو ئۆتۆمووێلەی ئەو کارە تیرۆریەی پێ ئەنجام درا ، ژمارەکەی ۹۹۷۹ (میسر- قاهیرە)ببو، کە یەکێک بوو لە ئۆتۆمبێلەکانی محمود عەبدولمەجید بەڕێوبەری گشتی لێکۆڵینەوەی تاوانکانەی وەزراتی ناوەخۆی میسر.
ئێستا و لە ۶۵ مین ساڵیادی شەهید کردنی ئیمام بەننادا ، لایەنگران و ئەندامانی کۆمەڵی ئیخوان موسلیمین ، تەشەنەی گەروەی لە جیهانی ئیسلامی بەخۆیەوە بینیوە دەیان ملیۆن ئەندام هەوادار و لایەنگریان هەیە.
دەربارەی هەڵوێستی ئیمامی شەهید حەسەن بەننا بەرامبەر کورد :
بەننا نامەیەک ئاراستەی پاشای عێراق دەکات لە سالی چلەکان کە ئەو کات بیستبوی لە کوردستانی باشور شۆرشێک بەرپا بوە دژی رژێمی ئەوکاتەی عێراق ،
نامەیەک ئاراستەی پاشاو دەسەلاتدارانی ئەو کات دەکات و دەنوسێت ” کوردەکان جێگەی رێزو تەقدیری زۆرن لە خۆیانەوە شۆرش بەرپا ناکەن و دەست نادەنە چەک ، دیارە ستەمیان لێ دەکرێت و دەبێت هەول بدەن ئەو ستەمە لابەرن … وە گەلی کورد نەوەیی سەلاحەدینن هیچ کەسێک وەک ئەوان دلسٶزو نیشتمانی ئومەتی ئیسلام نین !!!
بەشێک لە ووتە بەنێو بانگەکانی پێشەوا حەسەن بەننا
ووتەی یەکەم :
نهێنی سەرکەوتن و گەشەکردنی بانگەوازی ئیخوان
” بەھێزترن شتێک کە ئیخوان ھەیەتی ” سەربازی وونە ” ..
ئەو سەربازەی کە ئەوپەڕی توانای خۆی لەکاتی تێکۆشاندا بەخەرج دەدات ,
زۆرتر دەبەخشێت لەوەی لە گیرفانیدایە ,
بە دەستی ئەنقەست دووردەکەوێتەوە لەناو وناوبانگ ,
قسەی کەم دەکات و ئیشی زۆر ,
بڕوای وایە خوایەک ھەیە دەیبینێت و باسی دەکات لە شوێنیک پیرۆزتر لە زەوی و ئەوەی بەسەریەوەیەتی ,
خوایەک کە کردەوەی خۆش دەوێت بەمەرجی ئیخلاص
ووتەی دووەم :
” ئەی برایانم من ناترسم لەوەی بڵێن ھەموو دنیا کۆبونەتەوە بۆ دژایەتیکردنتان , چونکە ئێوە بە ئیزن و ھاوکاری خوا بەھێزترن ,
بەڵام ئەوەی من لێی دەترسم دوو شتە :
ئەترسم خوا لەبیربکەن ئەویش ڕادەستی خۆتان بکاتەوە و دەستان لێبەردات
یاخود براکانتان لەبیربکەن ئەوکاتە کێشەوناکۆکی نێوانتان توندببێت
ووتەی سێیەم :
ئەی گەنجانی ئیخوان موسلمین : مەیدانی یەکەمی تێکۆشانتان نەفسی خۆتانە ,
ئەگەر سەرکەوتنتان بەدەستھێنا ئەوا بەسەر ھەمووشتەکانیتردا ئاسانتر سەردەکەون ,
ئەگەر شکستان ھێنا لەجیھادی نەفسدا ئەوا بۆ شتەکانیتر کەمتواناترن ,
کەواتە سەرەتا ھەوڵتان بدەن لەگەڵ نەفسی خۆتاندا ,
ئەوەتان لەیاد نەچێت ھەموو دنیا چاوەڕوانی نەویه کە لەگەنجان تایبەتمەندبن بەپاکیەتی تەواو و ڕەوشتی بەرز و پیرۆز , ئێوە ببنە ئەو گەنجانە ,
ووتەی چوارەم :
چاوتان ببڕنە ووتەی پێغەمبەری خوا ” دڵنیایم بدەنی لەشەش شت , دڵنیاییتان دەدەمێ لەچونە بەھەشت , ڕاستگۆبن کاتێک قسەدەکەن , وەفاداربن کاتێک بەڵێن دەدەن ’ ئەمانەت بپارێزن کاتێک ئەمانەتتان درایەدەست , داوێنتان بپارێزن لە حەرام , چاوتان بگرن لە حەرام , دەستنا بپارێزن لەستەم “.. ئینجا سێربکەن بزانن ئێوە ئاوان ؟!
ووتەی پێنجەم
جەژنی گەورەی ئێوە ئەو رۆژەیە کە نیشتیمانەکانتان ئازاد ئەبێ و قورئان دەبێت بە حاکم . هەر بۆیە لە جەژندا رابردووی پڕ سەروەریتان بیری خۆتان بخەنەوە و ئومێدی ئێستاتان نوێ بکەنەوە و پەیامتان بۆ داهاتوو ئامادە بکەن
برایەتی بەهێز کەن، کار بکەن، پاشان چاوەرێی سەرکەوتنی گەورە و ئاشکرا بکەن