بابه ته كان

ئایه‌ به‌هه‌شتت بینیوه‌؟؟

ئایه‌ به‌هه‌شتت بینیوه‌؟؟

 

 یه‌که‌م…
کلیلی به‌هه‌شت

کلیلی به‌هه‌شت: (لا اله الا الله محمد رسول
الله)ه‌، وه‌ هه‌روه‌ها کاری چاکه‌، دانه‌کانی کلیله‌که‌ یه‌که‌ و به‌و دانانه‌ ئیش
ده‌کات وه‌ یه‌که‌مین که‌س ئه‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه
وسلم)ه‌ و دوای ئه‌وه‌ی شه‌فاعه‌ت بۆ ئیمانداران ده‌کات.

 

دووه‌م… ده‌رگاکانی

 

ده‌رگاکانی به‌هه‌شت (۸) ده‌رگایه‌ ، (وَسِیقَ
الَّذِینَ اتَّقَوْا رَبَّهُمْ إِلَى الْجَنَّهِ زُمَرًا حَتَّى إِذَا جَاؤُوهَا
وَفُتِحَتْ أَبْوَابُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَامٌ عَلَیْکُمْ طِبْتُمْ
فَادْخُلُوهَا خَالِدِینَ ) (الزمر: ۷۳).

 

 

 

پله‌ و پایه‌کانی به‌هه‌شت و ژووره‌کانی ….

 

به‌رزترین پله‌ی به‌هه‌شت بریتیه‌ له‌ (الفردوس)،
له‌ژێر عه‌رشی په‌روه‌ردگاره‌، وه‌ هه‌رچوار ڕوباری به‌هه‌شت له‌وێوه‌ دێنه‌ده‌ر و
سه‌رچاوه‌ ده‌گرن (ڕوباری شیر، ڕوباری مه‌ی، روباری هه‌نگوین و ڕوباری ئاو). وه‌
به‌رزترین شوێن و مه‌قام (مه‌قامی وه‌سیله‌یه‌)، که‌ ئه‌مه‌ مه‌قامی پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی
الله علیه وسلم) کاتێک جابر (ڕه‌زای خوای لێ بێت) ئه‌فه‌رموێ که‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رموێ:
(مَنْ قالَ حینَ یسمع النداء: اللهم ربّ هذه الدعوه التامه والصلاه القائمه آتی
محمداً الوسیله والفضیله وأبعثْهُ مقاماً محموداً الذی وعدته. حلّتْ له شفاعتی یوم
القیامه).

 

پاشان پله‌ و شوێنی (أهل العلیین) واته‌ پله‌
هه‌ره‌ به‌رزه‌کان، که‌ ئه‌مه‌ش بریتیه‌ له‌ کۆشکێکی به‌رزی چه‌نده‌ها نهۆم و له‌
دور و یاقوت و گه‌وهه‌ر دروست کراوه‌.. به‌ ژێریا ڕوبار ڕێ ده‌کات و ئه‌هلی به‌هه‌شت
چۆن ئه‌ستێره‌ به‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌بینن ئاوها ئه‌هلی علیین ئه‌بینن که‌ ئه‌دره‌وشێنه‌وه‌..
ئه‌م جێگایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێغه‌مبه‌ران و شه‌هیده‌کان و ئه‌وانه‌ی که‌  سه‌بر و ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر به‌ڵا و کاره‌سات
و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی له‌ پێناوی خوا یه‌کتریان خۆش ده‌وێت.

 

له‌ به‌هه‌شتدا کۆشکی وا هه‌یه‌ له‌ گه‌وهه‌ری
شه‌فاف و ته‌نک دروست کراوه‌و ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی دیاره‌، ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه‌
که‌ قسه‌ و ڕوویان به‌ده‌م خه‌ڵکه‌وه‌ خۆشه‌و له‌پێناوی خوا خواردن ئه‌به‌خشن و شه‌ونوێژ
ده‌که‌ن له‌کاتێکدا خه‌ڵک نوستوون.

 

پاشان پله‌و پایه‌کانی تری به‌هه‌شت که (۱۰۰)
سه‌د پله‌ن و نزمترینیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێک موڵکی ده‌وڵه‌مه‌ندترین پاشای سه‌ر
زه‌وی هه‌بێت به‌ڵام هێشتا (۱۰) ده‌ ئه‌وه‌نده‌ی موڵکی ئه‌و پاشایه‌ش.

 

پیاوان له‌ شێوه‌ی باوکمان ئاده‌م ئه‌بن له‌
درێژی دا واته (۶۰) باڵ، ته‌مه‌نیان له‌ ۳۳ ساڵیدایه‌ و له‌ جوانیشدا تاکو بڵێی
جوانن وه‌کو یوسف وه‌ دڵیان وه‌کو دڵی ئه‌یوبه‌ و زمانیان وه‌کو زمانی پێغه‌به‌ره‌
(صلی الله علیه وسلم).. ئه‌ی ئافره‌تان له‌ به‌هه‌شت دا چۆنن؟؟ ئوم سه‌له‌مه‌ (ڕه‌زای
خوای لێ بێت) ئه‌ڵیت که‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (أن فضل
نسا ء الدنیا على الحور العین کفضل ظاهر الثوب على باطنه) واته‌ فه‌زڵ و به‌ها و
جوانی ئافره‌تانی دونیا به‌سه‌ر حوره‌کانی به‌هه‌شته‌وه‌ وه‌کو به‌ها و جوانی ده‌ره‌وه‌ی
پۆشاکن بۆ ناوه‌وه‌ی، واه‌ته‌ زۆر له‌ حوره‌کان جوانتر و شۆخترن. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر
له‌ وه‌سفی ئافره‌تان له‌ به‌هه‌شت دا ده‌فه‌رموێت: (أن المؤمن لینظر الى مخ ساقها
أى زوجته کما ینظر أحدکم ألى السلک من الفضه فى الیاقوت کأنهن فى شفافیه الجواهر
على رؤوسهن التیجان و ثیابهن الحریر) واته‌ ئافره‌ت له‌ به‌هه‌شتدا ئه‌وه‌نده‌
جوان و شۆخه‌ کاتێک ئیماندار سه‌یری قاچی خێزانه‌که‌ی بکات مۆخی قاچی لێوه‌ دیاره‌
له‌ شه‌فافیه‌ت و ناسکی دا هه‌روه‌کو چۆن که‌سێک تاڵه‌ زیو له‌ میروی یاقوت دا ده‌توانێت
ببینێت و تاجیش به‌سه‌ریانه‌وه‌یه‌و پۆشاکیشیان له‌ حه‌ریره‌ واته‌ ئاورێشم.

 

داواکارین له‌ خوای په‌روه‌رده‌گار بمانکاته‌
ئه‌هلی به‌هه‌شت و دامه‌زرامان بکات له‌سه‌ر ئایینه‌که‌ی و له‌ وه‌سواسی شه‌یتان و
هاوه‌ڵی خراپ دورمان بخاته‌وه‌..

 

اللهم أرنا الحق حقاً و ارزقنا أتباعه و
أرنا الباطل باطلا و أرزقنا اجتنابه, اللهم ارزقنا عیش السعداء و موت الشهداء و
الحشر مع الانبیاء

 

 – له‌لایه‌ن:
خوشکان / خوشکه‌ عاشقی به‌هه‌شت

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا