کلیلـی دڵـه‌کان
کلیلـی دڵـه‌کان
خێزان بریتی نی یه له ماڵێکی بچوک که دوو هاوسه‌ری دابڕاو له هه‌موو
جیهانی تێدا بژین, به‌ڵکو په‌یوه‌ست بوونی دوو خێزانه, هه‌روه‌ک چۆن به‌یه‌که‌وه
ژیانی دوو تاکه, جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ست بوونه سه‌رکه‌وتوو بێت کۆمه‌ڵێک
کلیل و لێزانیی هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌و دوو هاوسه‌ره شاره‌زای ببن وکاری
پێ بکه‌ن ئه‌بنه که‌سانی چاکه‌خواز و چاکساز له‌ناو که‌س و کاریان دا, وه درگایه‌کی
به‌رفراوان دائه‌خه‌ن که ئاژاوه‌و ناخۆشی و تێکدانی ژیان لێوه‌ی دێنه ژوورێ.
که‌سانی پسپۆر له بواری هونه‌ری مامه‌ڵه‌کردن ئامۆژگاری و
ڕێنمایی ئافره‌ت و پیاو به‌م شتانه ئه‌که‌ن:
له‌بیرکردنی
ئازاره‌کان:
له‌بیرکردنی ئه‌و خراپی و ئێش و ئازارانه‌ی که‌سانی تر بوونه‌ته هۆکاری به‌رامبه‌رت
به به‌خششێکه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه که به تۆی داوه, هه‌رچه‌نده کارێکی
ئاسان نی یه که بتوانی ئه‌و خراپی و شه‌ڕ و ئاژاوانه له یاد بکه‌ی که که‌سانێکی
تر تووشیان کردووی و هۆکاری بوون, به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر دوو هاوسه‌ر که هه‌وڵ
بده‌ن ئه‌م شتانه له‌یاد بکه‌ن, تا ئه‌گه‌نه کارێکی گه‌وره‌تر له‌مه‌ش که هه‌ڵدانه‌وه‌ی
په‌ڕه‌ی لێبورده‌یی و لێ‌خۆش بوونه.
جا هه‌ر که‌سێک ئه‌یه‌وێت بگاته حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روونی و باش بوونی ماڵ و
ئایندهی ئه‌وا با هه‌وڵ بدات ئه‌و شته خراپانه‌ی که خه‌ڵک به‌رامبه‌ریان کردووه
له بیر خۆی بباته‌وه, و لێبورده بێت.
دانایی و نه‌رم ونیانی:
بار‌و دۆخی خێزانی تازه نامۆیه له‌لای ئێوه, بۆیه پێویسته مامه‌ڵه‌ی که‌سانی
ئه‌م خێزانه ژیرانه و تێگه‌یشتوانه بێت, بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کان شلۆق نه‌بن
و دواتریش نه‌پچڕێن.
هونه‌ری (نه‌خێر):
دابین کردنی پێویستی و داواکانی خه‌ڵکانی تر و مجامهلهکردن و زۆر ڕێز گرتن
و به‌ده‌مه‌وه چوونیان ئه‌مانه هه‌مووی پێویستن به‌ڵام هه‌موو شتێک سنوری خۆی هه‌یه
که پێویسته نه‌به‌زێندرێت, شان مه‌ده به‌ر شتێک که پێت هه‌ڵناگیرێت, فێرببه
ئه‌گه‌ر شتێک نه‌توانی بڵێ ناتوانم و ببوره, به‌ڵام به ئه‌ده‌ب و شێوه‌یه‌کی
جوانه‌وه بیڵێ, کاتێک مه‌ڵێ ناتوانم که توڕه‌یت, یا به‌ده‌نگی به‌رز یا وا
بیڵێیت که له ده‌ستی ڕا ئه‌که‌یت, به‌ڵکو به جوانی و ئه‌ده‌ب و نه‌رم و نیانیه‌وه
بڵێ ناتوانم وه به جۆرێک که ئه‌و هه‌ست بکات که تۆ له دڵه‌وه پێت ناخۆشه که
نا‌توانیت یارمه‌تی بده‌یت و داواکه‌ی جێ به‌جێ بکه‌یت.
دیاری:
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (تهادوا تحابوا) واته:
(دیاری پێشکه‌شی یه‌کتر بکه‌ن تا زیاتر یه‌کتریتان خۆش بوێت), دیاری دڵ نه‌رم ئه‌کات,
وه ڕه‌حم و سۆز و به‌زه‌یی نێوان خه‌ڵک پته‌و و قوڵتر ئه‌کات, جا ئه‌گه‌ر دیاریه‌که
به بۆنه‌یه‌که‌وه بوو یا بێ بۆنه بوو, کاریگه‌ری باشی هه‌رئه‌بێت.
باوکان پردێکن بۆ منداڵه‌کان:
خه‌سو و خه‌زوورت نزیکترین ڕێگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یت به دڵی هاوسه‌ره‌که‌ت,
چونکه مرۆڤ ڕێزگرتن له دایک و باوکی به ڕێزگرتن له خۆی ئه‌زانێ و ئیهانه‌کردن
و قسه پێوتنیشیان به ئیهانه‌ی خۆی ئه‌زانێت, بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌م دوو
هاوسه‌ره ویستی سه‌رکه‌وتو بێت له‌گه‌ڵ شه‌ریکی ژیانی با ڕێزی خه‌سو و خه‌زووری
بگرێ و خۆشی بوێن, وه هه‌رچیه‌ک ڕووی دا با هه‌ر به خراپ باسیان نه‌کات بۆ ئه‌وه‌ی
دڵی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ڕه‌ش نه‌کات به‌ڵکو بتوانێت له دڵی خۆی بیخواته‌وه‌و سه‌بر
و ئارامی بگرێت و کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
هه‌نگ به نه‌ک مێش:
هه‌نگ له‌سه‌ر گوڵی داره‌کان ئه‌نیشێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆنه‌که‌یان هه‌ڵمژێ
و هه‌نگوین دروست کات, به‌ڵام مێش ته‌نها له‌سه‌ر پیسی ئه‌نیشێته‌وه هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی
بیه‌وێت دوای تاوان و عه‌وره‌تی خه‌ڵکی بکه‌وێت و هه‌ڵه‌کانیان هه‌ڵبداته‌وه و
کۆیکاته‌وه, خۆ ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت هه‌ڵه‌ی خه‌ڵکی بژمێرێت ئه‌وا شتی زۆری به‌رچاو
ئه‌که‌وێت, به‌ڵام ئه‌مه نه ئازایه‌تییه و نه جوانیشه, به‌ڵکو خۆسه‌رقاڵ کردن
به عه‌یبی ده‌روونی خۆته‌وه له‌پێشتره تا خه‌ڵکی تر, وه ترسان له سه‌رئه‌نجامی
پاشه‌مله باس کردن و دواکه‌وتنی عهوراتی خه‌ڵکی گرنگ تره که ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام
بوویت له‌سه‌ری و تۆبه‌ت نه‌کرد به‌ره‌و ئاگر ڕاپێچت ئه‌کات, خوا په‌نامان بدات.
پاراستنی نهێنی:
ئه‌وه‌ی متمانه‌ی نێوان خه‌ڵکی زۆر زیاد ده‌کات پاراستنی نهێنی یه,
پێویسته هه‌ر یه‌کێک له‌م دوو هاوسه‌ره گه‌نجینه‌ی نهێنی خێزانه‌که‌ی ئه‌وی تر
بێت, به‌تایبه‌تی هی دایک و باوکیان, جا پێویسته له‌سه‌ر دوو هاوسه‌ر نهێنیه‌کانی
خێزانه‌کانیان بپارێزن نه‌ک بیکه‌نه جێگه‌ی قسه و باسی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یان, که
هیچ یه‌کێک له‌م دووانه پێیان خۆش نی یه خه‌ڵکانی تر به شته شاراوه‌کانیان
بزانن.
ڕازی بوون:
بۆچی ئێمه واین؟! ئه‌م ڕسته‌یه پێویسته دوو هاوسه‌ر هه‌رگیز نه‌یڵێنه‌وه,
که به‌راووردی خۆیان به خهلًکی تر بکه‌ن, بۆ ماڵه‌که‌ی من دوو ژووره و هی فڵان
که‌س ڤێلایه؟
بۆ من به پاس هاتوچۆ بکه‌م و فڵانیش سه‌یاره‌ی دوا مۆدێلی پێ یه؟ بۆچی من
ماڵه‌که ته‌نها فه‌رشێکه به‌ڵام ماڵی فڵان که‌س پڕه له شت؟!! وه زۆر پرسیاری
تریش که له ده‌روونی مرۆڤ دا دروست ده‌بێت, که زۆر جار له کاتی گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ
خه‌ڵکی و تێڕوانین بۆ شتێک ده‌رده‌که‌وێت, که به چاوی حه‌سودی و له قسه‌ی ڕه‌ق
دا خۆی ده‌نوێنێت.
قه‌ناعه‌ت کردن وڕازی بوون وه لێکدانه‌وه‌ی هۆکار و دوورکه‌وتنه‌وه له
به‌راوردکردنی شته‌کانی خۆت به شتی خه‌ڵکی نهێنیه‌که له نهێنیه‌کانی به‌خته‌وه‌ری
و سه‌رکه‌وتن.
ڕه‌خنه‌لێگرتن:
هه‌ندێک خه‌ڵک خۆیان به مه‌عێوم ئه‌زانن و نه به‌خۆیاندا ئه‌چنه‌وه و نه
ڕێگه‌ش ئه‌ده‌ن ڕه‌خنه‌یان لێ بگیرێت, به‌ڕاستی ئه‌م جۆره که‌سانه که‌س حه‌ز به
مامه‌ڵه‌یان ناکات و خه‌ڵک زۆر لێیان دوور ئه‌که‌وێته‌وه, چونکه ئه‌مه کێشه‌یه
ئه‌گه‌ر که‌سێک وابزانێت ڕه‌خنه‌گرتن به په‌رچ دانه‌وه و دژایه‌تی کردنه, نه‌خێر
هیچ که‌سێک بێ هه‌ڵه و تاوان نی یه و پێویسته هه‌موو دڵ کراوه و سنگ فراوان
بین بۆ ڕه‌خنه و تێبینی یه‌کانی که‌سانی تر, جا ڕه‌خنه و قسه‌یه‌کی خه‌سوو یان
خوشکی هاوسه‌ر مانای دژایه‌تی کردنی تۆ نی یه مه‌گه‌ر تۆ خۆت بته‌وێ وا لێکی بده‌یته‌وه,
جا خۆ ئه‌گه‌ر واشت کرد ته‌نها خۆت زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بیت.
ڕه‌خنه‌ی ههڵسو که‌وت نه‌ک
که‌سایه‌تی:
جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئه‌وه‌ی بڵێیت (تۆ هه‌ڵه‌یت)
وه بڵێیت (ئه‌م کرده‌وه‌ی که ئه‌نجامت دا هه‌ڵه‌بوو)، ڕه‌خنه‌گرتن له ههڵسو که‌وت
نه‌ک که‌سه‌که هونه‌ره وه په‌یامێکی کورته بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ست به شێوه‌یه‌کی
سوودمه‌ند, چونکه که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ر هه‌ستی کرد تۆ به‌رپه‌رچی ناده‌یته‌وه
باشتر لێت تێ ئه‌گات, وا هه‌ستیش ئه‌کات که تۆ ڕێنمایی ئه‌که‌یت بۆ کارێکی ڕاست و
ته‌واو, به پێچه‌وانه‌ی توڕه‌بوون و هه‌ڵگیرسانی ئاگری ڕق و ڕه‌دکردنه‌وه.