دڵداری یان خۆشه‌ویستی ؟!!!
دڵداری یان خۆشه‌ویستی
؟!!!!!!
ئا : سه‌رکه‌وت جلال /
پیاچونه‌وه‌ی: م.حه‌مزه به‌رزنجی .
ئیمڕۆ خۆشه‌ویستی
دیارده‌یه‌که که له‌سه‌ر زاری گشت گه‌نج و لاو به‌ته‌مه‌نه‌کانیشدا ده‌بیسترێن
، خۆشه‌ویستی ووشه‌یه‌که که دوو واتای تاڕاده‌یه‌ک جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت که‌ئه‌ویش
بریتیه له :-
۱- خۆشویستن (خۆشه‌ویستی)
۲- دڵداری
به‌ڵام ئێستا له‌وه
ده‌چێت که‌سێک بڵێت ئه‌م دوو ووشه‌یه هه‌ر یه‌ک شتن و چ جیاوازیه‌کیان هه‌یه ؟
۱- خۆشویستن (خۆشه‌ویستی)
:- زۆر جار ئه‌م ووشه‌یه که‌باسی لێوه ده‌کرێت هه‌ر که‌سه به‌پێی ئه‌و کات و
شوێن و بارودۆخه‌ی که تیایدایه بیری لێده‌کاته‌وه‌و پێناسه‌یه‌کی بۆ داده‌نێت
. به‌ڵام له‌ڕاستیدا خۆشه‌ویستی به‌واتایه‌کی گشتی بریتیه له هه‌موو ئه‌و
خۆشه‌ویستیانه‌ی که له‌به‌ر خاتری خوای گه‌وره بێت وه‌ک خۆشه‌ویستی به‌نده
بۆ خوای گه‌وره یان بۆ پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ربێت) یان بۆ هاوه‌ڵان
و پیاوچاکان و دایک و باوک و نیشتیمان خۆشه‌ویستی نێوان ژن و پیاو …هتد .
۲- دڵداری :- ئه‌میش
هه‌رخۆشه‌ویستیه به‌ڵام له نێوان دوو ڕه‌گه‌زی جیاوازدا که نامه‌حره‌م بن به‌یه‌کتری
، هه‌رچه‌نده ئه‌مه زۆر جار به‌هه‌ڵه به‌کار هاتووه و به‌کارده‌هێنرێت بۆ خۆشه‌ویستی
نێوان به‌نده‌و خوای گه‌وره یان هه‌ر شتێکی تر وه‌ک ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه
باسمان کرد ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م ووشه‌یه ته‌نها به‌واتای خۆشه‌ویستی دێت
له‌نێوان کوڕ و کچێکدا به‌شیوه‌یه‌کی ڕێگه پێنه‌دراو له ڕووی شه‌رعه‌وه .
* که‌واته دڵداری به‌شێکه
له‌خۆشه‌ویستی به‌ڵام به‌ڕێگه‌یه‌کی خراپ ، به‌ڵام خۆشه‌ویستی ناتوارێت پێی
بوترێت دڵداری .
* که‌واته به‌کورتی
ده‌توانین بڵێین خۆشه‌ویستی به‌و واتایه‌ی (خۆشه‌ویستی به‌نده‌کان بۆ خوای گه‌وره‌و
پێغه‌مبه‌ران و هاوه‌ڵان دایک و باوک وخوشک و برا …… هتد ئه‌مه کارێکی رێگه
پێدراوه که ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌رگری لێده‌کات و فه‌رمانی پێ ده‌کات. به‌ڵام
دڵداری خۆشه‌ویستی به‌ینی کوڕ‌و کچێکه به‌ڕێگه‌یه‌کی ناشه‌رعی که‌ئاینی
پیرۆزی ئیسلام نه‌هی لێده‌کات .)
– ئیستا پێده‌چێت یه‌کێک
بپرسێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ک پاک دڵداری بکه‌یت ؟
+ به‌ڵام ئێمه‌ش له‌وه‌ڵامی
ئه‌و به‌ڕێزه‌دا ده‌ڵێین ئایا چ پاکیه‌ک له‌و دڵه‌دا هه‌یه که‌بێ فه‌رمانی خوای
گه‌وره‌ی تێدابێت ، که‌کاتێک خوای گه‌وره له‌وه‌صفی ئیمانداراندا ده‌فه‌رمووێت:-
(وَلاَ مُتَّخِذاتِ أَخْدَانٍ)(النسا‌و / ۲۵) یان )ولاَ مُتَّخِذی
أَخْدَانٍ)(المأده / ۵) وه‌مانای (لاَ مُتَّخِژَاتِ أَخْدَانٍ) واته هاوڕێ و
دۆستیان بۆخۆیان دیاری نه‌کردووه (به‌شاره‌وه بێت یان به‌ئاشکرا) ، ، وه هه‌روه‌ها
خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت (لاتقربوا الزنی) واته (نزیکی زینا مه‌که‌ون)
* ئه‌ی بۆچی نافه‌رموێت
زینا مه‌که‌ن ؟
چونکه دڵداریکردن
نزیک که‌وتنه‌وه‌یه له‌زینا و ده‌رگایه‌که له‌ده‌رگاکانی شه‌یتان که بانگت ده‌کات
تا له‌و ده‌رگایه‌وه به‌زینا ئاشنات بکات ، چونکه ئه‌گه‌ر شه‌یتان ڕاسته‌وخۆ به‌یه‌کێک
بڵێ زینا بکه ئه‌وا ئه‌وه‌نده به‌ئاسانی ناچێت به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه و
سڵی لێده‌کاته‌وه ، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر بانگه‌شه‌ی بکات بۆ دڵداری ئه‌وا زۆر
ئاسان تر به‌ده‌میه‌وه ده‌چێت و به گوناهی نازانێت به‌نه‌زانی و داماوی شوێنی
ده‌که‌وێت ، ئه‌م کاره‌ش بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین کێشه‌و مه‌شاکیل له‌ناو
خه‌ڵکیدا و به‌تایبه‌تیش چینی گه‌نجان که بونه‌ته سوته‌مه‌نی ئه‌م کاره به‌دفه‌ڕه
له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ، له‌م باره‌یه‌شه‌وه ڕۆژانه چه‌ندین چیرۆکی زۆر دڵته‌زێن
ده‌بیستین که به‌هۆی ئه‌م کاره قێزه‌ونه‌وه تووشی گه‌نجان و لاوانی میلله‌ته‌که‌مان
هاتووه‌و به‌ره‌و هه‌ڵدێری بردوون به‌ناوی دڵداری پاکه‌وه و پاشان کاریان گه‌یشتووه
به‌زیناو چه‌ندین کاری ناهه‌مواری تر ، وه هه‌روه‌ک ده‌زانین زۆربه‌ی جاریش
ئافره‌تان باجی گه‌وره‌ی ئه‌م کاره ده‌ده‌ن له‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌شدا بۆمان
ده‌رده‌که‌وێت که‌وا کچ بۆی نیه براده‌رو دۆستێکی کوڕی هه‌بێت کاتێکیش خوای
گه‌وره ڕێی پێ نه‌داوه حیکمه‌تێکی تێدایه ، چونکه کچ خاوه‌ن سۆز و هه‌ستێکی
به‌رزه و گه‌ر که‌وته ناو په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ گه‌نجێک و ئه‌م گه‌نجه خه‌ڵه‌تاندی
و په‌یمانی پێ دا که‌وا ببێته هاوسه‌رێکی باش بۆی و کچه‌که‌ش پێی ڕازی بوو
وه پاشان ئه‌و کوڕه‌که خه‌ڵه‌تاندی پاشگه‌ز بوویه‌وه له په‌یمانه‌کانی و (له‌وانه‌شه
تۆڵه‌و زیانێک بگه‌یه‌نیت به کچه‌که ) لێره‌دا کاریگه‌رییه‌کی زۆر خراپ ده‌که‌وێته
سه‌ر کچه‌که و برینێکی قوڵ به‌جێ دێڵێت له ده‌رونیدا که‌وا زه‌حمه‌ته ساڕ‌ێژ
ببێته‌وه‌و تووشی کێشه‌و ڕوخاندنی ده‌کات ، وه خوای گه‌وره له خۆمان زیاتر
به‌رژه‌وه‌ندی و سودی ئێمه‌ی ده‌وێت وه‌ک له خۆمان ، بۆیه پێویسته پابه‌ند
بین به فه‌رمانه‌کانی و خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه له قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی و
ئامانجمان ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت پێش هه‌موو شتێک ، له‌به‌رئه‌وه کاتێک که‌ئاینی
پیرۆزی ئیسلام ڕێگیری کارێکمان لێده‌کات له‌به‌ر قه‌زانجی خۆمانه چونکه
ئیسلام خوای په‌روه‌ردگار خۆی ناردوێتی ، وه‌هه‌رخۆشی ده‌زانێت چی چاکه‌و چی
خراپه بۆمان بۆیه له‌و ئیسلامه‌دا که‌به‌رنامه‌ی ژیانه زۆر به‌جوانی هه‌موو
شتێکی بۆ دیاری کردووین تاوه‌کو به‌ڕێگه‌ی خراپ و دژوار‌دا مل نه‌نێین و به‌رچاومان
ڕوناک بێت . هه‌رچییه‌ک که خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌یفه‌رموون پێویسته بڵێین به‌سه‌رچاو و لێی لانه‌ده‌ین
، له‌به‌رئه‌وه پێویست ناکات خۆمان بخه‌ڵه‌تێنین و کۆمه‌ڵێک ته‌ئویلی بێبنه‌مای
بۆ دابنێین به‌ناوی (دڵداری پاک ، یان ده‌مه‌وێت بیناسم و لبێی تێبگه‌م پاشان
زه‌واجی له‌گه‌ڵدا بکه‌م و چه‌ندین هۆکاری تری بێبنه‌ما ……) بێگومان ئه‌مانه
هه‌مووی بیانوون و هیچ فیگره‌تێکی پاک ئه‌مانه به‌ڕاست نازانێت .
– پێده‌چێت که‌سێک بڵێ
نه‌خێر کاکه جه‌نابت زۆر توندڕه‌ویت و ئه‌مه هیچ وانیه …! من فیگره‌تم زۆر
پاکه‌و ئه‌م کاره‌ش به‌کارێکی زۆر باش ده‌زانم .!
+ به‌ڵام ئێمه‌ش پێی
ده‌ڵێین زۆر باشه ئه‌زیزم من پرسیارێک له تۆ ده‌که‌م ، ئایا ئه‌و کاره‌ی که تۆ
ناوی لێده‌نێیت دڵداری پاک یان هه‌رناوێکی تر که‌جه‌نابت زۆر به‌باشی ده‌زانیت
، ئه‌گه‌ر ببینیت مامۆستایه‌کی به‌ڕێز که له‌مزگه‌وت دێته ده‌ره‌وه هه‌مان ئه‌و
کاره‌ی تۆده‌کات یان هه‌رکه‌سێکی تر (حاجییه‌ک ، گه‌نجێکی مسوڵمان که‌زۆربه‌ی
کاته‌کانی له‌گه‌ڵ عیباده‌تدا ده‌باته سه‌ر ، …) ئایا ئه‌و کاته تۆ به‌رامبه‌ر
ئه‌و چی ده‌ڵێیت ؟؟؟
ئایا یه‌کسه‌ر به‌بینینی
ئه‌و حاڵه‌ته لۆمه‌ی ناکه‌یت به‌وه‌ی (سه‌یرکه‌ن ئه‌وه مه‌لاکه‌یه ، حاجییه‌که‌یه
، ئیسلامییه‌که‌یه ، …) دڵداری ده‌کات . که‌واته تۆش ئه‌و کاره‌ت به‌تاوان
زانی بۆ ئه‌وان ، به‌ڵام بزانه بۆ تۆش هه‌مان تاوانه که خۆت هه‌ستی پێناکه‌یت
. که‌واته ڕاستت کرد که‌وتت فیگره‌تم زۆر پاکه چونکه تۆش به‌بینینی ئه‌و کاره
زانیت تاوانه ، به‌ڵام شه‌یتان ئه‌وه‌نده ئه‌و کاره‌ی لا‌جوان کردوویت که بۆ
خۆت به تاوانی نازانیت .
له‌به‌رئه‌وه باش بزانه
کاتێک که خوای گه‌وره ئیسلامی ناردووه بۆ گشت خه‌ڵکی ناردووه بێ جیاوازی ،
کاتێک که شتێک حه‌رام کراوه ئیتر بۆهه‌موو خه‌ڵکی حه‌رامه تاڕۆژی دوایی وه
شتێکیش که ئیسلام به‌حه‌ڵالی دانه‌وه ئیتر بۆ هه‌موو خه‌ڵکی حه‌ڵاڵه تاڕۆژی
دوایی ، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان خه‌ڵکی دا هه‌روه‌ک خوای په‌روه‌ردگار
ده‌فه‌رموێت (یا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلقْنَاکُم مِّن ذکَرٍ وَأُنثی
وَجَعَلْنَاکُمْ شُعُوبًا وَقَبَائِل لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَکْرَمَکُمْ عِندَ
اللَّهِ أَتْقَاکُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ)(الحجرات:۱۳) واتا (ئه‌ی خه‌ڵکینه
بێگومان ئێمه هه‌مووتانمان له نێر و مێیه‌ک دروست کردووه و کردومانن به چه‌نده‌ها
گه‌ل و تیره و هۆزی جۆره‌وجۆر ، تایه‌کتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت به‌یه‌که‌وه
.. به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوا ئه‌و که‌سانه‌تانه که زۆرتر له‌خوا ترسه‌و
فه‌رمانبه‌رداری خوایه ، بێگومان خوا زانا و ئاگایه به‌هه‌مووان ) . وه ئه‌گه‌ر
که‌سێکیش ده‌ڵێت دڵ حسابه من به‌پاکی ده‌یکه‌م . ئه‌وا وه‌ک له‌پێشتریش باسمان
لێوه کرد و ئێستاش ده‌ڵێین به‌ڕێزم دڵێک پاکه که‌زیکری خوای تێدابێنت
(الَّذینَ ا‌مَنُواْ وَتَطمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذکْڕ اللّهِ أَلاَ بِذکْڕ اللّهِ
تَطمَئِنُّ الْقُلُوبُ)(الرعد: ۲۸) واته (ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه دڵ و ده‌رونیان
ئارام ده‌بێت به قورئان وپه‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار ، ئاگاداربن دڵه‌کان :
هه‌ربه‌قورئان و یادی خوا‌و پابه‌ند بوون به ئاینه‌که‌یه‌وه خۆشنود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه)
.
* وه بێگومان به‌ڕێزیشت
نا‌توانیت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت تاقی بکه‌یته‌وه به دڵداری تاوه‌کو بزانیت ئه‌و
که‌سه چۆنه ، شکڵی چۆنه ، ڕه‌فتاری چۆنه ، مامه‌ڵه کردن و گوفتاری چۆنه ؟
چونکه هه‌روه‌ک ده‌بینین زۆر جار ژن و پیاوێکی به‌ڕێز ماوه‌ی چه‌ند ساڵ ژیانی
هاوسه‌ریان پێکهێناوه ئێستاش نه‌یانتوانیوه به‌باشی له‌یه‌کتری تێبگه‌ن ،
ئێستا تۆ ده‌ته‌وێت به‌تێپه‌ڕکردنی چه‌ند کاتێک له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت به‌دڵداری
و دوور له‌فه‌رمانی خوای گه‌وره لێی تێبگه‌یت ! به‌مه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت بێگومان
نا‌توانیت ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌رت وه‌ک و خۆی بناسیت . چونکه تۆ له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی
به‌رامبه‌رتدا کاتێک له مه‌وعیدێکدا ده‌تانه‌وێت یه‌کتر ببینن ، پێش وه‌خت ئایا
چۆن خۆتی بۆ ئاماده ده‌که‌یت ، هه‌ر له له‌به‌رکردنی جل و به‌رگه‌وه تاده‌گاته
به‌کارهێنانی خۆشترین عه‌تر و جوانترین شێوازی قسه‌کردن ، هه‌ریه‌کێتان هه‌وڵ ده‌دات
به‌باشترین شێوه خۆی بڕازێنێته‌وه‌و به‌باشترین شیوه قسه بکات ، تا که‌سی به‌رامبه‌ری
لێی ڕازیبێت ، به‌ڵام کاتێک ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره چاره‌نووسی ئه‌و دووانه‌تانی
به‌یه‌ک گه‌یه‌ند ئه‌و کاته چی ؟ ئایا ده‌توانن هه‌میشه وه‌ک جاران خۆتان بۆ یه‌کتر
بڕازێننه‌وه‌و خۆتان بۆن خۆش بکه‌ن و به‌جوانترین ووشه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بدوێن؟
یان به‌یه‌کجار هه‌موو شتێک کۆتایی پێدێت و هه‌ریه‌که‌تان ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی
خۆی و شێواز‌و ڕه‌فتاری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی نیشان ده‌دات (به‌ڵام هه‌ریه‌که له‌ئێوه
کاتێک که پێکه‌وه دڵداریتان ده‌کرد دوو که‌سه‌یه‌تی زۆر جیاواز بوون ، به‌ڵام
ئێستا هه‌ریه‌که‌تان زۆر به‌غه‌ریبی ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌وه‌و
پێشتر به‌هێچ شێوه‌یه‌ک یه‌کترتان نه‌ناسی بێت).
* ئایا ئه‌و کاته هه‌ستی
هه‌ریه‌که له‌و دووانه‌تان چۆن ده‌بێت ؟
* ده‌بینین هه‌ر عه‌قڵێکی
خاوه‌ن هۆش و بیروباوه‌ڕێکی ته‌واو که ئه‌مانه لێک بداته‌وه پێی قبوڵ ناکرێت ،
چونکه ده‌زانیت ئه‌مانه هه‌مووی گاڵته‌کردنه به‌عه‌قڵ و ژیری خۆی .
* ئه‌ی که‌واته ئه‌م
دوو هاوسه‌ره چۆن ده‌ژین و بیرکردنه‌وه‌یان چۆن ده‌بێت به‌رامبه‌ر یه‌کتر ؟
* ئایا هه‌ریه‌که‌یان
گومان له‌ویتریان ناکات که‌خیانه‌تی لێبکات که‌کاتێک بۆماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێک له‌یه‌کتر
دوور ده‌بن ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش دڵداری له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌کرد
ئێستا چۆن قناعه‌ت به‌وه بکات که‌ئێستاش له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا هه‌مان کار ناکات
، کاتێک هه‌ردووکیان پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م کاره ناڕه‌واو ناشیرینه ڕاهاتوون ، یان
چۆن بڕوا به‌یه‌کتر بکه‌ن که له‌پێشتردا که هه‌ریه‌که‌یان له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا
نه‌بوون . دڵداری سیفه‌تێکی زۆر خراپی هه‌یه که زۆر نزیک بینه ، وه ته‌نها
ڕوکه‌ش ده‌بینێت ، بۆیه کاتێک که‌سێکی جوانتر ده‌بینێت یه‌کسه‌ر به‌ره‌و پیری
ده‌ڕوات و ئه‌وی تر له‌یاد ده‌کات ، که‌واته ئاگادار به که خوای گه‌وره
ڕێگیری کارێکت لێده‌کات بۆ ئازاردانی تۆ نیه به‌ڵکو بۆ خۆش به‌ختی تۆیه چونکه
خوای گه‌وره خۆی ده‌زانێت خێر له‌چیدایه .
* به‌ڵام له‌وه ده‌چێت
یه‌کێک ئێستاش زۆر ئینکار بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م زۆر به‌پاکی ئه‌و کاره
ده‌کات و ده‌یه‌وێت له داهاتوودا ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵدا دروست بکات .
ئیتر زۆر بێ ئاگایه
له‌وه‌ی که ئه‌م بۆ ئه‌و کاره په‌نای بردۆته به‌رکردنی تاوانێکی تریش که‌ئه‌ویش
بریتیه له تاوانی نه‌زه‌ڕکردن که‌پێغه‌مبه‌ری مه‌زن ده‌فه‌رموێت (نه‌زه‌ڕ تیرێکه له تیره‌کانی شه‌یتان)
ئێوه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر کردنی ئه‌و کاره و به‌به‌رده‌وامی له‌تاوان و
گوناهدا ده‌ژین و تائه‌و کاته‌ی دڵت تروسکایی ئیمانی تێدا نامێنێته‌وه به‌هۆی
ئه‌و هه‌موو تیره‌ی شه‌یتان که‌به‌به‌رده‌وامی ده‌ینێت به‌دڵته‌وه . ئه‌زانیت
ئه‌م کاره‌ی تۆ وه‌ک چی وایه ؟ وه‌ک ئه‌وه‌ی تۆ به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره بوه‌ستیت
و بڵێیت خوایه تۆ ناڵێی ئه‌و کاره مه‌که ئه‌وا من ده‌یکه‌م ، من به‌گوێی تۆ
ناکه‌م ، دژایه‌تیت ده‌که‌م ، زۆر بێ ئاگاشی له‌وه‌ی که خوای گه‌وره تۆ و
خۆشه‌ویسته‌که‌شتی دروست کردووه‌و هه‌رئه‌و ده‌تان ژییه‌نێت و ده‌تان مرێنێت و
پاشانیش زیندووتان ده‌کاته‌وه‌و سزای هه‌موو ئه‌و کاره‌نه‌تان ده‌داته‌وه (خوای
گه‌وره په‌نامان بدات) ، وه له‌سه‌ر دروست کره‌وه‌کانی ئه‌و ده‌گه‌ڕێیت و ده‌ژیت
و ده‌خه‌ویت و له‌دروست کراوه‌کانی ئه‌و ده‌خۆیت و ده‌خۆیته‌وه , چه‌نده‌ها
نیعمه‌تی تریش که به‌هه‌ریه‌کێکمانی به‌خشیوه خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک نیعمه‌ت
له‌نیعمه‌ته‌کانیت لێ وه‌ربگرێته‌وه ئه‌و کاته چی ده‌که‌یت ئه‌ی دڵداره‌که‌ت
ده‌توانێت چاره‌سه‌رت بکات و ئه‌ونیعمه‌ته‌ت پێ ببه‌خشێته‌وه که خوای گه‌وره
لێی وه‌رگرتویده‌ته‌وه ؟
* بێگومان ئاگاداریش
نیت له‌وه‌ی که له‌چاره‌نوسی تۆ یان دڵداره‌که‌تدا چی هه‌یه؟ ئایا چاره‌نوسی
ئێوه بۆ یه‌کتره؟ که‌وا ده‌ڵێن ئێمه به‌شێوه‌یه‌کی پاک دڵداری ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێت
له داهاتوودا بۆ یه‌ک بین ، یان ده‌زانن خوای گه‌وره چه‌ندێک ته‌مه‌نی به‌هه‌ریه‌که‌تان
به‌خشیوه تا باس له داهاتوو ده‌که‌ن و به‌ته‌مان له‌داهاتوودا بۆ یه‌ک بن.
* یان زۆر جار ده‌بینین
دوو که‌س که زۆر یه‌کتریان خۆش ده‌وێت ، پاش ماوه‌یه‌کی زۆر به‌شێک له‌ته‌مه‌نیان
له‌بێ ئه‌مری خوای گه‌وره به‌ناوی دڵداری پاک یان هه‌رناوێکی تر به‌سه‌ر ده‌به‌ن
، که‌بێ ئاگان له‌وه‌ی که گوایه ته‌مه‌نی ئه‌وان به‌شی ئه‌و هه‌موو بێ
ئاگاییه ده‌کات یان نا؟ به‌ڵام کاتێک ده‌زانین که یه‌کێک له‌م دووانه له‌پڕ زه‌واج
ده‌کات ئیتر له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت ، به‌زۆر له‌لایه‌ن که‌س و کاریه‌وه یان
تێکچوونی نێوانیان یان هه‌ر هۆکارێکی تر ، پاشانیش ده‌ڵێت والله زۆر بێوه‌فا بوو
من بۆ ئه‌و وابووم و وام کرد به‌ڵام ئه‌و وانه‌بوو، به‌ڵام نازانێت له هه‌موو که‌س
بێوه‌فاتر خۆیه‌تی که پشتی له‌فه‌رمان و ڕێنماییه‌کانی خودا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
کردووه ، خوایه‌ک که هه‌موو کارێکی زه‌وی و ئاسمانی له ده‌ست دایه و هه‌رخۆی
ڕۆزی ده‌ره‌و وه هه‌ر خۆی چاره‌نوسی مرۆڤه‌کان دیاری ده‌کات . بۆیه پێویسته
له‌سه‌رمان له خوا بترسین و سنوره‌کانی خوای گه‌وره بپارێزین ، خوای گه‌وره‌ش
ده‌فه‌رموێت (ومَن ێتَّقِ اللَّهَ ێجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا * وَێرْزُقْهُ مِنْ
حَیْپُ ڵا ێحْتَسِبُ)( الگلاق : ۲-۳) واته گه‌ر که‌سێک له خوا بترسێت و له‌ترسی
خوا کارێک ئه‌نجام نه‌دات ئه‌وا خوای‌گه‌وره ده‌رگایه‌کی بۆ ده‌کاته‌وه‌و ڕزگاری
ده‌کات و هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ک ڕزق‌و ڕۆزی پێ ده‌به‌خشێت که‌وا ئه‌و که‌سه خۆی
پێی سه‌یربێت .
بێگومان ئه‌م باسه‌ش
زۆر له‌مه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت که لێوه‌ی بدوێم ، به‌ڵام هیوادارم که‌شوێنی خۆی
گرتبێت و خه‌ڵکی لێی سودمه‌ندبن و ببێته هۆی ڕه‌زامه‌ندی خوای په‌روه‌ردگارو
پاشانیش ببێته هۆکارێک بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌نجه به‌ڕێزانه‌ی که
له‌م ڕاستیانه تێنه‌گه‌یشتوون . ئه‌مه‌ش چه‌ند چیرۆکێکی ڕاستیه بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست
به ئومێدی ئه‌وه‌ی زیاتر به‌رچاو ڕوون بن .
چیرۆکی یه‌که‌م//
په‌شیمانم
من کچێکی ته‌مه‌ن
بیست و سێ ساڵم, باری ده‌روونیم زۆر خراپه به‌هۆی هه‌ڵس و که‌وته هه‌رزه‌کانم
چونکه بایه‌خم بۆ هیچ شتێک دانه‌ده‌نا, دان ده‌نێم به تاوانه‌که‌م که زیاده ڕه‌ویم
کرد تا له‌ده‌ریایی په‌شیمانی خنکام.. مردنی باوکم بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی دروست
کرد له سۆز و ده‌روونمدا, تا ناچار بووم په‌نا ببه‌مه به‌ر ئینته‌رنێت, خۆمم
پێوه سه‌رقاڵ ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆم ده‌ربازکه‌م له‌و خه‌م و خه‌فه‌ت و بێ
ئاگایی یه که مردنی باوکم دروستی کردبوو.له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه چه‌ند
کوڕ‌و کچێکم ناسی, ڕۆژانه جه‌نده‌ها کاتژمێر له‌گه‌ڵیان قسه‌م ده‌کرد, وه زۆری
پێ نه‌چوو گه‌نجێکم ناسی,خه‌ڵکی شارێک بوو نزیک بوو له‌شاره‌که‌ی خۆمه‌وه.گفتوگۆ‌و
ڕاوێژ‌مان زۆر ده‌کرد, هه‌رچه‌ند ڕازی نه‌بووم به‌لاَم دوای داواکردنێکی زۆر
ژماره‌ی مۆبایله‌که‌می لێم وه‌رگرت, پاش ئه‌وه زۆر ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کردم وه
زۆر داوای چاوپێکه‌وتنی ده‌کرد له‌گه‌ڵمدا, له پێشدا ڕازی نه‌بووم به‌لاَم بۆم
ده‌رکه‌وت سووره له‌سه‌ر بینینم, بۆیه له‌شوێنێَکی گشتی چاومان به‌یه‌کتر که‌وت,
وه‌پاش ئه‌وه چاوپێکه‌وتنه‌کانمان زۆر بوو .وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا گه‌نجێکی
دیم ناسی.. زمان شیرین و شاره‌زا بوو له‌ماڵپه‌ڕه‌کانی ئینته‌رنێت, هه‌رشتێکم نه‌زانیبایه
فێری ده‌کردم.. په‌یوه‌ندی‌یه‌کانمان زۆربوو و پاشان داوای ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی
لێ کردم.. پاش هه‌ندێ دوودڵی ژماره‌که‌م داپێی و پێکه‌وه ڕۆشتینه ده‌ره‌وه‌و
ئه‌وه‌ی که له‌نێوان هه‌موو کوڕ‌و کچێک ڕووده‌دا ئه‌گه‌ر پێکه‌وه‌بن له‌نێوان
ئێمه‌ش ڕووی‌دا .ئه‌مه بوو بوو به‌پیشه‌م بێ ئه‌وه‌ی ئاگام له‌خۆم بێت و بزانم
چی به‌خۆم ده‌که‌م؟! باوه‌ڕبکه‌ن نه‌مده‌زانی..پاشان ئاشنایه‌تیم په‌یداکرد له‌گه‌ل
گه‌نجێکی دی, ئه‌مه‌یان جیاوازتر بوو چونکه هه‌ستم به‌خۆشه‌ویستی کرد له‌گه‌ڵی
له‌کاتێکدا ئه‌و دوو گه‌نجه‌ی پێشوو به‌برای خۆمم ده‌زانین, حاڵ و هه‌واڵیانم ده‌بیست..
هاوکاریانم ده‌کرد له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان.. به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندیم به‌رده‌وام
بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ گه‌نجه‌دا تا خوشکه‌که‌م ئاگادار بوو و پێمی زانی و
ئامۆژگاری کردم که په‌یوه‌ندیم بپچڕێنم له‌گه‌ڵیاندا, منیش په‌یمانم پی دا بۆ
ئه‌وه‌ی بێ ده‌نگ بێت و به ماڵه‌وه‌مان نه‌ڵێت .له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار گه‌نجێکی
زۆر باش هاته خوازبێنیم.. دڵخۆش بووم چونکه ڕێگای ده‌ربازبوونم بۆ کرایه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی کۆتایی به په‌یوه‌ندی یه‌کانم بێنم.. ڕازی بووم و نیشان کرام و دوایی
داوام له‌سێ هاوڕێکه‌م کرد که‌وازم لێ بێنن و په‌یوه‌ندیم پچڕاند له‌گه‌ڵیان.
دوانیان ڕازی بوون و وازیان هێنا به‌لاَم گه‌نجی یه‌که‌م پێی خۆش نه‌بوو که‌وازم
لێبێنێت, ده‌ستی کرد به‌چاودێری کردنی ئیمێڵه‌که‌م, و نامه‌کانی خۆم و ئه‌و
دوو گه‌نجه‌ی تر که ده‌یاننارد بۆم هه‌مووی چاپ کرد و به‌پۆست ناردی بۆ ماڵه‌وه‌مان,
که چاوم پێیان که‌وت وه‌خت بوو دڵم بووه‌ستێ و بمرم, به‌په‌له هه‌موویانم
سووتاند له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته ژێر ده‌ستی خۆشه‌ویسته‌که‌م که‌زۆر خۆشم
ده‌وێت و خۆشی ده‌وێم چونکه به‌مه بزانێ وازم لێ دێنێت و هه‌ست به‌تاوان ده‌که‌م
گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندی‌یانه‌م لێی بشارمه‌وه.ئێستاش له ترسێکی گه‌وره‌دا ده‌ژیم,
هه‌رکات گوێم له زه‌نگی ته‌له‌فۆن یان مۆبایل بێت یان کاتێک نامه‌یه‌کم بۆ دێت,
ناتوانم به‌خێزانه‌که‌م بڵێم و هه‌ست ده‌که‌م که ئه‌وان به‌و په‌یوه‌ندی‌یه هه‌رزانه‌م
هه‌ستیان کردووه.. زۆر ماندووم ئاوات به‌مه‌رگ ده‌خوازم.. هه‌ست ده‌که‌م شایسته‌ی
کاره‌که‌م نیم که مامۆستایه. و جێگای متمانه‌ی خێزانه‌که‌م نیم.. په‌شیمانم..
په‌شیمانم.. په‌شیمانم..تکاتان لێ ده‌که‌م چیرۆکه‌که‌م بلاَوبکه‌نه‌وه تا ببێته
په‌ند بۆ هه‌موو ئه‌و کچانه‌ی که له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه هه‌وڵی ناسینی گه‌نج
ده‌ده‌ن و به‌دوای گاڵته‌و خۆشی ده‌گه‌ڕێن تا ده‌که‌ونه داوی گورگه‌کانه‌وه.
چیرۆکی دووه‌م//
چیرۆکی ته‌وبه‌کردنی
کچه کوردێک
سه‌ره‌تا سوپاستان ده‌که‌م
که ئه‌م ده‌رفه‌ته‌تان بۆ ڕه‌خساندم تا زۆر به ڕاشکاوی باس له گه‌ڕانه‌وه‌م
بکه‌م بۆ په‌یامی ئیسلام به‌ڵێ من له خێزانێکی موسڵمانم و ناسنامه‌که‌م تیای
نووسراوه(مسلمه)به‌ڵام ساڵانێکی که‌مه به حه‌ق ئه‌م ئاینه ده‌ناسم,من کچێکم
ته‌مه‌نم ۲۵ساڵه‌و ده‌رچووی زانکۆی سه‌لاحه‌دینم، ماوه‌ی پێنج ساڵه خه‌ریکی
کاری ڕۆژنامه‌نووسیم ئێستاش له ده‌زگایه‌ک کاری وه‌رگێران و توێژینه‌وه ده‌که‌م).
دایکم و باوکم تاڕادده‌یه‌کی زۆر خوێنده‌وارییان باش بوو به‌حوکمی ئه‌وه‌ش که
باوکم له به‌غدا کاری ده‌کرد کلتوورو ڕۆشنبیری و خوێندنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی زاڵ بوو
به‌سه‌ر که‌شی خێزانه‌که‌م,جگه له خۆم سێ خوشک و سێ برام هه‌بوو به‌ڵام ئیستا
باوکم کۆچی دوایی کردووه‌و دوو خوشک و برایه‌کیشم له ئێمه جیابوونه‌ته‌وه‌و
خێزانیان پێکهێناوه واته من حاڵی حازر له‌گه‌ڵ دایکم و خوشکێک ودووبرام ژیان به‌سه‌رده‌به‌م.
حه‌زده‌که‌م سه‌رنجی خوێنه‌ری به‌ڕێز بۆ خالێکی گرنگ ڕابکێشم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
که ژیانی من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاسایی نه‌بوو چونکه زۆر حه‌زم له ناوبانگ
ده‌رکردن بوو..ئه‌و حه‌زه‌م زیاتر بوو له‌دوای چه‌ند ڕووداوێکی گرنگ له ته‌مه‌نی
منداڵیم به‌تایبه‌ت دوای ڕاپه‌ڕین هه‌ر بۆ نموونه (ساڵ ۱۹۹۳ بوو له ئاهه‌نگێکی
نه‌ته‌وه‌یی هۆڵی میدیا بۆ یه‌که‌مجار له ژیانم شیعرێکم ووت که له نووسینی
دایکم بوو سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وتی ئه‌وسای گه‌لی کورد که ته‌واو بووم بوێرانه سه‌رم
هه‌ڵبڕی بینیم هه‌زاران ده‌ست چه‌پڵه‌م بۆَ لێده‌ده‌ن و هه‌زاران ده‌نگیش ده‌ڵێن
دووباره….دووباره)باوکم و دایکم هه‌میشه هانیان ده‌دام و ده‌یانزانی حه‌ز به‌کاری
نووسین و خوێندنه‌وه ده‌که‌م.کاتێکیش باوکم کۆچی دوایی کرد ئه‌م حه‌زه له
ناخمدا گه‌وره‌تر بوو زۆر ڕێگه‌م تاقی ده‌کرده‌وه تاکو بتوانم له ڕێگه‌یدا
ناوبانگ ده‌ربکه‌م به‌م شێوه‌یه:
۱. له قۆناغی ناوه‌ندی
خه‌ریکی نووسینی شیعر‌و وێنه‌کێشان بووم،له شیعر شکستم هێنا به‌ڵام چه‌ند جارێک
له قوتابخانه پیشانگای تایبه‌ت به تابلۆکانم کرده‌وه‌و دواین پیشانگام له
کۆلیژ کرده‌وه به هاوبه‌شی چه‌ند نیگارکێشێکی هاوڕێم له ژێر سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆکی
زانکۆ(محمد صدیق خۆشناو) که تیایدا چه‌ند وێنه‌و کاریکاتێرێکمان نمایش کرد و له‌لایه‌ن
به‌رَێزیانه‌وه خه‌ڵات کراین.
۲. له قۆناغی ئاماده‌یی
مامۆستای وه‌رزش بایه‌خێکی زۆری پێدام تا چه‌ند چاڵاکیه‌کم ئه‌نجام دا‌و چه‌ند
جارێک خه‌ڵات کرام.
۳. هه‌ر له قۆناغی
ئاماده‌یی حه‌زکردن به کار‌و خۆ ده‌رخستن هانی دام بچمه ڕیزی رێکخراوێکی
سیکۆلاریستی و له‌وێش له‌به‌ر زۆری چاڵاکیه‌کانم و ماندووبوون و شه‌ونخوونی به‌رده‌وام
توانیم ببمه نوێنه‌ری پۆل و به‌رپرسی قوتابخانه‌که‌مان پاشانیش له ساڵی
1999بووم به کادیری حزبی .
۴. له‌گه‌ڵ هاتنم بۆ
کۆلیژ هه‌ستم کرد ناوبانگه‌که‌م له ده‌ستدا چونکه له قۆناغی ئاماده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رو
مامۆستاکان ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی گه‌ڕه‌که‌که‌شمان منیان ده‌ناسی که‌چی بینیم له
کۆلیژ که‌شێکی نامۆ باڵی به سه‌رداکێشاوم ته‌نانه‌ت ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌گه‌ڵ
خۆم وه‌رگیران لایان سه‌یر بوو که من هه‌میشه به ته‌نها پیاسه ده‌که‌م و جووڵه‌و
ڕاکردنی جارانم نه‌ماوه.
۵.کچێکی هاوپۆلم که
زۆر له‌من به ته‌مه‌نتر بوو له‌گه‌ڵ خزم و که‌سانم له ڕۆژنامه کاری ده‌کرد زۆر
حه‌زم به گفتوگۆ ده‌کرد له‌گه‌ڵی ئه‌ویش به هه‌مان شێوه،به‌تایبه‌ت کاتێ زانی
من له بنه‌ماڵه‌ی(…………….)م که ئێستا هه‌موویان به‌رپرسی گه‌وره‌ن و
و پله‌ی باڵایان هه‌یه له زانکۆ‌و ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌کان،ئه‌وبوو هانی دام
بۆ کاری ڕۆژنامه‌نووسی و منیش بێ سێ و دوو قبولم کرد. به‌مجۆره یه‌که‌م ڕۆژنامه
که بابه‌تم تیایدا بڵاو کرده‌وه ڕۆژنامه‌یه‌کی سکۆلاریزمی
بوو………………پاشان چه‌ندین کاری تری ڕۆژنامه‌م ئه‌نجامدا و بووم به په‌یامنێرو
وه‌رگێڕ و چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیم بڵاوکرده‌وه له زۆرترین ڕۆژنامه
هاوکاریم کرد و له‌گه‌ڵ هاوڕێکانم هه‌ڵساین به بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌کی
ئازاد که له‌رَێگه‌ی چه‌ند به‌رپرسێک هاوکاری ده‌کراین و ناوبانگی گه‌یشته
زۆربه‌ی شاره‌کان و له سلێمانی و که‌رکووکیش بڵاو ده‌کرایه‌وه. ئه‌مانه
هیچیان به هانام نه‌هاتن کاتێ من دووچاری کاره‌ساتێکی گه‌وره‌بووم له ژیان دا
ئه‌ویش له ده‌ستدانی کوڕێ بوو که به قه‌د هه‌موو ژیانم خۆشم ده‌ویست کوڕێک
زیاتر له چوارده‌ساڵ چاوه‌ڕوانم کرد تا ببێت به هاوژینم واته هه‌ر له مناڵییه‌وه
چونکه خزمێکی نزیکم بوو هه‌ر له مناڵییه‌وه باوکی منی بۆ ئه‌و دانابوو یان
باشتر وایه بڵێین باوکی به‌هۆی بێ عه‌قلی خۆی(ئه‌گه‌رچی به‌ناو ڕۆشنبیریش
بوو) ده‌یوت ئه‌مان هاوته‌مه‌نن و پێویسته بۆ یه‌کتر بن بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به
کاردانه‌وه‌ی خراپی قسه‌کانی بکات له‌سه‌ر ئێمه سوپاس بۆ خوا من په‌یوه‌ندیم
له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه نه‌بوو چونکه له شارێکی تر ده‌ژیاو زۆر که‌م ده‌مبینی به‌ڵام
وه‌ک عیباده‌ت زیکرم بۆی ده‌کرد و تاسه‌رئێسقان خۆشم ده‌ویست،ئه‌و به چاوه پیسه‌کانی
سه‌رنجی منی بۆخۆی ڕاده‌کێشاو هه‌ر سه‌یرکردنێکی ئه‌ویش له لایه‌ن من وه‌ک
پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رموێت
تیرێکی ژه‌هراوی شه‌یتان بوو.له‌ده‌ستدانه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که پێیان ووتم ئه‌و
تۆی خۆش ناوێت به‌ڵکو له‌گه‌ڵ کچێکی هاوپۆل له کۆلیژی خۆی په‌یوه‌ندی هه‌یه،
ئه‌م هه‌واڵه‌م پێگه‌یشت کاتێ له قۆناغی یه‌که‌می کۆلیژبووم و تازه ده‌ستم به
کاری رَۆژنامه کردبوو،ناخۆشترین ساڵ بوو له ژیانم،له لایه‌ک ئه‌م هه‌واڵه‌و له
لایه‌کی تریشه‌وه خێزانه‌که‌م له ڕووی ماددییه‌وه دووچاری زه‌ره‌رو زیانێکی
زۆر بووه‌وه هه‌مان ساڵ جه‌نگی عیراق و ئه‌مریکا ده‌ستی پێکردو سه‌رده‌می
دیکتاتۆر کۆتایی پێهات. به دوای شتێ ده‌گه‌ڕام دڵمی پێ خۆشکه‌م به‌ڵام نه‌مده‌دۆزییه‌وه،تا
ده‌هات ناوبانگم زیاتر ده‌بوو ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆکان بۆ مێزگه‌ردی تایبه‌ت ده‌عوه‌تیان
ده‌کردم که‌چی من دوای هه‌ره‌سهێنانم له خۆشه‌ویستییه‌کی (یه‌کلایه‌نه…هه‌رزه‌کارئاسا…دووربه‌دووری…بێ
مانا…..)وامده‌زانی به‌خته‌وه‌ری ئیدی کۆتایی هاتووه،ژیانم زۆر له مه‌ترسی
دابوو تا ده‌هات باری ته‌ندروستیم به‌ره‌و خراپه ده‌چوو ئاماده‌بووم هه‌موو
ژیانم بفرۆشمه که‌سێک بچێت و به‌و کوڕه بڵێ که من چه‌ندین ساڵه به نهێنی ئه‌وم
خۆش ویستووه،ئه‌مه‌م لای مامۆستایه‌کی زانکۆ درکاندو ئه‌و ئاماده‌یی خۆی
نیشاندا بچێته شاری ئه‌و کوڕه،به‌ڵام ڕه‌تم کرده‌وه به‌سه‌رهاته‌که‌م کرده
چیرۆک و له یه‌کێ له گۆڤاره‌کان بڵاوم کرده‌وه،ئارامم نه‌ما بوو به‌رده‌وام
ژیانم له‌گه‌ڵ گۆرانی به‌سه‌رده‌برد شه‌وانه له دیار گۆرانییه‌کان فرمێسکم ده‌ڕشت
و به‌ده‌م بیرکردنه‌وه خه‌وم لێ ده‌که‌وت ،بیرکردنه‌وه له که‌سێک که له سڵاو
کردن زیاتر هیچ قسه‌یه‌کم له‌گه‌ڵ نه‌کردبوو.سه‌ره‌تای گۆڕان: شه‌وێکیان له خه‌وما
بینیم قوڕئانم ده‌خوێند،خوێندنه‌وه‌یه‌ک که له واقیع نه‌مده‌زانی به‌و شێوه‌یه
بیخوێنمه‌وه چونکه ته‌جویدم نه‌ده‌زانی به‌ڵام له‌خه‌وه‌که‌م به ته‌جویدێکی
شیرین ئایه‌ته‌کانم له‌به‌ر ده‌خوێنده‌وه‌و دایکم و خوشکێکم گوێیان بۆ شل
کردبووم،به‌یانی که‌له خه‌و هه‌ڵسام بڕیاری باڵاپۆشیم(حیجاب) به ماڵه‌وه ڕاگه‌یاند
ئه‌وانیش بڕوایان نه‌ده‌کرد ئه‌گه‌رچی پێیان خۆش بوو به‌ڵام ڕادده‌ی دڵڕه‌قی
منیان ده‌زانی به‌رامبه‌ر به جلوبه‌رگی داپۆشراو، جگه له‌وه‌ش من چه‌ندین جاری
تر خه‌ونم بینی بوو که‌چی هه‌ر به‌رده‌وام بووم له‌سه‌رپێچی خوا‌و نه‌کردنی
نوێژوعیباده‌ت ته‌نانه‌ت جارێکیان له‌خه‌وما بینیم قیامه‌ت هاتووه‌و دنیا یه‌ک
پارچه بۆته تاریکی منیش له سه‌رشه‌قام به جله ناشه‌رعییه‌کانم سوجده‌م برد‌و
ده‌مووت خوایه به‌س ئه‌وجاره لێم خۆش به ئیدی سه‌رپێچیت ناکه‌م که‌له خه‌و هه‌ڵسام
قسه‌ی بێ باوه‌ڕه‌کانم که‌وته‌وه یاد که له ڕۆژی دوایی هاوار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن
خوایه به‌س ئه‌وجاره که‌ره‌تێکی تر بمان گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دنیا تا کاری چاک
بکه‌ین ئه‌م خه‌ونه‌و چه‌ندین خه‌ونی ترم به‌ڕێکرد به‌ڵام دواجار له دوای خه‌ونی
قورئان خوێندنه‌که بڕیاری ته‌وبه‌یه‌ک‌ی دروستم دا‌و هه‌وڵم دا هاوڕێی باش بۆ
خۆم هه‌ڵبژێرم وامده‌زانی حیجاب جوانیه‌کان په‌رده‌پۆش ده‌کا به‌ڵام ئێستا ده‌زانم
نه‌خێر به‌ڵکو حیجاب عه‌یب ونه‌نگی و که‌مو کورتییه‌کان داده‌پۆشێت که‌چی شه‌یتان
ئه‌م عه‌یبه لای زۆرێک له ئێمه‌ی ئینسان جوان ده‌کات و ده‌یڕازێنێته‌وه له‌به‌ر
چاومان .ئێستا من وه‌کو جاران هه‌وڵ بۆ ناوبانگ ده‌رکردن ناده‌م چونکه ئه‌زموونی
نووسه‌رو ئه‌کته‌رو هونه‌رمه‌نده ناوداره‌کان دێنمه به‌رچاوم ده‌بینم هیچیان له
ناوبانگ قازانجیان نه‌کردووه بۆ ڕووناککردنه‌وه‌ی گۆڕی خۆیان به‌ڵکو هه‌رکارێکیان
ئه‌نجامدابێت خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات که ئایا توانا‌و ڕه‌نجی
خۆیان له‌چیدا به‌کارخستووه(پم لتسئلن یومئژ عن النعیم) (التکاپر- ۸ (به‌ڵێ به‌ڕاستی
توانای گه‌نجی نیعمه‌تێکی گه‌وره‌یه‌و خوای گه‌وره لێپرسینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ
ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌م نیعمه‌ته جا سوپاس بۆ خوا که من ئێستا هه‌موو ژیانم بۆ ئه‌وه
ته‌رخان کردووه بانگه‌وازی گه‌نجان بکه‌م تا به حه‌ق په‌یامی ئیسلام بناسن
خۆشبه‌ختانه ئێستا به‌رده‌وام گه‌نجێکی زۆر له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز(خوشکان و
برایان) له ڕێگه‌ی ئیمه‌یل و ته‌له‌فۆن کێشه‌کانیان بۆمن باس ده‌که‌ن و داوای
چاره‌سه‌ری گونجاو ده‌که‌ن به حوکمی ئه‌وه‌ی شاره‌زایی به‌نده له بواری ده‌روونی
و کۆمه‌ڵایه‌تییه….له سایه‌ی باڵاپۆشی و ناسینی حیکمه‌ته‌کانی خودا زۆر
به‌خته‌وه‌رم ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ماددیه‌وه خێزانه‌که‌م دوای زه‌ره‌زو زیانێکی
زۆر ئێستا زیاتر له جاران له خۆشگوزه‌رانی ده‌ژین(ومن یتق الله یجعل له مخرجا و
یرزقه من حیپ لایحتسب) له بیریشمان نه‌چێ ته‌نها ئێش و ئازاری گه‌وره مرۆڤی گه‌وره
دروست ده‌کاو خودا‌ش له هه‌موومان گه‌وره‌تروباڵاتره) .والسلام علی من اتبع
الهدی) داوای دوعای خێرتان لێده‌که‌م .
چیرۆکی سێیه‌م//
به‌هۆی زۆر ته‌له‌فون
کردنی کوڕێک بۆ ئافره‌تیک چی ڕووی دا
زۆری پێ ناخۆش نه‌بوو
که‌وه‌ڵامی ئه‌و گورگه واژووه بداته‌وه، وه له‌گه‌ڵ زۆر ته‌له‌فۆن کردنی
قایلی پیشاندا ووتوێژو قسه کردن له نێوانیان زۆر بوو و په‌ره‌ی سه‌ند تا گورگه‌که
داوای دیده‌نی لێ کرد وه ئه‌وه‌نده پێی داگرت تا ڕازی بوو، به‌ڵام به‌مه‌رجێک
ته‌نها چاو پێکه‌وتنێکی پێنج خوله‌کی بێت و له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بێت. له‌یه‌که‌م
چاو پێکه‌وتندا هیچ به‌دڕه‌وشتی یه‌کی به‌رامبه‌ری نه‌نواند، بۆیه کچه‌که هه‌ستی
به هێمنی و بێ ترسی کرد، چه‌نده‌ها جار چاوپێکه‌وتنه‌کان دووباره بوویه‌وه وه
زۆر پێکه‌وه ڕۆشتنه ده‌ره‌وه، هه‌ر که‌باوکی یان شۆفێره‌که له پێش ده‌روازه‌ی
زانکۆ دایده‌به‌زاند، چاوه‌ڕوانی کوڕه‌که ده‌بوو تاده‌هات و له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆشت،
وه‌پێش ته‌واوبوونی کاتی ده‌وامی زانکۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه تا بڕواته‌وه بۆ ماڵه‌وه
.ڕۆژێک بردی بۆ ماڵێکی چۆڵ و ووتی ئه‌مه ماڵی خوشکمه وه ئێستا له‌ده‌وامه،
پاشان حه‌پێکی بێ هۆشی ده‌رخواردی دا، بۆیه بێ هۆشکه‌وت وه‌خه‌به‌ری نه‌هاته‌وه
تا تاڵانی کرد‌و گرانترین شتی لێ دزی و پاش ئه‌وه بوو به‌یاری ده‌ستی به‌ئاره‌زووی
خۆی گاڵته‌ی پێ ده‌کرد، چه‌نده‌ها جاری تر کچه‌که ڕازی بوو کاری داوێن پیسی
له‌گه‌ڵی بکا به‌ته‌ماحی ئه‌وه‌ی که به‌زه‌یی پێدا بێته‌وه‌و ماره‌ی بکا، به‌ڵام
هه‌رگیز ئه‌وه ڕوونادات پاش ئه‌وه‌ی که‌گه‌شت به‌مه‌به‌ستی و په‌رده‌ی ئابڕوو
و ناموسی کچه‌که‌ی داماڵی .پاشان وازی لێ هێناو به جێی هێشت و ئیتر کچه‌که
چاوی پێی نه‌که‌وته‌وه، ئه‌وکات کچه گه‌وجه‌که زانی که پێی ڕابواردووه، به‌ڵام
پاش چی؟ ئیتر زانینی بێ که‌ڵکه چونکه به‌ڵاو نه‌هامه‌تییه گه‌وره‌که ڕووی
داوه‌و شه‌ره‌ف و ئابڕووی له ده‌ست داوه‌و پاکێتی نه‌ماوه.
چیرۆکی چواره‌م//
ئه‌وه بهێڵه بۆ ڕۆژی
قیامه‌ت
پیاوێک ده‌ڵێت : شه‌یدای
ئافره‌تێکی گه‌ڕه‌ک بووم که له‌ماڵ ده‌هاته ده‌ره‌وه شوێنی ده‌که‌وتم ، وه
ئه‌وه‌نده دوای که‌وتم تا هه‌ستی پێکردم ، جارێکیان له‌کاتێکدا که له دوایه‌وه
ده‌ڕۆیشتم له‌پڕدا وه‌ستاو لای کرده‌وه
ووتی : ئیشێکت هه‌یه
به‌من؟
ووتم : به‌ڵێ
ووتی ئیشه‌که‌ت چییه
؟
ووتم خۆشه‌ویستیت
ووتی : ئه‌وه بهێڵه
بۆ ڕۆژی قیامه‌ت
زۆر گریاندمی