معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> بابه ته كان ---> له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا کێ تاوانباره

له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا کێ تاوانباره

له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا کێ تاوانباره‌؟

سه‌ردار شه‌مامی

ئه‌مه‌ نۆزده‌ ڕۆژه‌ که‌رتی غه‌ززه‌ له‌ ژێر زه‌بروو زه‌نگی تۆپ‌وته‌یاره‌ی
جوله‌که‌ دڕنده‌کانی ئیسرائیلدا ژین به‌سه‌ر ده‌به‌ن‌ و هه‌ر ڕۆژه‌ی مناڵانی
دایکێک چاوی سته‌ملێکراوی ده‌پۆشن و ئاور له‌ جه‌رگی باب و دایکیان به‌رده‌ده‌ن.

ئه‌مه‌ نۆزده‌ ڕۆژه‌ له‌ به‌ر چاوی هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دنیا شارێکی یه‌ک‌و
نیو میلیۆنی کاول ده‌کرێ و که‌س به‌ هانای لاڵه‌وپاڵه‌ی ئه‌و مناڵه‌ بێ‌تاوانانه‌و
نایه‌ت و که‌س ڕاشکاوانه‌ له‌ هه‌مبه‌ر سته‌می ئیسڕائیلی دڕنده‌دا هه‌ڵوێستێکی
مرۆڤ دۆستانه‌ نیشان نادات.

ئه‌من وه‌ک لاوێکی کورد، که‌ به‌ کوردی ده‌مهه‌وێ خامه‌ بخه‌مه‌ سه‌ر په‌رتۆک،
نامهه‌وێ به‌رهه‌ڵستی نه‌فامی و خۆفرۆشی عه‌ربه‌کان بکه‌م و له‌مه‌ڕ ئه‌وان بدوێم،
چونکه‌ توانایی نووسینی عه‌ڕبیم لاوازه‌و ناتوانم مه‌به‌ستی خۆمیان تێگه‌یه‌نم.

به‌ڵام ده‌مهه‌وێ له‌ گه‌ڵ ئه‌و کوردانه‌دا بدوێم که‌ سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی
غه‌ززه‌ بۆچوونێکی تایه‌به‌تیان هه‌یه‌و به‌ بڕوو بیانووی جیا جیا نایان هه‌وێ گوێ
بیستی لاڵه‌وپاڵه‌ی مناڵانی که‌رتی غه‌ززه‌ بن و نگران بوون بۆ ئه‌و بێ په‌نایانه‌
به‌ تاوان و هه‌ڵه‌ ناوزه‌د ده‌که‌ن.

پاش تێپه‌ڕبونی نۆزده‌ ڕۆژ به‌ سه‌ر کاولکردنی غه‌ززه‌دا کاناڵی کورد زمانی
زاگرۆس هاته‌ گۆ و مه‌لاعومه‌ری چنگیانی بۆچونی ئایینی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ململانێی
ئیسرائیل له‌گه‌ڵ غه‌ززه‌دا دێنێته‌ ڕوو؛ پاش چه‌ند کاتژمێر له‌ فه‌رماییشه‌کانی
چنگیانی به‌رنامه‌ی (
sere) تایبه‌ت ده‌کرێ به‌ لێکدانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ئیسڕائیل
و حه‌ماسه‌وه‌و به‌ شێوه‌یه‌کی نامرۆیانه‌ ئه‌و ململانێیه‌ تاووتوێ ده‌کرێ.

بڕێک له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌م دوو به‌رنامه‌دا پێشکه‌ش کران بریتی بوون
له‌:

1-          
مه‌لا عومه‌ر:
غه‌ززه‌ قه‌ت له‌ بیری مه‌دا نه‌بووه‌، ئێمه‌ بۆ له‌ بیری ئه‌ودا بین؟

2-          
مه‌لا عومه‌ر:
ئێمه‌ نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌ددین نین، وه‌ک چۆن عه‌ڕب نه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌کر و عومه‌ر نین.

3-     
(sere) : سارۆخه‌ مناڵترسێنه‌ره‌کانی حه‌ماس ئیسرائیلی تووڕه‌ کردووه‌ که‌ که‌رتی
غه‌ززه‌ تۆپ باران بکرێ، که‌وابوو حه‌ماس له‌ کاول کردنی غه‌ززه‌دا تاوانباره‌؟

4-          
(sere) : بۆ که‌س جوابی داواکاری ئێران و حه‌ماس ناداته‌وه‌ و که‌س خۆی ناته‌قێنێته‌وه‌؟

ئه‌مه‌ بڕێک له‌و بابه‌تانه‌ بوو که‌ له‌و کاناڵه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ جه‌ماوه‌ری
کورد کرا.

هه‌نووکه‌ ده‌مهه‌وێ به‌ کورتی ئه‌و قسانه‌ تاووتوێ بکه‌م و چه‌ند شتێک له‌
مه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ بخه‌مه‌ ڕوو:

1-      مه‌لا عومه‌ر چنگیانی که‌ وه‌ک توێژه‌رێکی ئایینی
باس و خواس ده‌کاو بابه‌ته‌کان ده‌ورووژێنێ، نازانم بۆ هیچ کات بۆنی ئایین له‌
بۆچوونه‌کانیدا به‌دی ناکرێ ؟ ئه‌و بڕوو بیانووه‌ی که‌ هانای بۆ ده‌باو ده‌ڵێ ئه‌نفال
کراین و غه‌ززه‌ چی به‌ سه‌ددام نه‌وت بۆ ده‌بێ مامۆستا له‌ ئاست فه‌رمووده‌کانی
پێغه‌مبه‌ر
r کوێر بکات که‌ ده‌فه‌رموێ: مرۆڤه‌کان هه‌موویان وه‌کوو لاشه‌ی یه‌ک
جه‌سته‌ وان و به‌ هانای ئێش و ئازاری یه‌کتره‌وه‌ دێن.

ماموستا! گه‌ر غه‌ززه‌ ئه‌نفالی تۆی له‌ژێر سه‌رپۆشه‌کانی
سه‌ددامدا نه‌بیستوو نه‌یبینی! که‌ی پاساوی کاری تۆ ده‌کات که‌ خه‌فه‌ت له‌ جوله‌که‌
بخۆیت‌و پێت ناخۆش بێ قسه‌یان پێ بگوترێ؟

2-      کورد ئه‌گه‌ر مێژوویه‌کی زێڕینی هه‌بێ ئه‌وا زۆر
به‌ ڕاشکاوانه‌ ده‌توانم بڵێم که‌ مێژووی زێڕینی ئێمه‌ له‌ سه‌لاحه‌ددیندا خۆی ده‌بینێته‌وه‌،
سه‌لاحه‌ددینیش ئه‌گه‌ر شاکارێکی بۆ زێڕین کردنی مێژووی گه‌له‌که‌ی هه‌بێ ئه‌وا له‌
ڕزگار کردنی فلستین له‌ ده‌ست جوله‌که‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌!!

ئێستا نازانم بۆچی مامۆستا ده‌یهه‌وێ خۆی له‌ نه‌وه‌ی سه‌لاحه‌ددین
بشواته‌وه‌؟

3-      سه‌ددام که‌ پیاوێکی فاشیستی به‌عسی عه‌ره‌بی
بوو، ڕازی نه‌ده‌بوو هیچ‌که‌س له‌ خاکی عێراقدا داوای مافی ڕه‌وای خۆی بکات و بۆ
جێبه‌جێ کردنی هه‌وڵ بدات، هه‌ر بۆیه‌ کاتێک که‌ مه‌لا مسته‌فای نه‌مرو شۆڕشگێڕی
بارزانی ده‌بینێت بۆ مافی زه‌وت کراوی گه‌له‌که‌ی هه‌وڵ ده‌دات، زۆر به‌ دڵڕه‌قی و
ملهووڕی 182 هه‌زار که‌س له‌و گه‌له‌ لێقه‌وماوه‌ جینۆساید ده‌کات و به‌ سه‌رپۆشی
کافر و موڕته‌د بوونی گه‌لی کورد خۆی له‌ لۆمه‌ی عه‌ڕه‌به‌کان ده‌رباز ده‌کات. سه‌ددام
به‌و کاره‌ نامرۆیانه‌ی ویستی به‌و پێشمه‌رگه‌ شۆڕشگێڕانه‌ بڵێت که‌ ئێوه‌ ناتوانن
به‌و تفه‌نگه‌ مناڵترسێنه‌رانه‌تان سه‌ددام له‌ خوایه‌تی عێراق بخه‌ن! به‌ڵام
شۆڕشگێڕی نه‌مر پاشه‌کشه‌ی نه‌کرد و له‌ کۆتاییدا جه‌ماوه‌ری کورد چۆکیان به‌ سه‌ددام
داداو مافی خۆیان خسته‌ ڕوو.

ئێستا ده‌مهه‌وێ بڵێم : ئه‌وه‌ چ گه‌لحۆ و گه‌مژه‌وه‌ گه‌وێڵێکه‌
که‌ ده‌یهه‌وێ بڵێت مه‌لا مسته‌فا له‌ کاره‌ساتی ئه‌نفالدا ده‌خیله‌و تاوانباره‌؟

4-      زۆر به‌ خێرایی ده‌مهه‌وێ بڵێم: ئه‌گه‌ر هه‌موو
موسڵمانانی دنیا هاوار بۆ خۆ ته‌قانه‌وه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئیسرائیلدا بکه‌ن، ئه‌وا
هیچ که‌س جوابیان ناداته‌وه‌!!! چوونکه‌ خۆ ته‌قانه‌و کاتێک ڕوو ئه‌دات که‌
قازانجی ئامریکا له‌ گۆڕدا بێت، به‌ڵام خۆ ته‌قانه‌وه‌ له‌ ئیسڕائیلدا به‌ پێچه‌وانه‌ی
مه‌یلی ئامریکایه‌ و قازانجه‌کانی ژێر پێده‌خرێن، بۆیه‌ تا ئێستا هیچ جۆره‌ خۆ ته‌قانه‌وه‌یه‌ک
له‌و ئاقاره‌ ڕووی نه‌داوه‌.

بۆ پێوه‌ندی : S_shamami@yahoo.com

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس