یادێک بۆ شاعیری نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا
یادێک بۆ شاعیری نه‌ته‌وه‌یی مامۆستا هێمن
بۆ یادی بیست‌و سێ ساڵه‌ی کۆچی دوایی
مامۆستا هێمن
مه‌ولوود
به‌هرامیان
۲۳
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رۆژی ۲۸‌ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ۱۳۶۵ی هه‌تاویدا شاعیری ناوداری گه‌له‌که‌مان
مامۆستا هێمن (سه‌ید محه‌ممه‌دئه‌مینی شێخ الاسلامی) کۆچی دوایی کرد.
بێگومان له دونیاندا هیچ گه‌لێک نیه که ڕێز
له که‌ڵه پیاوان، پاڵه‌وانان، شاعیران، زانایان‌و .. ی خۆی نه‌گرێ، ئێمه‌ی
کوردیش له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ریی خۆماندا، به دهیانو سه‌دان ئهدیبو
شاعیر‌و کهڵهپیاومان هه‌بووه‌و هه‌مانه که ئه‌رکی نیشتمیانی سه‌رشانی هه‌مووانه
یادیان به‌رز رابگرن‌و وه‌کوو مه‌شخه‌ڵێک له ئه‌زموونه‌کان‌و به‌هره‌کانیان بۆ
رووناک کردنه‌وه‌ی داهاتوو که‌ڵک وه‌ربگرن.
نازانم ده‌قیقه‌ن له چ کاتێکهوهو له‌کوێ
ناوی هێمنم بیستووه؛ به‌ڵام باش ده‌زانم مێرمنداڵێکی ۱۱-۱۲ ساڵانه بووم و له گۆڤاره تاقانه خنجیلانه‌که‌ی«سروه»دا
له‌گه‌ڵ نووسینهکانو شێعره‌کانی ناوبراو ئاشنا بووم، هه‌ر له‌و کاتانه دا بوو
که گوێم له ناوی «تاریک و ڕوون» واته دیوانه شیعره به‌ناوبانگه‌که‌ی مامۆستا
بوو؛ به‌ڵام مخابن ئه‌وکات ئه‌م کتێبه به‌نرخه که به‌رهه‌می ساڵانێک هیواو
هومێدو رهنجهڕوویی، خهمو مهینهتو ته‌نیایی، شکست و ژیانی ئاوارهییو… ئه‌و
شاعیره هه‌ست ناسکه بوو، نایاب بوو و وه‌ده‌ست نه‌ده‌که‌وت. باشم له‌بیره به‌هه‌ر
جۆرێک بێ له کتێبفرۆشیهکی شاری مه‌هاباد که ئه‌وکات(کوتایی ده‌یه‌ی سیست) له‌وێ
قوتابی بووم به قیمه‌تێکی زۆر گران وه‌ده‌ستم که‌وت؛ به‌ڵام ده‌تگووت خودا خه‌نی
کردوومه‌و وونبوویهکی زۆر ئازیزم دیتۆته‌وه‌و هه‌ر به‌ڕێوه ده‌ستم کرد به
خوێندنه‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم هه‌ر له یه‌که‌م شه‌ودا، پێشهکیهکهو چه‌ندین
شێعری دیکه‌شم لێ خوێنده‌وه.
دواتر به خوێندنه‌وه‌ی «ناڵه‌ی جودایی»
زیاتر له‌گه‌ڵ هێمن ئاشنا بووم‌و زانیم چه‌نده ژیانی دهربهدهریو بێکه‌سی له
کوردستانی گه‌رمین ئازاری داوه‌و وای لێکردوه وا هه‌ست ده‌کاو پێیوایه له‌کاتی
گه‌ڕانه‌وه‌ی دا بۆ زێدی خۆی هه‌موو ئه‌و
که‌سانه‌ی که خۆشی ویستوون، بیبینن‌و نه‌یناسنه‌وه! له «پاشه‌رۆک»دا له‌گه‌ڵ هه‌ستی
ناسک‌و پڕ له خۆشه‌ویستی مام هێمنی ئاشقدا زیاتر ڕۆچوومه خوارێ‌و به ده‌نگه
دڵرفێنه‌که‌ی مامۆستای خوالیخۆشبوو محه‌ممه‌دی ماملێ‌دا که‌وتینه “هه‌واری
خاڵی”و له‌گه‌ڵ مامۆستای هێمنی وه‌رگێرو ئه‌دیبدا سهڕیکمان له گه‌نجی سه‌ربه‌مۆری
فولکلۆری ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردی که گه‌ڕیده‌ی بیانی ئۆسکار مان له “توحفه‌ی
موزه‌فه‌رییه”دا کۆی کردبووه، دا‌و له
سه‌ره‌نجامی ئه‌م گه‌شته سهرپێیهدا به ئاشکرا بۆم ده‌رکه‌وت، مامۆستا
هێمن، ئاشقی نه‌ته‌وه‌که‌ی، هۆگری ئازادی‌و یه‌کسانی(نهتهوهییو ره‌گه‌زیی)و
دڵه وه‌کوو شووشه‌که‌شی بۆ ژن پڕ له خۆشهویستیو ڕێز بوو. به‌ڵام مامۆستا حه‌زی
له ته‌شیڕێسێکی وه‌کوو شیرنی وه‌فایی نه‌بوو و کیژی وریای چاوکراوه‌ی فێرهزانینی
ده‌ویست.
به‌خوێندنه‌وه‌ی پێشه‌کیه‌که‌ی تاریک‌و
ڕوون، سۆز‌و ڕێز‌و مرۆڤدۆستی هێمنی لاوم بۆ ئه‌و کچه نشمیله بێنازه ئازهریهی
که له گونده‌که‌ی خۆیاندا، له ڕۆژانی سه‌ختی قاتی‌و قڕیدا، که باوکی بێئهنوای
حازر بوو له‌باتی نه‌ختاڵێ ئارد بیدا به کوێخای چلێسی نائینسان، بۆ ئه‌وه‌ی جگه
له کچه‌که، خۆی‌و مناڵه‌کانی دیکه‌ی له برسان تێدا نهچنو کچه‌که‌ش له‌به‌ر
خوشک‌و برا بێدایکه بێنازه‌کانی، جگه له ئاهێکی سارد‌و سڕ‌و و بێده‌نگێکی به‌سام،
چێ له‌ده‌ست نه‌ده‌هات، زیاتر بۆم ئاشکرا بوو و تێگه‌یشتم چۆن ئه‌م سیما دزێوه
ناشیرنه، ده‌روونی پڕ له سۆزی مامۆستا هێمنی شۆڕشگێری هه‌ژاندوه‌و چۆن هێمنی
ئینساندۆست، ریسی کوێخای خوێڕی ده‌کاته‌وه خوری‌و ئه‌م شیعره‌ی که له په‌سنی
پێشه‌وادا ووتبووی، خۆیشی یه‌کێکه له میسداقه هه‌ره به‌رچاوه‌کانی شێعره‌که؛
هه‌ر کورد نه‌بوو به‌شه‌ر بوو
خه‌می خه‌ڵکی له‌به‌ر بوو
به‌ڵێ خۆشه‌ویستانم له کۆتایی ئه‌م چه‌ند
دێره‌دا حه‌ز ده‌که‌م پڕ به‌دڵ به ده‌نگێکی به‌رز، ڕوو له بوداغ سوڵتان، هاوار
بکهمو خیتاب به ڕۆحی مامۆستای نه‌مر بێژم: هۆ مامۆستا هێمن! هۆ ئازیزه‌که‌ی
پێشه‌وا! له ساڵرۆژی کۆچت دا هه‌زاران درودو سڵاو ده‌نێرین بۆ گیانی بێحهسانهوهتو
پڕ به ده‌م هاوار دهکهینو ده‌ڵیین؛ فکرت لای ئێمه هه‌ر ماوه‌و وه‌کوو جاران هه‌ر
به‌تاوه، دیسانه‌که‌ش هه‌ر وه‌ک جاران هه‌ر ده‌ڕۆین به‌ره‌و ئاسۆ، ده‌ڕۆین ده‌ڕۆین
هه‌تا ترۆپکی ڕزگاربوون ….
به‌ڕێز بێ یادو بیره‌وه‌ری شاعیری نه‌ته‌وه‌یی
کورد مامۆستا هێمنی موکریانی
نویسنده: مریم قاضی
شنبه ۲۹ فروردین۱۳۸۸ ساعت: ۱۳:۶
له رووت هه لدی زه وی ئیستاش بده ی سوور
نه رووخای ئاسمانی پیری پشت کوور؟
که حالی زاری مه ئاوا ده بینن
که مالی زالمان ئاوا ده بینن
هه ر پیر‌وز بی یاد و بیره وه ری شاعیری نه مری کورد هیمن و هه ر بژی کاک به هرام بو ئه م یاد کردنه و وتار ه جوانه که ی.