به شی کوردیمطالب جدیدناودارانی کورد

ژیاننامەی مام جەلال تاڵەبانی

ژیاننامەی مام جەلال تاڵەبانی

– جەلال حیسامەددین نوورەڵڵا تاڵەبانی، کوڕی خەدیجە و ناسراو بە مام جەلال، لە ساڵی ۱۹۳۳ لە گوندی کەلکان لە بناری چیای کۆسرەت لەدایکبووە.

– ساڵی ۱۹۵۹ کۆلێژی یاسای لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە

– لە دەستپێکی شۆڕشی کوردستاندا لە ساڵی ۱۹۶۱، کە دواتر بە شۆڕشی ئەیلوول ناسرا، رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.

– لە ساڵانی دواتریشدا رۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و پێشمەرگە بووە. هەروەها کەسێکی نزیکی مەلا مستەفا بارزانی بووە.

– لە نیوەی دووەمی ساڵانی شەستی سەدەی رابردوودا ناکۆکیی لەگەڵ سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەیلوولدا هەبووە، ئەوانەی لەگەڵ ئەودا هاوبیر بوون لە مێژووی کوردستاندا بە باڵی جەلالی دەناسرێن.

– دوای رێککەوتننامەی یازدەی ئاداری ۱۹۷۱، مام جەلال بۆ نوێنەرایەتیکردنی شۆڕشی کوردستان بۆ ماوەیەک چووەتە بەیرووت.

– ساڵی ۱۹۷۶ لەگەڵ چەند هەڤاڵێکی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزراند و بووە سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە.

– بە درێژایی کۆتاییەکانی ساڵانی حەفتا و هەشتای سەدەی رابردوو رۆڵێکی سەرەکی لە شۆڕشی کوردستاندا گێڕاوە.

– لە نیوەی یەکەمی ساڵانی هەشتادا لە چوارچێوەی دانوستاندندا لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، چاوی بە سەددام حوسێن، سەرۆککۆماری ئەوکاتی عێراق کەوتووە. بەڵام دانوستاندنەکان ئەنجامیان نەبووە.

– ساڵی ۱۹۸۶ لەگەڵ ئیدریس بارزانی رۆڵی سەرەکییان لە دامەزراندنی بەرەی کوردستانی گێڕاوە و لە شاری تاران رێککەوتنێکیان بۆ ئەو مەبەستە واژۆکردووە.

– لەدوای راپەڕینی ساڵی ۱۹۹۱ی باشووری کوردستان جارێکی دیکە لە چوارچێوەی شاندی بەرەی کوردستانیدا لە بەغدا چاوی بە سەددام حوسێن دەکەوێتەوە و ئەوجارەش دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی ئەوکاتی عێراق بێئاکام دەبن.

– تاوەکو ئێستا یەکێتی سێ کۆنگرەی بەستوون، لە هەرسێ کۆنگرەکەشدا بە سکرتێری گشتی هەڵبژێردراوەتەوە.

– لە یەکەمین هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستاندا لە ساڵی ۱۹۹۲ کاندید بووە بۆ رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان.

– لە نیوەی دووەمی ساڵانی نەوەتدا بووەتە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئیدارەی سلێمانی.

– ساڵی ۱۹۹۸ لەگەڵ مەسعود بارزانی و بە نێوانگیریی ئەمریکا رێککەوتننامەی واشنتنیان واژۆکرد، بەو هۆیەشەوە کۆتایی بە شەڕی براکوژی هێندرا کە لەنێوان یەکێتی و پارتیدا چوار ساڵ بوو هەڵایسابوو.

– لەدوای رووخانی رژێمی سەددام لە ساڵی ۲۰۰۳، ئەندامی جڤاتی فەرمانڕەوایی عێراق (مەجلیسی حوکم) و بۆ خولێکیش سەرۆکی ئەو جڤاتە بووە. هەروەها لە داڕشتنەوەی دەستووری عێراقدا رۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.

– رۆژی ۶ ی نیسانی ۲۰۰۵ بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا کوردێک بووە سەرۆککۆمار، ئەو کەسەش مام جەلال بوو.

– رۆژی ۱۸-۱۲-۲۰۱۲، دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ و مێشک، لە بەغدا کەوتە نەخۆشخانە و دواتر بەپەلە گەیێندرایە ئەڵمانیا.

– تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کچی ئیبراهیم ئەحمەد ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و دوو کوڕیان بەناوی قوباد و پاڤێڵ هەیە.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا