نا بۆ سوکایه‌تیکردن به ئیسلام
نا بۆ سوکایه‌تیکردن به ئیسلام
عادل باخه‌وان
له ڕۆژانی ڕابوردودا، دیارده‌ی سوکایه‌تیکردن به ئیسلامی ئاین، له‌نێو چه‌ند گروپێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا په‌ره‌ی سه‌ندوه و ڕۆژانه چه‌ندین نمونه‌م به مه‌سیج، وه ئه‌وه‌ی له وێنه‌که‌دا ده‌بینرێت، بۆ دێت. له‌ڕاستیدا ئێمه چه‌ند ده‌بێت به گژ په‌لاماری داگیرکه‌رانه‌ی عه‌فریندا بچینه‌وه، هێنده‌ش ده‌بێت به ده‌نگی به‌رز بڵێین : نا بۆ سوکایه‌تیکردن به ئیسلام.
هاوڕێیان، هه‌موو عه‌ره‌ب و تورکی دنیا، شه‌ش له سه‌دی موسوڵمانانی جیهان پێکناهێنن. ژماره‌ی موسوڵمانان له جیهاندا زیاتر له ملیارێک و حه‌وسه‌د ملیۆنه و هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه له ئه‌ردۆگان و به‌کرێگیراوه‌کانیدا کورتبکرێته‌وه.
پاشان له‌بیرتان نه‌چێت که زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری کۆمه‌ڵگای کوردی موسوڵمانه و ئیسلام وه‌ک شوناسی خۆی ته‌مه‌شا ده‌کات. سوکایه‌تی کردن به ئیسلامی ئاین، سوکایه‌تیکردنه به‌و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆرری کۆمه‌ڵگای کوردی، سوکایه‌تی کردنه به ملیارێک و حه‌وت سه‌د ملیۆن مرۆڤ که خۆیان وه‌ک موسوڵمان پێناسه‌ده‌که‌ن. ئایا چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک و که‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی کێشه‌ی ڕه‌وای کوردایه که تۆ سوکایه‌تی به پیرۆزیه‌کانی هه‌زاران ملیۆن که‌س بکه‌یت ؟
وه‌ک چۆن هیچ که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی نیه که ڕێگابگرێت له‌وه‌ی ئیسلام بکرێت به بابه‌تی توێژینه‌وه‌ی زانستی و له‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی مه‌عریفه به‌رهه‌م بهێنرێت، ئاواش که‌س مافه‌ی ئه‌وه‌ی نیه که سوکایه‌تی پێ‌بکات.