په‌ندی پێشینیان
په‌ندی پێشینیان
——————————–
وتیان به ڕێوی شاهیدت کێیه؟
وتی کلـکی خۆم، باوه‌ڕم پێیه
به‌سمان به‌سه‌ردا لێده گیزو فیز
پێوه‌دان خۆشه نه‌وه‌ک ویزه‌ویز
شه‌ڕنه‌که‌ر پیشه‌ی زوو دانیشتنه
به‌ردی زل به‌ڵگه‌ی نه‌هاویشتنه
وتیان پشیلـه، گووت به ده‌رمانه
دایپۆشی به خۆڵ ئه‌و بێویژدانه
قه‌ل ئه‌ڵێن لاسای که‌وی کرده‌وه
ڕۆینه‌که‌ی خۆیشی له‌بیر برده‌وه
ناشکوری مه‌که به‌م به‌شه کاکه
له قوڕ ئه‌وه‌نده تۆز هه‌ستێ چاکه
نانێ ڕۆژ په‌یدا بکه و نانێ شه‌و
هه‌ڵمه‌گره هه‌رگیز منه‌ت له‌م و له‌و
قه‌ت له شوێن چووان نه‌چیه‌وه چاکه
به‌س لێرو له‌وێ کای کۆن به با که
ئه‌مه‌ش فه‌رموده‌ی قه‌دیمیه‌کانه
به‌رد له جێگای خۆی قورس و گرانه
که‌سێ نه‌گبه‌تی بێته سه‌ر شانی
په‌ڵووڵه بخوات، ده‌شکی ددانی
ئه‌گه‌ر قسه‌ی حه‌ق له من ده‌پرسی
تێر ئاگای نییه هه‌رگیز له برسی
ئاوت خوارده‌وه جارێک له کانی
به‌ردی تێ مه‌خه، خۆ تۆ ئینسانی
قه‌دیمی ده‌ڵێن بۆ ده‌سته‌وستان
هیچ فه‌رقی نییه گه‌رمێن و کوێستان
شوان ده‌ڵێن شوانیی پێ ئیفتیخاره
نانچنینه‌وه‌ی لا عه‌یب و عاره
پشیلـه ده‌می بۆ دووگ نه‌ده‌چوو
ده‌یگوت پێم ناخوری، چه‌ند سوێره په‌ککو
پیاو کارێک بکا که پێی بوه‌ستێ
دوو شوتی هه‌ڵناگیرێ به ده‌ستێ
کێ باسی خه‌ڵکی کرد به‌لاته‌وه
بۆ ئه‌وان قسه‌ی تۆش ئه‌باته‌وه
هه‌ڵه و له‌بیرچوون جار‌و بارێکه
ده‌ڵێن هه‌ر عه قڵه‌ی له خه‌سارێکه
سا بێ سکی خۆت مه‌دڕه له داخا
کێ مرد و کێی‌تر ما له وه‌جاخا
خۆشیم نه‌دیوه له‌م ڕۆژگاره
وه‌تی هه‌م، ئیمسال خۆزگه‌م به پاره
حه‌زده‌که‌ی دوور بی له گێره و کێشه
به‌قه‌د به‌ڕه‌ی خۆت پێ ڕابکێشه
له شار‌و لادێ ئه‌م نه‌قڵه باوه
گیای شین به جێگای سه‌خته‌وه ماوه
ئاو بتبا مه‌چۆ سه‌ر پردی نامه‌رد
چش با بخنکێی به سه‌د ئێش و ده‌رد
شوێن بۆ سه‌ر پیشه‌ی خۆی ده‌چێته‌وه
گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی ده‌ڕوێته‌وه
مه‌شهوره بزن بۆ تاقه شه‌وێ
جێگای خۆش ده‌کا له کوێ وه‌رکه‌وێ
قه‌ت مه‌ڵێ بوومان، بێژه هه‌مانه
نان ئه‌و نانه‌یه ئه‌مڕۆ له خوانه
نه‌مدیوه له ئاش گه‌رمتر کاسه
مه‌گه‌ر له‌ژێریا هه‌بێ نیوکاسه
هێندێ که‌س ئازا‌و ڕژدن له شه‌ڕێ
هه‌تاکو لێیان وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
ئه‌مه‌ش نه‌قڵێکی له‌مێژ و کۆنه
پاداران بگره، بێ پا ئێخۆنه
چکۆله‌ترین کرده‌وه‌ی ئینسان
له سه‌د قسه‌ی زل باشتره دیسان
بۆ ئیشی بچوک، قه‌ت تێمه‌کۆشه
گۆم هه‌تا قووڵ بێ بۆ مه‌له خۆشه
ئیش به‌بێ زه‌حمه‌ت مه‌حاڵه بوونی
پیاو ماسی بگرێ، ته‌ڕ ده‌بێ قوونی
دووڕوو هه‌روایه پیشه‌و ڕه‌فتاری
هه‌م له ناڵ ئه‌دات، هه‌م له بزماری
په‌سندتر بووه چ ئێستا، چ زوو
ڕێوی گه‌ڕیده له شێری نووستوو
ڕووبه‌ڕوو ده‌بی له‌گه‌ڵ ژینی تاڵ
چونکی به خه‌یاڵ که‌س نه‌بووه به ماڵ
خۆت لێ نه‌گۆڕێ گه‌ر بوویته گه‌وره!
مه‌شهوره دنیا به پێچ و ده‌وره
ئه‌و که‌سه دۆستی گیانیگیانیته
هاوڕێی نه‌بوونی و لێقه‌وماویته
ڕێژنه‌بارانه یا ڕه‌شه‌بایه
هه‌ر عومری به‌فر به بای فه‌نایه
عه‌تر ده‌بێ خۆی بۆن بدا کاکه!
نه‌ک عه‌تار بڵێ زۆر عه‌تری چاکه
له ترس و خۆفی ماری به‌دکردار
له‌په‌نا ئاور خۆم داوه حه‌شار
سه چاوه : شنوویب