خه‌ون به سه‌ربه‌خۆی کوردستانه&
یاساناس کاروانی : خه‌ون به سه‌ربه‌خۆی
کوردستانه‌وه ده‌بینم هه‌رچیشم له‌م پێناوه‌دا پێ بکریت درێغی ناکه‌م .
لە دیمانەیەکى تایبەت دا ، سەبارەت بە سه‌ربه‌خۆی
کوردستان و چه‌ند پرسێکی تر ئەم دیمانەیەمان سازکرد لەگەڵ بەرێز یاساناس ئه‌بوبه‌کر
عه‌لی کاروانی ، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان و
وه‌زیری هه‌رێم له حکومه‌تی کوردستان …..
گفتوگۆی رۆژنامه‌وانی : .محه‌مه‌د به‌رزنجی
. سوید
زۆرێک له وڵاتانی ئه‌وروپی و ئه‌مریکا و
جیهانی ئیسلامی خۆشحاڵی و پیرۆزبایی خۆیان ده‌ربری له ئاست سه‌ربه‌خۆی
کۆسۆڤۆو, وه دانیان به سه‌ربه‌خۆی ئه‌و وڵاته نا , که دانیشتوانه‌که‌ی ته‌نها
خۆی له دوو ملیۆن که‌س ده‌بینێت ,که‌چی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
و هه‌ل په‌ره‌ستانه‌ی خۆیان له ئاست ئازادی و سه‌ربه‌خۆی گه‌لی کورد زمانیان
ڵاڵه , بۆ زیاتر قسه‌کردن له سه‌ر سه‌ربه‌خۆی کوردستان به باشمان زانی
گفتوگۆیه‌کی رۆژنامه‌وانی ساز بکه‌ین له گه‌ڵ نووسه‌رو رۆشنبیر یاساناس ئه‌بوبه‌کر
کاروانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان .
++ سه‌ره‌تا چۆن ده‌روانیته کۆسۆڤۆ که سه‌ربه‌خۆی
خۆی راگه‌یاند له‌م کاته‌دا؟
— پێخۆشحاڵم یه‌کێ له‌میلله‌ته بن ده‌ست
و چه‌وساوه‌کانی جیهان که وه‌کو میلله‌ته‌که‌ی من سالاَنێکی زۆر تالاَوی سته‌م
و ژێرده‌سته‌یی چه‌شتووه، گه‌یشت به‌ئاواتی خۆی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند،
وه‌ک مافێکی سروشتی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن خاک و نیشتمان و فه‌رهه‌نگ و بێ
قه‌واره.
++هۆکار چیه ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و جیهانی
ئیسلامی له ئاست سه‌ربه‌خۆی کۆسۆڤۆ پیرۆزیان ده‌ربری به‌ڵام له ئاست سه‌ربه‌خۆی
گه‌لی کورد زمانیان ڵاڵه؟
–هۆکار زۆره، پشتیوانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا
په‌یوه‌ندی به‌ململانێ سیاسیه‌کانی خودی خۆرئاواوه هه‌یه به‌تایبه‌تیش
ململانێ له‌گه‌ڵ روسیا‌و هاوپه‌یمانه ته‌قلیدیه‌کانی.
کێشه‌که‌ش کێشه‌یه‌کی ئه‌وروپی یه ، به‌کورتی
ئه‌وان ئه‌و هه‌نگاوه به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌زانن و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان و
گه‌لی کۆسۆڤۆ له‌م ساته زه‌مه‌نی یه‌دا هاوته‌ریب بووه، سه‌باره‌ت به‌پشتیوانی
جیهانی ئیسلامیش روونه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌لبان نه‌ژاده‌کانی کۆسۆڤۆ
موسڵمانن، وه‌به‌شێکی به‌رچاو له‌چه‌وساندنه‌وه‌و سته‌مه مێژوویی یه‌ی دووچاری
هاتبوون له‌سۆنگه‌ی جیاوازی شوناسی ئاینیانه‌وه بووه، چونکه له‌و شوێنانه‌دا
شوناسی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی به‌جۆرێک به‌یه‌کدا چوون. لێک جیاکردنه‌وه‌یان
کارێکی ئاسان نی یه. واته پشتیوانی جیهانی ئیسلامی له باوه‌ڕی ئه‌م جیهانه‌وه
نی یه به‌ئازادی، ئه‌وه‌نده‌ی که‌له‌سۆنگه‌ی ئاینی و فه‌رهه‌نگی ییه‌وه یه‌و
کێشه‌که به‌کێشه‌یه‌کی جیهانی ئیسلامی ده‌زانن، له‌و سۆنگه‌وه که‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌کانیان
نامووسڵمانن سه‌باره‌ت به‌کورد مه‌سه‌له‌که پێچه‌وانه‌یه. واته تا ئه‌م کاته
ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو خۆرئاوا به‌گشتی و کۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نابینن و پێیان وایه هه‌نگاوێکی له‌و جۆره
ناکۆکه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و ستراتیژی و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌کانیان له‌ناوچه‌که‌دا له‌به‌ر
ئه‌وه پشتیوانی لێناکه‌ن.
هه‌رچی په‌یوه‌سته به‌جیهانی ئیسلامیشه‌وه
روونه مه‌سه‌له‌ی کورد به‌مه‌سه‌له‌یه‌کی ئیسلامی نازانن، به‌ڵکو به‌کێشه‌ی
ناوخۆی ده‌وڵه‌تێکی یاخود چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی ئه‌ندامی کۆنفرانسی ئیسلامی ده‌زانن
و ناکۆکی ئاینیش له‌نێوه‌ندا نیه تاله‌و روانگه‌وه پشتیوانی له‌کێشه‌که بکه‌ن
و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازیش له‌م جیهانه‌دا دواکه‌وتووه، ره‌نگه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر
کوردیش له‌جیهانی ئیسلامی‌دا کاریگه‌ر بێت هه‌ڵوێستی ئه‌و ولاَتانه‌بێت که‌کوردیان
به‌سه‌ردا دابه‌شبووه‌و ده‌خوازن ئه‌م کێشه‌یه گه‌وره نه‌بێت، به‌داخه‌وه
جیهانی ئیسلامی و زۆربه‌ی شه‌قامی ئیسلامیش له‌به‌ر کێشه‌ی جۆراوجۆر‌و سته‌مکاری
و دواکه‌وتوویی فکری و سیاسی سه‌یری جه‌وهه‌ری کێشه‌کان ناکه‌ن داخۆ هه‌ق و
عادیلانه‌ن به‌ده‌ر له‌شوناسی فکری و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی لایه‌نه‌کانی ،
چونکه ئه‌گه‌ر لایه‌نێکی کێشه‌که له‌کێشه‌یه‌کی وه‌کو کێشه‌ی کوردا که‌ده‌ریاییه‌ک
سته‌می نه‌ته‌وه‌یی لێکه‌وتۆته‌وه موسڵمان بێت، به‌تایبه‌تیش لایه‌نی سته‌مکار،
سته‌مه‌که حه‌لاَڵ ناکات، به‌ڵکو حه‌رامترو ناشیرینتری ده‌کات و پاساوی دژوه‌ستانه‌وه‌شی
له‌ڕوانگه‌ی خودی به‌ها ئیسلامی یه‌کانه‌وه زۆرتر ده‌بێت به‌لاَم به‌داخه‌وه
له‌م مه‌سه‌له‌دا رۆحی عه‌داله‌تخوازانه‌ی ئیسلام پێوه‌ر نی یه
++ئایا دیدو تێراوانینی به‌رێزتان چییه له‌سه‌ر
سه‌ربه‌خۆی کوردستان؟
–من وه‌ک خۆم خه‌ون به‌سه‌ربه‌خۆیی کوردستانه‌وه
ده‌بینم، هه‌رچیشم له‌م پێناوه‌دا پێ بکرێت درێغی ناکه‌م هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا
دووساڵ ئه‌ندامی لیژنه‌ی بالاَی بزوتنه‌وه‌ی راپرسی (ریفراندۆم) بووم و
ئێستاش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیم، هیوادارم تاله‌ته‌مه‌نیشدام ئه‌و خه‌ونه
بێته‌دی، پێم وایه سه‌ربه‌خۆیی مافێکی ره‌واو بێ چه‌ندو چۆنی گه‌لی
کوردستانه، نه‌ته‌وه‌ی ئێمه ئه‌م مافه‌ی لێ زه‌وت کراوه، هه‌ر له‌ڕێ ی گه‌یشتن
به‌م مافه‌شه‌وه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی و قوڵی کێشه‌ی کورد ده‌کرێت.
واش ده‌بینم سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
پێداویستی یه‌کی ئیسلامی و دیموکراسی و ئابوری یه بۆ تێکڕای ناوچه‌که، نه‌ک
هه‌ر بۆ گه‌لی کورد، هه‌وڵیش ده‌ده‌م له‌داهاتوودا له‌سه‌ر ئه‌م پێویستیانه
بنوسم و بووه‌ستم.
++ئایا ئیسلام چۆن ده‌روانێته ئازادی و سه‌ربه‌خۆی
میلله‌تان؟
–پێم وایه هه‌ڵه‌یه مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی
و ئازادی میلله‌تان بکه‌ینه کێشه‌یه‌کی ئیسلام وه‌کو ئاین، چونکه ئه‌م چه‌مکانه
تازه‌ن و هی دوای ده‌رکه‌وتنی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه‌خوازی و ده‌رکه‌وتنی
مۆدێلی (ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه)ن، له‌کاتێکدا ئیسلام وه‌ک ئاین هاتۆته خواره‌وه ئه‌م
باس و خواسانه له‌ئارادا نه‌بوون، بۆیه ئێمه ناتوانین باس له‌هه‌ڵوێستێکی چه‌سپاوو
چاره‌سه‌رێکی ئاماده‌کراوی ئیسلامی بکه‌ین وه‌ک ئاین بۆ ئه‌م کێشه.
به‌لاَم گه‌ر پرسیاره‌که‌ت راستبکه‌یته‌وه‌و
بڵێ ی دیدی ئیسلامی بۆ ئه‌و مه‌سه‌له چی یه؟ واته فکری ئیسلامی هاوچه‌رخ
چۆن ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکات؟ ئه‌وه‌نده‌ی من تێ ی گه‌یشتبم
دیدی ئیسلامی که‌جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کسانی گه‌له‌کان و تێکڕای ئاده‌میزاده‌کان و
دادپه‌روه‌ری و که‌رامه‌تی مرۆڤ و دژایه‌تی کردنی زوڵم و سته‌م ده‌کاته‌وه،
له‌چه‌رخی ناسیۆنالیزم و دروستبوونی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یی و کێشه‌و چه‌وسانه‌وه
نه‌ته‌وه‌یی یه‌کاندا پێشوازی له‌ئازادی و سه‌ربه‌خۆی گه‌لان ده‌کات.
چونکه سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی به‌پێوه‌ره‌کانی
سه‌رده‌م بوون به‌ماف و له‌سایه‌ی نه‌بونیشیاندا هه‌ست به‌بێ به‌شی و ماف
خوراویی و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه په‌یدا ده‌بێت، روونیشه هه‌ر دیدێکی ئیسلامی
ره‌سه‌ن و هاوسه‌نگ ده‌بێت دژی سته‌م و بێ به‌شی و ناعه‌داله‌تی بێت، له‌هه‌ربه‌رگێکدا
بێت، گه‌ر له‌به‌رگی خودی ئیسلامیشدا بێت، له‌کتێبه‌که‌ی خۆشم (ناسیۆنالیزم و
ناسیۆنالیزمی کوردی، دیدێکی ئیسلامیی هاوچه‌رخ)که‌بڕیاره خوا یاربێت له‌م
ماوه‌یه‌دا ده‌ر بچێت له‌میانه‌ی (۳) فه‌سڵدا ئه‌و مه‌سه‌لانه‌م به‌درێژی و به‌شێوه‌یه‌کی
مه‌نهه‌جی چاره‌سه‌رکردووه
له پرۆگرام و بنه‌ما گشتیه‌کانی یه‌کگرتووی
ئیسلامی کوردستان دا ده‌ڵێ: گه‌لی کورد له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆیه‌و دان به مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌نێت چۆن ئه‌مه بۆ خوێنه‌ران
روون ده‌که‌یته‌وه ؟
ئه‌م بڕگه‌ی پرۆگرامی یه‌کگرتووی ئیسلامی
کوردستان روونه، که ده‌ڵێ کورد له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی
سه‌ربه‌خۆیه، بۆئه‌وه‌ی رێ له‌و که‌سانه بگرێت که‌ده‌یانه‌وێت به‌ناوی یه‌کیه‌تی
ئوممه‌ی ئیسلامی یه‌وه نکۆڵی له‌شوناسی نه‌ته‌وه‌یی کورد بکه‌ن، ئه‌مه‌ش رێ
له‌وه‌ناگرێت کورد به‌شێ بێ له‌نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی به‌مانا ئاینی و فه‌رهه‌نگی
یه‌که‌ی، به‌لاَم رۆژێ له‌ڕۆژان به‌شێ نیه له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و فارس و
تورک. به‌شێکی تری ئه‌و بڕگه‌ی پرۆگرامی یه‌کگرتووی ئیسلامی جه‌خت له‌سه‌ر
ئه‌وه ده‌کاته‌وه که‌نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌دیدی ئیسلامه‌وه برا بچوکی که‌س نیه،
به‌ڵکو برایه‌کی هاوتایه، ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و مافانه‌ی هه‌بێت که‌نه‌ته‌وه‌کانی
تر که‌له‌ناوچه‌که‌دا هه‌یانه به‌مافی چاره‌نوسیشه‌وه.
که‌مافی چاره‌نووس وه‌ک روونه یه‌کیه‌تی
ئاره‌زوومه‌ندانه و بنیاتنانی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێته‌وه،
هه‌ربۆیه بۆ هیچ هێزو ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندێ نیه به‌ناوی ئیسلام و غه‌یری ئه‌وه‌وه
ئه‌م مافه له‌نه‌ته‌وه‌ی کورد زه‌وت بکات. هه‌رکه‌س و لایه‌ن و ولاَتێکیش به‌و
جۆره نه‌جوڵێته‌وه و بڕوای به‌مافی وه‌ک یه‌کی گه‌لانی موسڵمان نه‌بێت،
خیانه‌تی له‌پره‌نسیپ و به‌ها ئیسلامی یه‌کان کردووه‌و باوه‌ڕی به‌به‌هاوچه‌رخه‌کانی
وه‌کو ئازادی و دیموکراسی و مافی چاره‌نووسیش نیه‌و له‌هه‌ڵوێستی سته‌م
کردندایه.
هه‌رکه‌سێکیش له‌ناو یه‌کگرتوو له‌هه‌ر
ئاستێک‌دا بێت به‌و جۆره بیر نه‌کاته‌وه‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه لێدوان بدات و هه‌ڵوێستوه‌ربگرێت،
له‌یه‌کێ له‌سه‌ره‌تاکانی یه‌کگرتوو بڕگه‌یه‌کی پڕۆگرامه‌که‌ی لایداوه‌و
گوزارشت له‌هه‌ڵوێستی فکری و دیدی سیاسی یه‌کگرتوو ناکات
ده‌توانی به کورتی په‌یام و ناوه‌رۆکی
کتێبه‌که‌ت له‌سه‌ر ناسۆنالیستی کوردی و ئیسلام روون بکه‌یته‌وه ؟
سه‌باره‌ت به‌و کتێبه‌ی که‌به‌نیازم له‌م
ماوه‌یه‌دا چاپی بکه‌م کتێبێکی قه‌واره گه‌وره‌ی زیاتر له (۴۰۰) لاپه‌ڕه‌یه‌و
ته‌وه‌ره‌کانی به‌ده‌وری ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی کوردی‌دا ده‌سوڕێته‌وه. فه‌سڵی
یه‌که‌م تایبه‌ته به‌شی کردنه‌وه‌ی چه‌مکی ناسیۆنالیزم به‌و جۆره‌ی فیکری
هاوچه‌رخ ناسیویه‌تی و خستنه رووی دیدێکی ئیسلامی هاوچه‌رخ بۆی، هه‌ڵبه‌ت
کێشه‌ی کورد وه‌ک نموونه‌یه‌کی(بحپ)ی وه‌رگیراوه.
فه‌سڵی دووه‌میش خستنه رووی دیدێکی
ئیسلامی هاوچه‌رخ و مه‌نهه‌جی یه، بۆ مافی چاره‌نووس و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی،
دیسانه‌وه پراکتیزه کردنی به‌سه‌ر واقیعی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و کێشه‌ی کوردایه.
فه‌سڵی سێهه‌می تایبه‌ته به‌دیاریکردنی
سروشتی په‌یوه‌ندی نێوان ئیسلام و ناسیۆنالیزمی کوردی و رۆڵی ئایدۆلۆژیای چه‌پ
له خراپ و وێناکردنی ئه‌م په‌یوه‌ندی یه‌دا.
فه‌سڵه‌کانی تر باسی جۆراوجۆریان له‌خۆ
گرتووه وه‌ک! کێشه‌ی کورد له‌ستراتیژیه‌تی یه‌کگرتوودا، ناسیۆنالیزم و
ناسیۆنالیزمی کوردی خوێندنه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی، کورد‌و گره‌وکردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی
ئه‌مریکا، ناسیۆنالیزم، ئاین و ئایدۆلۆژیا، له‌سایه‌ی ناسیۆنالیزمدا که‌هه‌ریه‌که
له‌و دوو فه‌سڵه‌ی دوایی چه‌ندین ناونیشانی فه‌رعی و بابه‌تی جۆراوجۆر ده‌گرنه‌خۆم،
هیواداریشم به‌م کاره‌م بتوانم خزمه‌تێکی ئه‌م قۆناغه ناسکه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌م
بکه‌م و هه‌نگاوێک بێت به‌ئاڕاسته‌ی کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وزه نیشتمانیه‌که
له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی کوردستان له‌ڕزگاری
و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی نه‌ته‌وه‌یی.
نووسه‌رو رۆشنبیر یاساناس ئه‌بو به‌کر عه‌لی
( کاروانی ) له ۱۹۶۵ له سلێمانی له دایک بووه
* ده‌رچووی کۆلێژی یاسایه‌و ئێستا خه‌ریکی
ئاماده‌کردنی نامه‌ی ماجستێره له بواری فه‌لسه‌فه‌ی یاسادا
*خاوه‌نی ۵ کتێبی له چاپ دراو سه‌دان
وتاری سیاسی و فکرییه *ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی رۆژنامه‌نووسانی کوردستان
بووه
*ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی بزوتنه‌وه‌ی
راپرسی ( ریفراندۆم
) * ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی
ئیسلامی کوردستان و وه‌زیری هه‌رێم له حکومه‌تی کوردستان * خاوه‌نی دوو کورو
کچێک
سه رچاوه : کیله شین