تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی ئیسلام گرنگ تر
تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی ئیسلام گرنگ ترین
پێش ئه‌وه‌ی تیشک بخه‌ینه ناوه‌رۆکی باسه‌که
ڕوون کردنه‌وه‌یه‌ک به گرنگ ده‌زانین.
فیربوون و به‌دواچونی زانیاری، به‌تایبه‌ت
زانیاری ئاینی کارێکی داواکراوه، وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ {اقرا باسم ربک
الذی خلق} سوره‌تی العلق۱ وه ئه‌وداواکاریه‌مان لێ‌کرا پێش ئه‌وه‌ی نوێژمان له‌سه‌ر
فه‌رز ببێت، وه‌ک ئاشکرایه ئه‌و ئایه‌ته یه‌که‌م ئایه‌ت بو‌و که دابه‌زێنرا،وه
بووبه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ خۆشبه‌ختیه‌کانمان. وه ئه‌وکه‌سه‌ی که زانایه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که زانا نیه یه‌کسان نین وه‌کو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ{قل هل یستوی
الذین یعلمون والذین لا یعلمون} سوره‌تی الزمر ۹ وه فیربوونی زانیاری فه‌رزه له‌سه‌ر
هه‌موو مسوڵمانان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌زیه‌وه، وه هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمووده
هه‌ن له‌و باره‌وه سه‌رنجام بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه نابێت وه‌که مسوڵمان سست بین
و ته‌مبه‌ڵی و ئیهمالی له‌و باره‌وه بکه‌ین. ده‌بێت هه‌ریه‌که‌و به‌گوێره‌ی
توانای خۆمان هه‌وڵ بده‌ین، وه خوای گه‌وره‌ش داوای زیاتر له توانای خۆمانی لێ
نه‌کردووین وه‌کو ده‌فه‌رمووێ {لا یکلف الله نفسا الا وسعها} سوره‌تی
البقره۲۸۶ ئه‌مه‌ش دڵ خۆشیه‌که بۆمان به‌ڵام
ده‌بێت خۆمان درێخیمان نه‌کردبێت. ده‌بێت به‌لانی که‌مه‌وه هه‌موو مسوڵمانێک
زانیاریه‌کی باشی هه‌بێت به ئیسلام له‌به‌ر دوو هۆ یه‌که‌م پێویستیه‌کی ڕۆژانه‌ی
خۆمانه، بۆ نموونه نوێژه ڕۆژوه چۆنێتی کردنیه‌تی حه‌ڵاڵه و حه‌رامه …هتد
دووه‌م بۆ ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی که‌ده‌یکه‌ین له‌سه‌ر زانیاریه‌کی ڕاست و دروست و بێ
گومانیه‌وه بێت. چونکه هه‌تا کردنی نوێژه‌کانیشمان که په‌رستشێکی سه‌ره‌کیه ده‌بێت
له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی بێ گومانی بێت (الیقین) وه گه‌رنا دروست نابێت، زۆر به‌داخه‌وه
ده‌ڵێن گوێمان له مسوڵمانی وا بووه که وتویه‌تی یه‌ڵا ده‌ی ده‌یکه‌ین خۆ هه‌ر
هیچ نه‌بێت پاک‌و ته‌میزی و وه‌رزشێکه ئه‌ڵبه‌ت ئێمه لێره‌دا نوێژ وه‌کو نمونه
ده‌هێنینه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه بکه‌ینه بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی و هه‌موو کات له
پێش چاومان بێت که هیچ په‌رستشێک دانامه‌زرێت دروست نیه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دڵ
دامه‌زرانێکی ته‌واو نه‌بێت ( الیقین) وه ئه‌گه‌ر گومانمان بو‌و تیایدا (الشک)ئه‌وکاته
وه‌کو نه‌مان کردبێت وایه. وه له‌سه‌روی ئه‌وه‌شه‌وه ده‌بێت دوعا بکه‌ین و
ئومێدمان بێ که خوای گه‌وره لێی وه‌رگرتبین نه‌وه‌ک خوانه‌خواسته شتێکی وا تێکه‌ڵاوی
نیه‌ته‌که‌مان بووبێ که لای په‌روه‌ردگار وه‌رگیراو نه‌بێت. خۆ ئیبراهیم باوه گه‌وره‌ی
پێغه‌مبه‌ران سه‌لامی خوای لێ بێت کاتێک که که‌عبه‌ی دروست کرد له گه‌ڵ
ئیسماعیلی کوڕیدا فه‌رمووی وه‌کو قورئان بۆمان ده‌گێڕێته‌وه{ربنا واجعلنا مسلیمین
لک ومن زریتنا امه مسلمه لک وارینا مناسکنا وتب علینا انک انت التواب الرحیم )سوره‌تی
البقره ۱۲۸ خۆ ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێ بێت گوناحی نه‌کردووه، یه‌کێکه له پێغه‌مبه‌ران،
وه به‌ڵکو یه‌کێکه له ئولول عه‌زم ئه‌و پێنج پێغه‌مبه‌ره‌ی که زۆر عه‌زیه‌تیان
کێشاوه له پێناوی خوادا.
وه هه‌رگرفتێکیش هه‌بوو پرسیار له
زانایانی ئاینی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به نه‌زانی نه‌مێنینه‌وه {فسئلوا اهل الذکر ان
کنتم لا تعلمون) سوره‌تی نحل۴۳ وه هه‌ر
گرفتێکمان بۆ دروست بو‌و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئیسلام وه گرفته‌کانمان له‌وێوه چاره‌سه‌ر
بکه‌ین {فاءن تنازعتم فی شی‌ء فردوه الی الله والرسول) سوره‌تی النساء ۵۹ وه ئه‌وکه‌سه‌شی
که پرسیاری لێ که‌ین ده‌بێت گومانمان نه‌بێت له دینی و وه له عیلمی جا ئه‌وسا
ده‌بێت فه‌تواکه‌ی وه‌ربگرین و، وه نه‌گه‌ڕێین به‌دوای ئه‌وه‌ی که هه‌رخۆمان ده‌مانه‌وێت
ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی کاره‌ساته زۆر به‌داخه‌وه هه‌ندێک که‌س کاتێک که حوکمه‌که‌شی
بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه کوردی خۆمان ده‌ڵێت هه‌ر دڵی ئاو ناخوات و پرسیار ده‌کات هه‌تا
ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت ده‌ستی ده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر فه‌تواکه وه‌یان وه‌ڵامه‌که
زۆریش لاواز بێت !!چونکه به‌ڕاستی هیچ مه‌سئه‌له‌یه‌ک نیه که تاڕاده‌یه‌ک ئاسان
کاری تیا نه‌کرابێت جا ئه‌گه‌ر بێت و ئینسان هه‌ر به‌دوای ئه‌وانه‌دا بگه‌ڕێت ئه‌وکاته
شتێک نامێنیت که پێی بوترێت دین ، جارێکیان کابرایه‌ک پرسیاری لێ کردین له‌سه‌ر
حوکمێکی شه‌رعی حوکمه‌که‌مان بۆ ڕوون کرده‌وه به به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت هه‌مووی نه‌ک
فه‌رمووده دوای چه‌ند کاتژمێرێک ده‌یوت من هه‌ر له‌م مه‌سئه‌له‌یه واز نایه‌نم
هه‌تا که‌سێکم ده‌ست ده‌که‌وێت که‌خۆم ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌سئه‌له‌که
زۆر خه‌ته‌رناک بو‌و وه کوشتاری لێ ده‌که‌وته‌وه، وه‌زۆرێک له‌و کاره‌ساته
ناخۆشانه که‌ڕوو ده‌ده‌ن ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌یه سه‌ره‌تای گرفته‌که نه‌ک
ئیسلام. جارێکیان کابرایه‌ک پرسیاری له مامۆستایه‌کی شه‌رعی کرد مامۆستاکه پێی
ووت ئه‌م پرسیاره‌ت له‌که‌سی تر کردووه ووتی به‌ڵێ له‌چه‌ند مامۆستایه‌کی ترم
کردووه مامۆستاکه‌ش توڕه بو‌و لێێ وتی بڕۆ جوابت ناده‌مه‌وه، وه‌جارێکیش کابرایه‌ک
به مامۆستایه‌کی دینی ده‌ووت به‌قوربانه مه‌زهه‌بێکی هه‌رزانم بۆ بدۆزه‌ره‌وه!!
جا به‌ڕاستی ده‌بێت ئێمه وه‌کو مسوڵمانان زانستی ڕاست و دروست ده‌ست خۆمان بخه‌ین
و وه ئه‌مه به‌شی هه‌ره‌گرنگمان بێت له ژیانماندا. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ڕاستی
خوامان خۆش بوێت و خۆمان به شوێنکه‌وته‌ی ئاینه‌که‌ی بزانین {قل ان کنتم تحبون
الله فتبعونی یحببکم الله } سوره‌تی ال عمران ۳۱
ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت تیشک بخه‌ینه سه‌ری له‌م
بابه‌ته‌دا ئه‌وه‌یه تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی ئیسلامه وه‌یان گرنگ ترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کان.
جا گه‌ر شاره‌زایه‌کی تاڕاده‌یه‌ک باشمان له‌سه‌ر ئه‌م ئیسلامه هه‌بوو ئه‌وکاته
که‌سانێک ناتوانن به فه‌لسه‌فه‌ی وشک به ناوی جۆراو جۆره‌وه گرفتمان بۆ دروست
بکه‌ن خۆیان به پێشکه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م به‌ن، وه ئێمه به‌دواکه‌وتوو، له هه‌مان
کاتدا پێچه‌وانه‌یه. چونکه عه‌قلێک ڕازی نه‌بێت به ڕاستیتی خوا‌و به‌دواکه‌وتنی
ڕێبازه‌که‌ی ده‌بیت ئه‌مه خۆی بۆ خۆی چ دواکه‌وتنێک بێت که له ڕاستی ڕا بکه‌یت.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام کۆمه‌ڵێک تایبه‌ت مه‌ندی
خۆی هه‌یه وه جیای ده‌کاته‌وه له ئاین و به‌رنامه‌کانی تر.
یه‌که‌م تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌م ئیسلامه ئه‌وه‌یه
که له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه (الربانیه) وه ئه‌مه، تایبه‌تدمه‌ندیه‌کی زۆر گرنگ و جێی
تێڕامانه خوایه‌ک دروست که‌رو ڕاگری ئه‌م بونه‌وه‌ره به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه‌ی
که‌تیایدایه، وه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شێوه‌یه‌کی دادوه‌رانه، بێ جیاوازی له نێوان
باوه‌ڕدار و بێ باورڕدا، خوایه‌ک که دروست که‌رو به‌ڕێوه‌به‌ر بێت به‌ڕاستی هه‌ر
خۆیشی شاره‌زایه به پێداویستیه‌کانی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ڕابوردو ئێستا‌و داهاتوو،
وه ئه‌وه‌ی له‌م خاڵه‌دا وه‌رده‌گیرێ پاک و بێ گه‌ردی و بێ که‌موکوڕی و وه بێ
هیچ ده‌مارگیریه‌ک، به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌کانی تر، ئه‌گه‌ر بێت و وردانه سه‌رنجێکی
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک له‌و به‌رنامانه‌ی که له غه‌یری خوا هه‌یه، هه‌مووی بۆ سه‌رده‌مێک
ده‌خوات له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌کی زۆردا به‌پێچه‌وانه‌ی ئیسلام.وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م
دینه له‌لایه‌ن خواوه‌وه‌یه، به‌شێوه‌ی ئیلهام (وحی) هاتووه بۆ پێغه‌مبه‌رمان
درودوی خوای له‌سه‌ر بێ، به ده‌ق و ماناوه وه ئه‌وه‌ش قورئانه. وه سه‌رچاوه‌ی
حوکمه‌ته ده‌ستکرده‌کان مرۆڤه. به‌ڵام سه‌رچاوه‌ی ئیسلام دروست که‌ری مرۆڤه. ئه‌مه‌یه
گرفتی نێوان ئیسلامیه‌کان و عه‌لمانیه‌کان. چونکه ئێمه بیر‌و باوه‌ڕمان له‌سه‌ر
ئه‌وه دامه‌زراوه که ئه‌م دینه لای خوای گه‌وره‌وه هاتووه، وه باده‌م لای
خواوه هاتووه هه‌ر ئه‌مه شیاو تره، وه ئه‌مه ڕاستیه‌که ناتوانین نکۆڵی لێ
بکه‌ین. وه‌که‌سیش ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه ڕوو به‌ڕووی بێته‌وه، وه
قورئان خۆی ڕووبه‌ڕووی هه‌موو خه‌ڵک ده‌بێته‌وه‌و
به ته‌حه‌داوه ئه‌و پرسیاره‌یان لێ ده‌کات. وه به‌ڵگه‌شمان هه‌ر قورئانه‌که
خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر وانیه سوره‌تێک بهێنن،{وان کنتم فی ریبی مما نزلنا علی عبدنا
فاتوا بسوره من مثله }البقره ۲۳ به‌ڵام له به‌رنامه‌کانی تردا ده‌بینین ئه‌مڕۆ
شتێک داده‌نێن دوای ماوه‌یه‌کی که‌م هه‌ر خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نامێنیت و به‌شیاوی
نازانن، به‌کورتی ئه‌م ئاینه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه بۆ هه‌موو
مرۆڤایه‌تی له سه‌ره‌تایه‌وه تا کۆتای.
دووه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه ئه‌وه‌یه
که نه‌گۆڕه (الثبات) نه‌گۆڕ به‌مانای ئه‌وه نیه که هه‌موو شتێکی به‌ڵکو
شته سه‌ره‌کیه‌کان بۆ نمونه بیروباوه‌ڕ(العقیده) هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی هه‌مانه
هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه باوه‌ڕ به‌خوا،پێغه‌مبه‌ر،فریشته‌کان،ڕۆژی دوای،حساب
و لێ پرسینه‌وه، به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م، چاکه‌و خرایه…هتد
وه‌هه‌روه‌ها ئه‌خلاق کرده‌وه‌کانمان هه‌رشتێک
که فه‌رمان به‌نه‌کردنی کرابێت ده‌بێت وه‌ک خۆی بێت وه هه‌ر وه‌ک خۆشی ده‌مێنێته‌وه
ئیتر هه‌رچه‌ند ڕؤژگار بگۆڕدرێت ئه‌و هه‌ر وه‌ک خۆی وایه بۆ نمونه خواردنه‌وه‌ی
مه‌ی و کاری به‌د ڕه‌وشتی شتێکی نه‌گۆڕه، ناکرێت بڵێین ئێستا زه‌مانێکی تره‌و
ئاسایه !
وه‌هه‌روه‌ها په‌رستشه ئاینیه‌کان نوێژ،
ڕۆژو،زه‌کات، حه‌ج، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌مانه هه‌مووی نه‌گۆڕه وه وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه
به به‌رده‌وامی ناکرێت بڵێین ئێسته زه‌مانی ئه‌مانه نیه، مسوڵمان ده‌بیت په‌یوه‌نی
له‌گه‌ڵ خوای خۆیدا به‌رده‌وام بته‌و بێت وه چۆن ئه‌م ئامانجه دێته دی به
عیباده‌ت وه به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندیه‌تی به خواوه، وه‌به‌لاواز بوونی
کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر شتی تر…
سێیه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه هاوسه‌نگی
یه ته‌وازنه(التوازن) له‌به‌ین ڕۆح و جه‌سته، دونیا‌و دواڕۆژ،
شتێکی نه‌گونجاوه له ئیسلامدا گرتنی یه‌ک لایه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری جه‌سته‌و
رۆح بکه‌ین هه‌ردوکیان پێویستیان به په‌رده‌رده‌کردن هه‌یه جه‌سته به خواردنی
به‌سودو فیتامین دار‌و وه به‌رده‌م، وه هه‌روه‌ها ڕۆحیش به عیباده‌ت و په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا ئه‌مه ده‌بێته خواردنی ڕۆح. جا ده‌بێت هاوسه‌نگیه‌ک هه‌بێت
له نیوان دونیا‌و دوارۆژدا وه له نێوان ڕۆح و جه‌سته‌دا وه به‌هه‌مان شێوه له
کاره‌کانی تردا وه کوردی خۆشمان وتویانه ( نه‌شیش بسوتێ و نه که‌باب ) جا ده‌بێت
هاوسه‌نگیه‌ک هه‌بێت له نێوان هه‌ردولادا.
چواره‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه ڕاست
بینیی یه (الواقعیه) یانی چ واقعی یانی شتێکی خه‌یاڵی نیه خه‌ون نیه ئه‌وه‌ی که‌داوای
ده‌کات گو‌نجاوه وه کاری پێکراوه‌و به‌رده‌وامیش شایسته‌ی کار پێکردنه، وه ئه‌وه‌ی
که‌داوای ده‌کات گو‌نجاوه له‌گه‌ڵ ژیریماندا، هه‌رگیز ئیسلام داوای شتێکی نه‌کردووه
که گونجاو نه‌بێت،وه‌یان له‌توانادا نه‌بێت.
پێنجه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئیسلامه گشت
گیریه(الشمول) ئاشکرایه ئاینی ئیسلام ئاینێکی گشت گیره وه‌هه‌موو
لایه‌نه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه، هێچ شتێک
نیه که له‌ئیسلام به‌ده‌ربێت،وه لێره‌دا پرسیارێک دروست ده‌بێت، یه‌کێ ده‌ڵی:
شتی وا هه‌یه که له‌ئیسلامدا باس نه‌کراوه، وه‌ڵامه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی که
له ئیسلامدا حه‌ڵاڵه حه‌ڵاڵه، وه ئه‌وه‌ی که حه‌رامه حه‌رامه، وه ئه‌وه‌شی
که‌باس نه‌کراوه موباحه ئینسان سه‌رپشکه تیایدا له کردن و نه‌کردنیا، وه سزای
بۆ نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌کی و گرنگه باس کراوه، وه چه‌نده‌ها شتێش هه‌یه
که‌زانایان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن به هۆی تێگه‌یشتنیان له ئیسلامه‌که‌و خوێندنه‌وه‌یان
بۆ ده‌قه شه‌رعیه‌کان. وه ئه‌م گشت گیریه هه‌موو ئه‌م لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه
نێوان به‌نده‌و خوا، مرۆڤ و مرۆڤ، مرۆڤ و ده‌وڵه‌ت ،ده‌وڵه‌ت و مرۆڤ، نێوان ده‌وڵه‌ت
و ده‌وڵه‌ت، مسوڵمان به غه‌یری مسوڵمانه‌وه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به ده‌وڵه‌تی
ئیسلامیه‌وه، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به غه‌یری ئیسلایه‌وه….هتد
شه‌شه‌م تایبه‌تمه‌ندی ئاسانه(الیسر) دینی
ئیسلام دینێکی ئاسانه وه ئه‌وه‌ی داوای کردووی له توانای مرۆڤه‌کان به‌ده‌ر نیه،
وه هه‌رگیز خوای گه‌وره که‌س سزا نادات له‌سه‌ر شتێک که له‌توانای به‌ده‌ر بێت.
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ کرد،وه ئه‌گه‌ر گرفتێکیش وه‌یان هۆیه‌ک هه‌بوو
ئاسانکاری تریش هه‌یه، بۆ نمونه که نه‌توانرا نوێژ به ڕاوه‌ستانه‌وه بکریت
ده‌توانرێت به‌دانیشتنه‌وه بکرێت …وه‌یان له سه‌فه‌ردا کورت ده‌کرێته‌وه
..هتد وه ئه‌گه‌ر گرانیش بێت ده‌بێت ته‌حامولی بکریت مادام له توانا به‌ده‌ر نه‌بوو،
وه بۆ له‌پێناو دنیادا زۆر ئیش ده‌که‌ین به‌لاشمانه‌وه زۆر گرانه به‌ڵام ته‌حه‌مولی
ده‌که‌ین له‌به‌ر ماده …بۆ، بۆ ئیسلامه‌که ته‌حه‌مولی نه‌که‌ین ئایا پاداشتی
کامیان گه‌وره‌تره! هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن نوێژی سبه‌ینیان گرانه به‌ڵام ئێمه‌ش ئه‌وه
ده‌ڵێین نابینن بێ باوه‌ر زۆرێکی پێش نوێژی به‌یانیان هه‌ڵ ده‌ستن بۆ کار کردن وه
ڕێگه‌یه‌کی درێژیش ده‌بڕن، بۆ ئێمه به گران سه‌یری بکه‌ین پاداشتی کامیان گه‌وره
تره! وه هه‌ر ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ین توخوا ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌کێک له ئێمه مه‌وعیدی
سه‌فه‌ری هه‌بیت وه یان کار زوو وه له‌کاتی خۆیدا هه‌ڵناستین ئه‌ی بۆ، بۆ نوێژه‌که
به گران بزانین له‌کاتیکدا کاتێکی زۆر که‌ممان لێ ده‌گرێت وه بۆ خوایه. وه
کۆتای به‌باسه‌که ده‌هێنین به بیرهێنانه‌وه‌ی خاڵه‌کان. ۱- له‌لایه‌ن خواوه‌وه‌یه
(الربانیه).۲- نه‌گۆڕه (الثبات).۳-هاوسه‌نگه (التوازن).۴-ڕاست بینه (الواقعیه).۵-گشت
گیره(الشمول).۶-ئاسان(الیسر).
له‌م سه‌رچاوه‌یه سود وه‌رگیراوه:المدخل
الدراسه الشریعه الاءسلامیه/الدکتور عبدلکریم زیدان.
malaomar2@hotmail.com
مه‌لا عومه‌ر قوتابی ماجیستێر/به‌ریتانا
سه رچاوه : ریگه ی راستی
ده‌سته‌کانتان خۆش بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانه
:**