منداڵه‌کانمان چی‌یان لێمان ده‌وێت ؟
منداڵه‌کانمان
چی‌یان لێمان ده‌وێت ؟
ئاماده‌کار:
یاسین محه‌مه‌د که‌لاری
چاوی
منداڵ وه‌ک میکرۆسکۆبێک له‌سه‌ر دایک و باوکێتی، وردترین شتیان تێدا ده‌بینێ. ده‌بێت
بزانن منداڵه‌کانتان به به‌رده‌وامی چاودێریی ئێوه ده‌که‌ن و کرده‌وه‌کانتان
دووباره و سێ باره ده‌که‌نه‌وه، هه‌روه‌ها پهرچهکردارتان ده‌خوێننه‌وه له
کاتی شتی له‌ناکاودا و له کاتی شکستخواردندا، یان دڵته‌نگی یان تووڕه‌یی، هه‌روه‌ها
شێوازی جه‌نابتان له پێشوازیی میواندا و
مه‌ودای ڕاستگۆیی و ده‌ستپاکی و ئه‌مانه‌تتان، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێگه و شێوازه که ده‌ریده‌بڕن و (تعبیر)ى لێ ده‌که‌ن بۆ خۆشی و
دڵته‌نگی و تووڕه‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه به ڕاستی ئێمه پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌کی
ڕاستگۆیانه هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆماندا، که ڕه‌فتارمان ڕاست که‌ینه‌وه و
هه‌رچی نوقسانی و که‌م وکورتیمان هه‌یه جوانى که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت
مناڵه‌کانمان باش ده‌رچن، جاری وا هه‌یه مناڵ قه‌ڵه‌مێک ده‌خاته ده‌میه‌وه به‌مه
چاولێکه‌ریی باوکه جگه‌ره‌کێشه‌که‌ی ده‌کات، هه‌روه‌ها کڕنووش ده‌بات کاتێک ده‌بینێت
باوک و دایکی کڕنووش ده‌به‌ن و نوێژ ده‌که‌ن، ئه‌م ئاکاره‌یان ئه‌ڵبه‌ته جوانه
گه‌ر هاتو ئیستیغلال بکرێت به شێوه‌یه‌کی ڕاست و، به‌م شێوه‌یه:
۱ـ
مناڵه‌که ببه‌ستین به‌سه‌ر مه‌شقی یه‌که‌می هه‌موومان که پێغه‌مبه‌ری خوایه
(د.خ)، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت
(لَقَدْ
کَانَ لَکُمْ فِی رَسُولِ اللَّهِ أُسْوَهٌ حَسَنَهٌ لِمَنْ کَانَ یَرْجُو اللَّهَ
وَالْیَوْمَ الآخِرَ وَذَکَرَ اللَّهَ کَثِیرًا) (الاحزاب ۲۱)، مناڵه‌کانمان فێر
که‌ین و ته‌ڵقینیان که‌ین که پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ئه‌و که‌سایه‌تییه مه‌زنه‌یه
که ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه چاولێکه‌ری ئه‌و بین و شوێن هه‌نگاوه‌کانی هه‌ڵگرین،
چونکه پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) پارێزراوه له گوناه و مه‌عسومه له هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ک،
به پێچه‌وانه‌شه‌وه.. هه‌موو مرۆڤێکی دیکه قابیلی هه‌ڵه‌یه و مه‌عسوم نییه.
۲ـ
په‌روه‌رده‌یان که‌ین له‌سه‌ر هه‌موو شتێکی جوان و به‌که‌ڵک که خۆمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین
وه‌ک (نوێژ، ڕۆژوو، خێر و سه‌ده‌قه).
۳
ـ چیرۆکی هاوه‌ڵانیان بۆ باس بکه‌ین وه‌ک دادپه‌روه‌ریی ئیمامی عومه‌ر و زیره‌کیی
خالید و زانست و زانیاریی ئیمامی عه‌لی و … هتد.
۴ـ
له‌گه‌ڵ خۆماندا بیانبه‌ین بۆ هه‌ر شوێنێک که پیرۆز و جوانه، وه‌ک (مزگه‌وته‌کان،
خوله‌کانی له‌به‌رکردنی قورئان، کۆڕ و مه‌جلیسی پیاوچاکه‌کان و خواناسان و …
هتد.
۵
ـ ڕاڤه‌ی کرده‌وه باشه‌کانی خۆمانیان بۆ بکه‌ین که پێى هه‌ڵئه‌سین، بۆ نمونه پێى بڵێ: من سه‌رو ده‌ستی
باپیر و داپیرت ماچ ده‌که‌م، چونکه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ کردووین که چاک بین
له‌گه‌ڵ دایک و باوک‌دا.. یان ئه‌م بڕه شیرینی و پاقڵاوهیه ده‌ده‌ین به
دراوسێکه‌مان، چونکه خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ کردووین که چاکه‌کار بین له‌گه‌ڵ
دراوسێدا.
۶
ـ دوورکه‌وتنه‌وه له قسه و ڕسته‌ی خواروخێچ و سوک و ناشیرین و به‌کارهێنانی وشه‌ی
جوان و به‌که‌ڵک و سودبه‌خش.
۲
ـ ده‌ستخۆشیکردن له ڕه‌فتاری جوانیان:
منداڵ
کاتێک به ئیشێک هه‌ڵده‌ستێت و ئه‌نجامی ده‌دات، زۆر حه‌ز ده‌کات و خۆشحاڵ ده‌بێت
وشه‌ی پیاهه‌ڵدان و ده‌شتخۆشی و هاندان ببیستێت له دایک و باوکی، بۆ نمونه:
کاتێک یاری ته‌واو ده‌کات و که‌ره‌سته‌ی یارییه‌کانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شوێنی
خۆی، یان نوێژ ده‌کات له‌گه‌ڵ باوکی‌دا له مزگه‌وت، یان کاغه‌زی شریتێک فڕێ ناداته
زه‌وی و ده‌یخاته سندوقی پیسی و زباڵه و… هتد، له‌و کاته‌دا پێویستی به‌وه‌یه
که جێکه‌وتی ئه‌و ئیشه گه‌وره‌یه ببینێت به ده‌م وچاو و زمانی ئێمه‌وه، واته
زه‌رده‌خه‌نه بنوێنین و پێى بڵێین: خوای گه‌وره پاداشتی خێرت بداته‌وه، ئه‌ڵڵا
چ شتێکی جوانت کرد! ئه‌وه‌ی کردت خوا پێى ڕازییه..
له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی گه‌ر وا نه‌بێ باشه منداڵ چۆن ڕه‌فتاری جوان له خراپ جیا بکاته‌وه و
بیانناسێت، یان چۆن جیاوازی له‌نێوان حه‌ڵاڵ و حه‌رامدا بکات..
هه‌ر
ئه‌مه‌ش ڕاسپارده و ئامۆژگاریی زانایانی ده‌روونناسانه، که ده‌ڵێن (له‌سه‌ر
باوانه که پیاهه‌ڵدانێکی زۆر ببه‌خشن به مناڵه‌کانیان که کاتێک شتێکی جوان و
ڕه‌فتارێکی قه‌شه‌نگ ده‌نوێنن، چونکه ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕه‌فتاریان جوانتر ده‌کات،
زۆرتریش سیقه و متمانه‌یان به خۆیان زیاد ده‌بێت). به‌ڵێ شیرینکردنی ڕه‌فتاری
ئیجابییانه‌ی منداڵ وای لێ ده‌کات سیقه و متمانه‌ی زۆر به خۆی بێت و ئیحساسی ئه‌وه
ده‌کات که که‌سێکی جیاوازه و کارایه و به‌توانایه که ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ناڕه‌حه‌تی
و گرانییه‌ک ببێته‌وه، ئه‌م متمانه گهشهکردووهش ده‌یکاته که‌سێکی کۆڵنه‌ده‌ر
و ئینجا به‌ره‌و زیره‌کی و دواجار به‌ره‌و پێشه‌وایه‌تی و ڕابه‌ری و … هتد، له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌و منداڵه‌ی که زۆر سوپاس ده‌کرێت و ئیشه‌کانی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت وای
لێ ده‌کات که به زۆر ئیش هه‌ستێت، ئه‌وه‌شی که هان نادرێت زۆر جار حه‌ز و ره‌غبه‌تی
به‌ره‌و ئه‌نجامدانی کار که‌م ئه‌بێت و زه‌وقی لێ نابێت، به‌ڵام هه‌ندێک شت هه‌یه
ده‌بێت به‌هه‌ند وه‌ریگرین و چاودێری بین، کاتێک ئه‌مانه‌وێت ئه‌م سیفه‌ته‌یان تیا
دروست بکه‌ین.
۱ـ
ته‌ریبى و (توازن) له نێوان هاندانی ماددی و مه‌عنه‌ویدا، چونکه جه‌ختکردن به‌ته‌نها
له‌سه‌ر به‌خشینی ماددی، منداڵ وا لێده‌کات که (نفعی) و سوودگهر بێت، به هیچ
ئیشێک هه‌ڵناسێت تاکو له سه‌ره‌تاوه به‌رامبه‌ره‌که‌ی بۆ دیاری نه‌که‌یت، هه‌روه‌ها
ته‌نها هاندان و (دعم)ى مه‌عنه‌ویش منداڵ زوو لێى بێزار و وه‌ڕس ده‌بێت، به‌تایبه‌ت
له کاتێکدا حه‌ز ده‌کات به‌رووبوومی ئیشه جوانه‌که‌ی به ههستکراوی ببینێت و به‌رجه‌سته
بێت له تامی پارچه‌یه‌ک شیرینی، یان پاره، یان یارییه‌ک… هتد.
۲ـ
مناڵه‌که هه‌میشه ببه‌ستینه‌وه به پاداشتی ئه‌و دونیا و ڕۆژی دوایی، بۆ نمونه
پێى بڵێین (ئه‌م ئیشه ڕه‌زامه‌ندیی خوای گه‌وره‌ی تیایه، یان یه‌ک پیت له
قورئاندا که ده‌یخوێنیت، به ده چاکه بۆت تۆمار ده‌کرێت)، یان پێى ده‌ڵێین که
کاتێک له مزگه‌وت نوێژ ده‌کات (یه‌ک نوێژ که له مزگه‌وت ده‌یکه‌یت به‌رامبه‌ر
به (۲۷ نوێژی ماڵه)، ئه‌مه‌ش منداڵ وا لێده‌کات که فێری دڵسۆزی و ئیخلاس بێت له
ئیشه‌کانیدا بۆ خوای گه‌وره و، ڕه‌فتاری باشیشیان به‌هێز و تۆکمه ده‌کات.
سه رچاوه : به خته وه ری