معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> شيعر و ئه ده ب ---> چێرۆکی گه‌ڕانه‌وه‌ی سارا

چێرۆکی گه‌ڕانه‌وه‌ی سارا

چێرۆکی گه‌ڕانه‌وه‌ی سارا

چیرۆکی سارا که‌ ئافره‌تێکه‌ له‌ نیوزله‌ندا ده‌ژێت و پاش ژیانێکی پڕ له‌نه‌فامێتی و تاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خوای خۆی.. به‌لام چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک نابات به‌ نه‌خۆشی سه‌ڕه‌تان گیان له‌ده‌ست ده‌دات.. بابه‌ته‌که‌ به‌ ده‌قی نامه‌ی ده‌ستی (سارا) خۆیه‌وه‌ که‌ له‌جێگایه‌کی تره‌وه‌ ده‌ستمان که‌وتووه‌ ده‌یخه‌ینه‌ به‌ر ده‌ستی هه‌مووان تاکو ببێته‌ چیرۆکی په‌ند و هه‌ستکردن به‌ به‌رپه‌رسیارێتیمان به‌رامبه‌ر به‌ خوای گه‌وره‌و به‌ خێزان و کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان.. ئه‌م ڕووداوه‌ش له‌ به‌رواری حه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی 9ی ساڵی 2003 به‌دواوه‌ ڕووی داوه‌.
ڕۆژێک ڕۆژنامه‌نوسێک پرسیارێک له‌ بانخواز (عه‌مرو خالید) ده‌کات: باسی شتێکمان بۆ بکه‌ زیاتر کاریگه‌ری کردبێته‌ سه‌رت له‌ماوه‌ی په‌خشی که‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌کانت؟
مامۆستا عه‌مرو خالید سه‌ری داگرت وماوه‌یه‌ک بێده‌نگ بوو، پاشان فه‌رمووی: پاش ئه‌وه‌ی باسی (داوێن پاکێتی و عففه‌ت)م ده‌کرد له‌یه‌کێک له‌ زنجیره‌ بابه‌ته‌کانم له‌ که‌ناڵی (L،B،C) نامه‌یه‌کم بۆ هات له‌ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه‌و تیایدا کچێک نوسیبوی:
من کچێکم ناوم (سارا)یه‌ وباوکم لوبنانیه‌و موسڵمانه‌، وه‌ دایکم لوبنانی و مه‌سیحیه‌، له‌ لوبنان ده‌ ساڵی سه‌ره‌تای ژیانم له‌وێ ژیاوم پاشان له‌گه‌ڵ دایک وباوکم کۆچم کرد بۆ ئوسترالیا، ئیتر هه‌موو په‌یوه‌ندیم بچڕا به‌کلتوری عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌و کاته‌وه‌، ئێستاش ته‌مه‌نم 22 ساڵه‌ و ته‌نها به‌ناو موسڵمانم و شێوه‌ی قورئان نازانم وه‌ ته‌نانه‌ت نازانم سوره‌تی فاتحه‌ چۆنه‌ وه‌ نازانم چۆن نوێژ بکه‌م و ئه‌م ئایینه‌ش هیچ ڕۆڵێکی نیه‌ له‌ ژیانمدا، پاشان دایک وباوکم جیابوونه‌وه‌ له‌یه‌ک و هه‌ریه‌ک ڕه‌فیقی ژیانی بۆخۆی دۆزیه‌وه‌، تاکو من گه‌شتمه‌ زانکۆ و له‌و کاته‌ دایک وباوکم ئوسترالیایان به‌جێ هێشت و منیشیان به‌ ته‌نیا به‌جێ هێشت لێره‌ به‌بێ خێزان و به‌بێ خوشک وبرا و ته‌نانه‌ت هیچ ده‌رباره‌ی باوباپیرانم نازانم له‌ لوبنان.. به‌ته‌نیایی ده‌ژیام و ناچاربووم کاربکه‌م تاکو له‌سه‌ر باری خۆم ببه‌م به‌ڕێوه‌، به‌ڕۆژ ده‌وامم ده‌کرد له‌ کۆلیژ و به‌شه‌و کارم ده‌کرد له‌ (باڕ) و براده‌رێکی کوڕم هبوو پێکه‌وه‌ ده‌ژیاین وه‌ هیچ حه‌رامێک نه‌مابوو نه‌یکه‌م به‌بێ هیچ شه‌رم وئازارێک چونکه‌ من بوومه‌ته‌ ڕۆژئاوایی به‌تاواوی.. عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌کی ساده‌و ساکار ده‌زانم، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جوانیه‌کی زۆرم هه‌یه‌ به‌شداری پێشبڕکێ’ی شاجوانیی نیوزله‌ندام کرد و بردمه‌وه‌ له‌و شارۆچکه‌ی تیایدا پێشبڕکێیه‌که‌ی تیا ئه‌نجام درا، ئێستاش خۆم ئاماده‌کردووه‌ بۆ گه‌وره‌ترین پێشبڕکێی شاجوانی له‌ نیوزله‌ندا و بومه‌ته‌ مۆدێل بۆ به‌رگی زۆر گۆڤاری به‌دڕه‌وشتی وه‌ له‌و کاته‌شدا سه‌ردانی خێزانێکی به‌ئه‌سڵ لوبنانیم ده‌کرد ده‌ژێن له‌ ئوسترالیا و زنجیره‌یه‌کی مانگی ڕمه‌زانم بینی له‌سه‌ر عیففه‌ت وداوێن پاکێتی ده‌دوا وناونیشانی ماڵپه‌ڕه‌که‌تی تیابوو، توشی ڕوخاندنێکی گه‌وره‌ هاتم و وامده‌زانی ئه‌م ووتاره‌ له‌گه‌ڵ من ده‌دوێت به‌تایبه‌ت.. ئێستاش پرسیارتان لێ ده‌که‌م ئایه‌ خوای گه‌وره‌ لێم خۆش ده‌بێت و وه‌رم ده‌گرێت؟
(ده‌قی نامه‌ی ئیمه‌یله‌ ئه‌سلیه‌کانی ساره‌ که‌ ناردوویه‌تی له‌ حه‌فته‌ی یه‌که‌می مانگی 9ی 2003 بۆ عه‌مرو خالید)
I am a Lebanese girl with a Muslim father and Christian mother، I lived in Lebanon for the first 10 yrs of my life and then I migrated with my parents to Australia where I was completely cut off from any Arabic Culture or Islamic teachings، until I am 22 yrs old now، for I am a Muslim by name only، I do not know how the Quran looks life، I do not know the fatiha and do not know how to pray and religion does not play any role in my life whatsoever. Then my parents got divorced and they each re-married، I entered university and both my parents left Australia، they left me alone with no family or siblings and without knowing anything about my family in Lebanon.
I lived alone and was forced to work to afford living by myself for I go to university in the morning and work at a bar at night and I have a boyfriend and have not left anything harram، except that I have done it، for I have completely adapted the Western way of living. I know very simple Arabic and I am very beautiful and I participated in a beauty queen’s contest in New Zealand and I won in the city I live in. I am now preparing to enter a bigger contest in NewZealand، and I have become a supermodel on the cover of many inappropriate magazines، and through all this، I was visiting a family of Lebanese origin in Australia and they were watching a halaqua for Amr Khaled about 3ifa (modesty، purity، chastity) and it had the website on it، and I completely fell apart b/c I felt he was speaking to me.
I ask if allah can accept me
له‌و ڕۆژه‌شدا مامۆستا عه‌مڕو خالید وه‌لامی دایه‌وه‌ که‌: خوای گه‌وره‌ له‌هه‌موو تاوانه‌کان خۆش ده‌بێت وه‌ له‌ناوه‌ جوانه‌کانی خوا (الغفور)ه‌ و زۆر به‌ڕه‌حم وبه‌زه‌ییه‌ و خوا ده‌فه‌رموێت: ڕه‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی پێش غه‌زه‌ب و قینم که‌وتووه‌، خوا ته‌وبه‌کارانی خۆش ده‌وێت، چیرۆکی کۆمه‌ڵێ که‌سی بۆ باس کرد که‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆلای خوا و ته‌وبه‌یان کردووه‌.
پاش دوو ڕۆژ (سارا) نامه‌یه‌کی ئیمه‌یلی نارد تیایدا هاتووه‌: باوه‌ڕناکه‌م خوای گه‌وره‌ لێم خۆش ببێت، ناتوانم له‌گریان بووه‌سم، ده‌مه‌وێت فێری نوێژبم؟
I cant Belive that allah can forgive me ،I cant stop crying، I need to learn How to pray to allah
پاشان مامۆستا عه‌مرو خالید وڵامی دایه‌وه‌و داوای لێ کرد ناونیشانی پۆستی بداتێ له‌ نیوزله‌ندا تاکو کاسێتی خه‌تمی قورئانی بۆ بنێرێت به‌ده‌نگی سعود الشریم وسعد الغامدی و مشاری راشد العفاسی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌ زنجیره‌ ووتاره‌کانی خۆی..
سارا ناونیشانی خۆی نارد بۆ مامۆستا عه‌مرو خالید:
The address is: 28a cornhill st،North east valley، Dunedin، New Zealand
ئه‌وه‌بوو مامۆستا عه‌مرو خالید هه‌موو کاسێته‌کانی نارد بۆ ئه‌و ئه‌دره‌سه‌ی له‌ ئیمه‌یله‌کدا سارا بۆی نوسیبو.
سارا وڵامی مامۆستا عه‌مرو خالیدی دایه‌وه‌ و بۆی نوسیبو:
I dont know how to thank you… No one takes care of me like you… I wish if I have a brother like you..
به‌ڕاستی نازانم چۆن سوپاست بکه‌م… هیچ که‌سێک موراعاتی منی نه‌کردووه‌ وه‌کو تۆ.. خۆزگه‌ برایه‌کم ده‌بوو وه‌کو تۆ..
پاش ته‌نها دوو ڕۆژ سارا ئیمه‌یلێکی تری نارد تیایدا ده‌ڵێت:
السلام علیکم، باشن ان شاء الله؟ موژده‌یه‌کی گه‌وره‌م هه‌یه‌ بۆت.. فێری سوره‌تی (النبڕ) بوومه‌.. ده‌توانم له‌به‌ر بێڵێمه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری قورئان بکه‌م. هه‌روه‌ها ئێستا ده‌ستم به‌نوێژکردن کردووه‌.
Salam aleekom، are u ok? I have a big surprise for you.. I learned sorat al naba.. I can say it without looking to quran.Im gonna pray with it.
پاش حه‌فته‌یه‌ک سارا نامه‌ی نارده‌وه‌ بۆ مامۆستا عه‌مرو خالید تیایدا ده‌ڵێت:
السلام علیکم، سوره‌تی (یوسف)یشم له‌به‌ر کرد، له‌وبڕوایه‌دا بووم بۆم له‌به‌ر ناکرێت به‌ڵام سوپاس بۆ خوا.
Salam aleekom ،I learned surat youssif ، I thought that I will not but alhamd lellah
پاش ڕۆژێکی تر سارا نامه‌ ده‌نێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت:
السلام علیکم، وا حیجابیشم پۆشیوه‌ ئێستا، هه‌روه‌ها وازم له‌ کوڕه‌ براده‌ره‌که‌م هێنا، وه‌ ته‌نازولیشم کرد له‌ نازناوی شاجوان.
Salam aleekom ،Iwear heejab ،and left my boy friend، and I left the comptetion
سارا پاش سێ ڕۆژ نامه‌یه‌کی جیاواز له‌نامه‌کانی تر ده‌نێرێت وده‌ڵێت:
السلام علیکم، به‌ڕاستی نازانم چۆن سوپاست بکه‌م، زۆر حه‌زم ده‌کرد زیاتر بژێم تاکو خزمه‌تێکم بکردایه‌ به‌ ئیسلام. به‌ڵام وادیاره‌ خوای گه‌وره‌ شتێکی تری ده‌وێت. به‌هه‌رحاڵ سوپاس بۆ خوا.
Salam aleekom، really I dont know how 2 thank u. I wish if I can live more 2do something to islam،But it seems god wants something else. Anyway alhamd lellah
بۆیه‌ مامۆستا عه‌مرو خالید خۆی و ژنه‌ پزیشکه‌که‌ی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌که‌ن تاکو دڵنیابن له‌ته‌ندروستی سارا، ئه‌ویش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌ تووشی سه‌رێشه‌و ئازارێکی زۆر هاتووه‌ له‌ سه‌ری، که‌ پاش لێکۆڵینه‌وه‌و پشکنین ده‌رکه‌وتووه‌ تووشی نه‌خۆشی سه‌ڕه‌تان هاتووه‌ له‌ مێشکی وه‌ ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆبکه‌ن، به‌لام ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتن تیایدا له‌ سه‌دا ته‌نها بیسته‌ (20%).
پاشان سارا له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌ی کۆتایی پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌کۆمه‌ڵێ نامه‌ی تر به‌رده‌وام ده‌بێت که‌پاش دوو ڕۆژ مه‌وعدی نه‌شته‌رگه‌ری یه‌که‌یه‌تی، له‌یه‌کێکیدا ده‌ڵێت:
السلام علیکم، له‌و باوه‌ڕه‌دای خوای گه‌وره‌ لێم خۆش ببێت؟ له‌و باوه‌ڕه‌دای بڕۆم بۆ به‌هه‌شت یان خوای گه‌وره‌ فڕێم ده‌داته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌؟ من خوام خۆش ده‌وێت، ده‌مه‌وێت دایکم په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بکات پێش ڕۆژی هه‌ینی چونکه‌ دڵنیام زۆر خه‌مبار ده‌بێت و له‌وانه‌یه‌ سه‌ردانیشم بکات بۆ بینینم، له‌ ساڵی 1997ه‌وه‌ نه‌مبینیه‌وه‌.
Salam aleekom، do you think that god will forgive me? Do u think that iI will go to janna? or God will put me in the hell? I love God ، Iam talking 2 him now hope he loves me too. I want my mother to call me before friday Iam sure she will be sad and May be she will come to see me I didn’t see her since 1997
لێره‌دا مامۆستا عه‌مرو خالید ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ زۆر سه‌یر بوو له‌و دوو ڕۆژه‌دا سارا پێمانی ووت: دڵته‌نگ نیم به‌ڵکو دڵخۆشم، چونکه‌ خوای خۆم ناسیه‌وه‌و خۆشم ده‌وێت و گه‌ڕامه‌وه‌ بۆلای پێش نه‌خۆشی یه‌که‌م، دوو ڕۆژی تر نه‌شته‌رگه‌ری ده‌که‌م، زۆر ده‌ترسم بمرم و خوای گه‌وره‌ لێم خۆش نه‌بێت.. عه‌مرو خالید ده‌ڵێت: پێم ووت: چۆن خوا له‌ ته‌وبه‌کاران خۆش نابێت؟ خوای گه‌وره‌ ڕێزی لێت ناوه‌ به‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ت بۆی و ئه‌و چه‌ند سوره‌ته‌ت له‌به‌ر کردووه‌.. ئیتر ئێستا له‌به‌رده‌ستی ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی که‌ زۆر به‌ڕه‌حم وبه‌به‌زه‌ییه‌. پاشان سارا ووتی: هه‌موو کاسێته‌کانی خه‌تمی قورئان وووتاره‌کانتم به‌خشی به‌ مزگه‌وتێک، چونکه‌ له‌وانه‌یه‌ ژیان به‌جێ بهێڵم، تاکو پاش خۆم ببێته‌ سه‌ده‌قه‌و خێرێکی به‌رده‌وام.
 
دوانامه‌ی سارا ده‌خوێنینه‌وه‌ که‌ تیایدا دڵی خۆی ده‌داته‌وه‌و په‌یمانی خۆی له‌گه‌ڵ خوا توندتر ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت:
السلام علیکم، وا من ده‌ڕۆم بۆ نه‌خۆشخانه‌، من 22 ساڵ ژیاوم دوور له‌ خوای گه‌وره‌، به‌ڵام له‌ماوه‌ی سێ حه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌وبه‌م کردووه‌و سوێند ده‌خۆم وازم هێناوه‌ له‌ کوڕه‌ براده‌ره‌که‌م، وه‌ حیجابم پۆشیوه‌ ته‌نها له‌به‌ر خوا، هیچ موسڵمانێکی تر ناناسم جگه‌ له‌ تۆ و ئه‌م (یانه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ت) نه‌بێت، بۆیه‌ تکام وایه‌ دوعام بۆ بکه‌ن وه‌هه‌روه‌ها بۆ دایکم.
Salam aleekom، Im going to the hospital،I live 22 years away from god but from 3 weeks I swear that I left my boy friend ، and I wear hjaab only for allah ،I don’t know muslims except you and the visitors in the forum ، so please pray for me and for my mother
پاش ڕۆژێکی تر نامه‌یه‌ک ده‌گات له‌ کچێکی مه‌سیحی براده‌ری سارا و تیایدا هاتووه‌:
به‌داخه‌وه‌ سارا مردوه‌. زۆر به‌داخه‌وه‌ بۆ خه‌م و په‌ژاره‌تان..
Sarah is dead،Im so sorry for your loss
 ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ش ده‌ڵێت کاتێک به‌یه‌که‌وه‌ بوین جارێک له‌گه‌ڵ عه‌مرو خالید لێیم پرسی چی ده‌توانین پێشکه‌ش به‌ سارا بکه‌ین؟ عه‌مرو خالیدیش چرپانی به‌گوێمدا و فه‌رمووی: تاکو ئێستا دوو که‌س (عومره‌)ی بۆ کردووه‌و پاداشتی عومره‌که‌یان پێشکه‌ش کردووه‌ به‌ سارا. ده‌ڵێت لێم پرسی کێن؟ ووتی: من و خێزانم.. ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریه‌کی خسته‌ دڵی ئێمه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بیستنی..
داواکارین له‌خوای گه‌وره‌ له‌ سارا و هاوتای سارا و ئێمه‌ش خۆش ببێت.. خوای گه‌وره‌ به‌هه‌شتی به‌رینی پێ ببه‌خشێت.. امین.. خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێری ئه‌وانه‌ش بداته‌وه‌ بوونه‌ هۆی هیدایه‌ت و ڕێ نیشاندان بۆ سارا..

**********************************************
سه‌رچاوه‌ : سایتی خۆشکانی مۆسپمان

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس