معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> بابه ته كان ---> سیاسه ت و درۆ یان درۆی سیاسی

سیاسه ت و درۆ یان درۆی سیاسی

« سیاسه ت و درۆ یان درۆی سیاسی»

وتووێژ له گه ڵ عه باس
میلانی

وه رگێڕانی له فارسیه
وه : هاشم زوورئاوه ر- نه غه ده

ئاماژه: باس و بابه تی درۆی سیاسی به رده وام یه كێك له و باسانه یه كه كه وتۆته به ر
سه رنجی فه یله سوفان و زانایانی زانستی كۆمه ڵایه تی و سیاسی و تاوتۆكردن و خستنه
ڕووی پێناسه یه ك له و ، یه كێك له حه وله كانی زانایانی ئه و بواره بووه. درۆی
سیاسی به سانایی هه رێمی ڕاستی و ڕه وشتی كۆمه ڵایه تی ده خاته ژێر كاریگه ریه تی
خۆی و هه ل و مه رجی كۆمه ڵایه تی تووشی ته نگژه ی جۆراوجۆری ڕه وشتی و سیاسی و ستراتژیكی
ده كات .

عه باس میلانی مامۆستای زانكۆی (استنسفورد) ی
ئامریكا له توێژینه وه ی دیارده ی درۆی سیاسی له هه ر به ش له وته كانی ئاورێكیش
له رووداوه كانی مێژوویی و نێوخۆیی ئێران ده دات . ئه و له سه ر ئه وبڕوایه یه كه
دیارده ی درۆی زل یا درۆی توتالیتر به هاسانی ده توانێ له پرۆسه ی درێژخایه ندا
چینی نێونجی كۆمه ڵگا هه ڵوه شێنێته وه . و توێژێكی لاواز و په راوێز جێگری ئه
وبكات . درۆی زل یا هه مان درۆی توتالیتر به بڕوای ئه و له كۆمه ڵگایه ك كه هیچ
شێوه ئامرازێكی شیاو بۆ زانیاری دان له بیروڕای گشتی دا نیه ، ده توانێ به سانایی
كۆمه ڵگا به ره و چاره نووسێكی نادیار به رێت ، چاره نووسێك كه مێژوو هه ندێ جار
گێڕانه وه یه كی تاڵی له وبواره دا له سه ر دێڕی كتێب و نووسراوه كاندا تۆمار
كردووه . · له ئه ده بیاتی زانستی سیاسی چ پێناسه یه كتان بۆ درۆی سیاسی هه یه ؟

ئێمه له ئه ده بیاتی سیاسی دا پێناسه یه كمان له
درۆی سیاسی و شێوه كانی تر ی ئه وهه یه . هه ر له هه مان زانكۆی (استنفورد) یش
تێزی هێندێك له خوێندكارانی دۆكتۆرا له مه ڕ ئه و بابه ته و لێكدانه وه ی ئه و له
وڵاتانی تر ئه نجام ده ده ن . درۆكانی زل زۆرتر له كۆمه ڵگایه ك كه خوازیاری مه
شقی دێموكراسی نه ، دێته دی. به ڵام یه كێك له و كه سایه تیانه ی كه له بابه تی
درۆی سیاسی توێژینه وه ی كردووه و منیش له وه رگێڕانی كتێبی « سه باره ت به
توتالیتاریسم » ئاماژه م پێكردووه ، «كولاكوفسكی» یه . ئه و له سه ر ئه و بڕوایه
یه كه توتالیتاریسم (ده سه ڵاتی ڕه ها) شوناسی ڕاستی و درۆ ده گۆڕێ . ڕاستی و
دروستی له و ڕێژیمانه دا ته نیا ئه وه یه كه له و ساته دا حیزب یان رێبه ر جه ختی
له سه ر ده كه ن . سه رچاوه ی وشه ، نه چییه تی _ یان چه ند و چۆنی هاوسه نگی له
گه ڵ ڕاستێنی ، پێوانه ی ڕاستیه . هه روه ها رێژیمه كانی توتالیتر به ناچالاكی
شارومه ندان ڕازی نابن .ئه و سیستمانه خه ریكی نووژه نكردنه وه ی ده روونی مرۆڤند.
ئه وان مرۆڤێكی نوێ ده خوازن . بیر و زمان ، چۆل وهۆل ، ئاشكراودیار ده خه نه ژێر
پاوانی خۆیان و له كاری سازكردنه وه ی ده روونن.

كولاكوفسكی له وتاری
توتالیتاریسم و درۆی زل له سه رزه نشتی استالیسم داده ڵێ : سه ركه وتنی ئه و له وه
دانه بوو كه به كرده وه هه موو شتێك له هه ژمار بگره تا رووداوه كانی مێژوویی هه
نووكه ، نێوه كان ، نه خشه كان ، كتێبه كان ، ته نانه ت ئاسه واری لێنین، چه واشه
ده كرا، به ڵكوو شازی سه ره كی سه ركه وتنی استالیسم له وه دا بوو كه فێری خه ڵكی
كرد كه چۆن بزانن چ شتێك له بواری سیاسی ڕاسته؟ له بیر ومێشكی كارگێڕانی ئه و
سیستمه دا سنوری نێوان ڕاستی و دروستی نه ماوه . له باس و بابه تی جۆره كانی درۆی
سیاسی پێویست به وتنه كه گروپێك له و درۆیانه كه تاك ده زانێ ، درۆیه ده كات و به
جه وهه ری درۆبوونه كه ی وته كانی ئاگاداره ، به ڵام خوازیاری ئه وه یه كه له درۆ
وه كوو ئامرازێك كه ڵك وه رگرێ . به ڵام له به رامبه ر دا جۆرێكی تر له درۆی
سیاسیمان هه یه كه به درۆی توتالیترده ڵێن . درۆی توتالیتر یان درۆی زل به درۆیه ك
ده وترێ كه تاكی درۆزن له باوه ڕمه ندی زۆر بۆ ئه و، جه وهه ری درۆ به ڕاست ده
زانێ و لێره یه كه هه ڕه شه ی گه وره ی مرۆڤایه تی و ده ره نجامه كانی نێگه تیڤی
ئه وشێوه درۆیه زۆر پڕجه زره به ترله درۆیه كانی تر ده بێ .

بێژه ر له و شێوازه له
درۆیه دا ، پێویستیه كانی درۆبوونی وته كانی باوه ڕ پێ نیه ، چونكه ڕاستی ئه وه یه
كه خۆی یان سه رچاوه ی پیرۆز(قدسی) ده یڵێن . به واتایه كی ترئه و بۆ ئه و جۆره
درۆیانه كه خۆی زۆری بڕوا پێی هه یه، له سه رچاوه یه كی پیرۆز كه ڵك وه رده گرێ و
كرده وه ی درۆ له ناخی ده روونه وه راستیه كی بێ هاوتا له قه ڵه م ده دات و له
ڕاستی دا كێشه ی مرۆڤایه تی و ده وڵه ته كانی داخراو نوقم بوو له زڵقاوی درۆ له وه
ده ست پێده كات . هه نوكه گه ر بمه وێ ئه و بواره پێوه ندی بده م به و مه سه له یه
ی كه ئێستا له ئێران ڕووده دات ، ده بی بڵێم كه پاڵێوراوێك هه ندێ جار درۆ و وته
كانی خۆی باوه ڕ ده كات . درۆكانی له ڕاده یه ك دا بڕوا پێی هه یه كه هه ندێ جار
پێی وایه ئه وپه ڕی ڕاستی یه و بۆ خۆشی له و نێوه دا سه ری لێ ده شێوێ. ·

به بڕوای تۆ درۆی سیاسی و ده ره نجامه كانی چ
كاری گه ریه تێكی له سه ر چینی نێونجی كۆمه ڵگا دا هه یه . توێژێك كه له ڕه وته
كانی سیاسی و و مێژوویی ڕۆڵی به رچاوی له پێناو ئاڵوگۆریه كانی كۆمه ڵگا دا گێراوه
؟

له نێوان كلتووری سواڵكه رێتی و ئه وه ی كه من
ده توانم ئه و ڕاده یه پووڵی بده مه تۆ، بۆ خۆی نیشانده ری ئه وڕاستیه یه كه ئێمه
ئێستا سیاسه ت و مكانیزمی شیاومان بۆ گه شه كردن نه گرتۆته پێش . سیاسه توانانی
ئێمه ده بی بتوانن له شیوازێك بۆ په ره سه ندنی كۆمه ڵگا كه ڵگ وه رگرن كه له و
نێوه دا گه شه ی پیشه سازی و تێكنۆلۆژی له پرۆژه یه كی ڕاسته وخۆدا ئاسایشی خه ڵك
دابین بكات . به ڵام سه ره ڕای دابینكردنی ئاسایشی خه ڵک ده بێ ئامرازێك بۆ وه ده
ست هێنانی به رهه م بدۆزرێته وه و له و پێناوه دا ده ستی نیاز بۆ ده وڵه ت ڕانه
كێشن .

پێویسته بڵێم ئه و
دیارده یه ی كه ئه و ساڵانه به سه ر خه ڵكی ئێمه دا هاتووه ، جۆرێك گه ڕانه وه بۆ ڕه
وشت وخووخده ی سیاسی و ده سه ڵاتدارێتی ده ره به گا یه تی بووه . ده ره به گه كان
زۆرتر له سه ر ئه وشێوازه ن كه تاكه كان ده ستی نیازیان بۆ راكێشن . و ئه وان به
رده وام له لایه نی ته بایی و دۆستایه تی و به شێوه ی نامه و نامه نووسین دا
نیشانێك بۆ ره عیه ته كان ده ست نیشان بكه ن .

ده زانی كه خوووخده ی
زاڵ له سه رنیزامی ده ره به گایه تی له مێژساڵه كه له سیستمی ده سه ڵاتی جیهاندا
نه ماوه . و له شوێنی ئه و ده توانین جۆره كانی تر ی ڕه‌ وشته كانی مۆدێڕنی سیاسی
جێگیری ئه و بكه ین . سیستمی زاڵ به سه ر سواڵكه رێتی ، چینی نێونجی له درێژخایه ن
دا هه ڵده وه شێنێت . و له و هه لومه رجه دایه كه هه ست به وه ده كه ین چینی په
راوێز نشین كه خاوه نی وشیاری شارومه ندی نیه ، پێك دێت . و ڕاست له وبارودۆخه
دایه كه درۆكانی توتالیتر و زل و زلتر به سانایی پێك دێ. ده بی كۆمه ڵگا له تووشبوون
به هه لومه رجه دوورخه ینه وه . پێكهاته ی كۆمه ڵایه تی و سیاسی ئێران خاوه نی ئه
و تواناكارامه یه یه تا بتوانێ به رله وانه به گه شه و سیاسه توانێتی مۆدێڕن نزیك
بێت ، نه ك ئه وه ی كه ئێمه له شێوه كانی ده سه ڵاتداری له شێوازه كانی هه ڵوه
شاوه ی جیهانی پاشه كشه بكه ین . چینی نێونجی له گشت كۆمه ڵگا ، توێژێكه كه وشیاری
تێدا له گه شانه وه دایه و هه مان دینامیزمی وشیاری یه كه خۆڕاگری و ما نه وه ی
كۆمه ڵگا له لایان كرده وه كان چالاك دابین ده كات . مه ترسی ئه وه یه كه ئێمه بۆ
لای رووخان و ساردبوونه وه ی چینی نێونجی كۆمه ڵگا برۆین . هه ژاری ، نه بوونی
وشیاری به دواوه یه و نه بوونی وشیاری كۆیی بیروڕای گشتی ، به ستێنێكی شیاو بۆ
سیاسه توانێتی هه ڵه و نادروسته . له پله ی مامۆستایه كی زانكۆ كه ئاگاداری بواره
كانی مێژوویی و سیاسی و كۆمه ڵایه تینه ، پێتان وایه كه چ هۆكارێك ده بێته هۆی ئه
وه كه بوار بۆ گه شه سه ندنی درۆكانی زل له كۆمه ڵگا دا پێك بێت ؟ من رۆڵی راگه یه
نه كان له مانیتورینگ به كاریگه ر ده زانم . ئه گه ر له كۆمه ڵگا دا تۆڕێكی
زانیاریدانی دیاریكراو نه بێت ، له ڕه هه ندی زانیاری گه یاندنی ئه و كۆمه ڵگایه
دا به هاسانی دراوه كانی درۆ له نێوان كۆمه ڵگای گشتی ئاڵوگۆر ده كرێت .

به شێوه یه ك كه چی تر
بڕستی ئه وه نه بێت به ئاسانی درۆكان له تۆڕی جڤاكی كۆمه ڵگا بسڕینه وه . بیر له
وه بكه نه وه ئه گه ر ڕاگه یه نه كان مۆله تی ئه وه یان پێ بدرێ تا بۆ نموونه له
هه ڵبژاردنێك له مه ڕ ڕاستی و دروستی هه ژمار و به رنامه ی پاڵێوڕاوه كان به
خێرایی خه ریكی دانی ڕاپۆرت و زانیاریدان بن ، تا چ ڕاده یه ك ئاستی درۆكردن له
كۆمه ڵگادا كه م ده بێته وه . كاتێك به ڕێز« بایدن» له یه كێك له وته كانی له
16ساڵ له مه وپێش به بێ به ڵگه چه ند وته یه كی كوتبوو ، ڕاگه یه نه كان ناوبرایان
له كۆمه ڵگای ئامریكا به بیروڕای گشتی خه ڵك ناساند . ئه ورۆژانه هه واڵی ڕیسوایی
«برلوسكنی» ده بیسن . دانی زانیاری له لایان ڕاگه یه نه كان له مه ڕ دزی نوێنه
رانی مه جلیسی ئینگلستان هه لومه رجی ئێستای ئه و ده وڵه ته ی تووشی قه یرانێكی
بنه ڕه تی كردووه و له وشێوه كێشانه زۆر ڕووده دات . چوون چاوه ڕوانی ئه وه ده كرێ
ڕاگه یه نه كان زانیاری پێویست سه باره ت به پاڵێوڕاوه كان و بیرۆكه یان بده نه ده
ست خه ڵكی ، به هۆی ئه وه كه كۆمه ڵی خه ڵک توانای ئه وه ی نیه كه له ناوه ندی
لێكۆڵینه وه كان و ڕێكخراوه كانی هه ژمار كۆببنه وه و له ڕاستی و نادروستی هه
ڵوێستی پاڵێوراوێك دڵنیا بن . ئه مه تایبه تمه ندی ڕاگه یه نه كانه .

بێگومان له هه لومه رجێك دا كه ئازادی مه ده نی
نه بێت ئه و شێوه هه لومه رجه ئه سته مه . له وته كانی پێشووم دا له نه بوونی ئازادی
به یان و ئازادیه كانی مه ده نی ئاماژه م به وه كرد كه له و بارودۆخه دا تا چ ڕاده
یه ك به ستێن بۆسازكردنی درۆی زل ده كرێته وه . سه رنج بده ن هه لومه رجی درۆكردنی
زاڵ به سه ر كۆمه ڵگا دا چ له مپه رێك ده خاته به رده م پێشكه وتنی پڕۆسه ی
دێموكراسی خوازی . ئێمه كاتێك كه ده مانه وێ مه شقی دێموكراسی بكه ین، پێویستیمان
به هه ندێك ئامرازهه یه . نه بوونی ئه و ئامرازانه به رده وام مه رجه كانی گه
یشتنی به دێموكڕاسی به رته سك ده كاته وه كه به هێندێك له و ئامرازانه ئاماژه م
كرد . گه نده ڵی و درۆكردن كاتێك كه زۆرتر ده بێ ، له مپه رێك ده بێ له به رده م
سه قامگیری دێموكراسی . كۆمه ڵگایه ك كه به رتیل ، درۆكردن، ساخته كاری، گیرۆده یی
به ئامرازی سڕكه رو هێندێكی تر له خه ساره كانی كۆمه ڵایه تی تێدا به دی بكرێ ،
ناتوانێ هۆكاری وه دیهاتنی دێموكراسی بێت . خه ساری كۆمه ڵایه تی و بۆ نموونه هه
ژماری حه وت میلیۆن كه سی گیرۆده به ئامرازی سڕكه ر تێپه ڕبوون به دێموكراسی تووشی
كێشه ده كات .

سه رچاوه : رۆژنامه ی اعتمادملی -942- 23ی جۆزه
ردان

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس