کورته‌یه‌ک لە ژیاننامه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌دی موفتی زادە
کورته‌یه‌ک لە ژیاننامه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌دی موفتی زادە
نوسەر: سەروەت عبدوڵا
ساڵی(۱۹۳۴)لە (سنە)ی کوردستانی ئێران لە دایک بوەو باوکی لە ئەسڵدا خەڵکی گوندی دشەی ھەورامانی نێزیک پاوەیه.
لەتەمەنی لاوێتی یەوە شەیدای خوێندنی زانستە ئیسلامیەکان بووە و چەندین شار و شارۆچکەی کوردستان-بۆ ئەو مەبەستە- گەڕاوە. بەپێی وتەی م.م.محمد.ح کە ساڵی (۱۹۸۲)لە شاری کرماشان چاوی بە کاک ئەحمەد که‌وتووە ،وتویەتی: یەکەم جار لە گوندی بالک لە نزیک مەریوان لای مامۆستا مەلا باقر دوو مانگ ماومەتەوە و، کتێبی(سیوطی)م لە لای خوێندووە. دواتر چومەتە شارۆچکەی بیارە لە کوردستانی عیراق و، لای مامۆستا عەبدولکەریمی (مدرس) ماومەتەوە و،(عبداللە یزی) و (طهلهمبهویبورھان)م لە لای خوێندووە. پاشان چومەتە تەوێڵە و، دواتریش چومەتە گوندی عەبابەیلێ نزیک ھەڵەبجەی شەھید.
ساڵی (۱۹۵۱) لە گوندی تەوێڵەی ھەورامان خوێندویەتی.
مەلا محمدی باوکی پێشەوایەکی ئاینی کوردستانی ئێران بوە و، دواتر بووەتە مامۆستای کۆرسی (فقە) و چوار مەزھەبەکە لە زانکۆی تاران.
لە پەنجاو شەستەکاندا پەرۆشی مه‌سه‌له‌ی نەتەوەیی گەلی کوردستان بووە، بەپێ ی ھەندێ زانیاری کاتێ لە تەوێڵە بوە لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی حزبێکی سیاسی یان دامەزراندوە بە ناوی (شۆڕش)، پاش ماوەیەک حزبەکە ھەڵوەشاوەتەوە و، دواتر ھاوکاریی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کردوە و ، بووەتە سەرۆکی کۆمیتەی تارانی ئەو حزبە کتێبی (چپ در ایران) ل(۲۲۹)
لە سالی (۱۹۷۳)ی زاینی یەوە کردۆتە چالاکی ئیسلامی و بەو گیانەوە کەوتۆتە داکۆکی لە کێشەی نەتەوەی کورد.
لە حه‌فتا کاندا ژمارەیەک قوتابخانەی ئەھلی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستانی ئیران‌دا کردۆتەوە، بەناوی (مەدرەسەی قرئان)و دواتر بە (مکتب قران) ناوبانگی دەکرد.
لەپێش شۆڕشی ئێران‌دا پەیوەندی کردوە بەسەرانی شۆڕشەوە، بەتایبەتی ڕابەری شۆڕش آیهالله خومه‌ینی کەھەر لەکاتی بوونی لە شاری نەجەفدا نامە گۆڕینەوەی لە گەڵدا کردوە.
دروشمی داواکانی بۆ مه‌سه‌لەی کورد پوخت کردبوەوە لەم ڕستەیەدا : ھەڵگرتنی ستەمی سێ کوچکەی نەتەوەیی و مەزھەبی و چینایەتی.
لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشدا لە ساڵی (۱۹۷۹)دا له گەڵ سەرکردە کوردەکان ،کۆنگرەیەکی گەورەی لە شاری سنە ساز کرد، بۆ کێشەی کورد و مه‌سه‌لەی چارەنوسی ئۆتۆنۆمی کوردستان.
ھەر لەو مانگەدا نامەیەکی نارد بۆ بەرپرسانی ئێران به‌ناوی (دواھه‌مین ئاگادار کردنه‌وە) و ، تیایدا مۆڵەتی پێنج ڕۆژی دانا کە ئەگەر بەرپرسان بڕیارێک سەبارەت بە چاککاریی نه‌دەن ، به‌تەواوی ڕەوتی خۆی و ھه‌ڵوێستی خۆی لە پشتگیریی حکومەت دەگۆڕێ……
ھه‌ر لەو ساڵەدا چەندین سەفەری کرد بۆ قوم و تاران و، چەندین دیداری ساز کرد له‌گه‌ڵ ڕابەرانی ئێران،بەتایبه‌تی آیهالله خومه‌ینی و سەرۆک کۆمار و ھه‌موو ڕابەرانی به‌رچاوی ئه‌و کاته.
پاش ئه‌و سه‌ردان و دیدارانه گله‌یی زۆری بۆ دروست بوو له‌سه‌رکردەکانی ئێران و که‌وته ناردنی نامه و گله‌یی نامه، له‌سه‌رێکی تریشه‌وە دەستی کردە وتاردان و لێدوان بۆ ھۆشیار کردنه‌وەی گه‌لانی ئێران.
کاتێ ھه‌ستی کرد یادخستنەوە و نامه نوسراوەکانی گوێیان بۆ ناگیرێ، لەپایزی(۱۹۷۹)دا له (حسنیەی ارشاد)ی تاران وتارێکی گرنگی دا به‌ناوی (دوادیدار و دوا ووتار) و به‌دوور و درێژی خستە سه‌ر گرفت و برینەکان و چه‌ند پێشنیارێکی خسته ڕوو ،وەک:
۱-پێک‌ھێنانی لیژنه‌یه‌کی دڵسۆز له‌لایه‌ن ڕابه‌رەوە بۆ خه‌م خواردنی ئۆرگانه حکومیه‌کان.
۲-ھه‌رکه‌س و گروپێ که ڕەخنهی ھه‌یه له(یاسای بنهڕەتی) کۆکرێنه‌وە و نوێنه‌ری خۆیان ھه‌ڵبژێرن و گوێیان ڵی بگیرێ.
۳-شورا له‌شارەکان دانرێ و گوێ له نه‌ته‌وە و مه‌زھه‌به‌کان بگیرێ.
لە مانگی(۱۰ی۱۹۷۹) دا په‌یامی دا به میلله‌تی ئێران که شۆڕش لە خەتی خۆیلای داوە، بۆیە پێشنیاری کرد که لیژنه‌یه‌ک دارێ بۆ ھه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رپرسان له‌دەزگاکانی ئێران‌دا و ،کارشناس و شارەزای تر دانرێن بۆ داڕشتنه‌وەی قانونی ئەساسی.
لە مانگی (۱۱/۱۹۷۹)دا که‌نارە گیری کرد له شۆڕش و، شاری سنه‌ی به‌جێ ھێشت به‌رەو کرماشان و ھه‌مه‌دان و ھات و چۆی تارانی ئەکرد.
له مانگی(۴ی۱۹۸۰) وەفدێکی سێ نه‌فه‌ریی سه‌رکردایه‌تی نێو نه‌ته‌وەیی (الاخوان المسلمین) سه‌ردانیان کرد و ئیلحاحیان لێ کرد که ھه‌وڵێکی تر بدات له گه‌ڵ سه‌رانی ئێران، له‌و کاتەدا دوو ڕونکردنهوەی نوسی به‌ناوی (لێکۆڵینه‌وەیه‌کی گشتی له‌مه‌سائیلی کوردستان ) و (پلانی ڕیفۆرمی قانونی ئه‌ساسی) و، له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌ک ناردی بۆ سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئێران. دوو کەس له‌وەفدەکه‌ی ئیخوان بریتی بون له (غالب ھیممه‌ت ) و (یوسف ندی).
له مانگی (۶‌ی ۱۹۸۱)دا نوسراوێکی به ڕەسمی بڵاو کردەوەو ڕوونی کردەوە که‌ئه‌و ھه‌نگاوەش بێ ئاکام بوە، ھه‌روەھا تیایدا ڕایگه‌یاند له‌و مێژووە به‌دواوە له ھه‌ر جۆرە ڕوبه‌ڕونه‌وەیه‌کی سیاسی که‌نارگیری دەکا و، دەستی خاڵی دەکات بۆ په‌روەردە و فێر کردن و بانگه‌وازی ئیسلامی.
له پایزی(۱۹۸۱) دا کۆنگرەی یه‌که‌می شورای ئه‌ھلی سوننه‌تی له تارانی پایته‌خت گرێ دا‌و سه‌دان که‌سایه‌تی زانستی ئه‌ھلی سوننه‌تی کۆ کردەوە بۆ تاوتوێی گرفته‌کان و خه‌بات کردن بۆ دەسخستنی مافه‌کان و ، مامۆستا ناصر یه‌کێ له ئه‌ندامانی به‌رچاوی کۆنگرەکه بوو.
له مانگی (۴ی۱۹۸۲)دا کۆنگرەی دووەمی له‌ماڵی خۆی له شاری کرماشان گرێ دا، بۆیه سه‌دان له قوتابی و دۆستانی دەسگیر کران.
دوای چەندین ساڵ له زیندانی،ئازاد کراو له‌به‌ر ناڕەحهت بوونی له زینداندا کۆچی دوایی کرد.
بۆ شایه‌تی مێژوو پێم چاکه لێرەدا گه‌واھی یه‌کی ئه‌دیب و نوسه‌ری گه‌ورەی کورد مامۆستا ھه‌ژاری موکریانی نه‌قڵ بکه‌م که له (چێشتی مجێو‌ر) ە که‌یدا دەر ھه‌ق به کاک ئه‌حمه‌دی موفتی زادە نوسیویه‌تی و دەڵێ:
(…لهھهرای ئازادیخوازی کوردستانی دوای ئینقلابی ئیسلامی‌دا، زۆر که‌س له کوردەکانی سابڵاخ و سنه، خراپه‌ی ئه‌حمه‌دی موفتی زادەیان دەگوت. به‌ڵام که‌له‌گه‌ڵی بومه ئاشنا، زانیم که‌له غه‌رەزێکی نه‌زانانه‌وە خراپه‌ی دەڵێن. گوناھی ھه‌ر ئه‌وە بوو که موسڵمانی به‌ڕاستی یە و ئەم بڕوایه‌ش بۆ کۆمۆنیست و زۆر له لاوانی ئه‌مڕۆمان قوت ناچێ..
موفتی زادە بەدڵ ویستویە ئازادیی بۆ کوردستان بستێنێ. زۆریش ماندوو بووە کە قەولی ئازادیی کوردستانی پێ دەدەن،خۆی کە بێ درۆ و دڵپاک بوە لای وابوە قەول دەرەکانیش دڵ پاکن..وائیستا کە ئەم ڕوپەڕانە دەنوسم،کاک ئەحمهد لە زینداندایە و زۆر سزا دەدرێ و سەدان لهھاو کارانی کە زۆر به‌یان تازە لاون له سوچی زیندان توند کراون و،ھیچیان له پهیڕەوی کاک ئه‌حمه‌د پاشگه‌زنین و،له‌سه‌ر بڕوای خۆیان سورن.له‌و ساوە خۆم رۆبهڕوو کاک ئه‌حمه‌دم دیوە و سه‌فه‌رم بۆ شیمال له گه‌ڵی کردوە،زۆر وە بەر دڵم که‌وتوە،لام وایە بە مردوییش ھه‌زاران کۆمۆنیستی نه‌زانی دەبێ بە قوربان بکرێ..)ل ۵۶۸چێشتی مجێو‌ر./ھه‌ژار
بدءالإسلام غریبا و سیعود کما بدء ، فطوبی للغرباء .
نمونه عینی و مصداق راستین این غربت در عصر حاضر : کاکه احمد مفتی زاده بود .