ئیمام شـافیعی کێ یه ؟
۱- ئیمام شـافیعی کێ یه؟:
ناوی موحه‌مه‌ده کونیه‌که‌ی ئه‌بو عبدالله یه، کوڕی ئیدریسی کوڕی عه‌باسی کوڕی عوسمانی کوڕی شافیعی کوڕی سائیبی کوڕی عوبه‌یدی کوڕی عه‌بد یه‌زیدی کوڕی هاشمی کوڕی موته‌لبی کوڕی عبدلمه‌نافه، دایکیشی له عه‌شیره‌تی (ئه‌زد)ه ناوی فاتمه‌یه.
۲- ساڵ و شوێنی له‌دایک بوونی:
له غه‌ززه له مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی (۱۵۰) ی کۆچی به‌رامبه‌ر (۷۶۷)ی زاینی له‌دایک بووه، باوکی پیاوێکی هه‌ژاری خه‌ڵکی حیجاز (سعودیه) بووه، پێش له‌دایک بوونی ئیمامی شافیعی چووه بۆ فه‌ڵه‌ستین وله (عسقلان) و (غه‌ززه) ماوه‌ته‌وه و جێگیر بووه، دوای له‌دایک بوونی ئیمامی شافیعی به‌ماوه‌یه‌کی کورت مردوه، خوای لێ خۆش بێت.
۳- ژن هێنان و منداڵه‌کانی :
ئیمامی شافیعی له ساڵی (۱۷۹) کۆچی دا ئافره‌تێکی هێناوه به ناوی (حه‌میده‌ی کچی نافیع) که نه‌سه‌بی ده‌چێته‌وه سه‌ر (عوسمانی کوڕی عه‌فان) خوا لێ ی خۆش بێت.
ئه‌م ژن هێنانهشی دوای وه‌فاتی ئیمام مالیکی مامۆستای بووه له‌و کاته‌دا ته‌مه‌نی ئیمام شافیعی (۲۹) ساڵ بووه له‌م خێزانه‌ی کوڕێکی هه‌بووه به‌ناوی (ابو عوسمان محمد ) که چه‌ندین پله‌ی هه‌بووه له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دا تا بۆته قازی حه‌له‌ب، وه دووکچیشی هه‌بووه به ناوی (فاتمه و زه‌ینه‌ب ).
۴- ڕه‌وشت و ئاکار‌و سیفاتی:
ئیمامی شافیعی باڵای به‌رز بووه و زۆر ڕه‌وشت به‌رزیش بووه و خه‌ڵکی خۆشیان ویستوه وزمانێکی عه‌ره‌بی پاراوی زانیوه، زۆر به‌شه‌خسیه‌ت بووه و خاوه‌نی سه‌خاوه‌ت وچاکه‌کردن بووه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، ڕیش وسه‌ری به‌ڕه‌نگی سوور ڕه‌نگ ئه‌کرد وه‌ک له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( ) هاتووه، خاوه‌نی ده‌نگێکی خۆش بووه له قورئان خوێندن دا به‌ڕاده‌یه‌ک ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی مه‌ککه بیان ویستبایه بگرین له ترسی خوا کۆ ده‌بونه‌وه وگوێیان لێ ئه‌گرت وهه‌موویان ده‌ستیان ئه‌کرد به گریان ، ئه‌وه‌نده ده‌نگی خۆش و حه‌زین بووه، وه زۆر ئازا بووه وه تیرئه‌ندازێکی باشیش بووه وه ده‌ستی شیعریشی هه‌بووه.
۵- ئیمامی شافعی خوێندنی چۆن ده‌ستی پێ کردوه؟:
که باوکی وه‌فات ئه‌کات له فه‌ڵه‌ستین که ته‌مه‌نی ئه‌گاته دوو ساڵ دایکی ئه‌یهێنێته‌وه بۆ مه‌ککه له گه‌ڕه‌کێک نزیک که‌عبه که ناوی (شعب الخیف) جێگیر ده‌بن، که‌تۆزێ گه‌وره ده‌بێت دایکی ده‌ینێرێت بۆلای مامۆستا قورئانی فێر بکات به‌ڵام له‌به‌ر که‌م ده‌ستی دایکی ناتوانێت پێداویستی قورئان خوێندنی بۆ دابین بکات مامۆستا وه‌ری ناگرێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌ڕوات گوێ ئه‌گرێت له مامۆستا، ئه‌و وانانه‌ی که مامۆستا له‌سه‌ر قورئان به قوتابیه‌کانی ده‌ڵێت ئه‌م له‌به‌ری ئه‌کات به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی مامۆستا، پاشان مامۆستا که ئه‌بینێت ئه‌وه‌نده زیره‌که وه‌ری ده‌گرێت، که ته‌مه‌نی ده‌گاته حه‌وت ساڵ هه‌موو قورئان له‌به‌ر ئه‌کات، و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌ست به خوێندنی ( علومی عه‌ره‌بی) ده‌کات له مزگه‌وتی (مسجد الحرام) تا له‌هه‌موو عیلمه‌کاندا زۆر شاره‌زا ده‌بێت وله‌هه‌موو له‌هجه‌کانی عه‌ره‌بی شاره‌زا ئه‌بێت به‌هۆی وه‌رگرتنی ئه‌و له‌هجانه له‌و خێڵه ده‌شته‌کیانه‌ی عه‌ره‌به‌وه، دواتریش ده‌ست به‌خوێندنی علومی (علوم قورئان و علومی حه‌دیس و فیقه) ده‌کات و خۆی بۆ ته‌رخان ده‌کات و زۆر سه‌رکه‌وتوانه ته‌واویان ده‌کات.
۶- گه‌ڕان به‌دوی عیلم دا:
دوای ئه‌وه‌ی لای هه‌رچی مامۆستای شاره‌زای مه‌ککه هه‌یه خوێندن ته‌واو ده‌کات پاشان ئه‌ڕوات بۆ مه‌دینه بۆ خزمه‌تی ئیمام مالیک، ماوه‌یه‌ک له‌خزمه‌تیا ئه‌بێت (الموگڕ)ی له‌لا ئه‌خوێنێت وه ئیمام مالیک داوای لێ ئه‌کات له‌جێگای خۆی (الموگڕ) بڵێته‌وه به قوتابیه‌کانی، هه‌شت مانگ له‌وێ ئه‌مێنێته‌وه و پاشان ئه‌ڕوات بۆ کوفه له‌گه‌ڵ ئه‌و حاجیانه‌ی له عێراقه‌وه هاتبوون بۆ حه‌ج، که‌پرسیاریان لێ ده‌کات کێ موفتی عێراقه؟ پیاوێکیان ده‌ڵێ (موحه‌مه‌دی کوڕی حه‌سه‌ن و (ئه‌بو یوسف)، له‌گه‌ڵ حاجیه‌کانی عێراق دا ئه‌ڕوات بۆ عێراق دوای پرس کردن به ئیمام مالیک وئیجازه‌ی ڕۆیشتنی ئه‌داتێ ودوای ۲۴ ڕۆژ ئه‌گه‌نه کوفه وله‌گه‌ڵ هه‌ردوو زانای کوفه (محمدی کوڕی حسن وئه‌بو یوسف) یه‌کتر ئه‌بینن و باس وموناقهشاتی عیلمی زۆر ده‌که‌ن و ئیمام محمدی کوڕی حه‌سه‌ن زۆر ڕێزی ئیمام شافیعی ده‌گرێت.
له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمامی شافیعی زۆر شتی له ئیمام محمد وه‌ر ده‌گرێ که ده‌ڵێن: باری ووشترێک عیلمی لێ وه‌ر گرتوه و نوسیویه‌تی یه‌وه، پاشان گه‌ڕاوه به وڵاتی ئێران وبه‌غداو کوردستانی عێراق وتا تورکیا که ماوه‌یه‌ک له حران ماوه‌ته‌وه، پاشان چووه بۆ فه‌ڵه‌ستین له (ڕامه‌ڵه ماوه‌ته‌وه)، ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی دوو ساڵی پێ چووه له ساڵی ۱۷۲ ی کۆچی تا ساڵی ۱۷۴ ی کۆچی، شاره‌زای زۆری له‌و سه‌فه‌ره‌ی دا وه‌رگرتوه و عادات و ته‌قالیدی باو نه‌ریتی ئه‌و وولاتانه‌ی گه‌ڕاوه شاره‌زا بووه، جارێکی تر له رامله‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌دینه له‌کاتی نوێژی عه‌سردا که ئیمام مالیک ده‌رسی هه‌یه هه‌موو قهتابیهکانی داده‌نیشن و ئیمام شافیعیش له‌دواوه داده‌نیشێت بێ ئه‌وه‌ی ئیمام مالیک بزانێت، ئیمام مالیک ده‌ست ده‌کات به پرسیار کردن له قوتابیه‌کان ده‌رباره‌ی بریندار کردنی ده‌ست به ئه‌نقه‌ست چی له‌سه‌ره بیدات به‌و که‌سه‌ی برینداری کردوه هیچ قوتابیه‌ک نازانێت، ئیمام شافیعی به قوتابیه‌ک ده‌ڵێت که له‌پاڵی دایه: ئه‌وه وه‌لامه‌که‌یه‌تی، ئه‌ویش هه‌موو وه‌ڵامه‌که ده‌داته‌وه، ئیمام مالیک ده‌ڵێ چۆن ئه‌و وه‌ڵامانه ده‌زانیت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ کوڕێکی گه‌نجم له‌لایه ئه‌و پێم ده‌ڵێ، ئیمام مالیک ئه‌و گه‌نجه بانگ ده‌کات بزانێ کێ یه که سه‌یر ده‌کات شافیعی یه له کورسی یه‌که‌ی دێته خواره‌وه‌و باوه‌شی پێدا ده‌کات وبه ئیمام شافیعی ده‌ڵێت تۆ ئه‌م باسه‌یان بۆ ته‌واو بکه وپێیان بڵێ له‌باتی من، ئه‌م ساڵه‌یان چوار ساڵ و چه‌ن مانگێک له مه‌دینه له خزمه‌تی ئیمام مالیک دا ده‌مێنێته‌وه تا له‌ساڵی ۱۹۷ ی کۆچی دا ئیمام مالیک وه‌فات ده‌کات (خوای گه‌وره به به‌زه‌ی خۆی لێ ی خۆش بێت ).
۷- ڕۆشتنی بۆ یه‌مه‌ن:
دوای مردنی ئیمام مالیک ژن ده‌هێنێت و له‌گه‌ڵ والی یه‌مه‌ندا ئه‌ڕوات بۆ یه‌مه‌ن و والی یه‌مه‌ن هه‌ندێ کاروباریشی پێ ئه‌سپێرێ له وڵاتی یه‌مه‌ن.
۸- دووچاری ناڕه‌حه‌تی بوون:
له‌به‌ر هه‌ڵکه‌وتوی وزیره‌کی ئیمامی مالیک زاناکانی یه‌مه‌ن حهسادهتیی پێ ده‌به‌ن و به‌خه‌لیفه هارونه ڕه‌شید ده‌ڵێن که شافیعی سه‌رۆکی عه‌له‌ویه‌کانه که دژی خه‌لیفه وعه‌باسی یه‌کان کاریان ده‌کرد، به‌کۆت وزنجیر کراوی ده‌یهێنن بۆ به‌غداد و زۆر له‌و که‌سانه که‌له‌گه‌ڵی دا بوون ده‌کوژرێن، به‌ڵام ئه‌و دوای قسه‌و ووت‌و وێژێکی زۆر له‌گه‌ڵ هارونه ڕه‌شیدا ئازاد ده‌کرێت و هارونه ڕه‌شید زۆر ڕێزی لێ ده‌گرێت.
۹- گه‌ڕانه‌وه بۆ مه‌ککه:
دوای ڕزگار بوونی له‌م زه‌حمه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ککه له ساڵی (۱۸۱)ی کۆچی ئه‌گاته مه‌ککه خه‌ڵکی له‌قه‌راغی شاردا پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ ده‌که‌ن وحه‌ڤده ساڵ له‌مه‌ککه ده‌مێنێته‌وه خزمه‌تی مسوڵمانان ده‌کات و مه‌زهه‌به‌که‌ی له‌ناو ئه‌و حاجیانه‌ی دێن بۆ حه‌ج بڵاو ده‌کاته‌وه و ئه‌وانیش ئه‌یبه‌نه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان.
۱۰- گه‌ڕانه‌وه بۆ عێراق:
له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمام ئه‌بو یوسف وه‌فات ده‌کات له ساڵی ۱۸۲ ی کۆچی دا و له‌ساڵی ۱۸۸ ی کۆچی دا ئیمام محمدی کوڕی حه‌سه‌نیش وه‌فات ده‌کات و هه‌روه‌ها هارونه ڕه‌شیدیش وه‌فات ده‌کات و به‌یعه‌ت ده‌درێت به مهئمون و ده‌بێت به خه‌لیفه و له‌و کاته‌دا ئیمامی شافیعی جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غداو یه‌ک مانگ له‌وێ ئه‌بێت وه له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی به‌غدا ده‌رسێک داده‌نێت که‌له بیست ده‌رزی عیلمی زیاتری تیا بوو.
دووای ده‌رس دانانه‌که‌ی ئه‌م ئه‌بێت به سێ ده‌رس و هه‌موویان دێن بۆ ده‌رسه‌که‌ی ئیمامی شافیعی.
۱۱- ڕۆشتنی بۆ میسر:
له‌و کاته‌دا که ئیمامی شافیعی له‌به‌غداد بوو، مهئمون عه‌باسی کوڕی موسای کرد به والی میسر، ئیمامی شافیعیش له‌گه‌ڵی دا ڕۆیشت بۆ میسر، وه خه‌ڵکی به‌غدا له‌شار چوونه ده‌ره‌وه بۆ خواحافیزی له ئیمامی شافیعی له ناویاندا ئیمامی ئه‌حمه‌دی کوڕی حه‌نبه‌لی تێدا بوو، وه ئیمامی شافیعی ده‌ستی ئیمامی ئه‌حمه‌دی گرت ودوو به‌یت شعری خوێنده‌وه، ئیمامی ئه‌حمه‌د و شافیعی و خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌ستیان کرد به گریان، له ۲۸ ی شوالی ساڵی ۱۹۸ی کۆچی له‌گه‌ڵ عه‌باسی کوڕی مو‌سا گه‌یشته میسر وه به‌گه‌یشتنی هه‌موو زانایانی میسر هاتن بۆ خزمه‌تی کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ له‌وانه: (عبدالله ی کوڕی حه‌که‌م) که زانای به‌ناوبانگی میسر بوو چوار هه‌زار دیناری دا به ئیمامی شافیعی، له‌میسر ده‌ستی کرد به ده‌رس ووتنه‌وه له مزگه‌وتی (عه‌مری کوڕی عاس) لههدوای نوێژی به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ ده‌رسی ده‌وته‌وه.
۱۲- زانایان چۆن باسی ئیمامی شافیعی یان کردووه؟:
ئیمام مالیک ده‌ڵێت: هیچ قوڕهیشیهک نه‌هاتوه بۆ لام بخوێنێت به‌قه‌ده‌ر محمدی کوڕی ئیدریس (شافیعی ) زیره‌ک بوو بێت.
سوفیانی سه‌وری ئه‌گه‌ر پرسیاری ته‌فسیری قورئان یان شه‌رعیان لێ بکردایه لای ده‌کرده‌وه به‌لای ئیمامی شافیعی دا و ده‌یوت له‌م پرسیار بکه‌ن.
موسلیمی کوڕی خالد که مامۆستای بووه له کاتێکدا که‌ته‌مه‌نی پانزه ساڵ بووه پێ ی ووت کاتی ئه‌وه‌ت هاتوه که فه‌توا بده‌ی.
ئیمامی ئه‌حمه‌د و یه‌حیای کوڕی سه‌عید ئه‌یانوت (ئێمه چل ساڵه له نوێژه‌کانماندا داوای خێر‌و داوای لێ خۆش بون بۆ ئیمامی ئافیعی ده‌که‌ین وه ئه‌بو یوسف ده‌ڵێت (تۆ شایسته‌ی کتێب دانانیت).
۱۳- کتێبه‌کانی: ئیمام شافعی ئه‌م کتێبانه‌ی داناوه:
۱) الزعفران: باسی حوکمی سه‌هو ده‌کات له نوێژدا وه ئه‌م کتێبه ناویش ده‌برێت به (الحجه)
۲) الرساله: ده‌رباره‌ی اێول الفقه له میێر نوسیویه‌تی.
۳) جماع العلم: باسی سوننه‌ت و به‌ڵگه‌ی سوننه‌ت ده‌کات بۆ حوکمی شه‌رعی.
۴) الڕم : که‌کتێبێکی فقهی یه.
۵) الڕملاء الێغیر.
۶) الڕمالی الکبرى.
۷) مختێر المزنی.
۸) مختێر البویکی.
۱۴- وه‌فات کردن و شوێنی ناشتنی:
ئیمامی شافیعی پێنج ساڵ و نۆ مانگ ماوه‌ته‌وه له میسر له( ۲۸/ شه‌والی/ ۱۹۸ی کۆچی تا ۲۹/ ڕه‌جه‌بی/ ۲۰۴ی کۆچی)، له‌م ساڵه‌دا تووشی نه‌خۆشی مایه‌سیری بوو پاشان توشی نه‌زیف و خوێن لێ ڕۆیشتن بوو تا له شه‌وی جومعه (مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی ۲۰۴ی کۆچی ) دوای نوێژی عیشا وه‌فاتی کرد.
که سه‌ری له‌باوه‌شی قوتابی به‌وه‌فای (الربیع الجزیری)دا بوو کاتێ که کۆچی دوای کرد، پاشان به قه‌ره‌باڵغی یه‌کی زۆر برا بۆ سه‌ر (قه‌برسانی القرانه) وله‌وێ دوای نوێژی عه‌سر نێژرا، ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت وگیانی به‌به‌هه‌شت شاد ببێت. امین
سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م بابه‌ته:
۲) تهژیب التهژیب/ بن حجر العسقلانی.
۲) الڕئمه الڕربعه/ د. مێگفى الشعکه.
۳) ڕعمده الفقه الڕربعه فی اڵاسلام/ مهدی ێالح محمد ڕمین.
۴) تڕریخ المژاهب/ محمد ابو زهره.
۵) تنویر البێائر المقلدین فی المناقب الڕئمه والمجتهدین/ مرعى بن یوسف الحنبلی.
سه رچاوه : بانگه واز