بابه ته كان

یه‌کگرتوو خزمه‌تگوزاری‌ میلله‌ته&z

  یه‌کگرتوو خزمه‌تگوزاری‌ میلله‌ته‌ 

هیوا  ره‌سوڵ

        کاتێ باس له‌ کارو به‌رنامه‌ی‌ هه‌ر حیزب
و رێکخراوێک ده‌کرێت , پێویسته‌ مێژوو ئێش و کاره‌کانی‌ ئه‌و حیزبه‌ له‌ ناو ژیانی‌
کۆمه‌ڵگاکه‌ی‌ به‌ شێوازێکی‌ راست و دروستی‌ ئه‌کادیمیانه‌و ,به‌ دیراسه‌یه‌کی‌
وورد هه‌ڵسه‌نگێنرێت , نه‌ک له‌ سه‌ر بنه‌مای‌ ئایدۆلۆجی‌ فکری‌ دژ به‌و حیزبه‌  ,به‌ڵکو بزانیت  پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی‌ سیاسیی‌ و کۆمه‌ڵایه‌تی‌ و
ئه‌و حیزبه‌ چه‌نده‌  گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ
داخوازییه‌کانی‌ ئه‌و میلله‌ته‌ , چه‌نده‌ له‌ خه‌می‌ ئه‌وه‌دایه‌ به‌ها به‌نرخ
و  ره‌وشته‌ جوانه‌کان به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌رۆن
, چه‌نده‌ له‌ خه‌می‌ ئه‌وه‌دابێت 
ئینتیمای‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی‌ وڵاته‌که‌ی‌ به‌ره‌و کاڵبوونه‌وه‌ نه‌روات
,هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ به‌شداری‌ کردنی‌ یه‌کگرتوو له‌ کۆنگره‌ی‌ قاهیره‌ , وه‌ک
حیزبێکی‌ بنکه‌ جه‌ماوه‌ری‌ به‌هێز له‌ کوردستان 
, له‌ زۆرێک له‌ سایت و  رۆژنامه‌
کوردییه‌کان بابه‌تی‌ باش و خراپیان له‌ سه‌ر ئه‌م حیزبه‌ نووسی‌ , هه‌موو که‌سێ
ئازاده‌ چی‌ ده‌نووسێت و چۆن بیرده‌کاته‌وه‌ , به‌ڵام شاردنه‌وه‌ی‌ راستییه‌کان  له‌ لایه‌ن هه‌ر نووسه‌رێکه‌وه‌ خیانه‌تێکی‌
مێژووییه‌ .

 

به‌شداری‌
کردنی‌ یه‌کگرتوو له‌ کۆنگره‌ی‌ قاهیره‌ به‌ پرس و راوێژی‌ سه‌رۆکی‌ حکومه‌ت به‌رێز
کاک نێچره‌ڤان به‌رزانی‌ و کاک کۆسه‌ره‌ت و کاک دکتۆر به‌رهه‌م بووه‌ , هه‌ر له‌و
کاته‌دا  سه‌رۆکی‌ حکومه‌ت  سه‌ردانی‌ سکرتێری‌ یه‌کگرتووی‌ کردوه‌  هه‌ردوولا پێکه‌وه‌ باس له‌ کۆنگره‌که‌یان
کردوه‌و ( وه‌ خۆشحاڵی‌ خۆی‌ ده‌ربرییوه‌ که‌ به‌شداری‌ کۆنگره‌که‌ بکات), وه‌
کاتێکیش  گه‌راوه‌ته‌وه‌  ئاکام و ورده‌کارییه‌کانی‌ کۆنگره‌ی‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی‌
هه‌رێًم باس کردووه‌ ,وه‌ هه‌ر( له‌ ناو کۆنگره‌که‌  به‌ توندی‌ داکۆکیان له‌  جێبه‌جێکردنی‌ ماده‌ی‌ ۱۴۰و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی‌
گه‌لی‌ کورد و پرسی‌ فیدرالیه‌ت کردووه‌ ), که‌ ئه‌مه‌ش جوانترین هه‌ڵوێستی‌
نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌یی وه‌فدی‌ یه‌کگرتوو بووه‌ , وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیارانی‌
کۆنگره‌که‌یان ووتووه‌  به‌بێ به‌شداری‌
کردنی‌ هێزێکی‌ سه‌ره‌کی‌ وه‌کو هاوپه‌یمانی‌ کوردستان هیچ گۆرانکارییه‌کی‌  چاکسازی‌ و ئیجابی‌ له‌ عێراق دروست نابێت ,

 

هه‌موو
لایه‌ک باش ده‌زانێت کۆنگره‌ی‌ قاهیره‌ بۆ هێورکردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ململانێی خوێناویی
و شه‌ره‌ تاییفه‌گه‌ریه‌  که‌ عێراقی‌
گرتۆته‌وه‌  ,  وه‌ ئه‌رکێکی‌ ئاینی‌ و  ئینسانیی هه‌موو لایه‌که‌  که‌ بتوانێ 
ئه‌و بارودۆخه‌  خوێناوییه‌ی‌
عێراق  که‌ رۆژانه‌ خه‌ڵکانی‌ سڤیل ده‌بنه‌
قوربانی‌  ئارام بکاته‌وه‌ ,

 

 ” یه‌کگرتوو چ خیانه‌تێکی‌ کردووه‌ له‌
کاتێکا سه‌رۆکی‌ حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی‌ هه‌رێم ئاگاداری‌ به‌شداری‌ کردنی‌ یه‌کگرتووو
بوون له‌ کۆنگره‌که‌ ؟

 


ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ خیانه‌ت بێت که‌واته‌ ئه‌وانیش پشکیان هه‌یه‌ چونکه‌ پرس و
راوێژیان پێکراوه‌ ,

 


به‌ پێی راپرسی‌ چه‌ند رۆژنامه‌و پێگه‌یه‌کی‌ سه‌ربه‌خۆ , زۆرینه‌ی‌ رای‌ خه‌ڵکی‌
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون که‌ به‌شداری‌ یه‌کگرتوو 
ئیجابیاتی‌ زۆرتره‌و وه‌ له‌ خانه‌ی‌ ئازادیی سیاسییی‌ ده‌یبینین .

 


ئه‌گه‌ر له‌ په‌راوێزی‌ کۆنگره‌که‌ دوو جاشی‌ کوردی‌ تێدا بووبێت , خه‌تای‌ یه‌کگرتوو
چییه‌ ؟ خۆ یه‌کگرتوو  داواتی‌ نه‌کردوون ,

 

 ” هه‌ر 
عه‌لاوی‌ و حاجم الحوسنی‌  تاریق
هاشمی وساڵح موتله‌گ نه‌بون  که‌ ده‌یان
جار فه‌رشی‌ سووریان بۆ رائه‌خرا له‌ کوردستان ؟ به‌ جوانترین شێوه‌ پێشوازیان
لێده‌کرا له‌لایه‌ سه‌رکردایه‌تی‌ کورد ؟ به‌ڵام بۆچی‌ بۆ  یه‌کگرتوو نابێت په‌یوه‌ندی‌ هه‌بێت له‌گه‌ڵیان
….

 

 ” ئه‌و هه‌موو په‌یمان به‌ستن و رێکه‌وتنامه‌
دوو قۆڵییه‌ی‌ نێوان سه‌رکردایه‌تی‌ کورد و لایه‌نه‌ شیعه‌و سوونه‌کان بۆ ئاسایی
بێت به‌ڵام بۆ یه‌کگرتوو بڤه‌ بێت ؟

 

 ” ئه‌و ۳۰۰ موسته‌شاره‌ی‌ که‌ به‌شداری‌ ئه‌نفالکردنی‌
کوردستانیان کرد , ئێستا له‌ ژێر سێبه‌رو چه‌تری‌ هه‌ردوو لایه‌نی‌ کوردی‌ نین ؟

 


ئه‌وه‌ خیانه‌تی‌ پێده‌ڵێن که‌ پرس و راوێژ به‌ سه‌رۆکایه‌تی‌ هه‌رێم  بکه‌ی‌ له‌ کۆنگره‌ی‌ قاهیره‌  ؟ یان ئه‌م خاڵانه‌

 

 ” یه‌کگرتووی‌ ئیسلامی‌ له‌ به‌ر کورسی‌ و
سامان سوپای‌ داگیرکه‌رانی‌ هێنایه‌ سه‌ر خاکی‌ کوردستان ؟

 


یه‌کگرتوو ی‌ ئیسلامی‌ بوو شه‌ری‌ برا کوژی‌ هه‌ڵگیرساند له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ؟

 


یه‌کگرتووی‌ ئیسلامیه‌ داهات و سامانی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ی‌ پاوانکردووه‌ بۆ خۆیان ؟

 

  یه‌کگرتووی‌ ئیسلامی‌ کوردستانه‌ پاره‌و سامانی‌
خه‌ڵکی‌ کورد ره‌وانه‌ی‌ بانکه‌کانی‌ ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ده‌کات ؟

 


مه‌شعان جبووری‌ و وه‌فیق سامه‌رائیی‌ و هاوشێوه‌کانی‌ یه‌کگرتووی‌ ئیسلامی‌ ده‌یپارێزێت
؟

 

  ئه‌و ڤیلاو کۆشکانه‌ی‌ به‌رپرسانی‌ کورد  که‌  وه‌ک
کۆشکی‌ فیرعه‌ون به‌رزکرانه‌ته‌وه‌  له‌
کوردستان  یه‌کگرتوو دروستی‌ کردوون ؟

 

ئه‌رێ  ئه‌م خاڵانه‌ له‌ناو  حیزبێکی‌ وه‌ک یه‌کگرتووی‌ ئیسلامی‌ جێگه‌ی‌ ده‌بێته‌وه‌
؟ بێگومان نه‌خێر به‌ شاهێدی‌ دۆست و دوژمن , جا که‌واته‌  یه‌کگرتووی‌ ئیسلامی‌ کوردستان جوانترین نموونه‌ی‌
کوردایه‌تی‌ و سۆزی‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی‌ 
پێشکه‌ش به‌ میلله‌ته‌که‌ی‌ کردوه‌ له‌ مێژووی‌ کاری‌ حیزبایه‌تی‌  , ئه‌گه‌ر نه‌یارنی‌ به‌ردو ئاگر و دوکه‌ڵیان
بۆ هاوێشتبێ ئه‌مان له‌ برییدا گوڵیان تێگرتوون , وه‌ جوانترین شانازییه‌ک  که‌ بۆ مێژووی‌ ئه‌م حیزبه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌
که‌ دڵۆپێک خوێنی‌ میلله‌تی‌ نه‌رشتووه‌و شارو شارۆچکه‌ی‌ کوردستان نه‌ماوه‌ پشکی‌
خزمه‌تگوزاری‌ رابیته‌ی‌ ئیسلامی‌ سه‌ر به‌ یه‌کگرتووی‌ پینه‌گه‌شتبێت له‌ هه‌موو
بواره‌کان , هه‌رچه‌ند کاره‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان ئه‌رکی‌ حکومه‌ته‌  , به‌ڵام به‌شی‌ خێرخوازی‌ یه‌کگرتوو به‌ ئه‌رکێکی‌
ئاینی‌ و نه‌ته‌وه‌یی خۆی‌ ده‌زانێ خزمه‌تکردن به‌ جه‌ماوه‌ر ,خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی‌
فراوانی‌ هه‌بوایه‌ له‌ حکومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌وا زۆرێک له‌ خه‌مه‌کانی‌ هاوڵاتی‌
چاره‌سه‌رده‌کرا .

سه
رچاوه : ئیسلام په یک

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا