ئاڵوگۆری ئاشتیانه‌ی ده‌سته‌ڵات
لێکۆڵینه‌وه : ئاڵوگۆری
ئاشتیانه‌ی ده‌سته‌ڵات
د. ئاوات محه‌مه‌د ئه‌مین*
ده‌سه‌ڵات
زاراوه و چه‌مکێکى مه‌عنه‌وییه و رِێکخهرى په‌یوه‌ندییه‌کانى
هاووڵاتییان و ده‌ستنیشانکردنی شێوازی ژیانیانه، له‌سه‌ر زه‌ویدا هیچ کۆمه‌ڵێک له‌خه‌ڵک
نابینێت ئیلا جۆرێک له ده‌سه‌ڵات له‌ناویاندا هه‌یه و ژیانیان رِێک ده‌خات له
رِووى په‌یوه‌ندییه‌کان و ماف و ئه‌رکه‌کانه‌وه، به‌م شێوه‌یه گرنگی ده‌سه‌ڵاتمان
بۆ رِوون ده‌بێته‌وه له ژیانی کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکدا.بوونى ده‌سه‌ڵات وه‌ک رِێکخهرێک
بۆ ژیانی تاکه‌کان و وه‌ک هێزێکى باڵا به‌درێژایی زه‌مکان که په‌یوه‌ندییه‌کانى
نێوان ده‌سه‌ڵات و تاکه‌کان رِێکدهخات و نه‌ریت و ده‌زگاکان له‌وه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن له پێناو یه‌کلایی کردنه‌وه‌ى
کێشه‌کان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، به‌م شێوه‌یه بوونی ده‌سه‌ڵات حهتمیهتێکى
واقعییه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به پێویستی ده‌زانم فێڵهکهى قه‌یسه‌رى رِوسیا له
ساڵى ۱۵۶۵ بخهمهرِوو، له‌و ساڵه‌دا خۆى شارده‌وه و ده‌سه‌ڵات نه‌ما، به ئه‌ندازه‌یه‌ک
دزی وکوشتن و نائارامییه‌ک رِووى کرده ناوچه‌که ناچار بوون به تکا و پارِانهوه
بیهێننه‌وه و بیکه‌نه‌وه به سه‌رۆک، ئه‌ویش به‌مه‌رج هاته‌وه و که‌وته کوشتن
و برِین لێیان و تاوه‌کو ناونرا به ئیڤانی ترسێنه‌ر.
ئاڵوگۆرِى
ده‌سه‌ڵات له کۆندا ته‌نها له کاتى مردن و شۆرِشدا رِویداوه، به‌م شێوه‌یه ئه‌م
چه‌مک و زاراوه‌یه ماناکه‌ى قه‌تیس مابوو له نێوان ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌دا، به‌ڵام
دواى شۆرِشى پیشه‌سازی و گهرِاندنهوهى مه‌کانه‌تى عه‌قڵ و هاتنه کایه‌وه‌ى
گرێبه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و جارِنامه جیاجیاکانى مافى مرۆڤ، ئه‌م چه‌مکه وه‌کو
چه‌مکێکى تازه له رِۆژئاوا سه‌رى هه‌ڵدا.
له
ئیسلامدا و دواى وه‌فاتی پێغه‌مبه‌رى ئیسلام (درود و سڵاوى خواى له‌سه‌ر) ده‌سه‌ڵات
به هه‌ڵبژاردنی موسڵمانان گوازرایه‌وه بۆ ئه‌بوبه‌کر و پاشان عومه‌ر و عه‌لى و
عوسمان و به‌سه‌رده‌می ئه‌م چوار خه‌لیفه‌یه ده‌وترێت سه‌رده‌می رِاشدین، جێگاى
باسه شێوازى ئاڵوگۆرِهکان جیاواز بوو له سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌کاربوونه‌وه….
به‌ڵام دواى ئه‌م سه‌رده‌مه شێوازێک له حوکمرِانی زاڵ بوو و تیایدا بازنه‌ى چه‌مکى
ئاڵوگۆر کورت بوویه‌وه له که‌سانی بنه‌ماڵه‌ى خه‌لیفه و به‌م شێوه‌یه سیستمی
ویلایه‌تی عه‌هد سه‌رى هه‌ڵدا.
به‌هه‌ر
حاڵ ده‌توانم ئه‌وه بڵێم له ورده‌کارى ئه‌م چه‌مکه له‌سه‌ره‌تاى بوونییه‌وه له
ئیسلامدا بازنه‌ى گه‌وره‌تر بوو، هه‌تا سه‌رده‌مه‌کانى ناوهرِاست له‌و کاته‌دا
موسڵمانان له‌سه‌رده‌می دواکه‌وتندا ده‌ژیان و رِۆژههڵات له‌ده‌ست سته‌م و زوڵمى
کڵێسا و مه‌لیکه سته‌مکاره‌کان ده‌رباز بوون.
به‌م
شێوه‌یه چه‌مکی ئاڵوگۆرِکردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه بوو به فه‌لسه‌فه‌ى
دیموکراسی و ئهمرِۆش زۆر قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌کرێت.
گرنگی
ئه‌م بابه‌ته له‌و په‌یوه‌ندییه رِاستهخۆیهی که به واقیعی ژیانه‌وه هه‌یه‌تی
سه‌رچاوه ده‌گرێت و ئه‌مه‌ش گرنگیه‌کی تایبه‌تی لاى لێکۆڵه‌ر دروست کرد تاوه‌کو
ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام بدات و باسه‌که‌ش دابه‌ش بکات بۆ دوو به‌ش:
به‌شی
یه‌که‌م: چه‌مکى ئاڵوگۆرِی ده‌سه‌ڵات.
به‌شی
دووه‌م: ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات له مێژووى ئیسلامى و ده‌ستورى وڵاتانی عه‌ره‌بیدا.
ده‌روازه
مرۆڤ
به سروشتی کائینێکى کۆمه‌ڵایه‌تییه و کۆمه‌ڵایه‌تیش پێویستی به رِێکخهرى ماددى
و مه‌عنه‌وى ده‌بێت، ئه‌گه‌ر مه‌عنه‌وى بریتی بێت له‌و په‌یوه‌ندی و بازنه
خێزانیانهى که مرۆڤ تیایدا په‌یوه‌سته به چه‌رده‌یه‌ک له ئه‌رک و کار به‌رامبه‌ر
ئه‌و په‌یوه‌ندییه، ئه‌م چه‌مکه‌ش بۆ خۆى گۆرِانکارى نه‌وعی به‌سه‌ردا هات و
ئاینه ئاسمانییه‌کانیش هه‌میشه ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یان گه‌وره و به‌رفراوان ده‌کرد،
ئه‌وا رِێکخهرى ماددى ئه‌گه‌رچى خۆشی مه‌عنه‌وییه به‌ڵام ئاسهوارهکهى ده‌بینرێت
و له ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو ده‌زگاکانییه‌وه خۆى ده‌بینێته‌وه.
بوونی
ده‌سه‌ڵات خواستێکى کۆمه‌ڵایه‌تییه و پێویستییه‌کی فیتری مرۆڤه بۆ بوونى سیستمێک
و بهجێهێنهرێک بۆ ئه‌و سیستمه تاکو په‌یوه‌ندییه‌کان به هه‌موو رِهههندهکانییهوه
له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا رِێک بخات، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین جه‌خت بکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر
گرنگیه‌تی ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتیش له رِووى سه‌رچاوه‌که‌یه‌وه چه‌ند جۆرێکى هه‌یه،
وه‌ک ده‌سه‌ڵاتى ئاینی و مه‌ده‌نی، ده‌سه‌ڵاتى سروشتی، ده‌سه‌ڵاتى خێزان له‌سه‌ر
منداڵه‌کان، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى نه‌ریتی، ده‌سه‌ڵاتى مامۆستا له‌سه‌ر قوتابی، ده‌سه‌ڵاتى
رِهها یان سته‌مکار، ده‌سه‌ڵاتی دیموکراسی و ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل)( ).
له‌دیدی ئیسلامییه‌وه ده‌سه‌ڵات له خودی خۆیدا
ئیسلامی و مه‌ده‌نییه و دوره له‌و شێوازه‌ى که پێی ده‌وترێت ده‌سه‌ڵاتى ئاینی و
ئه‌زموونێکى تاڵ و سته‌مکارى هه‌بووه له ئه‌وروپا، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ى
جیاوازییه‌کی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئیسلام و نه‌سرانیدا، ئیسلام له دین گه‌وره‌تره،
به‌ڵکو دین یه‌کێکه له پێنج مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌که‌ى شه‌ریعه‌تی ئیسلامی که
له‌پێناو پاراستنی‌دا ئیسلام ده‌یه‌ها برِیار و یاساى ده‌رکردووه.
به
پێویستی ده‌زانم له‌م به‌شه‌دا چه‌مکى ده‌سه‌ڵات شی بکه‌مه‌وه لهرِێگاى ناساندن
و سروشت و جۆره‌کانى و ده‌سه‌ڵات له ئیسلامدا و پاشان باسی ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات
بکه‌م.
چه‌مکى
ده‌سه‌ڵات Authority
بۆ
پێناسه‌ى هه‌ر چه‌مک و زاراوه‌یه‌ک پێویسته بگهرِێینهوه بۆ سه‌رچاوه‌ى وشه‌که
و به‌کارهێنانه‌کانى، ئه‌ویش لهرِێگاى ناساندنی له رِووى زمانه‌وانییه‌وه و
دواتر پێناسه جۆراوجۆره‌کان بۆ ئه‌و زاراوه و وشه‌یه، له زمانى عه‌ره‌بیدا
سوڵته ناوێکه له سوڵتانه‌وه، و سوڵتانیش والى و ده‌سه‌ڵاتداره، یان خاوه‌نى
به‌ڵگه، یاخود خاوه‌نی هێز و توانا و توندیه…(۲)
بهگهرِانهوه
بۆ هه‌موو فهرههنگهکانى زمانه‌وانی ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى که چوار
مانا هه‌یه له سوڵتان داتاشراوه ئه‌وانیش بریتین له:
۱ـ
به‌ڵگه و بورهان: به‌م مانایه سوڵتان کۆناکرێته‌وه، فهرمانرِهواش ناونراوه
به به‌ڵگه و بورهان چونکه به‌هۆى به‌ڵگه‌وه قه‌ناعه‌ت بۆ هاووڵاتییان درووست
ده‌کات و ئه‌وانیش گوێرِایهڵى ده‌که‌ن.
۲ـ
توندوتیژى: سوڵتان به‌م ناوه ناونراوه چونکه مافى به‌کارهێنانى ئه‌م هۆکاره‌ى
هه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.
۳ـ
توانا: هه‌رکه‌س تواناى هه‌بێت پێی ده‌وترێت سوڵتان.
۴ ـ
سهلیت: ئه‌ویش شتی پێ رِوناک ده‌بێته‌وه، به‌م شێوه‌یه سوڵتان وه‌ک رِوناکى
وایه و زه‌وی رِوناک ده‌کاته‌وه(۳).
ئه‌م
مانا زاراوه‌ییانه ده‌بنه بنه‌ما بۆ ناساندنی ده‌سه‌ڵات، له فیقهی سیاسی‌دا ده‌سه‌ڵات:
(بریتیه له سه‌رچاوه‌ى باڵا که گوێرِایهڵى پێویسته، یاخود بریتییه له ده‌سته‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی به‌توانایه که ئیراده‌ى خۆى بسه‌پێنێ به‌سه‌ر ئیرادهکانى تردا، به‌شێوه‌یه‌ک
ههیئاتهکانى تر مافى پێشه‌وایه‌تی و فه‌زڵى پێ بده‌ن و مافى دادگایی کردن و دابه‌زاندنی
سزاى هه‌بێت، یاخود هه‌موو ئه‌و کارانه‌ى که شه‌رعییه‌تی پێ ده‌دات و رِێزگرتنی
پێویست ده‌کات له‌به‌ر ئیعتبارهکانى و پابه‌ند بوون به برِیارهکانى)(۴)
بیردو
(Berdeu) پێناسه‌ى ده‌کات
به‌وه‌ى هێزێکى هه‌ڵقوڵاوه له وشیارى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، تایبه‌تمه‌نده بۆ
پێشرِهویهتی کۆمه‌ڵ به‌ره‌و خه‌یرێکی هاوبه‌ش، تواناى هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویستی
کرد تاکه‌کان رِام بکات له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به فه‌رمانه‌کانییه‌وه(۵).
سه‌باره‌ت
به بنه‌چه‌ى زاراوه‌ى سوڵته وهرگێرِدراوى زاراوه‌ى ئینگلیزی “Authority” که ئه‌ویش
له‌زاراوه‌ى لاتینی “auctoritas” وه‌رگیراوه، هه‌رچۆن بێت ئه‌م زاراوه‌یه تازه‌یه‌کی کۆنه
و ئاسهوارهکهى به ئاشکرا له ژیاندا هه‌ستى پێ ده‌کرێت(۶).
ده‌سه‌ڵات
و ئاسه‌واره‌کانى به ئاشکرا هه‌ستی پێ ده‌کرێت له هه‌موو دامءدهزگاکانى حکومه‌تدا،
موماره‌سه‌کردنی په‌یوه‌سته به‌و سیستمه‌ى که ئه‌و حکومه‌ته یان ده‌وڵه‌ته هه‌ڵیگرتووه
و باکگراونده فیکری و ئایدۆلۆژییه‌که حزورێکى ئاشکراى هه‌یه تیایدا، بۆیه به
پێویستی ده‌زانم له‌م به‌شه‌دا شیکردنه‌وه‌یه‌ک بکه‌م بۆ چه‌مکى ده‌سه‌ڵات له
ئیسلامدا.
ده‌سه‌ڵات له ئیسلامدا
ئیسلام
وه‌ک کۆتا ئاینی ئاسمانى گرنگییه‌کی له‌به‌رچاوی داوه بهرِێکخستنی کاروبارى
ژیانی هاووڵاتییان له‌سه‌ر ئه‌و په‌یگه و بنه‌مایانه‌ى که شه‌ریعه‌ت وه‌سیه‌تی
پێکردووه و ئامانجی گشتی خه‌ڵکیش ده‌هێنێته دی و به‌هۆیه‌وه ژین و ژیان مانایه‌کی
خۆش و جوانى ده‌بێت و ده‌بێته کۆمه‌ڵگاى به‌خته‌وه‌رى و فازڵ.
چه‌مکه
ئیسلامییه‌کان تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تر‌ى هه‌یه کاتێک به‌راوردی ده‌که‌ین به‌و چه‌مکانه‌ى
که ههڵقوڵاى فیکر و ئایدۆلۆژیاکانى ترن، ئه‌ویش حزوری رِهههندی میتافیزیکیا له‌ناو
هه‌موو چه‌مکه‌کاندا، به‌ڵکو ده‌توانم بڵێم ده‌بێته دهینهمۆى جوڵێنه‌رى ئه‌و چه‌مکه، ئه‌مه‌ش به‌ئاشکرا له ده‌سه‌ڵات و هه‌موو ئه‌و
ده‌زگا بچوک و گه‌ورانه‌ى که په‌یوه‌ندی هه‌یه به ده‌سه‌ڵاته‌وه خۆى نما ده‌کات.
بۆ
نمونه گه‌ر لێره‌دا پێناسه‌کی ئیسلامی بۆ ده‌سه‌ڵات بکه‌ین ده‌ڵێین: (بریتیه له‌و
توانا هه‌ڵقوڵاوه له جڵه‌وگیری ته‌واو بۆ هه‌موو بواره‌کانى حوکم له رِوانگهى
شه‌رعی ئیسلامه‌وه)(۷)
لێره‌دا
پێویسته ئه‌و رِاستییه بڵێین که سوڵته له ئیسلامدا ته‌نها چه‌رده‌یه‌ک ده‌قی
ده‌ستورى و قانونی نییه که ژیانی خه‌ڵکى رِێک ده‌خات له‌بازنه‌یه‌کی
دیاریکراودا، به‌ڵکو په‌یوه‌ندییه‌کى قوڵ و تۆکمه‌ى هه‌یه به فیکر و ده‌رونی
تاکه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ورده‌کارییه‌کانى ژیانی، له رِێگاى هه‌ست کردنی به‌رده‌وام
به به‌رپرسیارێتی و ته‌حقیقی مه‌به‌ستی شه‌ریعه‌ت له وڵات و کۆمه‌ڵگادا له
رِێگاى کارکردنی به‌رده‌وام بۆ پاراستنی پێنج زهرورهتهکهى بوونی مرۆڤ، له‌گه‌ڵ
رِێکخستنی پێداویستییه‌کانى ژیانی، که‌واته به‌م پێیه ده‌سه‌ڵات له دیدى
موسڵمانه‌وه چه‌مکێکه هه‌میشه حزورى هه‌یه له ویژدانى تاک و له‌هه‌موو کرداره‌کانیدا
رِهنگ ده‌داته‌وه.
جیاوازى
جه‌وهه‌رى له نێوان ده‌سه‌ڵات له دیدى موسڵمان و غه‌یرى موسڵماندا ئه‌م رِهههنده
رِۆحی و ده‌رونییه، که ئیسلام ئیکتیفا ناکات به چه‌رده‌یه‌ک یاساى دستورى و
قانونی بۆ بهرِێوهبردنی کاروبارى کۆمه‌ڵگا و مرۆڤ، به‌ڵکو ده‌چێته ده‌روون و
فیکر و سۆزی تاکه‌وه و له‌م رِێگهیهوه گوتار له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌کات به‌و
ئیعتبارهى که یه‌که‌یه‌کی ته‌واوه له‌م به‌شانه، چونکه ده‌قه‌کان هه‌رچه‌نده
جوان و رِێک بن له رِووى یاساییه‌وه ته‌واو و گونجاو نییه بۆ بهرِێوهبردنی
کاروبارى وڵات، تاوه‌کو تهفاعولێکى حه‌قیقی دروست نه‌بێت له‌نێوان مرۆڤ و ئه‌و
یاسایانه‌دا(۸).
ده‌سه‌ڵاتى
ئیسلامی پێش ئه‌وه‌ى ببێته هێزێکى ماددى بۆ رِێکخستنی کاروبارى خه‌ڵکى، هێزێکى مه‌عنه‌وییه
له‌ناخى تاکه‌کاندا و له رِێنماییه خواییهکانهوه بۆ تاک سه‌رچاوه‌ى گرتووه
که تیایدا ئاماژه ده‌کرێت به‌گرنگی رِێکخستنی کۆمه‌ڵگا و کارکردن به‌کۆمه‌ڵ له
پێناو به‌دیهێنانى مه‌به‌ستی گشتی و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانى دادپه‌روه‌رى و یه‌کسانی
له کۆمه‌ڵگادا، به‌م شێوه‌یه له قورئان و سوننه‌تدا ده‌یه‌ها رِێنمایی و یاسا
ده‌بینین سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات و کاروبارى تاکه‌کان، هه‌ر ئه‌م مه‌به‌سته‌یه
وا له لێکۆڵه‌ر ده‌کات که به چاوخشاندنێکى خێرا به‌ناو قورئاندا ماناکانى
زاراوه‌ى ده‌سه‌ڵات بخاتهرِوو.
ماناى ده‌سه‌ڵات له قورئاندا
بێگومان
له‌کاتى دیراسه‌کردنى وشه‌ى ده‌سه‌ڵات له قورئاندا هیچ زاراوه‌یه‌ک به‌م مانایه
نابینین، به‌ڵام داتاشراوهکانى له چه‌نده‌ها شوێندا، وه‌ک به شێوه‌ى فیعلى رانه‌بردوو(موزاریع)
هاتووه وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: […وَڵوْ شَاءَ اللَّهُ ڵسَلَّگَهُمْ
عَڵیْکُمْ فَڵقَاتَلُوکُمْ….](۹)به واتا گه‌ر خوا مه‌یل و ویستى لێ بێت به‌سه‌رتانا
زاڵ ده‌کات و شهرِتان له‌گه‌ڵ ده‌کات، یاخود خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَڵکِنَّ
اللَّهَ یُسَلِّگُ رُسُڵهُ عَڵى مَنْ ێشَاءُ )(۱۰). به‌ڵام زۆربه‌ى به‌کارهێنانه‌کانى
زاراوه‌ى سوڵتان له قورئاندا به شێوه‌ى سوڵتان هاتووه و له ۳۷ شوێندا له
قورئاندا باسی هاتووه، ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یرى بۆچوونى موفه‌سیره‌کان بکه‌ین ده‌گه‌ینه
ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى که هه‌موو ئه‌م به‌کارهێنانه‌ى وشه‌ى سوڵتان له قورئاندا له
دوو مانادا کۆده‌بێته‌وه، ئه‌ویش بریتین له:
یه‌که‌م/
به‌ڵگه و به‌یانی به‌هێز و یه‌کلایی که‌ره‌وه: ئه‌م مانایه هاوتایه له‌گه‌ڵ
ماناى زمانه‌وانى ئه‌م زاراوه‌یه، که به‌هێزترین هێز له ئیسپاتدا به‌ڵگه‌یه،
لێره‌شدا ئاماژه به‌چه‌ند ئایه‌تێک ده‌ده‌ین وشه‌ى سوڵتان به‌ماناى به‌ڵگه به‌کارهێنراوه،
وه‌ک خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنْ هِێ إِلَّا ڕَسْمَاءٌ سَمَّیْتُمُوهَا
ڕَنْتُمْ وَآبَاۆُکُمْ مَا ڕَنْزَڵ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْگَانٍ)(۱۱) و(پُمَّ
ڕَرْسَلْنَا مُوسَى وَڕَخَاهُ هَارُونَ بِآیاتِنَا وَسُلْگَانٍ مُبِینٍ)(۱۲)،
یاخود له ههرِهشهى سوله‌یمان بۆ په‌پوسوله‌یمانه که خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
(ڵڕُعَژِّبَنَّهُ عَژَاباً شَدِیداً ڕَوْ ڵاژْبَحَنَّهُ ڕَوْ ڵێڕْتِێنِّی
بِسُلْگَانٍ مُبِینٍ)(۱۳)، ئه‌م ئایه‌تانه و هاوشێوه‌ى تریش زۆره له قورئاندا
که تیایدا سوڵتان به‌ماناى هێزى به‌ڵگه و مه‌نتیق به‌کارهێنراوه، له‌م ماناوه
ئه‌وه تێده‌گه‌ین باشترین و به‌هێزترین هێز بۆ سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتدار هێزى مه‌نتیقه
نه‌ک مه‌نتیقی هێز.
دووه‌م/
زاڵبوون و حوکم کردن یان توانایه‌کی قاهیر
و هێزێکی زاڵ: ئه‌مه‌ش مانایه‌کی تر‌ى به‌کارهێنانه‌کانى زاراوه‌ى ده‌سه‌ڵاته له
قورئاندا، ئه‌م مانایه‌ش له کرۆکی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا نزیکه، هه‌رچه‌نده
موفه‌سیره‌کان وه‌ک نه‌ریتی خۆیان هه‌میشه زاراوه‌ى سوڵتانیان له قورئاندا به
به‌ڵگه لێکداوه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێ شوێندا به ماناى هێز و توانا و مه‌لیکایه‌تی
لێکدراوه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌م ئایه‌ته که خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَقُلْ رَبِّ
ڕَدْخِلْنِی مُدْخَڵ ێِدْقٍ وَڕَخْرِجْنِی مُخْرَجَ ێِدْقٍ وَاجْعَلْ لِی مِنْ
ڵدُنْکَ سُلْگَاناً نَێِیراً)(۱۴)، ته‌به‌رى له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ڵێت:
“هه‌ندێک له زانایان ده‌ڵێن خوایه هێزێکم پێبده به‌هۆیه‌وه زاڵبم به‌سه‌ر
ئه‌وانه‌ى دژایه‌تیم ده‌که‌ن، عیزهتێکیشم پێبده به‌هۆیه‌وه دینه‌که‌ت به‌رپا
بکه‌م و هه‌رکه‌س نیه‌تی خراپی هه‌بوو پێی دوری بخه‌مه‌وه لێی”(۱۵)، به‌م
شێوه‌یه لێره‌دا سوڵتان به‌ماناى هێز هاتووه که به‌هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارى سه‌رپێچیکار
و تێکده‌ر سزا ده‌دات.
له
داتاشراوهکانى سوڵته سوڵتانه، ئه‌م زاراوه‌یه حزورى هه‌یه له فه‌رهه‌نگى
ئیسلامی‌دا به‌تایبه‌ت له‌کاتى باسکردنی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت و کاروبارى ده‌وڵه‌ت،
بۆ زانینی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به زاراوه‌ى سوڵتان به باشی ده‌زانم خوێندنه‌وه‌یه‌کی
بۆ بکه‌ین:
چه‌مکی سوڵتان
به‌و
پێیه‌ی که سوڵته په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه له نێوان فهرمانرِهوا و
هاووڵاتییاندا و سوڵتانیش خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاته، که‌واته هاووڵاتییان له‌گه‌ڵ
سوڵتاندا له گرێبهندێکى کۆمه‌ڵایه‌تیدان و له‌م گرێبه‌ند و په‌یوه‌ندییه‌دا ماف
و ئه‌رک و ئازادى دادهرِژرێتهوه و تیایدا سوڵتان هێزێکى مه‌عنه‌وی ده‌ست ده‌خات
و به‌هۆیه‌وه هێزى ماددی به‌کارده‌هێنێت بۆ رِێکخستنی کاروباره‌کان.
لێره‌دا
پێویسته ئه‌وه بڵێم که ئه‌م زاراوه‌یه به‌درێژایی مێژوو ماناکه‌ى لهگۆرِاندا
بووه، به‌م پێیه ئه‌م مانایه‌ى ئهمرِۆ له واقیعدا بۆ سوڵته و سوڵتان به‌کارده‌هێنرێت
مه‌رج نییه له مێژوودا هاوشێوه‌ى ببینینه‌وه ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و هه‌موو
گۆرِانکارییه لهبهرچاوهى له سیستم و رِهوتی ژیانی کۆمه‌ڵگا و کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکدا
رِویداوه.
له‌گه‌ڵ
بوونى جیاوازى سه‌باره‌ت به رِهچهڵهک و بنچینه‌ی زمانه‌وانى ئه‌م زاراوه‌یه،
ئه‌وه ماوه که بڵێین ئه‌م زاراوه‌یه له مێژژودا به له‌قه‌ب و وه‌زیفه به‌کارهێنراوه
و چه‌ند مانایه‌کی له خۆیدا کۆکردووه‌ته‌وه، له‌وانه:
یه‌که‌م:
به ماناى توانا و ده‌سه‌ڵات، به‌م مانایه له‌چه‌ند ئایه‌تێکی قورئاندا ئاماژه‌ى
پێکراوه، له‌وانه: (… ڵیْسَ ڵکَ عَڵیْهِمْ سُلْگَانٌ…)(۱۶)، یان
(…إِنَّمَا سُلْگَانُهُ عَڵى الَّژِینَ ێتَوَلَّوْنَهُ …)(۱۷).
دووه‌م:
ئه‌و که‌سه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌ده‌سته، یان هێزی به‌ده‌سته، ئه‌م مانایه‌ش به
ئاشکرا له مێژووى درێژى ئیسلامدا به‌تایبه‌ت سه‌ده‌ى یه‌که‌م ده‌رده‌که‌وێت، هه‌روه‌ها
ئه‌م مانایه له مێژووى میلله‌تانی تردا به‌هه‌مان شێوه ئاماده‌یى هه‌بووه.
سێیه‌م:
به ماناى له‌قه‌ب و کار، ئه‌مه‌ش له‌قه‌بی خه‌لیفه و ده‌سه‌ڵاتدار بوو، بۆ نمونه
برِینی وشه‌ى سوڵتان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا له مێژوودا، هه‌تا ئهمرِۆش به
رِێژهیی بوونی هه‌یه، وه‌ک له وڵاتى عوماندا هه‌یه که سه‌رۆکه‌که‌یان پێی ده‌وترێت
سوڵتان قابووس.
برِینی
وشه‌ى سوڵتان به‌سه‌ر زۆرێک له فهرمانرِهوا و ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا وه‌ک لهقهبێکى
شه‌ره‌ف وابوو بۆیان، چونکه ئه‌م زاراوه‌یه ماناى زۆرى هه‌بووه له مێژوودا و
له‌م سه‌رده‌مه‌شدا به‌کارده‌هێنرێت، وه‌ک دکتۆر تورابی ده‌ڵێت:”زاراوه‌ى
سوڵتان له کۆندا لاى موسڵمانان بڵاو بووه و به ئاستێکى فهرمانرِهوایی ده‌وترا
که له خوار خه‌لیفه‌وه بووه، پاشان ئه‌م زاراوه بڵاوه‌ى کردووه، تاوه‌کو
ببرِێت به‌سه‌ر سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت و ناوچه و هۆزدا)(۱۸).
دکتۆر
تورابی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر ناساندنی سوڵتان و ده‌ڵێت:”له رِووى
سیاسییه‌وه به والى قاهیر ده‌وترێت” ئه‌و پێشى باشه زاراوه‌که له‌سه‌ر
بنچینه‌که‌ى خۆى بمێنێته‌وه و ده‌ڵێت:”باشتر بۆ حاڵى موسڵمانان ئه‌وه‌یه که
ئه‌م زاراوه‌یه له‌سه‌ر بنچینه‌ى خۆى بمێنێته‌وه و ببرِێت به‌سه‌ر فهرمانرِهواى
قاهیردا و ئه‌م زاراوه‌یه تێکه‌ڵ به جیهانی چه‌مک و مه‌فهوم و سیستمه‌کانى ئه‌حکامى
سیاسی ببێت)۱۹).
به‌م
شێوه‌یه زاراوه‌ى سوڵته و سوڵتانمان ناساند، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ماناى په‌یوه‌ندیدار،
به‌مه‌به‌ستی زیاتر نزیک بوونه‌وه له جه‌وهه‌رى بابه‌ته‌که‌مان که (فه‌لسه‌فه‌ى
ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات)ه به پێویستی ده‌زانم باس له جۆره‌کان و رِووهکانى ده‌سه‌ڵاتیش
بکه‌م، به‌م شێوه‌یه‌ی لاى خواره‌وه:
رِووهکانى ده‌سه‌ڵات
بێگومان
له رِووى موماره‌سه‌وه ده‌سه‌ڵات یه‌ک رِهنگ و شێوه‌ى نییه، به‌ڵکو چه‌ند شێوه
و رِویهکی هه‌یه بۆ بهرِێوهبردنی کاروبارى هاووڵاتییان له سنورى ده‌وڵه‌تێکدا،
ئه‌م گۆرِانکارییهش دهگهرِێتهوه بۆ سه‌رچاوه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و شه‌رعیه‌تی
و شێوازى مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ هاووڵاتییاندا، بهرِوانینێکى ورد له مێژووى
مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى که شێوازه‌کانى ده‌سه‌ڵات له سێ
شێوازى سه‌ره‌کیدا کورت ده‌بێته‌وه، ئه‌وانیش بریتین له:
یه‌که‌م:
شێوازى قه‌سرى و خۆسه‌پاندن.
دووه‌م:
شێوازى به‌رامبه‌ر.
سێیه‌م:
شێوازى تهلائومی هاوتایی(۲۰).
یه‌که‌م:
شێوازى
قه‌سرى و خۆسه‌پاندن
به‌م
شێوه‌یه سوڵته و ده‌سه‌ڵات ناو ده‌نرێت به یه‌کێک له‌م ناوانه کاتێک لهرِووى
مامه‌ڵه‌وه یه‌کێک له‌م شێوازانه‌ى هه‌ڵبژارد، بۆ نمونه گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک هه‌میشه
په‌ناى ده‌برده به‌ر هێزى باسک و بازوو و سوڵتانى خۆى به‌زۆر به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌سه‌پاند
ئه‌وه بێگومان جۆرى یه‌که‌میانه، ئه‌مه‌ش سروشتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته تۆلیتارى و
شمولییهکانه و بۆ خۆیان سیفاتی دیکتاتۆریان هه‌ڵبژاردووه و به‌زۆر قه‌ناعه‌ت بۆ
هاووڵاتییان دروست ده‌که‌ن.
هه‌ڵوێستی
ئیسلام سه‌باره‌ت به‌م جۆره رِهفزى ته‌واوه و له‌گه‌ڵ هیچ کام له رِێنماییهکانیدا
یه‌کناگرێته‌وه، ئه‌وه‌مان له بیرنه‌چێت ئێمه باسی ئیسلام ده‌که‌ین نه‌ک ئه‌زموونى
موسڵمانان، چونکه ئه‌م دووانه دوو شتی جیاوازن، به‌م شێوه‌یه ئیسلام ئه‌م
شێوازه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌ته‌واوى لا ته‌ریکه و بانگهێشت ده‌کات بۆ شێوازێک که به‌ها
باڵاکانى مرۆڤایه‌تی بپارێزێت، و پارێزگارى له سه‌روه‌رى مرۆڤ و مافه‌کانى بکات.
دووه‌م:
شێوازى
به‌رامبه‌ر
واته
سوڵته په‌نا ده‌باته به‌ر دیارى و پاره و سه‌روه‌ت و سامان بۆ رِازیکردنی خه‌ڵک
و ئیلزام کردنیان به پابه‌ند بوون به سستمی حوکمرِانی و گوێرِایهڵى کردن بۆ فه‌رمانه‌کانى
سوڵتان، چونکه هاووڵاتییان یان هێزه کاریگه‌ره‌کانى ناو کۆمه‌ڵگا چاو به‌ره‌و
خوارى ده‌سه‌ڵات ده‌بن.
ئه‌م
جۆره گرنگی ده‌دات به به‌رژه‌وه‌ندی تاک و مه‌کانه‌تى به‌رز ده‌کاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا
وهلاْ و گوێرِایهڵى ئه‌و تاکانه بۆ خۆى
مسۆگه‌ر ده‌کات و ئه‌و تاکانه‌ش هه‌موو نهێنییه‌کانى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌شارنه‌وه
و بێده‌نگ ده‌بن به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڵه و کهمءکورِییهکانى(۲۱).
ئه‌م
جۆر و شێوازه له سیستمه لیبرالییهکانى رِۆژئاوادا هه‌یه، تیایدا بازنه‌ى
جوڵانى تاک گه‌وره و به‌رفراوانه و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی ده‌سه‌ڵات (ده‌سه‌ڵاتى خۆسه‌پێن ههرِهشه له تاک ده‌کات به ئازارى جه‌سته‌یی
یان ده‌روونی، ئه‌مه‌ش وا له تاک ده‌کات که له شته سه‌ره‌کییه‌کانى واز بهێنێت
له پێناو خۆپاراستن له‌و سزایه، ده‌سه‌ڵاتى تهعویزیش دیارى و خه‌ڵاتێکى زۆر ده‌دات
و به‌م شێوه‌یه تاک بهرِازیبوونى به‌م دیاریانه واز له تهماکانى ده‌هێنێت و
به‌کورتی ده‌توانم بڵێم که ده‌سه‌ڵاتى خۆسه‌پێن له رِێگاى تۆقاندن و ده‌سه‌ڵاتى
ته‌عویزی له رِێگاى ئیغرا و دیارى و به‌خشینه‌وه خۆیان ده‌سه‌پێنن)(۲۲).
جۆرى
سێیه‌م:
ده‌سه‌ڵاتى
گونجاو
ئه‌م
جۆره ده‌سه‌ڵاته پشت ده‌به‌ستێت به گفتوگۆ و دانوستان و گۆرِینهوهى رِا و
بۆچوون، هه‌وڵیش ده‌دات بۆ هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا و رِێزگرتن له مافی
رِادهربرِین و پاراستنی که‌رامه‌تى لهرِووى هاوڵاتى بوونییه‌وه، زۆری لێ‌ناکات
تا ده‌نگی کپ بکات و وه‌لا و دڵسۆزی بۆ لاى خۆ رِابکێشێت، دروشمی ئازادی تاکه‌کان
و پاراستنی مافى هاووڵاتییانه، چاککردنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و تاک به‌شێوه‌یه‌ک
متمانه و وئینسیجام له‌نێوانیاندا دروست ببێت، به‌م شێوه‌یه سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه داد و فه‌زڵ ده‌بێت و گوێرِایهڵى هاووڵاتییانیش
واجب و که‌رامه‌ته، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تى به‌رابه‌ر و ئازادى بینا
ده‌کرێت … ئازادى رِاوبۆچوون .. رِا دهربرِین … زانیاری… له‌پێش ئه‌مانه‌شه‌وه
له‌سه‌ر ئارامی و دڵنیایی .. و ئاشتی و دوورخستنه‌وه‌ى ترس و فێڵ داده‌مه‌زرێت(۲۳).
دواى
شیکردنه‌وه‌ى وشه و زاراوه‌ى ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌رچی زۆر شتی تر ماوه ئاماژه‌ى
پێبده‌ین وه‌کو (ده‌سه‌ڵاتى سیاسی و ده‌سه‌ڵاته‌کانى یاسادانان و جێبه‌جێکردن و قه‌زائی)،
به‌ڵام ئه‌م ئه‌ندازه‌یه وه‌ک خولگه‌یه‌کی بیرۆکه‌یی بابه‌ته‌که به پێویست ده‌زانم،
ئه‌مه‌ش ده‌که‌م به پێگه‌یه‌ک تاوه‌کو ماناکانى ئاڵوگۆرِى ئاشتییانه لێکبده‌ینه‌وه.
ماناى ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات
ئاڵوگۆرِ
به‌واتاى ده‌سته و ده‌ستکردنی شتێکى ماددى یان مه‌عنه‌وی و زیاتر بۆ شتی ماددى و
هه‌ست پێکراو به‌کارده‌هێنرێت، خواى گه‌وره ئاماژه به ده‌سه‌ڵات و رِۆژگارهکان
ده‌کات و ده‌فه‌رموێت ئه‌و رِۆژانه که له‌نێو خه‌ڵکیدا ئاڵوگۆرِی پێده‌که‌ین
(…وَتِلْکَ اڵاێامُ نُدَاوِلُهَا بَیْنَ النَّاسِ..)(آل عمران: من اڵایه۱۴۰) ئه‌م
ئاڵوگۆرِه سوننه‌تێکى خوایه له بووندا و مانایه‌کی گشتگیری هه‌یه.
ئاڵوگۆرِى
ده‌سه‌ڵات واته به‌هۆى پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسییه‌وه میلله‌ت متمانه‌ى خۆیان له
که‌سێک یان پارتێکی سیاسی ده‌سه‌ننه‌وه و ده‌یده‌نه که‌س و پارتێکى تر، ئه‌م چه‌مک
و زاراوه‌یه له‌گه‌ڵ نوێیدا له رِووى بیرۆکه‌ییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام له
رِووى کرداریه‌وه سه‌خته، چونکه هه‌موو پارته سیاسییه‌کان به‌تایبه‌ت رِۆژههڵاتییهکان
هونه‌ره‌کانى گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات باش ده‌زانن به‌ڵام دواى گه‌شتن پێی به موسته‌حیلی
ده‌زانن جێی بهێڵن و هه‌موو رِێگاکانى گه‌یشتن پێی دهبرِن.
ئه‌م
ئاڵوگۆرِهى ده‌سه‌ڵات ئه‌م چه‌مکانه‌ى تر پێویست ده‌کات وه‌ک پێشه‌کی بۆ ئاڵوگۆرِ
(فره‌یی لایه‌نه سیاسییه‌کان، موماره‌سه‌کردنی ئۆپۆزسیۆن، به‌شدارى سیاسی، هه‌ڵبژاردن،
په‌رله‌مان و…هتد)، ئه‌م چه‌مکانه‌ش به کرۆکی دیموکراسی داده‌نرێن.
شایانی
باسه ئه‌م چه‌مکانه له فه‌لسه‌فه‌ى سیاسی ئیسلامی‌دا وجودییان هه‌یه له رِووى
بیرۆکه‌ییه‌وه و له‌هه‌ندێ مهقاتیعی مێژوودا جێبه‌جێکراوه، به‌ڵام به‌هۆى دواکه‌وتنی
ژیارى ئیسلامییه‌وه، ئهمرِۆ فه‌لسه‌فه‌ى غه‌ربی زاڵه ئه‌گه‌رچی زاراوه ئیسلامییه‌کان
رِۆڵى دیار و کاریگه‌ریان هه‌بووه له زارهوهکانى رِۆژئاوا له‌سه‌ده‌ى ناوهرِاستدا،
وه‌ک نمونه (عه‌قدی کۆمه‌ڵایه‌تی) هه‌ر سێ زاناى ئه‌وروپی (هۆبز، لۆک و رۆسۆ)
سودیان له چه‌مکی (به‌یعه‌ت) وه‌رگرتووه به‌ڵام به ئیزافاتی خۆیانه‌وه.
لێره‌دا
ئه‌گه‌ر به‌کورتیش بێت ئاماژه ده‌که‌ین به په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات به
دیموکراسییه‌وه.
په‌یوه‌ندی ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات به دیموکراسییه‌وه
دیموکراسی
ئه‌و زاراوه‌یه‌ی که سه‌ده‌ها پێناسه‌ى جۆراوجۆرى بۆ کراوه و پانتاییه‌کی گه‌وره‌ى
بۆ خۆى داگیرکردووه له بوارى بیرۆکهییدا، داخوازییه‌کی زۆرى له‌سه‌ره له‌لایه‌ن
وڵاتانی دونیاوه، تاوه‌کو به‌هۆى ئه‌م ئامێره‌وه هه‌موو پێگه و بنه‌ما و
لقءپۆپه په‌یوه‌ندیداره‌کانى بێته دی، که مرۆڤایه‌تی دواى تێکۆشانێکى دور و
درێژ و پرِ ئازار پێیگه‌یشتووه.
ئه‌گه‌ر
دیموکراسی ئالیه‌تی نوێی ده‌سه‌ڵات بێت له کۆمه‌ڵگادا ئه‌وا بنه‌ماکانى جیاکردنه‌وه‌ى
ده‌سه‌ڵاته‌کان و ده‌ستورى یاسا و رِێزگرتن له‌مافى مرۆڤ و ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات له
دیارترین و سه‌ره‌کیترین بنه‌ماى دیموکراسییه، وێرِاى ئه‌وه‌ى ئه‌م چه‌مکه بابه‌ته‌کانى
فره‌لایه‌نی و به‌شدارى سیاسی و ئۆپۆزسیۆن پێویست ده‌کات.
شایه‌نی
باسه به‌درێژایی مێژوو ململانێ هه‌بووه بۆ ده‌سه‌ڵات و مۆرکی توند و په‌نابردن
بۆ باسک و بازوو و چه‌ک و ئاگر کراوه ، به‌ده‌ر له ململانێیه‌کی سلمی و هێمنانه
که ئهمرِۆ خه‌ریکه ده‌بێته سیماى جیهان به‌گشتی و به‌رهه‌می دیموکراسییه.
بێگومان
ئاڵوگۆرِێک له‌م جۆره پێویستی بهمیللهتێکى هۆشیار و به‌ئاگا هه‌یه که له
رِێگاى پرۆژه‌وه پارتی سیاسی خۆیان هه‌ڵبژێرن به وه‌سیله‌ى هه‌ڵبژاردنی ئازادى
بێ فێڵ و غه‌ش.
پێش
گه‌یشتنه ده‌ستنیشانکردنی ئالیه‌ته‌کانى ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات، پێویسته ئاماژه
به سه‌رچاوه و شه‌رعییه‌تی ده‌سه‌ڵات بکه‌ین، چونکه زانینی سه‌رچاوه و شه‌رعییه‌ت
شێوازی ئالیه‌ته‌کان رِوون ده‌کاته‌وه.
ناسینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
تا
به‌ئاسانی له ئاڵوگۆرِى ده‌سه‌ڵات بگه‌ین له سیستمه سیاسییه‌کاندا، پێویستمان
به وه‌ڵامدانه‌وه، یاخود زانینی ئه‌م چه‌ند خاڵه هه‌یه که په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاته
سیاسییه‌که‌وه، ئه‌ویش:
۱-
سه‌رچاوه‌ى ده‌سه‌ڵات ئایا ئاسمانه یان زه‌وی؟ ئایا خه‌ڵکه یان ده‌ق؟ ئایا نوخبه‌یه
یان گه‌ل؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌م پرسیارانه سه‌رچاوه‌که ده‌خاته رِوو، زانینی سه‌رچاوه‌ى
هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک کار ئاسانیمان بۆ ده‌کات تا مه‌وداى ئاڵوگۆرِ و شێوازه‌که‌ى
بزانین.
۲ ـ
شه‌کڵ و هه‌یئه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ئایا کۆمارییه یان پاشایی، یان په‌رله‌مانی،
یان حیزبی و غه‌یری حیزبی؟ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه خاڵ ده‌خاته سه‌ر پیته‌کان و
بابه‌تی ئاڵوگۆرِمان لا ئاسان ده‌کات.