شيعر و ئه ده ب

بۆشه‌هیدی نه‌مر سید قطب

(( بۆشه‌هیدی نه‌مر سید قطب ))

له‌زیدانا …
به‌روی ناچری جه‌للادی بێویژدانا
شێرێکی پێ به‌ زه‌نجیری
هه‌پمه‌تی ، تینی ، ته‌وژمی
سه‌رچاوه‌ی باوه‌رو بیری
تۆ یوسفی که‌نعانیت و …
مامۆستای عیلمی ته‌فسیری
ئه‌ییوبی سه‌برو تاقه‌تی
هه‌ر چه‌نده‌ به‌ ته‌مه‌ن پیری
له‌ مه‌یدانا

سه‌ردلری … پێشه‌وای … میری
په‌نجه‌ت له‌ چاوی کۆفراێه‌
چه‌ هێزێکی بێ سنوری
تۆ سه‌ییدی شوهه‌دائی
فه‌رمانره‌وای ئپقه‌ له‌گوێ و
دام و ده‌زگا تۆقێنه‌ری
رێگه‌ نه‌ما نه‌یگرنه‌ به‌ر
تا وه‌کو کڕنووشێک به‌ری
نه‌یانتوانی …
چۆن ده‌توانن …؟
ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی که‌ شایه‌تمانی هێناوه‌
ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی ، که‌ به‌یعه‌تی ( حسن البنا) ی پێکراوه‌
ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی ، ( فیًًًٌٌ زلالی ) پێنوسراوه‌
سه‌ری به‌رزی پێ شۆڕ بکه‌ن
ئیلتیماسی بۆ ناچری ئه‌پقه‌ له‌ گۆێ
پێ مۆر بکه‌ن …
نه‌یانتوانی ، نه‌یانتوانی …
چیت لێ بکه‌ن … نه‌یانزانی ؟
به‌رت ئه‌ده‌ن ، تۆ هه‌ر سه‌ییدی جارانی …
په‌تیان هه‌پخست بۆ گه‌ردنت
په‌شیمانن له‌ شه‌هید بوون و مردنت
نه‌یانزانی ، نه‌وه‌ی دوای خۆت
ویردی هه‌میشه‌ ی سه‌ر زمانی
فی زێلاله‌ …
دپنیاش به‌ ، هه‌تا ئه‌مرین
ئه‌یپێینه‌وه‌

(( المستقبل لهژالدین ))
(( المستقبل لهژالدین ))
(( المستقبل لهژالدین ))

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا