کۆ مەڵایەتی کلتووری سیاسی
-
دیسان بۆحەسرەتی ھەست بەبێبەشی ومەرگێکی خامۆشی تر! کۆڵبەران
دیسان بۆحەسرەتی ھەست بەبێبەشی ومەرگێکی خامۆشی تر! کۆڵبەران دوای ئەوەی ڕێکخراوی ھەنگاوی چالاک لەبواری پاراستنی مافەکانی مرۆڤدا، لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەمەرگی دەیان کۆڵکێش لەساڵی رابردووداکرد، ھەواڵی مەرگی پێنج کۆڵکێشی تری لەنێو بەفری چیاکانی ورمێ‌دا بڵاوکردەوە. ئەم ھەواڵە سەرلەنوێ مەرگەساتی مەرگ وڕەنجی بەردەوامی ھەزاران کۆڵبەرمان لەسەر سنورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژ ھەڵات وباشوری کوردستانی بەش بەشکراو وەبیر دێنێتەوە. مەرگەساتێک ھێندە بە بێ دەنگی وکش وماتی بەرێوە دەچێت وتێدەپەرێت و درێژەی ھەیە، وەک ئەوەی ھیچ روی نەدابێت، ئەوەی رودەدات دۆخێکی ئاسایی بێت وئەوانەی قوربانیی…
ادامه »»» -
کۆڵبەر
کۆڵبەر هەنگاو بە هەنگاوی دەنگی کوێستان هەنگاوتان دەشکێ. لەسەر بەرد و… زریکەی نان و هاواری نەداری و… تەقینەوەی مین. هەنگاوتان دەشکێ. لەناو کلیلەی بەفر و لە ئامێزی خوێن و لە کڕیوەی با و بۆراندا، لە سەر شاشەی نامۆی سنووردا. هەنگاوتان دەشکێ. تا ئەو سەری بەرخۆدان و ئازادی، تاکوو ناخی شێعری من، تاکوو بەرزایی تەتە و لووتکەی شاهۆ. تاکوو لەگەڵتانا هەنگاو ئەنێ، شەپۆلی زرێبار و پرچی ئاویەر و شەونمی هەوەتوو. ئێوە شاخ و نسارن و، منیش شێعرێکی سپی و، لە گەڵتانم؛…
ادامه »»» -
د.عەلی قەرەداغی: لە بەرژەوەندی تورکیایە بە گفتوگۆ کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتی کوردی سوریا چارەسەربکات
د.عەلی قەرەداغی: لە بەرژەوەندی تورکیایە بە گفتوگۆ کێشەی لەگەڵ دەسەڵاتی کوردی سوریا چارەسەربکات له گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا پـرۆفیسۆر دکتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری زانایانی ئیسلامی جیهانی باس له چەندین پرسی گرنگ دەکات، لەوانە ئەو ئۆپراسیۆنانەی بەناوی ئیسلام و سورەتەکانی قورئانەوە دەکرێن، هەروەها هەڵوێستیان له بارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەرعەفرین. پرۆفیسۆر عەلی قەرەداغی لە سەرەتای گفتوگۆکەدا دەڵێت ئاینی ئیسلام ئاینی ئاشتیە بۆ هەموو جیهان، هەتا ئازادی بیروباوەڕ و دینی کەسەکانی تێدا پارێزراوە و ڕێزی لێگیراوە. دەنگی ئەمەریکا لە…
ادامه »»» -
عەلی قەرەداخی : دەبوو هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر دەسەڵاتی ئەسەد بووایە نەک عەفرین
عەلی قەرەداخی : دەبوو هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر دەسەڵاتی ئەسەد بووایە نەک عەفرین عەلی قەرەداخی رایگەیاند، نیگەرانن لە هێرشی سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ سەر عەفرین و دەبوو ئەو هێرشە بۆ سەر رژێمی سووریا بووایە نەک کوردی سووریا. لەکاتی بەشداری لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی تۆڕی میدیایی رووداو، پڕۆفیسۆر عەلی قەرەداخی، ئەمینداری یەکێتیی جیهانی زانایانی ئیسلامی رایگەیاند “نیگەرانین لەو هێرشە دڵتەزێنەی لەلایەن تورکیا و سوپای سووریای ئازادەوە بۆ سەر عەفرین دەستیپێکردووە، حەزمان دەکرد بۆ سەر رژێمی سووریا بێ نەک…
ادامه »»» -
پەێامێک بۆ بارزانی، دەرفەتەکە بۆ خۆتان و گەلەکەتان لە دەست مەدەن …!
پەێامێک بۆ بارزانی، دەرفەتەکە بۆ خۆتان و گەلەکەتان لە دەست مەدەن …! نوسه ر : ئەبوبەکر عەلی پێم وایە ئەرکى بەڕێزتان بە ئەنجامدانى ریفراندۆم کۆتایى هاتووە. چونکە لێکەوتەکانى پێمان دەڵێن وه‌ک هێزه سیاسیه‌کان لە ئاست ئەرکە گەورەکەدا نەبووین و سەربەخۆیى لە ئێستادا ئاسته‌نگی له به‌رده‌مدایه، گەورەترین هۆکاریشى ناکۆکى نێوخۆیى بوو. بۆیە بۆ خۆتان و گەلەکەتان واباشە دەست لەکار بکێشنەوە، لەبەر ئەوەى پێش ئەنجامدانى ریفراندۆم بەڵێنى ئەوەتان بە خەڵک دابوو، لێپرسراوێتى دەرکەوتەى هەنگاوەکە بگرنە ئەستۆ له‌م ڕووه‌وه نمونه پێشکه‌ش بکا، به‌ده‌ر…
ادامه »»» -
یەکگرتووش وەک نەهزەی تونسی کرد
یەکگرتووش وەک نەهزەی تونسی کرد عادل باخەوان بەراوردێکی جوانی کردووە لەنێوان نەهزەی تونس و یەکگرتووی کوردستان و لەنێوان کەسایەتی ڕاشید غەنوشی و سەڵاحەدین محمد بەهادیندا کە دەڵێت :”لەنێوان ئەم دوو حیزبەدا چەندین خاڵی هاوبەش هەن. مێژووی دروستکردنی یەکەم رووبەری جوڵانەوەیان دەگەڕێتەوە بۆ کۆتایی پەنجاکانی سەدەی رابردوو. وەکو یەک، دوو منداڵی شەرعیی قوتابخانەی ئیخوانن. لە مێژووی سیاسیی هەردووکیاندا، دوو دیکتاتۆری خوێناوی، بن عەلی نەهزە و سەدامی یەکگرتوو، ئامادەن و ئەم دوو دیکتاتۆرە بە دوو دەستی پۆڵایین لە نەوەکانی ئەم قوتابخانە سیاسیە…
ادامه »»» -
سیکۆلاریزم ، دیموکراسی ، دەقی گوتەكانی عەلی باپیر لە دیبەیتی ساڵ
سیکۆلاریزم ، دیموکراسی ، دەقی گوتەكانی عەلی باپیر لە دیبەیتی ساڵ سیکۆلاریزم : سیکۆلاریزم، جۆڵانەوەیەکی کۆمەڵایەتییە دەیەوێت خەڵک لە گرینگی‌دان بە رۆژی دوایی لابدات و روویان پێ بسووڕێنێت بەرەو گرنگیپێدان تەنیا بە ژیانی دونیا، ئەویش بەهۆی ئەوەی خەڵک لە سەدەکانی نێوەڕاستدا، واتە خەڵکی ئەوروپا، حەزو ئارەزوویەکی تووندیان بۆ پشتێکردنی دونیا بیرکردنەوە لە خوا‌و رۆژی دوایی هەبوو، ئینجا بۆ بەرهەڵستیکردنی ئەو حەزوو ئارەزووە، سیکۆلاریزم لە میانەی گەشەپێدانی مرۆڤاگەراییدا خۆی رانواند و خەڵک لە چاخی رێنیسانسدا پەیوەستبوونی تووندی خۆیان بە بەرهەم دەستکەوتە…
ادامه »»» -
هەڵەبچە، زامێکی ناسۆرە ، جەلال مەلەکشا
شیعری هەلەبچە، جەلال مەلەکشا هەڵەبچە، زامێکی ناسۆرە هەڵەبچە، زامێکی ناسۆرە هەر زووخی لێ ئەتکێ ئەرژێتە ناو گۆمی گنخاوی ویژدانی سەدەی بیست! هاواری هەڵەبجە ئاسمانی راچڵەکاند خوا تف و لەعنەتی لە سیمای زەوی کرد موویەک لە لاشەی ئەم دەعبایە نەبزووت دنیای کەڕ هاواری پێنج هەزار پەپوولەی دیلی نێو دۆزەخی شەیتانی هەر نەبیست! لە مێژوو بپرسن نەورۆزی کام وڵات ئاوری بە کۆگای قژی خاو برژانگی چاوی جوان کاکۆڵ و پەرچەمی منداڵی ساوایە! ئەمە نە ئاکامی ئاکاری خۆمانە و نە دەستی چارەنووس یاسای…
ادامه »»» -
ماموستا عەلی ڕەحمانی ، بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شەماڵ موفتی
بە ناوی خوای گەورە بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا شەماڵ موفتی لە درێژایی مێژووی موسڵماناندا کەسانێک هەڵکەوتوون کە بە کردەوە و ڕەفتاریان، بە گوفتار و ووتاریان، نەک ئەوەی چوونەتە ناو کۆمەڵگاوە بەڵکوو چووونەتە ناو دڵەکانیشەوە. وەکووو وتراوە: “فەتحی دڵەکان دژوارترە لە فەتحی وڵاتان.” زۆرکات فەتحی وڵات بە زۆر بووە و کراوە؛ بەڵام پاش ماوەیەک وڵاتیان پێ چۆڵ کردوون. وەکوو ئەزانین فەتحی دڵ بەزۆر ناکرێ، چوونە ناو دەروونەوە و دامەزراندن تیایا لە گشت کەسێ نایە. زۆر کات ڕێکەوتووە کەسانێک بە زانیاری…
ادامه »»» -
چه ند هه‌ڵه ی سیاسی یه‌كگرتوو
چه ند هه‌ڵه ی سیاسی یه‌كگرتوو نوسه ر : ئەبوبەكر عەلی هه‌ڵه‌ی یه‌كگرتوو له سیاسه‌تكردنیدا له‌م ڕوداوه‌وه و چه‌ندین ڕووداوی تردا له‌وه‌دایه وه‌ك خێرخواز و گروپێك سیاسه‌ت ده‌كات، كه نه ده‌نگی ده‌نگده‌ر و ، نه ڕای گشتی و، نه جه‌زربه و ئازار چه‌شتنی رووحی ئه‌ندامه‌كانی خۆی به لایه‌وه گرنگ نه‌بێت. كه دیاره ئه‌وه‌ش لۆژیكی ده‌عه‌وی و خێرخوازانه‌یه. هه‌ڵه‌یه به نیمچه به‌رده‌وامی (هه‌روه‌ك واقیعی چه‌ند ساڵی پێشوو پێمان ده‌ڵێت) به‌رده‌وام ڕێكخستنهكانت له پێگه‌ی تۆمه‌تبار و به‌رگری له خۆكرندا ڕابگری، له كاتێكدا…
ادامه »»» -
لایەنە شاراوەكانی هەڵبژاردنی یەكەم شاجوانی موسڵمان
لایەنە شاراوەكانی هەڵبژاردنی یەكەم شاجوانی موسڵمان و/ جهاد خاوەری لەساڵی 1923ز، ئەوكاتەی خیلافەتی عوسمانی شكستی هێنا وەك دواین خیلافەت جیهانی جێهێڵا، ئەوروپا بەو بۆنەوە ئاهەنگی گێڕا بەوەی سەركەوتنی بەسەر موسڵماناندا بەدەست هێناوە و تەواوی جیهانی ئیسلامی كەوتۆتە دەست، بۆیە بەشێوازێكی نوێ دەستی دایە ئاهەنگ گێڕان و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئیختیاری هەڵبژاردنی شاجوانی ئەوروپایان بردە ئەنقەرە و لەوێ ئاهەنگی دیاریكردنی شاجوانی ئەوروپایان ناساند و ئەوەبوو بۆ یەكەمجار و لەمێژووی ئەو وڵاتە كچە لاوێكی تورك بەناوی “كریمان خالص” كە ئەكتەرێكی…
ادامه »»» -
سه‌ركه‌وتنى هه‌ده‌په‌و پارتى گه‌شه‌پێدان، وانه‌و په‌ندو ديلالهتهكان
سه‌ركه‌وتنى هه‌ده‌په‌و پارتى گه‌شه‌پێدان، وانه‌و په‌ندو ديلالهتهكان نوسه‌ر: د. عمر عبد العزيز سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له توركيا -به‌دوور له رێژه‌ى ده‌ره‌نجامه‌كان- سه‌ركه‌وتنى ديموكراسييه له‌و وڵاته. سه‌ركه‌وتنى هه‌ردوو حزبى ئه‌كه‌په‌و هه‌ده‌په‌ش سه‌ركه‌وتنى ئيراده‌ى ئاشتييه. ئه‌م ده‌ره‌نجامه گۆرانكاريی گه‌وره‌ى به‌دوادا دێت، من بۆ خۆم ئه‌م چه‌ند وانه‌و عيبرهتانهم لێ خوێنده‌وه: 1- سه‌ركه‌وتنى چه‌ندباره‌ى پارتى گه‌شه‌پێدان سه‌لماندى كه توانيويه‌تى خزمه‌ت به توركيا بكات، به‌ڵام گرنگترين خزمه‌ت ئه‌وه‌يه كه زه‌مينه‌ى ساز كرد كه هه‌ده‌په به‌ربه‌ستى له صه‌دا ده ببه‌زێنێت.! 2- سه‌ركه‌وتنى هه‌ده‌په‌ش سه‌لماندى كه…
ادامه »»» -
کووبانی و شه‌نگال زه‌خمی هه‌ڵه‌بجه‌يان کولانده‌وه
کووبانی و شه‌نگال زه‌خمی هه‌ڵه‌بجه‌يان کولانده‌وه ماموستا عه‌لی ره‌حمانی به بۆنه‌ی کاره‌ساتی بۆمبارانی کیمیایی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، شاعیر و ئه‌دیبی کورد، جه‌ماڵ حه‌بیب الله “بێ‌دار”، کۆمه‌ڵه هۆنراوه‌یه‌کی له ژێر ناونیشانی “ناڵه‌ی هه‌ڵه‌بجه” له ساڵی 1368 هه‌تاویدا بڵاو کرده‌وه. له سه‌ر داوای کاک جه‌مال، پێشه‌کیه‌کم بۆ نووسی. ئه توانم بڵێم ده‌رده دڵێ بوو، به بۆنه‌ی ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌وه – وه‌ک پێشه‌کی نووسیم-. له پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکی 26 ساڵ به سه‌ر نووسینی ئه‌و پێشه‌کییه‌دا، زستانی ئه‌م ساڵی 1393 ی هه‌تاوی، هاتمه سه‌ر…
ادامه »»» -
روَژي جيهاني زماني دايك ، روز جهانی زبان مادری
روَژي جيهاني زماني دايك ، روز جهانی زبان مادری روَژي جيهاني زماني دايك له21ی شوباتی 1952 خه‌ڵكی به‌نگلادیش خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو داوای مافی قسهكردنو خوێندن به‌زمانی دایكیان ده‌كرد به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكات به‌توندی روبه‌ڕویان بویه‌وه دوابه‌دوای ئه‌مه‌و له‌ساڵی 1999دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رۆژی 21 شوباتی به‌رۆژی جیهانی زمانی دایك ناساند‌و ساڵانه به‌هاوكاری ڕێكخراوی یونسكۆ ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه. نلسون ماندلا می گوید: “اگر با یک انسان به زبانی که آن را می فهمد سخن بگویید، سخن شما به مغزش راه خواهد یافت. اما اگر…
ادامه »»» -
چه‌ند به‌سەر هاتی خوش له زمانی مامۆستا حه‌مه یوسف و حه‌سه‌نی پێنجوێنی
چه‌ند به‌سەر هاتی خوش له زمانی مامۆستا حه‌مه یوسف و حه‌سه‌نی پێنجوێنی لەوانەیە شتێکتان پێ ناخۆشبێ و خێربێ بۆتان: رۆژی شەممە ٢٢/٣/٢٠١٤ پاش نوێژی عه‌سر مامۆستا حه‌مه یوسف ته‌له‌فونی كرد كه نیازمان وایه له‌ته‌ك مامۆستا شێخ ئیبراهیمی مەردۆخیدا بێین سه‌رت لێ بده‌ین.. گوتم: یاخودا به‌خێر بێن.. ئیتر من نوێژه‌كه‌ی عه‌سرم كرد و ئه‌وانیش گەیشتن.. من هه‌ندێ قسه‌ی خۆشم بۆ باسكردن كه بانگخواز چ ده‌ورێكی ئیجابی هه‌یه، چۆن سوود به‌خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نن بۆ دنیا‌و قیامه‌تیان، و دوونموونهم بۆ هێنانه‌وه: نموونه‌ی یه‌كه‌م باسی…
ادامه »»»
- 1
- 2