بابه ته كان

هه‌موو ئه‌وانه‌ش خه‌تاى حه‌ماس ب

هه‌موو ئه‌وانه‌ش خه‌تاى حه‌ماس بوو !

جه‌مال غه‌ریب حه‌مه‌

 لێره‌داباسى
داگیرکارى ۶۰ ساڵه‌ى قه‌واره‌ى زایوَنى بوَ سه‌رخاکى فه‌ڵه‌ستین ناکه‌م، باسى ئاوه‌ره‌و
ده‌ربه‌ده‌رى و بىَ ناسنامه‌یى وبىَ قه‌واره‌یى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین ناکه‌م که‌خه‌تاى
حه‌ماس بوو، باسى شه‌رِه‌کانى ساڵى ۴۸ و ۵۶ و ۶۷ و ۷۳ و ۸۲ و ۲۰۰۶ ناکه‌م که‌خه‌تاو
هوَکاره‌کانیان کاردانه‌وه‌ى ده‌سترێژیه‌کانى حه‌ماس بو ، باسى کوشتارى (سه‌برا و
شاتێلا ) یان کوَمه‌ڵ کوژى( قانا) ناکه‌م جارێکیتر خه‌تاى ده‌ستدرێژیه‌کانى حه‌ماس
بوَ بۆیه‌ رِژێمى زایۆنى له‌کاردانه‌وه‌دا ئه‌وکوشتارانه‌ى ئه‌نجامدا.

 

نه‌خێرو هه‌زارنه‌خێر به‌ڵکو ئه‌وه‌ى که‌ئه‌مرِوَ
له‌غه‌ززه‌ ده‌گوزه‌رێت شه‌رِى نێوان حه‌ق و ناحه‌قه‌ شه‌رِى نێوان خاوه‌ن ماڵ و
داگیرکاره‌ شه‌رِى نێوان زاڵم و مه‌زڵومه‌ ، هه‌موئه‌وانه‌ش که‌تاوانه‌که‌ ده‌خه‌نه‌
ئه‌ستۆى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ته‌نها چاوداخستنه‌ له‌ئاستى حه‌قدا  به‌ڵکو جۆرێکه‌ له‌شه‌رِى ئایدۆلۆژى ئه‌گینا
کىَ قبوڵ ده‌کات ماڵى داگیر بکرێت وله‌سه‌ر زه‌وى ئه‌و( مسته‌وته‌ن ) دروستبکرێت و
بچێت ده‌ست بخاته‌ ناو ده‌ستى داگیرکاره‌که‌وه‌و دان به‌شرعیه‌تى داگیرکاره‌که‌یدا
بنێت .

 

 به‌درێژاى
60ساڵه‌ ئیسرائیل گه‌لى فه‌ڵه‌ستین ئاواره‌ده‌کات ماڵ و زه‌وى داگیر ده‌کات وناهێڵێت
بگه‌رِێنه‌وه‌ سه‌رزێدى باو باپیرى،  نزیکه‌ى
11هه‌زار هاوڵاتى مه‌ده‌نى فه‌له‌ستینى له‌ زیندانه‌کانی ئیسرائیلدا بىَ دادگایى
ده‌ناڵێنن ، ده‌یان هه‌زارى هاولاَتى لىَ شه‌هیدکراوه‌ نه‌ک جه‌نگاوه‌ر، دیاره‌ هه‌موو
ئه‌مانه‌ش هه‌ر خه‌تاى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه‌ .

 

 زۆربه‌ى
ئه‌وانه‌ى که‌ ده‌م له‌ کێشه‌ى عه‌ره‌ب و ئیسرِائیل ده‌کوتن نازانن یان له‌ بیریان
چۆته‌وه‌ یان خۆیان له‌گێلى ده‌ده‌ن ئه‌گینا ده‌بو بیانزانیایه‌ که‌ ئه‌و شه‌رِه‌
شه‌رِى خاک و ئاوه‌ نه‌ک شه‌رِى حه‌ماس و جیهاد و فه‌تح و جوله‌که‌ نه‌ک شه‌رِى
شاروَن وعه‌ره‌فات و عه‌باس وهه‌نییه‌ .

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وو هه‌موه‌ دانیشتن و کۆبونه‌وه‌ و
ئاسای بونه‌وه‌ى نێوان رِژێمى زایۆنى و وڵاتانى عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتى
فه‌ڵه‌ستینى که‌چى تائێستا سێ خاڵى جه‌وهه‌رى هه‌ن که‌رِژێمى زایۆنى ئاماده‌نیه‌
ته‌نانه‌ت وتو وێژیشیان له‌سه‌ربکات یان به‌لاى ئه‌وه‌وه‌ قابیلى قسه‌ له‌ سه‌رکردن
نیه‌.

 

یه‌که‌م: 
گه‌رِانه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَتى زایۆنیه‌ بۆ سنورى سه‌وز واته‌ ئه‌و زه‌ویانه‌ى
که‌ تا ساڵى۱۹۶۸ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ئیسرِائیل دابوه‌

 

دووه‌م: 
شارى قودس که‌رِژێمى زایۆنى  بانگه‌شه‌ى
ئه‌وه‌ ده‌کات که‌ پایته‌ختى داهاتوى قه‌واره‌که‌یانه‌.

 

سێهه‌م: 
گه‌رِانه‌وه‌ى ئاواره‌ فه‌ڵستینیه‌کان له‌وڵاتانى عه‌ره‌بى که‌ رِژێمى زایوَنى
رِازى نیه‌ به‌گه‌رِانه‌وه‌ی هیچ ئاواره‌یه‌کى فه‌ڵه‌ستینى بۆ سه‌ر خاکى بابو باپیرى
.

 

ئه‌م خاڵانه‌ ئه‌و خاڵه‌ ناکۆکانه‌ن که‌ ته‌نانه‌ت
ده‌سه‌ڵاتى فه‌ڵه‌ستینیش ناتوانێن ده‌سبه‌رداریان ببێت چونکه‌ ئه‌و خالاَنه‌ هێڵى
سورن لاى هه‌ردولایه‌ن چ عه‌ره‌ب و چ قه‌واره‌ى زایوَنى .

 

ئیتر ئایا ئه‌وانه‌ش خه‌تاى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماسه‌
نه‌خێر به‌ڵکو خه‌ڵکى که‌رتى غه‌ززه‌ باجى ئه‌وو ده‌نگ پێدان و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌ده‌ن
که‌به‌شێوه‌یه‌کى دیموکراتیانه‌ به‌زمانى حاڵ وتیان ئێمه‌ بزوینه‌وه‌ى حه‌ماس مان
ده‌وێت که‌داکۆکى له‌کێشه‌ رِه‌ وا که‌مان بکات چونکه‌ بێزار بون له‌ بزوتنه‌وه‌ى
فه‌تح و واده‌زانن که‌ فه‌تح ناتوانێت سه‌رکردایه‌تییان بکات بوَگه‌یشتن به‌خواسته‌کانیان  .

 

 ئیترنایانه‌وێت
داواى ۶۰ ساڵ له‌ شه‌رِوئاشتی و وتو وێژو دانوستان وده‌سه‌لاَت هێشتا هه‌ربىَ قه‌واره‌
و ئاواره‌ و داگیرکراوبن وبازرگانى به‌موعاناته‌کانیانه‌وه‌بکرێت .                                                                         

 

  کاره‌ساتى
غه‌ززه‌ زۆرشتى داله‌سه‌نگى مه‌حه‌ک ئه‌وسیسته‌مه‌ى که‌ وولاَته‌ یه‌کگرتوه‌کان سه‌رکردایه‌تى
ده‌کات ، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایش و یه‌کێتى ئه‌وروپا و
جامعه‌ى عه‌ره‌بى وسه‌رانى ولاَتانى عه‌ره‌ب به‌رِژێمه‌ کانیشیانه‌وه‌ که‌هه‌مویان
له‌که‌سێکى کوێر و که‌رِ و لاڵ بىَ هه‌ڵویستتربوون و ئومێدى هیچ خێرێکیان لىَ ناکرێت
،حه‌قه‌ گه‌لانى ژێرده‌سته‌ى دوونیا ئه‌زمونى لىَ وه‌ربگرن .                    

 

  به‌لاَم
به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن زۆربه‌ى گه‌لانى دنیاو له‌ هه‌رپێنج کیشوه‌ره‌که‌ى جیهان
داکۆکى له‌کێشه‌ى ره‌واى گه‌لى فه‌ڵه‌ستین و دانیشتوانى که‌رتى غه‌ززه‌ کراو دژایه‌تى
کرده‌وه‌ نامروَڤانه‌کانى  قه‌واره‌ى زایۆنى
کرا دژبه‌که‌رتى غه‌ززه‌ . 

 

هه‌رچه‌نده‌ زوَربه‌ى چاودێران پێیان وایه‌ ئه‌وو
شه‌رِه‌ى که‌ ئیسرائیل له‌ که‌رتى غه‌ززه‌ هه‌ڵى گیرساندووه‌ ته‌نها بوَهه‌ڵمه‌تى
هه‌ڵبژاردنه‌کانى (کنێسته‌) که‌برِییاره‌ له‌ مانگى شوباتدا ئه‌نجام بدرێت نه‌ک
بوَردومانه‌کانى حه‌ماس .

سه رچاوه :یه کگرتوو ئیسلامی

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا