سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێک ده‌رباره‌ىمه
سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێک ده‌رباره‌ىمه‌رجه‌عیه‌تى ئیسلامیى سوننى
ئه‌حمه‌د وه‌رتى
یه‌ک : بێ گومان ئه‌سڵ له بوونى موسڵماناندا یه‌کپارچه‌یى و کۆمه‌ڵ بوون و یهکرِیزییه و، په‌رته‌وازه‌یى دابرِاوى و بێ سه‌روبه‌رى شتێکى نه‌خوازراو و نه‌هى لێ کراوه و ناپه‌سنده، بۆیه ده‌بینین ئاینى ئیسلام یه‌کبوونى موسڵمانان و ئوممه‌تى ئیسلامى (یه‌کێتى ده‌وڵه‌ت) ى له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌کان برِیارداوه و بوونى فه‌رمانرِه‌وا و رابه‌ر و خه‌لیفه‌ى به واجب داناوه، که خاوه‌نى زانست و زانیارى و ره‌وشتى به‌رز و ته‌قوا و به ئاگابێ له کاروبارى سیاسه‌ت و به‌رٍِێوه‌بردنى وڵات‌دا هه‌روه‌ها به باشى و دادپه‌روه‌رانه بجوڵێته‌وه‌و هه‌ڵبستێ به رِایى کردنى کاروبارى موسڵمانان و هاووڵاتیان و شه‌عائیریى دین به‌رپا بکات.
به‌ڵگه‌ى بوونى خه‌لیفه و فه‌رمانرِه‌وایه‌تى قورئانى پیرۆز و فه‌رمووده و کۆرِاى موسڵمانان و سروشتى ئه‌حکامى ئیسلامییه و گوێرایه‌ڵیشى پێویست کراوه: [یاایُّهَا الَّذینَ آمَنُوا اطیعُوا اللَّهَ وَاطیعُوا الرَّسُوڵ وَاوْلِی الأمْرِ مِنْکُمْ] هه‌روه‌ها له رووى ئه‌قڵیشه‌وه بوونى رابه‌ر و فهرمانرِهوایهکى گشتى بۆ موسڵمانان که مه‌رجه‌ع و هێماى یه‌کێتیان بێت شتێکى پێویسته، فوقه‌ها و بیریاره موسڵمانه‌کانیش ـ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ـ فتواى بوونى قه‌واره و ده‌وڵه‌تیان داوه، له رووى پراکتیکیشه‌وه به درێژایى (۱۳) سه‌ده‌ى مێژووى ئیسلامى، ده‌وڵه‌ت ء ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى ـ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى ئینحراف ء رووداوگهلێکى خراپ و ناخۆشیش لێره‌و له‌وێ ـ تاکه مه‌رجه‌ع و تاکه فاکته‌رى چاره‌سه‌رکردنى گیروگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و پرسه هه‌مه لایه‌نه‌کان بووه، هه‌روه‌ها له دارِشتنى ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌کان و پێگه‌یاندنى خه‌ڵکى زانا و پسپۆرِ له هه‌موو بواره‌کاندا، به‌ڵام دوابه‌دواى رووخانى دوایین ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى که خۆى له خیلافه‌تى عوسمانیه‌کاندا ده‌بینییه‌وه، بۆشاییه‌کى گه‌وره له جیهانى ئیسلامىدا دروست بوو، نه مه‌رجه‌عیه‌تێک ما نه په‌ناگه‌یه‌ک ما موسڵمانان په‌ناى بۆ ببه‌ن و بۆى بگه‌رِێنه‌وه، لێره‌وه حیزبى ئیسلامى و کۆمه‌ڵه و رِێکخراوه جۆراوجۆره‌کان هاتنه ئاراوه و که‌وتنه‌خۆ بۆ دروست کردنه‌وه‌ى مه‌رجه‌عێک ـ کۆمه‌ڵایه‌تى ئیسلامى شارستانى به سوود وه‌رگرتن له‌و هه‌موو ئه‌زموون و کلتورهى مێژووى موسڵمانان له سه‌ده‌کانى رابردوودا.
به‌ڵام له ئه‌نجامى زۆریى کۆمه‌ڵ و بزوتنه‌وه و ته‌وژمه ئیسلامییه‌کان له گۆرِه‌پانى کارى ئیسلامی‌دا به بیروبۆچوون و ئیجتیهاد و ئالیه‌تى کارى جۆراوجۆره‌وه (که زۆر جار دژکاریى و له یهکترخوێندن به‌ڵکو ره‌ت کرددنهوهى یه‌کترى و ته‌نها خۆ به راست زانین و ئه‌ویتر به ناهه‌ق زانینى لێ که‌وته‌وه)، په‌رش و بڵاویهک دروست بوو و جۆرێک له فه‌وزا و ئاڵۆزى و فره‌مه‌رجه‌عى هاته ئاراوه.
له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌دا که ئاماژه‌مان پێ‌کرد، بوونى مه‌رجه‌عیه‌تێکى ئیسلامى جیهانى به زه‌روره‌ت ده‌زانم بۆ پرِکردنهوهى ئه‌و بۆشاییه‌ى به‌دى ده‌کرێت که بتوانێ گشت ته‌وژم و باڵه جیاجیاکانى ساحه‌ى ئیسلامى و قوتابخانه‌کان له‌خۆ بگرێت له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ى خواره‌وه:
۱-هه‌وڵدان بۆ یه‌کخستنى توانا و ریزى موسڵمانان و زیندووکردنه‌وه‌ى چه‌مکى ئوممه‌تى ئیسلامى و هه‌ست کردن به به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر به پرسى ئیسلامى و موسڵمانان به گشتى و هه‌نگاوێکیشه بۆ دروست کردنه‌وه‌ى (یه‌کێتییه‌کى ئیسلامى) راسته‌قینه و هاریکارى و هاوده‌ردى له‌نێوان گه‌لان و پێکهاته‌کانى ئوممه‌تى ئیسلامىدا، که ئه‌گه‌ر بتوانێ ئه‌م ئه‌رکه به‌دى بێنێ بێ گومان ده‌بێته شتێکى واجب (ما لا یتم الواجب الا به فهو واجب).
۲-سروشتى پرۆگرام و به‌رنامه‌ى ئیسلام و کارى ئیسلامى ئه‌وه ده‌خوازێ که کار به ده‌سته‌جه‌معى و شواریى و رِێکخراو بێت و دوور بێت له تاکرِهوى و هه‌ڵه‌شه‌یى و فه‌وزا و فره سه‌رچاوه‌یى و فره مه‌رجه‌عى و فتوا زۆرى وه‌ک له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌بینین و ده‌بیسین له زۆر حاڵه‌ت ء شوێندا ئاکامى خراپى لێ که‌وتۆته‌وه و بۆته هۆى مه‌ینه‌تى و سه‌رئێشه بۆ موسڵمانان.
۳-واقیعى ئێستاى جیهانى ئیسلامى پاساوێکى تره بۆ دروست بوونى مه‌رجه‌عیه‌تێکى ئیسلامى به‌تایبه‌ت سوننى، چونکه له‌لایه‌که‌وه نه‌ته‌وه‌ى ئیسلام گه‌یشتۆته حاڵه‌تێک که ده‌توانین ناوى بنێین به حاڵه‌تى خۆله‌بیرکردن و له‌ده‌ستدانى که‌سایه‌تى و ناسنامه‌ى خۆى و له‌لایه‌کى دیکه ونبوونى ئه‌رکى به‌رپرسیارێتى گشتى و هه‌ڵنه‌ستان وه‌ک باشترین نه‌ته‌وه که خوا دروستى کردووه (کنتم خیر ڕمه..) له ناوه‌ندى ململانێیه‌کى توند، که خه‌ریکه ناوى ململانێى شارستانێتییهتهکان (ئیسلام و ئه‌وانیتر) به ئاشکرا به‌خۆوه بگرێ، ئه‌مه سه‌ربارى زۆر حاڵه‌تیترى ویێایه و داگیرکارى و پارچه پارچه بوونى نیشتمانى ئیسلامى و بوونى ئه‌و هه‌مووه رِێچکه و رِێباز و بیردۆزه و، ده‌یان ناوه‌ندى فیقهى و فتوادانیش..
۴-کارى رِێکخراوهیى و به‌کۆمه‌ڵ و ده‌زگادارایى (مۆسسات)ى گونجاوه له‌گه‌ڵ واقیعى ئه‌م رۆژگاره‌دا و رِێگه ده‌گرێ له کارى تاکه‌که‌سى و نابه‌جێ و ده‌توانێ رووبه‌رووى گیروگرفته‌کان و پێشهاته‌کان ببێته‌وه به‌شێوه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتوانه، به‌تایبه‌ت گه‌ر بزانین که سه‌رده‌م سه‌رده‌مى یه‌کگرتنى یه‌که نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانه و ده‌یانه‌وێ جه‌مسه‌رى به‌هێز و سه‌ربه‌خۆ دروست بکه‌ن، بایه‌خى ئه‌م کاره‌مان زیاتر بۆ ده‌رده‌که‌وێ.
۵-هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ى گرنگ و نیازمه‌ندى و پێشهاتى هه‌نووکه‌یى هه‌یه پێویستى به وه‌ڵام و چاره‌سه‌رێکى یه‌کگرتوو هه‌یه و، گه‌ر به چه‌ند شێوه و له فره سه‌رچاوه و مه‌رجه‌عه‌وه سه‌رچاوه بگرێ، ده‌بێته هۆى فه‌وزا و سه‌رلێشێواندن.
بێگومان ئاینى ئیسلام و ئه‌حکامه‌کانى بۆ هه‌موو کات ء شوینێکه و هه‌لءمه‌رج و گۆرِانکارییهکانى هه‌ر سهدهمێکى له‌به‌رچاو گرتووه، زانایانى ئیسلامى به‌شێکى گرنگى فیقهى ئیسلامی‌یان به (فیقهى واقیع) ناوزه‌د کردووه، که تیایدا ره‌چاوى بارودۆخى ژیانى کۆمه‌ڵگه‌کان و هه‌لءمه‌رج و پێشهاته‌کان کراوه له‌گه‌ڵ پابه‌ندى به بنه‌ما شه‌رعى و ده‌ستوورییه چه‌سپاوه‌کان، جا بوونى مه‌رجه‌عیه‌تێکى ئیسلامى خاوه‌ن نفوز و یه‌کگرتوو هه‌م ده‌توانێ وه‌ڵامگۆى داخوازى و نیازمهندیهکانى جه‌ماوه‌رى موسڵمانان بێت له‌م سه‌رده‌مه‌دا و هه‌میش رِێگه بگرێت له ده‌یان مه‌رجه‌ع و مه‌زهه‌بى فیقهى و هه‌یئه‌ى فتواى که موسڵمانان ئاراسته بکات که جارى وا هه‌یه له وڵاتێک‌دا یاخود له شارێک و مزگه‌وت ء(له‌ناو حیزبه ئیسلامیه‌کانیشدا) چه‌ند ئاراسته‌یه‌کى فیقهى و فتواى جیاواز هه‌یه، که له‌راستیدا ئه‌م دیارده‌یه زۆرجار بووه‌ته هۆى ناشیرین کردنى ئیسلام و لاوازکردنى کارى ئیسلامى و موسڵمانان و به‌هێزکردنى پێگه‌ى چه‌ند که‌سێک یان لایه‌نێک یان پێگه‌ى حکومه‌ته‌کان به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى موسڵمانان و (مقاێد)ى شه‌ریعه‌تى ئیسلام.
دوو : بۆئه‌وه‌ى له‌وه تێبگه‌ین که ئاخۆ حیزب ء کۆمه‌ڵ و ته‌وژمه ئیسلامییه‌کان جێگه‌ى مه‌رجه‌عیه‌تێکى ئیسلامى یان به‌شێک له مه‌رجه‌عیه‌تى ئیسلامى ده‌گرنه‌وه، پێویسته ئاورِێک له چه‌مکى (حه‌ل و عه‌قد) بده‌ینه‌وه، زۆربه‌ى زانایان و بیریارانى موسڵمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که ئه‌هلى حه‌ل و عه‌قد یان (شوراى ئیسلامى) له زانایان و سه‌رکرده و فه‌رمانده ئیسلامییه‌کان پێک دێت و دواى خه‌لیفه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتییان هه‌یه له‌ناو ده‌وڵه‌تدا و ده‌سه‌ڵاتى (یاسادانان و جێبه‌جێکردن)یان هه‌یه، که ده‌توانن خه‌لیفه و ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامى هه‌ڵبژێرن و لاشى به‌رن (گه‌ر مه‌رجه‌کانى خۆى له‌ده‌ست دا) ، هه‌روا کێشه گرنگه‌کانى موسڵمانان یه‌کلاده‌کاته‌وه.
ئه‌وانه‌ش که ئه‌ندام ده‌بن له شوراى حه‌ل و عه‌قد ده‌بێ دادگه‌ر و زانا و خاوه‌ن ته‌کبیر و ژیر بن، که به‌رژه‌وه‌ندى گشتى موسڵمانان ره‌چاو بکه‌ن.
جا گه‌ر بڵێین ئه‌هلى حه‌ل و عه‌قد له فه‌رمانده دڵسۆزه‌کان و خاوه‌ن زانیارییه شه‌رعییه‌کان دروست ده‌بن، ئه‌وا شه‌ریعه‌تى خۆیان وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کى فه‌رمى و جێ متمانه‌ى ئوممه‌ت وه‌رده‌گرن. لێره‌وه ده‌توانین بێژین که حیزب و کۆمه‌ڵ و رِێکخراو و ناوه‌نده ئیسلامییه‌کانیش که هه‌م زانایان و هه‌م فه‌رمانده و بیریار و دانا دڵسۆزه‌کان له خۆده‌گرن، به‌شێک له بۆشایى ئه‌و (مه‌رجه‌عیه‌ته ئیسلامییه) پرِ ده‌که‌نه‌وه و ، به فیعلیش تا رِادهیهکى زۆر له سێ چاره‌گه سه‌ده‌ى رابردووى دواى نه‌مان ء له غیابى ده‌سه‌ڵاتى ئیسلامىدا بوونه‌ته په‌ناگه و مه‌رجه‌عى موسڵمانان ء وه‌ڵامگۆى پرس و داخوازى جه‌ماوه‌رى وڵاته‌کانیان و رِێنمایى و چاوساغى کردنیان ، به‌رِاى زۆربه‌ى زانا و رۆشنبیر و بیریارى موسڵمانه‌کانیش ئه‌لته‌رناتیڤى ئه‌و کۆمه‌ڵانه شتێکی‌تر نیه جگه له فه‌وزا و ئاشووب ء په‌رته‌وازه‌یى و دووره‌په‌رێزى..
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێ گومان ناکرێ جێى مه‌رجه‌عیه‌تێکى یه‌کگرتوو و سه‌راپاگیر و خوازراو بگرنه‌وه ، ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌ته‌ى که زه‌رووره‌تێکى هه‌نووکه‌یى جیهانى ئیسلامییه که هه‌روه‌ک لاى شیعه (مه‌رجه‌عى وه‌لى فه‌قیه) هه‌یه که له غیابى وه‌لى ئه‌مر (مه‌هدى چاوهرِوانکراو)دا ده‌بێته جێگیر و ده‌بێ هه‌موو شیعه‌کان بۆى بگه‌رِێنه‌وه و موخاله‌فه‌ى نه‌که‌ن ، له کۆمه‌ڵگاى سوننه‌دا له غیابى خیلافه‌تدا وه‌ک وتمان ببێته مه‌رجه‌عیه‌تێکى ره‌سه‌ن ء مولزه‌م بۆ موسڵمانان به گشتى.
سىَ : له راستیدا رٍِێگر و کۆسپى زۆر هه‌ن له به‌رده‌م دروستبوونى ئاوا مه‌رجه‌عیه‌تێکى ئیسلامى جیهانىدا، له‌وانه:
۱-سه‌ربارى بوونى رِێکخراوێکى جیهانى ئیسلامى وه‌ک رِێکخراوى (کۆنگره‌ى ئیسلامى) که ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان به نوێنه‌رانى خۆیان به‌شدارى تێدا ده‌که‌ن ، هێشتا حکومه‌ت ء رِژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌ناوچه ئیسلامییه‌کاندا نه‌یانتوانییوه له‌نێوان خۆیاندا رِێک بکه‌ون ء گیروگرفته‌کان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و له‌یه‌ک حاڵى ببن ء به‌رِاستى نوێنه‌رایه‌تى میلله‌ته‌کانیان بکه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌نۆره‌ى خۆى کاریگه‌رى نێگه‌تیڤى بووه له‌سه‌ر کایه‌کانیتر و دابه‌شبوون له هه‌موو ئاسته‌کاندا.
۲-گرفتى حکومه‌ته‌کان له جیهانى ئیسلامىدا ، له‌گه‌ڵ گه‌له‌کانیاندا ، که به‌هۆى ئه‌و بۆشاییه‌ى هه‌یه له‌نێوانیاندا واى کردووه که جه‌ماوه‌ر و گه‌ل به‌شدارى حکومه‌ته‌کانیان له چاره‌سه‌رى ئه‌و کێشه و گرفتانه‌دا که رووبه‌رووى حکومه‌ته‌کانیان ده‌بنه‌وه ، واته دروست بوونى به‌ربه‌ست له‌نێوانیاندا رِێگره له گهرِانێکى واقیعى هه‌مه‌لایه‌نه به‌دواى چاره‌سه‌رى پرسه گرنگ ء چاره‌نووسسازه‌کاندا.
۳-حکومه‌ته‌کانى جیهانى ئیسلامى تا ئێستا رِێگه به‌و ده‌نگانه ناده‌ن که جیاوازن له‌نیزامى فه‌رمانرِه‌وا، با وه‌کو ئه‌و ده‌نگه جیاوازانه نوێنه‌رایه‌تى جه‌ماوه‌ر و توێژێکى به‌رفراوان و به‌رینى کۆمهڵگاکانیشیان بکه‌ن ، یاخود مه‌رجه‌عى ملیۆنان موسڵمان و هاووڵاتى خۆیان بن وه‌ک ته‌وژمه ئیسلامیه‌کان ء زانا دڵسۆزه‌کان ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات چالاکى ده‌نوێنن ء کۆسپ ء له‌مپه‌ر دروستکردن له‌به‌رده‌میاندا ته‌نانه‌ت له به‌یه‌کگه‌یشتنیان و را و ته‌گبیرکردن له‌مه‌رِ پرسه چاره‌نووسسازه‌کانى جیهانى ئیسلامى.
۴-په‌رشءبڵاوى ء زۆرى کۆمه‌ڵ ء ناوه‌نده ئیسلامییه‌کان و ده‌زگا فیقهى و هه‌یئاتى قه‌زا و فه‌توا له هه‌ر وڵات ء ده‌ڤه‌رێکى جیهانى ئیسلامىدا ، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ست بوونى زۆرێکیان به ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت ء رژێمه فهرمانرِهواکان.
ئه‌مانه واى کردووه یه‌کخستنى هه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه و ده‌سته و ناوه‌ندانه کارێکى ئاسان نه‌بێت که له دامه‌زراوه یاخود ده‌سته‌یه‌کى ئیسلامى سه‌ربه‌خۆدا کۆبکرێته‌وه و ببنه مه‌رجه‌عیه‌تێکى ناوه‌ندى هه‌موو موسڵمانان.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کۆسپ ء ته‌گه‌ره و گرفتانه‌شدا که هه‌ن من پێم وایه ده‌کرێ به دوو رِێگه هه‌وڵى دروستکردنى ئه‌م مه‌رجه‌عیه‌ته بدرێ:
یه‌که‌م/ له‌و سۆنگه‌وه که ئیسلام چۆنیه‌تى کۆکردنه‌وه‌ى شوراى ئیسلامى یان ئه‌هلى حه‌ل ء عه‌قدى بۆ موسڵمانان هێشتۆته‌وه که به دیاریکردن یان به هه‌ڵبژاردن یاخود به هه‌ر شێوازێکی‌تر بێت ، ده‌کرێ رِێکخراوى کۆنگره‌ى ئیسلامى فراوان بکرێ ، که نوێنه‌رى هه‌موو گه‌لانى موسڵمانى تێدابێ نه‌ک ته‌نها نوێنه‌رى حکومه‌ته‌کان له‌خۆبگرێ، که زۆر جار نوێنه‌رایه‌تى میلله‌ته‌کانیان ناکه‌ن ، ئه‌نجومه‌نێکیش له‌رِێى رِێکخراوى ناوبراوه‌وه دروست بکرێ له نوێنه‌رى زانایان ء که‌سایه‌تییه ئیسلامییه ناوداره‌کانى ناو کۆمه‌ڵ ء ته‌وژمه ناسراو و جێ متمانهکانى گه‌لانى ئیسلامى ء ده‌وروبه‌رى ئه‌وان ء زانکۆى ئه‌زهه‌ر ، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه وه‌ک مه‌رجه‌عیه‌تێکى ره‌سمى هه‌موو وڵاته ئیسلامییه‌کان له رِێکخراوى کۆنگره‌ى ئیسلامىدا پشتگیرى لێ بکه‌ن و بیناسێنن ء رِێگه به ده‌زگا و ناوه‌ند ء هه‌یئاتى تر نه‌ده‌ن و له‌به‌رامبه‌ریدا راستیان نه‌که‌نه‌وه به‌ڵکو ببنه لقى ئه‌نجوومه‌نه‌که ، به‌م شێویه ورده ورده مه‌رجه‌عیه‌تێک دروست ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کى بێ لایه‌نانه و دوور له ده‌ست تێوه‌ردانى حکومه‌ته‌کان ء ده‌ست به چالاکى خۆى ده‌کات ء هه‌ر برِیار و فه‌رمانێک که ده‌رى ده‌کات هه‌موو لا پێوه‌ى پابه‌نده ده‌بن ء هه‌رچى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ویش ده‌ربچێت ره‌ت ده‌کرێته‌وه و قبوڵ ناکرێت.
دووه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌و رِێگایه مومکین نه‌بوو ـ که له حاڵى حازردا وا دێته به‌رچاو ـ ئه‌وا زانایانى به‌رجه‌سته‌ى جیهانى ئیسلامى و نوێنه‌رى پارت ء کۆمه‌لڕ ء ناوه‌نده ئیسلامییه‌کان له هه‌موو دنیادا په‌یوه‌ندى به‌یه‌که‌وه بکه‌ن ء رِێ خۆش بکه‌ن بۆ مه‌رجه‌عیه‌تێکى ئیسلامى ره‌سه‌ن له‌و شێوه‌ى باسمان کرد.
ئێستا ئێمه به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م کاره، ده‌بێ هه‌لءمه‌رجى گونجاو بۆ دروستبوونى مه‌رجه‌عیه‌تێکى سوننى یان رابهرایهتیهکى شیاو که په‌ناگه و جێ برِوا و متمانه‌ى گه‌لانى موسڵمان بێت له‌نه‌زه‌ر بگرین، به رِاى به‌نده‌ش ئه‌و پرِۆژه ئیسلامییه (که هیوا وایه له داهاتوودا سه‌ربگرێ)، پرِۆژهیهکى گرنگ ء گه‌وره‌یه و هه‌ڵده‌گرێ گفتوگۆیه‌کى چرِوپرِ و به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئیسلامى و رۆشنبیرى و فیقهییه‌کانه‌وه له‌سه‌ر بکرێ .
سه‌رچاوه : پیامی راستی