سته‌می ئێمه‌ش ده‌رحه‌ق به دۆعا
سته‌می ئێمه‌ش
ده‌رحه‌ق به دۆعا
حامید به‌هرامی – مه‌ریوان
مانگه‌کان رادهبورێن و هێشتا خه‌می دۆعامان له بیر نه‌کردوه
و بۆنی خوێن ته‌نگمان پێ هه‌ڵده‌چنێ و ناهێڵێ ئه‌و مه‌راقه دامرکێ و ئه‌و زامی سه‌ر
سینگمانه ساڕ‌ێژ بێت. بۆمانیان ده‌گێڕایه‌وه که چلۆن عه‌ره‌به نه‌زانه‌کانی سه‌رده‌می
پێغه‌مبه‌ر – سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێ – کچۆڵه‌کانی خۆیانیان زینده به‌چاڵ ده‌کرد و
به له‌دایک بوونی ره‌ش دادهگرسان و ته‌رێق ده‌بوونه‌وه. ئێمه‌ش دهقلکاینهوه
و ده‌که‌وتینه گومانه‌وه تۆ بڵێی ئه‌مه راست بێ ؟ کاتێ قورئانی پیرۆزیش ده‌خوێنینه‌وه
که ئه‌م مێژوه خوێناویهمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه سه‌رمان ده‌که‌وێته خولکه که
ئه‌و عه‌ره‌به چه‌نده نه‌زان بوون که ئه‌م ئیشه‌یان کردوه .
له‌وه‌ش سه‌یرتر
ئه‌وه‌یه قورئان چیرۆکی ره‌شی عه‌ره‌به هاوزمانه‌کانی پێغه‌مبه‌رمان بۆ ده‌گێرێته‌وه
و راستیه‌کان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندخوازی عه‌ره‌ب ناکات به‌ژێر لچه‌وه و دایان
ناپۆشێ به‌و ئامانجه‌وه که پله‌ی عه‌رب نه‌هێنێته خواره‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر قورئان
ئه‌مه و زۆرێ له ره‌وشته ناشیرینه‌کانی عه‌ره‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نه‌گێڕایه‌ته‌وه
، ئێستا هیچ مێژویه‌ک نه‌بوو بۆمانی باس بکات ، ته‌نانه‌ت ده‌کرا هه‌روه‌ک زۆرێ له
رۆشنبیرانی ئه‌مڕۆمان، قورئان ده‌ستی کردایه به پیاهه‌ڵخوێندنی عه‌ره‌ب و به‌رزیان
بکاته‌وه و بیان کاته خاوه‌نی مێژویه‌کی هه‌زاران ساڵه له شارستانیه‌ت و ئه‌مڕۆش
ئێمه هه‌ر ئه‌وانه‌مان دووپات کردایه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆکه له چوار رێیانی سه‌ده‌ی زانست‌دا؟؟!!
کچێک له ژێر ته‌وژمی به‌رد و لهقهدا و له‌به‌رچاو سه‌دان مۆبایلی وێنه‌هه‌ڵگری
زۆر پێش که‌وتوودا پێشێل ده‌کرێ و فیکهوهۆڕی شادی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر کچێکدا ده‌گاته
حه‌وته‌وانان.
دۆعا شه‌هید کرا . به‌ڵام ئه‌م چیرۆکه تاڵهتهواو نه‌بوو.
دوێکه و ئه‌مڕۆش چاوم لێیه دیسانه‌وه چۆن ناوی دۆعا له ژێر قه‌ڵه‌مه‌کاندا دهیساونهوه
و به شێوازێکی دیکه ده‌ی هاڕن و سته‌می لێ ده‌که‌ن.
زۆرینه له سه‌ر ئه‌وه پێ داده‌گرن ، ئه‌مه روداوێکی
بنه‌ماڵه‌ییه که له سه‌ر شه‌رف و نامووس وه یان له سه‌ر عیشقی کچێ قه‌وما. هه‌رچه‌نده
ئه‌مه ته‌واوی راستیه‌کان نییه به‌ڵام بۆچی مه‌گه‌ر عیشق که خوای میهره‌بان له
ده‌رونی ئینسان دا دایناوه و هۆکارێکه بۆ مانه‌وه‌ی ئینسان له سه‌ر زه‌وی دا و
پته‌و کردنی په‌یوه‌ندیه‌کان ، – هه‌رچه‌ند ئه‌ویش شێوازی خۆی هه‌یه و هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ک
ناتوانێ نوێنه‌ری عیشق بێت – ده‌بێ ببێته
هۆی کوشتنی ئینسانه‌کان ئه‌ویش ئاوه‌ها کوشتنێک.؟؟ ئاخۆ قه‌تیس کردنی بابه‌ته‌که
له‌م شته‌دا به هه‌ر بیانوویه‌که‌وه بێت سته‌م کردن له دۆعا نییه؟؟؟
زۆرێ له
رۆشنبیران له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و گرۆپهکهیان نه‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه
ده‌میان هه‌ڵ نه‌چڕی و میدیاکانیان که ده‌م له ده‌نگی هه‌مووان ده‌کوتن، بۆ
وروژاندنی باسێک و یان ته‌نگ هه‌ڵ چنین به ده‌زگای پاسه‌وانی شار و هه‌رێم و ههتهد نه‌زۆک بوو. ئایا ئه‌مانه ده‌توانن
ده‌ربڕی ده‌نگی گه‌ل بن؟؟
ئه‌و قه‌ڵه‌م بهدهستانهیش که سه‌ریان به‌رزه‌وه کرد
و شتێکیان له سه‌ری بابه‌ته‌که نووسی ، زۆرێکیان چاویان له سه‌ر راستیه‌کان
نوقاند و بۆ ئه‌وه‌ی شکۆی کوردایه‌تی و حکومه‌تی هه‌رێم نه‌ڕوخێ ، چاویان له
شتانێ تر زیته‌وه کرد و هه‌وڵیان دا به گهورهکردنهوی بابه‌تانێ تر ئه‌م هه‌واڵه
دابپۆشن.
ته‌نانه‌ت بڕێکیان به په‌له به‌رولای ئیسلام خوازه‌کان
وه‌رچه‌رخان و هه‌موو خه‌تاکه‌یان کرده مل ئه‌وان و به‌مه خۆیان په‌ڕانده‌وه که
گوایا ئه‌مه پیلانی ئه‌وانه و ده‌ستی ئه‌وانی تێ دایه.ته‌نانه‌تیش هه‌له‌که‌یان
گوێزایه‌وه و وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگیان له گوێزدا دۆزیبێته‌وه به په‌له کردیانه
ملی حیزبی ئیسلامی یه‌کگرتوو. به‌ڵکو ده‌ربازیان بێ و له‌و لایشه‌وه ئه‌وانی پێ
سووک که‌ن و خه‌ڵکی ساویلکه‌ی پێ بخڵه‌تێنن چاوه‌کان به‌ره‌ولای ئه‌وان وه‌رچه‌رخێنن.
ته‌نانه‌ت زۆرێ له ماڵپه‌ڕ و وێبلاگاکان ئه‌م کوشتنه‌یان کرده‌مل موسوڵمانان و ده‌سیان
کرد به کوتانی ئیسلام.
هه‌رچه‌ند تا راده‌یه‌کیش سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا
به‌ڵام ئاخۆ ده‌رونی خۆیانیان چلۆن بۆ خڵهتا و رازیان کرد؟ ئاخۆ که‌سێ نه‌بوو
بپرسێ خۆ بنه‌ماڵه‌ی دۆعای ره‌حمه‌تی یه‌زیدی بوون و به ده‌ستی ئه‌وان شه‌هید کرا
. خۆ ئه‌وان نه موسڵمان بوون و نه ئیسلام خواز و نه یه‌کگرتوو. ئه‌ی چلۆن ده‌کرێ
کسێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبێکی ئیسلامی، کچێکی خۆی به ده‌ستی خۆی قوربانی کات؟ ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه ده‌یانه‌وێ به چ ئامانجێ بگه‌ن ؟
راسته که به داخه‌وه ئه‌و گروپه توندڕه‌وانه‌ی که
خه‌ریک ناشیرین کردنی ئیسلام و حیزبه ئیسلامیه‌کانی ناو ساحه‌که‌ن، به کوشتنی
ناحه‌قی یه‌زیدیه بێ تاوانه‌کان، ئه‌م گروه به ناو رۆشنبیرهیان به ئاواتی
خۆیان گه‌یاند و هه‌لیان دا به ده‌ستی ئه‌وانه و که به دڵێکی رهحهتهوه که‌ونه
کوتاندنی موسوڵمانان و خودی روداوه‌که بخه‌نه پشتی په‌رده‌وه و ره‌شه‌کوژی
موسوڵمانانی پێ زه‌ق که‌نه‌وه و شه‌لم کوێرم ناپارێزم هه‌موو حیزبه ئیسلامیه‌کان
به کۆمه‌ڵ زینده به چاڵ بکه‌ن . له‌و لاشه‌وه ده‌ڵێن موسوڵمانان نابێ هه‌موو
یه‌زیدیه‌کان به تاوان بار بزانن ، هه‌رچه‌نده ئه‌م قسه‌یه راسته و موسوڵمانان
ئه‌و هه‌موو یه‌زیدیه مۆبایل به ده‌سته که قریوه‌ی شادیان گوێ زه‌وینی که‌ڕ ده‌کرد
به تاوان بار نازانن و کوشتنی ره‌شه‌کوژی ئه‌وان له لایه‌ن ترۆریستهکانهوه ره‌ت
ده‌که‌ته‌وه و ده‌بێت دادگای حکومی سزای تاوانبارانی خوێن رێژ بداته‌وه به‌ڵام
خۆ بانێک و دوو هاوا نیه که موسوڵمانان وا بن به‌ڵام ئه‌وان هه‌رجۆر پێیان خۆش
بوو و یان له به‌رژه‌وندیان دا بوو هه‌موو ئیسلام خوازه‌کانی ساحه‌که به ناو
ئیسلامی سیاسیه‌وه داپڵۆسن. سه‌یرتر له‌وه‌ش ئه‌وه‌یه، قورئان و موسوڵمانان و به
تایبه‌ت عه‌رب به دوا که‌وتوو ده‌زانن و خۆشیان ده‌به‌نه ئاستی رۆشنبیرێکی ره‌خنه‌گر.
هه‌ڵبه‌ت نه‌ک له خۆ به‌ڵکو له ئه‌وانی دی!!!
زۆرێ له بیرمه‌ندانی رۆژئاوا له فلیم و نوسراوه‌کانیاندا
سه‌باره‌ت به رووداوه‌که‌ی یانزه‌ی سیبتهمبر، ئه‌م گریمانه‌یان خسته ئاراوه که
گروپی توند ره‌وی ئه‌لقاعیده ، ده‌س په‌روه‌رده‌ی خودی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه
که رێگه خۆشکه‌ری ئه‌وانن بۆ هێرش کردنه سه‌ر وڵاته ئیسلامیه‌کان . ئه‌م
گریمانه چه‌نده راسته کارمان نییه باڵام خۆ له کوردوستانی ئازیزدا توند رویهکان،
زۆرتر له‌وه‌ی له خزمه‌تی ئیسلام دا بن زۆر زۆرتر له‌وه له خزمه‌تی نه‌یارانی
ئیسلام دا بوون . به هه‌ڵته‌کاندنی نادروستی قه‌بره‌کانی شێخه‌کانی ته‌وێڵه و
بیاره، دامه‌زراندنی زۆره‌کی حوکمی به ناو ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه‌دا، خه‌ڵکیان
له ئیسلام تهواساندهوه و هه‌روه‌هاش خه‌ڵکی ساده و سۆفی و ده‌روێشیان دژی
حیزبه ئیسلامیه‌کان هان دا و به ترۆر و تۆقاندنی خه‌ڵکی ، ئیسلامیان غه‌ریبتر
خست و ئێستایش به ره‌شه‌کوژی یه‌زیدیه‌کان، شه‌هید کردنی دۆعا و سزادانی تاوان
بارانیان له بیری خه‌ڵکی برده‌وه‌و هه‌لی
زۆرتری دژایه‌تی له گه‌ڵ ئیسلام خوازه‌کانیان دا به ده‌ستی هه‌ل پهرستهنهوه
.
لێره‌دایه که ده‌بێ بپرسین به راستی ئه‌وانه وان له
خزمه‌تی کێدا؟؟؟
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له شه‌هید کردنی دۆعادا چه‌واشه‌کاری ده‌که‌ن
، چ ئامانجێکیان مه‌به‌سته؟؟؟
ئاخۆ ده‌کرێ به مانه‌ش بگوترێ رۆشنبیر؟؟؟
ئایا ئێمه و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان و میدیاکان و …. ده‌رحه‌ق
به راسته‌قینه‌کانی شه‌هید خۆشکه دۆعا ، سته‌ممان نه‌کردووه؟؟؟
مێژوو چاوی له وڵامه‌کانمان ده‌بێ. با بێ پێچ و په‌نا و
به بێ له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆمان و حیزب وباوهڕهکانمان وڵام
بده‌ینه‌وه…..
هه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌و هه‌موو رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانه‌مان
له بیر بچێته‌وه که له گه‌ڵ دۆعادا فرمێسک خزایه چاویان ، به‌ردباران کران ،
ئازاریان چێشت و زامدار بوون و سه‌ریان و جه‌سته‌یان پێشێل کرا و له گه‌ڵ ئه‌ویشدا
به‌ره‌و گۆرستان به‌رێ که‌وتن.که منیش زورێ له بابه‌ته‌کانی ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌م
له وێبلاگه‌که‌م دا هاوردوه هه‌رچند زۆرجاریش پیشان ده‌ری باوه‌ڕی من نه‌بوون.
ره‌حمه‌تی خوا به سه‌ر جه‌سته‌ی هه‌مووماندا ببارێ.
سه
رچاوه : طلوع دوباره http://www.hamedbahramy.blogfa.com