بهدرِهوشتی له قووڵایی مێژوو و سه&zw
بهدرِهوشتی له
قووڵایی مێژوو و سه‌رده‌مدا
بورهان محه‌مه‌د ئه‌مین
له هه‌ر کات و سه‌رده‌م
و شوێنێکدا هه‌وا و هه‌وه‌س و ئاره‌زووپه‌رستی باڵی ره‌شی کێشابێت به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی
ئاده‌میزاددا و فیتره‌تی شێواندبێ و به‌رچاوی لێڵ کردبێت و ناخی ئاڵۆز کردبێت و له
به‌رنامه‌ی خوا یاخی بووبێت، له زۆر رهووهوه له ئادهمیهتی خۆی ترازاوه و
رێگه‌ی چه‌وت و چه‌وێڵی بێ شه‌رمانه‌ى گرتۆته به‌ر.
جا وه‌نه‌بێت ئه‌م بهدرِهوشتییهی
ئهمرِۆ، که له هه‌ندێ هۆکاری راگه‌یاندنه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت، شتێکی
تازه و داهێنراوێکی (مۆدێرن) بێت، به‌ڵکو شتێکی تا سه‌ر ئێسقان کۆن و رزیو و
پتورکاوه، ریشه و ره‌گی پیس و بۆگه‌نی به قووڵایی مێژوودا شۆرِ بۆته‌وه، پێش
هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قه‌ومێکی ناله‌بار و هۆزێکی سه‌رگه‌ردان به ناوی قه‌ومی
(لوط) به‌و کاره قێزه‌ونه هه‌ستاون، که ئاژه‌ڵ و گیانداره درِندهکان به‌لایدا
ناچن.
خواى میهره‌بان پێغه‌مبه‌رێکی
بۆ ره‌وانه کردن به ناوی (لوط)، که دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه هاورِێ له‌گه‌ڵ
بانگکردنیان بۆ لای خوا، باسی قێزه‌ونی و ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بهدرِهوشتییهی به
جۆره‌ها شێوه بۆ کردن، هانی دان که له رێگه‌ی سروشتی خۆیه‌وه، له رێگه‌ی
هاوسه‌رگیرییه‌وه ئاره‌زووی جنسیی خۆیان دامرکێننه‌وه، چه‌نده‌ها ساڵ له‌نێویاندا
مایه‌وه، ترساندنی له سزای خوا، له خه‌شم و قینی په‌روه‌ردگار، به‌ڵام هه‌موو
هه‌وڵه‌کانی ناکام بوو.. تا کار گه‌یشت به‌وه‌ی که خوای گه‌وره ژماره‌یه‌ک له
فریشته‌کانی ره‌وانه کرد بۆ ماڵی (لوط) پێغه‌مبه‌ر، له شێوه‌ی لاوی جوان و قه‌شه‌نگدا.
جا هه‌رکه نێربازه
بهدرِهوشتهکانی به‌ر ماڵیان به (لوط) پێغه‌مبه‌ر گرت و داوای میوانه‌کانیان ده‌کرد،
ئه‌ویش به بێزاری و غه‌مبارییه‌وه پێی وتن: خه‌ڵکینه غیره‌تتان بێت، ئه‌وانه
میوانی منن، کاری وا زۆر ناشیرینه، ریسواییه، باشه ئێوه تاکه که‌سێکی ژیر و
سهلارتان تێدا نییه؟!
کاتێ که کۆڵ‌یان نه‌دا
به شپرهزییهوه خۆی کرد به ماڵدا، فریشته‌کان وتیان: خه‌مت نه‌بێ، ئه‌وانه ئه‌سته‌مه
ده‌ستیان بگاته ئێمه، ئێمه فریشته‌ین!! ئه‌وانه ته‌مه‌نی درێژیان تاکو سه‌رله‌به‌یانییه،
مه‌گه‌ر به‌یانی نزیک نییه؟!
ئینجا فریشته‌کان
چوونه ده‌ره‌وه و روو به خه‌ڵکه‌که مشتێ خۆڵیان فرِێدا به چرِو چاوی بهدرِهوشتاندا،
ئیتر هه‌موویان به شپرزه‌یی و بۆڵه‌بۆڵ به‌ر ماڵی (لوط) پێغه‌مبه‌ریان چۆڵ کرد وه‌کو
کوێری سه‌رگه‌ردانیان لێ هاتبوو!!
له‌وه‌دا دوا فه‌رمانیان
دا به (لوط) که ده‌بێت له به‌شی کۆتایی شه‌ودا خۆی و خانه‌واده‌که‌ی ـ جگه له
هاوسه‌ره‌که‌ی که باوهرِی پێى نه‌بوو ـ شارۆچکه‌که چۆڵ بکه‌ن و ئاورِیش نه‌ده‌نه‌وه.
جا کاتێ ئه‌وان دوور
کهتبوونهوه، خوای گه‌وره فه‌رمانی دا به ژێروژوورکردنی شارۆچکه‌که‌یان، هه‌روه‌ها
بهردبارانکردنیشان.
جا له کۆتایی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌دا
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت، وه‌نه‌بێت ئه‌و سزایانه له سته‌مکاران به‌دوور بێت!!
که‌چی به‌داخه‌وه سته‌مکارانی
ئهمرِۆ، بهدرِهوشتانی ئهمرِۆ ده‌یانه‌وێت مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵدێر به‌رن و
دوچاری به‌ڵایه‌کی له‌و چه‌شنه‌ی بکه‌ن!!
په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا
و کۆنگرێسمانه‌کان له سه‌رده‌می زانست و زانیاری و ته‌کنه‌لۆژیادا بانگه‌شه‌ی بۆ
ده‌که‌ن، یاسای بۆ دادهرِێژن و (ره‌سمیه‌ت)ى ده‌ده‌نێ؟!
زۆربه‌ی گه‌نج و لاوی
لهمهرِ خۆشمان بیر ناکاته‌وه و تێنافکرێ که بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌ساد و بهدرِهوشتی
له‌نێویاندا نه‌خشه‌یه‌کی سامناکی بۆ دارِێژراوه و هۆکاره‌کانی راگه‌یاندن خراوه‌ته
خزمه‌تی، تا له لایه‌نه خراپه‌کانه‌وه وه‌کو ئه‌وروپا و ئه‌مریکای لێبێت، له‌لایه‌نی
زانست و زانیاریشه‌وه هه‌ر له‌دواوه بین.
ئیتر زۆربه‌یان بیر
ناکه‌نه‌وه که هۆی پێشکه‌تنی وڵاتان نه‌به‌ستراوه به ئازادیی ره‌ها و بهدرِهوشتییهوه،
به‌ڵکو به‌ستراوه به‌و زانا و پسپۆرِ و لێهاتووانه‌ی که شه‌و و رۆژ له تاقیگه‌کاندا
خه‌ریکی تاقیکردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی زانست و زانیارین و، خه‌ڵکێکی زۆر ته‌نها
نه‌خشه و پلانه‌کانی ئه‌وان پیاده ده‌که‌ن له هه‌موو بواره‌کاندا.
له سه‌ره‌تای ساڵی
(۱۹۹۷)دا سه‌ردانێکی ئه‌مریکام کرد، له کۆنگرێسدا تاوتوێی به‌یاساکردن و ره‌سمیه‌تدان
ده‌کرا به نێربازه‌کان!! چونکه (کلینتۆن) پێشتر به‌ڵێنی پێدابوون، که ئه‌گه‌ر
ده‌نگی بۆ بده‌ن، ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات که له قه‌ده‌غه‌بوون و یاساغی ده‌ربازیان
بکات!!
جا له‌و رۆژانه‌دا که
ئێمه له‌وێ بووین، به‌دواداچوونمان ده‌کرد بزانین گفتوگۆ و موناقه‌شه‌کان به‌ره‌و
کوێ ده‌چن.
زۆرێک به ناوی
ئازادیی تاکه‌که‌سییه‌وه پشتگیری بوون، به‌ڵام ده‌بێ حه‌ق بڵێین که‌سانێکی بهشههامهت
و ره‌وشت به‌رزیش هه‌بوون که قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌کرد و به (منطق) و به‌ڵگه هه‌وڵیان
ده‌دا که یاساکه سه‌رنه‌گرێت، بۆ نمونه ده‌یانوت:
– ئه‌و حاڵه‌ته ئه‌وه‌نده
ناشیرینه، ئاژه‌ڵیش له‌نێو خۆیاندا به‌و شێوازه ئاره‌زووی جنسیی خۆیان ئه‌نجام
ناده‌ن!
– ئه‌مه پێشێلکردنی
مافی هه‌موویانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێبازه قێزه‌ونه بگرنه به‌ر، له که‌متر له سه‌ده‌یه‌کدا
ئه‌مریکا که‌سی تێدا نامێنێت، ئه‌گه‌ر رێگه له کۆچبه‌ران بگیرێت!
– هه‌ندێک له (مه‌سیحی)
و جوله‌که‌کانیش ده‌یانوت: ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر ئاوا ببێته باو، دوور نییه به‌ڵایه‌کمان
به‌سه‌ردا بێت وه‌کو ئه‌وه‌ی کاتی خۆی به‌سه‌ر قه‌ومی (لوط) پێغه‌مبه‌ردا هاتووه.
دیاره که باسی له‌ناوچوونی
ئه‌و قه‌ومه له ته‌ورات و ئینجیلیشدا هاتووه.
جا ئیتر نازانین داخۆ
خه‌مخۆرانی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه و ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێم سنورێک
بۆ (اهانه)کردن و سوکایه‌تیکردن داده‌نێن، له حاڵێکدا پتر له (۹۵%)ى خه‌ڵکی
کوردستان موسڵمانه و تا ئێستا دوور بووه له‌و باس و (پرۆژه) قێزه‌ونانه‌وه.
داخۆ زانایانی بهرِێز
مه‌ترسیی ئه‌و باس و خواسانه له مینبه‌ره‌کانه‌وه ده‌ده‌ن به‌گوێی جه‌ماوه‌ردا،
تا به‌رگری له دڵ و ده‌روونی لاوهکانماندا دروست بێت و به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌چن؟!
داخۆ پزیشکه‌کان مه‌ترسیی
ئه‌و بهدرِهوشتییه، له رووی پزیشکی و زانستییه‌وه ده‌خه‌نه روو؟!
داخۆ باوکان و سه‌رجه‌م
خه‌ڵکی هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه نارِهوایهی که
ده‌کرێته سه‌ر بیروباوهرِ و داب و نه‌ریتی ئه‌م گه‌له بێ که‌سه‌ی، که هه‌ر
خوای گه‌وره و میهره‌بانی هه‌یه و هه‌وڵ ده‌رێت ئه‌و زاته‌ش ده‌ستبه‌رداری بێت و
لێی برِهنجێت؟!
به ئومێدی خه‌مخۆری
له روانگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه (کلکم راع وکلکم مسؤول عن رعیته).
سه رچاوه : ئیسلام پیک