معماری
خانه ---> به شی کوردی ---> کورد، ووشه‌ی کورد . . .
ابراهیم مردوخی
ابراهیم مردوخی

کورد، ووشه‌ی کورد . . .

ووشه‌ی کورد

ئیبراهیم مەردۆخی

ووشه‌ی کورد، هه‌ر ووشه‌یه‌کم به‌رچاو ده‌که‌وت… مێشک و بیرم نه‌ده‌سره‌وت… وای پێ خۆش بوو له‌‌فه‌رهه‌نگا… ئه‌م ووشه‌یه‌ شه‌ن و که‌و کا… ریچه‌ڵۆکی شیکاته‌وه‌… واتاکه‌ی لێک بداته‌وه‌… لای ماموستایانی زمانه‌وان… بیباته‌ بنج و بناوان… .

له‌ پڕ روژیً ووشه‌ی کوردم وه‌به‌رده‌س که‌وت… دیسان مێشک و بیرم نه‌سره‌وت… فه‌رهه‌نگۆکێ گچکه‌ی خڕم هه‌بوو، پڕم دایه‌… وام زانی مه‌ش وه‌کوو وانی دیکه‌ وایه‌… واتاکه‌ی له‌م خڕه‌ دایه‌… که‌چی له‌م په‌ڕ هه‌تا ئه‌و په‌ڕ، ته‌قه‌ڕاو و کێوماڵم کرد… نه‌م دیته‌وه‌، تێیدا نه‌بوو، په‌یم به‌‌ماناکه‌ی نه‌برد… .

په‌ڕاوخانه‌ی هه‌موو دۆستێکم پشکنی… باڵا پیاوێ فه‌رهه‌نگم لای خۆ هه‌ڵچنی… یه‌ک له‌ دوای یه‌ک، ته‌قه‌م هه‌ڵده‌ساند له‌ بنی… تێیدا نه‌بوو، نه‌م دیته‌وه‌… گرفتار بووم به‌ده‌س ئه‌م ووشه‌ و پیته‌وه‌… .

چاره‌م نه‌ما په‌نام برده‌ به‌ر په‌راوخانه‌ گشتیه‌ مێرینه‌که‌ی مێژوو، هه‌رچیت ده‌وآ هه‌یه‌ له‌وآ… بۆ هیچ شتآ په‌ک ناکه‌وآ… ده‌ستم دایه‌ فه‌رهه‌نگی » کورد «… سه‌یری ئه‌و وشه‌یه‌م تیا کرد… دیم چه‌ندها دێڕ و لاپه‌ڕه‌… لێکدانه‌وه‌ و، تویژینه‌وه‌ی ئه‌م ووشه‌یه‌، به‌زمه‌ شه‌ڕه‌…

ئه‌م چه‌ند واتا ، سه‌رنجی بیری راکێشام… هه‌ڵم سه‌نگاند، پێوام کێشام… چاره‌م نه‌ما، ووتم چاک وایه‌ تۆماری که‌م… به‌ڵکوو هه‌رچۆن بآ چاری که‌م… یا هیچ نه‌بیً تیماری که‌م… به‌ڵیً ده‌ق به‌ ده‌قی تۆمارم کرد… وانوسرابوو:

کورد، واته‌ به‌ درێژایی ره‌وتی مێژوو…کۆیله‌ و هه‌ژار و نوقم بوه‌… مات و زویر و به‌ش خوار و … سه‌رلێ‌شێواو و ده‌رکراو… وه‌ک که‌و، بۆ هۆزی له‌ راوه‌… هه‌رچوارده‌وری لێ‌تنراوه‌… گیرۆده‌ی نێوته‌پکه‌ و داوه‌…

کورد، واته‌: تیً نه‌گه‌یشتوو… بیرکورت و ساده‌ و دواکه‌وتوو… بیًخه‌م له‌ گوێی گادا خه‌وتوو…

کورد واته‌: دیل و به‌ندی قه‌فه‌س… بآکه‌س و ده‌س… بێ فریادڕه‌س… ژێرده‌سی ناکه‌س و ته‌ره‌س… گه‌لێکی ساف و ساویلکه‌… بیً وه‌زه‌ و ووزه‌ وه‌ک مارمیلکه‌… دارده‌ستی ده‌ستی بیگانه‌… پوازی له‌ خۆ بۆ قڵشانه‌…

کورد واته‌: پرژ و بڵاوی… دوو به‌ره‌کی… هه‌رکه‌س بۆخۆی، هه‌رکی هه‌رکی… که‌س به‌ گوێی که‌سی دی نه‌کا… گویً به‌ ته‌گبیر و  راوێژ نه‌دا…

کورد واته‌: بیً پسپۆڕ و پیشه‌سازی… هه‌موو له‌یه‌کدی ناڕازی ماڵوێران و بیً نیشتمان… بڕبوو و پاترا و به‌بیً شوان… زمان به‌سراوو، به‌ش خوار و… به‌ هه‌زار به‌رد و دارا دراو…

به‌ کوردی و کورتی، کورد یانێ: نه‌ماو و فه‌وتاو و تیاچو… له‌ هیچ لایه‌ دیار نه‌بوو…

ئه‌مانه‌ و چه‌ندها واته‌ی دیکه‌ی‌تر، دوژمن له‌ ماڵت ناهومێد، چیت بۆ باسکه‌م… به‌سیه‌ با به‌س گوێچکه‌ت کاس که‌م… کورد ووته‌نی: » مشت نمونه‌ی خه‌روارێکه‌ «. مشتی چی خو هه‌مارێکه‌…

که‌ ئه‌م واتانه‌م به‌رچاو که‌وت… فه‌رهه‌نگه‌که‌م له‌‌ده‌س داکه‌وت… ته‌زویه‌ هات به‌ ته‌وق سه‌رما… ده‌تگوت گیان نیه‌ له‌ به‌رما…

پڕم دایه‌ ووتم شڕ و شیتاڵی که‌م… بیسوتێنم بیکه‌مه‌ خۆڵ له‌ چاڵی که‌م…به‌ڵکو به‌م سووتان و له‌ چاڵ‌نانه‌… دێوه‌زمه‌ی چاره‌ڕه‌شیی، له‌ کۆڵ ئه‌م گه‌له‌ دابه‌زیً، بشکیً و په‌نجه‌ و گۆج‌بێ ده‌سی، هه‌موو نه‌یار و ناحه‌زیً… که‌ ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی نوسیوه‌… که‌ ئه‌م کاڵای وا به‌ باڵای ئه‌م گه‌لی کورده‌ دووریوه‌…

به‌ڵام ده‌نگێ له‌ له‌ ئه‌شکه‌وتی مێشکم‌دا ده‌نگی دایه‌وه‌… گوێم له‌ ئاستی ئه‌م مه‌به‌سته‌ زرنگایه‌وه‌… ووتی نه‌که‌ی ده‌س راگره‌… به‌ ئاوی وا ناکوژێته‌وه‌ ئه‌م ئاگره‌… هه‌زارجاریش بیسوتێنی، ئه‌ینوسنه‌وه‌… راوێژ و ته‌گبیری ئه‌ویً… ئه‌بآ نه‌نوی رۆژ و شه‌ویً… ئه‌بیً ئه‌م گه‌له‌ رابێنی له‌‌پیلانی دوژمنانی، تێی گه‌یه‌نی… به‌‌هه‌وێنی یه‌کتاپه‌ره‌ستی بی‌مه‌یه‌نی… خاو و خلیچکی و نه‌گۆمه‌یی لێ راماڵی… راپه‌ڕیً زرت و زینوو بیً…

به‌ خوێنی دوژمن تینو بیً… له‌ ده‌رونیا تۆی یه‌کیه‌تی بچێنێ… ریچه‌ڵۆکی دووبه‌ره‌کی له‌ بنج و بێخا ده‌ربێنێ… نۆکه‌ری و جاشیه‌تی نه‌کا… برای به‌ گورگان‌خوارد نه‌دا… وه‌ک که‌و بۆ دوژمن نه‌خوێنآ… گه‌لی بۆ پارێز نه‌هێنیً… بۆ سه‌ربه‌ستی خوی فیدا کا… له‌ پاره‌په‌ره‌ستی راکا… بخوێنآ زانیاری فێر بیً… با چاوی دوژمنی کوێر بیً… بیر و برَوای خوانه‌ناسان له‌ ژێر پیً نیً… ئه‌وه‌ی راسته‌ له‌ گوێی بگرێت و پێی لێ نیً… ته‌نیا سه‌ر بۆ خوا نه‌وی کا… بو که‌سی دی کڕنوش نه‌با…

ئه‌م خاڵانه‌ و چه‌ندها خاڵی په‌سه‌ندی‌تر… له‌ خۆیا بێنێته‌ دی پتر… جا، ئه‌توانیً ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ بسرَێته‌وه‌… ئه‌م دێوه‌زمه‌ دابه‌زیً و ئه‌م نه‌گبه‌ته‌ ببڕێته‌وه‌… واتای چاک بۆ خۆی تۆمار کا… شان به‌ شانی به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی و سه‌ربه‌ستی راکا… ئیدی له‌ روپه‌ڕه‌ی فه‌رهه‌نگی مێژوودا بواری باش، دۆخ و باری له‌‌باری بۆ ئه‌ره‌خسیً… که‌س ناتوانیً به‌ هیچ قه‌ڵه‌م و پێنووسیً… واتای خراپ و ناحه‌زی بۆ بنووسیً.

به‌ڵیً به‌م باسه‌ خۆش و راسه‌… دڵ‌و ده‌روونم حه‌سایه‌وه‌… ده‌ستم سره‌وت فه‌رهه‌نگه‌که‌م دانایه‌وه‌… بڕیارم دا بۆ هاتنه‌دی ئه‌م مه‌به‌سته‌، تیً بکۆشم… به‌ ووزه‌ و تین و بیر و هۆشم… ئۆقره‌ نه‌گرم، بخرۆشێنم و بخرۆشم… خوا یار بیً به‌ڵکوو بێته‌ دی.

ئه‌م وتاره‌ له‌  ۲۰/۱/۷۱ له‌ کۆڕێکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان خوێنرایه‌وه‌.

فایل صوتی”ووشه‌ی کورد” با صدای استاد مردوخی

یک نظر:

  1. ناشناس

    به ناوی خودا

    خودا عومری پرخیر و بره که ت بدات به کاک ئیبراهیم

    براستی دلم حه سایه وه

    یا خوا هه ر بژیت ماموستا گیان

     

پاسخ دهید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

تلگرام نوگرا »»» مطالب سایت + عکس + کلیپ + نوشته های کوتاه متنوع + با ما همراه باشید . eslahe@

قالب وردپرس