بابه ته كان

ده‌ هه‌نگاو بۆ مامه‌ڵه‌ى تازه‌ پ

ده‌ هه‌نگاو بۆ مامه‌ڵه‌ى تازه‌ پێگه‌شتووان

 نیگار
حمد على

1_زوو ئاگادارى به‌: ئه‌بێ وا هه‌ست بکه‌ی
که‌ گه‌وره‌ بووه‌ و رێزى تایبه‌تى بۆ خۆى وه‌ بیر و بۆچونه‌کانى دا بنێى، وه‌
خوشکه‌ بچوکه‌کانى پێ ئاشنا بکه‌ی  که‌ گه‌وره‌
بووه‌ و خاوه‌ن هه‌ست و سۆزه‌ ….

 

2_قسه‌ بکه‌ی پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وان بڵێن: کاتێ
ئێمه‌ زه‌مه‌نى خۆمان وه‌ک ئسته‌ى ئه‌وان به‌راورد بکه‌ین هه‌ڵه‌ین..ئه‌وان زۆر ئه‌زانن
له‌وه‌ى که‌ ئێمه‌ وێناى ئه‌که‌ین، وا پێویسته‌ دڵمان بکه‌ینه‌وه‌ ،گوێیان بۆ بگرین
،تا بزانین چى ئه‌که‌ن وه‌ بیر له‌چى ئه‌که‌نه‌وه‌ ، با بدوێن بۆمان  چى له‌ دڵه‌ بچکۆلانه‌که‌یان دایه‌ به‌ راستى بیڵین
، چو نکه‌ کاتى سه‌ر سورمان و رِامان نه‌ماوه‌….زه‌مه‌ن فێرى زۆر شتى کردون …

 

3_هه‌رده‌م نزیک جیهانى و زانیاریه‌کانى به‌:
نه‌که‌ى دوور بى به‌ بیانوى ئه‌وه‌ى که‌تۆ له‌ کومبیته‌ر و جا ت و انترنیت نازانى؟
ئه‌مه‌واى لێ ده‌کات جیا بێت له‌ تۆ  وه‌

 

سه‌ربه‌خۆ بێت و تۆ به‌ هیچى ئه‌و  نه‌زانى وه‌ 
پێویست به‌ هاوکارى تۆ ناکات ،چونکه‌ تۆ هیچ نازانى وه‌ تێ ناگه‌ى، وه‌ هه‌ست
به‌ جیا کارى ده‌کات  ، وه‌ زیاتر ئه‌زانى
له‌تۆ، هه‌ر بۆیه‌ که‌ تووشى کێشه‌ بوو پرست پێ ناکات ، به‌م شێوه‌ جیهانێکى تایبه‌تى
بچوک ، پرِ نهێنى بۆ خۆى دروست ده‌کات و رِێگه‌ به‌که‌س نادات بێته‌ ناوى.

 

4_قسه‌ى له‌گه‌ڵ بکه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌کانى
: له‌گه‌ڵ هاورِێکانى ،مامۆستاکانى ، وه‌ ئه‌وانه‌ى که‌ هه‌ستى هه‌یه‌ به‌رامبه‌ریان
، بۆى رِوون بکه‌وه‌ ،ترسى له‌سه‌ر لابه‌ ،له‌ کردارو گوفتار ، ئارامى که‌ره‌وه‌،
ئه‌و ئاره‌زووى هه‌یه‌ و نازانێ چۆن مامه‌له‌َ بکات ، تۆ یارمه‌تى ده‌رى به‌ ،
ئاسانکار ى بۆ بکه‌.

 

5_هاورِێى خۆى و هاورِێکه‌ى به‌: یاریان له‌گه‌ڵ
بکه‌ ،پبێبکه‌نه‌  له‌گه‌ڵیان، ببه‌ سه‌رچاوه‌ى
نازو رِازه‌کانیان ، هه‌ڵگرى نهێنیه‌کانیان، له‌به‌رده‌م هاورِێکانى شانازى پێوه‌
بکه‌ ،به‌و شێوه‌ى که‌ هاورِێکانى ئیره‌یى پێبه‌رن.

 

6_رِۆژانه‌ سه‌رنجى هه‌ڵسوکه‌وتى به‌:  هه‌وڵ ده‌ دواى هاتنه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌  بزانه‌ 
رِه‌فتارى چۆنه‌  گۆرِاوه‌ یان
نا  ، به‌هه‌ردوو حاڵتى خۆشى  یان ناخۆشى 
، هۆکه‌ى بزانه‌  ، سه‌ره‌تاى هه‌موو
شتى  ئاسانتره‌ بۆ چاره‌سه‌ر ، بیرت نه‌چێ
سه‌ردانى قوتابخانه‌ بکه‌ى ،ته‌نها  سه‌ردان
و  به‌دواداچوون ،وه‌ زانینى ئاستى خوێندنى.
وه‌ هه‌فته‌ى شه‌وێک ته‌رخان بکه‌ بۆ دانیشتن به‌یه‌که‌وه‌ به‌پێى پێویستى رِێنمایى
بده‌، وه‌ گوێ بۆ ئه‌وانیش بگره‌،

 

7_ ده‌رچوون به‌یه‌که‌وه‌:  له‌ بۆنه‌کان دا به‌تایبه‌تى  وه‌ هه‌موو کاتێ  به‌یه‌که‌وه‌ سه‌ردانى خزم و  هاورِێ بکه‌ن 
، بازۆر به‌ته‌نیا  نه‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌  ، وه‌ هاورِێیه‌تى

 

هه‌موو که‌سێ نه‌کات ئه‌مه‌ى بۆ رِووون بکرێته‌وه‌،
به‌ هێمنى وه‌ بزانێ  بۆ به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وه‌
،

 

8_بۆ هه‌موو کارو بارێ ده‌رگاى گفتۆ گۆ
والاَ که‌: هه‌رگیز هێڵى سور ،  وه‌ ووشه‌ى
قه‌ده‌غه‌ دامه‌نێ ، به‌ قوڵى و به‌ هێمنى 
گوێى بۆ بگره‌ ، که‌ شتێکت نه‌زانى بۆ وه‌لاَمه‌که‌ى  ، په‌له‌ مه‌که‌ و دواى ماوه‌یه‌ک بیرکردنه‌وه‌  ئنجا وه‌لاًمى بده‌ره‌وه‌ تا هێڵى په‌یوه‌ندیتان
نه‌پچرِێ.

 

9_ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ تازه‌ پێگه‌شتوان  هه‌یه‌ بیخوێنه‌وه‌ ،وه‌ چونیه‌تى ئاماده‌کردنیان
بۆ ئه‌م قۆناغه‌ و چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌ى راست و دروست له‌ گه‌ڵیان ،له‌ رِاستى
دا  وا گه‌نجێ پێش کاتى خۆى  له‌ ماڵه‌که‌تا یه‌ ،ده‌ى له‌گه‌ڵ رِاستى دا
بژى و ئینکارى کردن سسودى نیه‌ .

 

10_وه‌ ئه‌وه‌ى تۆ له‌ م قۆناغه‌ى ژیانت لێى
بێبه‌ش بووى ، وه‌ ئاره‌زووت لێى بووه‌ ، وه‌ ویستووته‌ به‌رامبه‌رت چۆن بن له‌گه‌
ڵت ، وه‌ چیت پێ خۆش بوه‌ ،وه‌ پێت ناخۆش بوه‌ ، هه‌وڵده‌ بۆ ئیستاى ئه‌مان  سوودى لێ وه‌رگرى ، تا هه‌مان ئه‌زموون دووباره‌
نه‌بێته‌وه‌ ، به‌لًکو  به‌لایه‌نه‌که‌ى
ترى ،ژیان بگوزه‌رێ.

 

 

 

سه‌رچاوه‌/Islamonline
به‌ ده‌سکاریه‌وه

سه رچاوه : یه کگرتووی یسلامی کوردستان

 

نمایش بیشتر

مطالب مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

پاسخ دادن معادله امنیتی الزامی است . *

دکمه بازگشت به بالا